سەروەر پێنجوێنی
له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا ئه‌و بڕوایه هه‌یه كه له
دو ئایینی یه‌كتاپه‌رستیی پێشودا كه ئایینی یه‌هودی و مه‌سیحین و له كتێبی
ئایینیی سه‌ره‌كیی ئه‌و دو ئایینه‌دا كه ته‌وڕات و ئینجیلن، مژده به هاتنی
ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (موحه‌ممه‌د) دراوه، و گوایه ئه‌و دو ئایینه
ڕێخۆشكه‌ر بون بۆ هاتنی ئیسلام، و له‌و دو كتێبه ئایینیه‌ی پێشودا وه‌سفی كه‌سێتیی
موحه‌ممه‌د و موسوڵمانه‌كان كراوه. قورئان له چه‌ند ده‌قێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه
له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا وه‌سفی موحه‌ممه‌د كراوه و مژده به هاتنی ئه‌و دراوه
له دواڕۆژدا.
له‌ناو ئه‌و ده‌قه قورئانیانه‌دا؛ له هه‌مویان گرنگتر
و سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه له زمانی (عیسا) واته (یه‌شوعی ناصیری) ـه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه
كه گوایه مژده‌ی داوه به هاتنی پێغه‌مبه‌رێك له‌دوای خۆی به ناوی (ئه‌حمه‌د):
( وإذ قال عيسى ابن مريم: «يا بني إسرائيل! إني
رسول الله إليكم مصدقا لما بين يديّ من التوراة ومبشّرا برسول يأتي من بعدي
اسمُه " أحمد " » )
(الصف: 6).
هه‌ر زو له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا ده‌ركی
ئه‌وه كراوه كه ئه‌م (مژده) یه‌ی ئه‌م ده‌قه قورئانیه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات؛
ئه‌و مژده‌یه‌یه كه ـ به‌پێی ئینجیلی یۆحه‌ننا ـ عیسا (یه‌شوع) داوێتی به هاتنی
(په‌ڕاكلێتۆس) ێك دوای خۆی، ئه‌وه‌ش له بیری ئایینیی
ئیسلامی‌دا بوه‌ته دیارترینی ئه‌و مزگێنیانه‌ی كه گوایه له ده‌قه مه‌سیحیه‌كاندا
هه‌ن. ئه‌ویش ئه‌و ده‌قه‌ی (ئینجیل) ی (یۆحه‌ننا) یه كه ـ له‌سه‌ر زمانی مه‌سیحه‌وه
ـ له (4) جێگه‌دا:
1. ده‌ڵێت: (داوا له باوك ده‌كه‌م "په‌ڕاكلێت"
ێكی ترتان بداتێ تا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه) (ئینجیلی یۆحه‌ننا:
14: 16) (له ده‌قه‌كه‌دا وشه‌كه به شێوه‌ی په‌ڕاكلێتۆن παράκλητον هاتوه).
2. هه‌روه‌ها له هه‌مان ئینجیل‌دا هاتوه كه گوایه یه‌سوع
به قوتابیه‌كانی وتوه: (ئه‌مانه‌م پێ وتن كه من هێشتا لاتانم، به‌ڵام ئه‌و
"په‌ڕاكلێت" ـه‌ی كه باوك ده‌ینێرێت به ناوی منه‌وه ئه‌وا هه‌مو
شتێكتان فێر ده‌كات و هه‌مو وته‌كانی منتان یاد ده‌خاته‌وه) (ئینجیلی یۆحه‌ننا:
14: 25، 26) (له ده‌قه‌كه‌دا وشه‌كه به شێوه‌ی په‌ڕاكلێتۆس παράκλητος هاتوه).
3. هه‌روه‌ها گوایه وتویه‌تی: (و هه‌ر كاتێك ئه‌و
"په‌ڕاكلێت" ـه دێت كه له‌لای باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم، ئه‌و ڕۆحی
ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه له باوكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و كاته شایه‌تی بۆ من
ده‌دات، و ئێوه‌ش شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن چۆنكه ئێوه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵمدا
بون) (ئینجیلی یۆحه‌ننا: 15: 26، 27) (له ده‌قه‌كه‌دا وشه‌كه به شێوه‌ی په‌ڕاكلێتۆس παράκλητος هاتوه).
4. هه‌روه‌ها گوایه وتویه‌تی: (به‌ڵام من ڕاستیتان پێ
ده‌ڵێم: باشتر وایه بۆ ئێوه من بڕۆم، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم "په‌ڕاكلێت"
نایه‌ت بۆلاتان، به‌ڵام كه من ڕۆشتم ده‌ینێرم بۆلاتان. و كاتێكیش دێت سه‌رزه‌نشتی
جیهان ده‌كات له‌سه‌ر گوناه و سه‌باره‌ت به چاكه‌كاری و لێپرسینه‌وه.. . )
(ئینجیلی یۆحه‌ننا: 16: 7، 8) (له ده‌قه‌كه‌دا وشه‌كه به شێوه‌ی په‌ڕاكلێتۆس παράκλητος هاتوه).
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه ڕون بكه‌ینه‌وه كه:ـ په‌ڕاكلێتۆس παράκλητος شێوه‌ی حاڵه‌تی بكه‌ری (حالة الرفع) Nominative ی وشه‌كه‌یه.ـ په‌ڕه‌كلێتۆی παρακλήτου یش شێوه‌ی حاڵه‌تی ته‌واوكه‌ری (حالة الإضافة)
Genitive ی هه‌مان وشه‌یه واته كاتێك ده‌بێته (مضاف
إلیه) له زاراوه‌ی عه‌ره‌بیدا.ـ په‌ڕه‌كلێتۆ παρακλήτῳ یش شێوه‌ی حاڵه‌تی پاش ئامڕازی په‌یوه‌ندی (حالة الجرّ)
Dative ی هه‌مان وشه‌یه.ـ په‌ڕاكلێتۆن παράκλητον یش شێوه‌ی حاڵه‌تی به‌ركاری (حالة النصب) Accusative ی هه‌مان وشه‌یه واته كاتێك ده‌بێته به‌ركار (مفعول به).ـ په‌ڕاكلێتێ παράκλητε یش شێوه‌ی
حاڵه‌تی بانگردن (حالة النداء) Vocative ی هه‌مان
وشه‌یه واته كاتێك ده‌بێته بانگكراو (منادی).
له‌م چه‌ند ده‌قه‌دا له (ئینجیلی یۆحه‌ننا) وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس)
παράκλητος به واتای كه‌سێك (به‌تایبه‌تی كه‌سێكی ڕۆحی)
هاتوه كه به‌دوای مه‌سیحدا دێت و فرمانی ئه‌و ته‌واو ده‌كات. واتای ده‌قاوده‌قی
وشه‌كه له زمانی گریكیدا بریتیه له (پارێزه‌ر) یاخود (پارمه‌تیده‌ر) یاخود
(تكاكار). له ده‌قه‌كه‌یشدا وشه‌كه هه‌ر وه‌كو وشه‌یه‌كی گشتی و ساده به‌كار
هاتوه به واتای كه‌سێك كه دوای مه‌سیح دێت و ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری قوتابیه‌كانی
ئه‌و و دڵیان ده‌داته‌وه و ده‌بێته پاڵپشتیان، چونكه وشه گریكیه‌كه له واتاكانی
(یارمه‌تیدان) و (پارێزگاری) و (دڵدانه‌وه) و (تكاكاری) و (ئامۆژگاری) ـه‌وه
هاتوه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ ئه‌م وشه‌یه یه‌كسانه به هه‌مان
ئه‌و ناوی (أحمد) ه‌ی كه له قورئاندا له‌سه‌ر زمانی (عیسا) وه هاتوه وه‌كو
نازناوی موحه‌ممه‌د، كاتێك ده‌ڵێت: ( وإذ قال
عيسى ابن مريم: «يا بني إسرائيل! إني رسول الله إليكم مصدقا لما بين يديّ من
التوراة ومبشّرا برسول يأتي من بعدي اسمُه " أحمد " » ) (الصف: 6).
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی واتای وشه‌ی (أحمد) له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه
گریكیه‌كه‌دا بگونجێت، نوسه‌ره ئیسلامیه مزگێنیسازه‌كان ده‌ڵێن وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس)
παράκλητος له ده‌ستنوسه‌كانی ئینجیل‌دا به‌هه‌ڵه هاتوه
و له‌ڕاستیدا (پێریكلیتۆس) περικλυτός ـه،
به واتای (زۆر به‌ناوبانگ) یان (زۆر شکۆدار) و ئیتر ئه‌مه له چه‌مکی
(ستایشكراو) و واتای ناوی (محمد) و (أحمد) نزیك ده‌بێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی ئه‌و كه‌سه‌ی
كه مه‌سیح ـ به‌پێی ئینجیل ـ په‌یمانی به قوتابیه‌كانی داوه به هاتنی بۆلایان؛
هه‌ر هه‌مان (موحه‌ممه‌د) ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه كه دوای مه‌سیح هاتوه. لێره‌وه
نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان مه‌سیحیه‌كان به‌وه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه گوایه ده‌سته‌واژه‌كه‌ی
ئینجیلیان ده‌ستكاری (تحریف) كردوه و له (پێریكلیتۆس) ـه‌وه كردویانه به (په‌ڕاكلێتۆس).
كه دواتر ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه و ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه
بۆ وشه‌كه ڕاست ده‌رده‌چێت.
پێشتر ئه‌وه‌مان ڕون كرده‌وه كه ئه‌و وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس)
ـه‌ی كه له ئینجیل (ی یۆحه‌ننا) دا هاتوه و مه‌سیحیه‌كان خۆیان به (گیانی
پیرۆز) لێكی ده‌ده‌نه‌وه، به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی و (مزگێنیناسی) (!) ی
ئیسلامی گوایه به هه‌ڵه‌ی مه‌به‌ست هاتوه و مه‌سیحیه‌كان ده‌ستكارییان كردوه و
ڕاسته‌كه‌ی (پێریكلیتۆس) ـه و به واتای (زۆر به‌ناوبانگ) یان (زۆر شکۆدار) و ـ
لێره‌وه ـ (ستایشكراو) ه و گوایه به‌م پێیه‌ش به‌رامبه‌ری هه‌مان ئه‌و ناوی (أحمد)
ه‌یه كه له قورئاندا له‌سه‌ر زمانی (عیسا) وه هاتوه كاتێك مزگێنیی داوه به
پێغه‌مبه‌رێك به‌و ناوه كه دوای ئه‌و دێت: ( وإذ قال عيسى ابن مريم: «يا بني إسرائيل! إني رسول الله إليكم
مصدقا لما بين يديّ من التوراة ومبشّرا برسول يأتي من بعدي اسمُه " أحمد " » ) (الصف: 6).
سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین ئه‌م ده‌قه قورئانیه كه ناوی
(أحمد) ی تێدا هاتوه و باس له مژده‌یه‌ك ده‌كات له‌سه‌ر زمانی (عیسا) به هاتنی
پێغه‌مبه‌رێك دوای خۆی، ئه‌وه‌ش نه‌ك به به‌كارهێنانی ناوی (محمد) به‌ڵكو (أحمد)؛
له ڕاستیدا ده‌قێكی ئاڵۆزه و تا ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایی له‌سه‌ر نه‌كراوه،
بۆ نمونه:به‌ته‌واوی ڕون نیه:قورئان به‌م باسه ئاماژه بۆ چ ده‌قێك ده‌كات؟ئه‌و ده‌قه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات یان ئه‌م چیرۆك و چه‌مكه‌ی
لێوه هاتوه به چ زمانێك بوه؟سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌كه ده‌قێكه یان داب‌ونه‌ریت و
چیرۆكێكی ده‌ماوده‌مه؟یان چ مه‌به‌ستێكی له هێنانی ناوی (أحمد) له‌بریی
(محمد) هه‌یه؟ناوی (أحمد) وه‌رگێڕانی ناوێكه به زمانی گریکی یان
ئاڕامی ـ سوریانی؟ یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه عیسا هه‌مان وشه‌ی به‌كار هێناوه؟ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسیارن كاتێك وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه
كه ئه‌و ده‌قه یان ئه‌و داب‌ونه‌ریته بدۆزرێته‌وه و دیاری بكرێت كه قورئان ئه‌م
بیرۆكه‌یه‌ی لێ وه‌رگرتوه.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر گومان بۆی ده‌چێت و باس كراوه، ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م ده‌قه قورئانیه ئاماژه‌یه بۆ وه‌رگێڕانی سوریانیی ئه‌و ده‌قه‌ی
(ئینجیلی یۆحه‌ننا) كه باسی (په‌ڕاكلێتۆس) ی تێدا هاتوه، واته په‌ره‌گرافێكه
له (پێشیططا) وه‌رگێڕانی سوریانیی فه‌رمی بۆ ئینجیل. به‌ڵام بزانین له‌و ده‌قه‌دا
ده‌سته‌واژه‌كه چۆنه: ئه‌مه نمونه‌یه‌كه له‌و ده‌قه سوریانیه كه باسی (په‌ڕاكلێتۆس)
ی تێدایه: (ܘܶܐܢܳܐ
ܐܶܒܼܥܶܐ ܡܶܢ ܐܳܒܼܝ ܘܰܐ̱ܚܪܺܢܳܐ ܦܰܪܰܩܠܺܛܳܐ ܢܶܬܶܠ ܠܟ̣ܶܘܢ ܕܢܶܗܘܶܐ ܥܰܡܟ̣ܺܘܢ ܠܥܳܠܰܡ)، واته: (داوا له باوك ده‌كه‌م " په‌ره‌قلیطا " ێكی ترتان بداتێ تا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه)
(ئینجیلی یۆحه‌ننا: 14: 16)، له‌م ده‌قه‌دا وشه‌ی (ܦܰܪܰܩܠܺܛܳܐ) هاتوه كه به (په‌ره‌قلیطا) ده‌خوێنرێته‌وه،
كه ته‌نها گواستنه‌وه‌ی وشه گریکیه‌كه‌یه واته (په‌ڕاكلێتۆس) παράκλητος،
وا دیاره قورسیی وه‌رگێڕانی وشه‌كه و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌مو ماناكانی،
هۆكاری وه‌رنه‌گێڕانی و گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی بوه له ده‌قه سوریانیه‌كه‌دا،
كه ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس) و به سوریانی (په‌ره‌قلیطا)
و به عه‌ره‌بی (فارقلیط) یاخود (فرقلیط) یان (فراقلیط) له هه‌مو ناوچه‌كه‌دا به‌كاربێت.
وه‌رگێڕانی بۆ نه‌كرێت و وه‌كو ناوێكی شه‌خسیی لێ بێت بۆ (ئه‌و كه‌سه‌ی دوای یه‌شوع
دێت) یان (دوایین پێغه‌مبه‌ر)، هه‌رچه‌ند وشه‌كه له خۆیدا وشه‌یه‌كی گشتیه و مه‌به‌ستی
ده‌قه‌كه له به‌كارهێنانیدا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه (گیانی پیرۆز) دوای یه‌شوع
دڵی قوتابیه‌كانی ئه‌و ده‌داته‌وه و پشتگیری‌یان ده‌كات و ده‌رونیان به‌هێز ده‌كات
و له ناخیاندا له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
وشه گریکیه‌كه παράκλητος (كه له گریكیی كلاسیك‌دا به "په‌ڕاكلێتۆس" گۆ ده‌كرێت
واته ده‌خوێنرێته‌وه، له گریكیی كۆینێ ـ واته گریكیی گشتیی سه‌رده‌می هێلێنی ـ
یشدا به "په‌ڕه‌كلێتۆس"، له گریكیی بیزانتییشدا به "په‌ڕه‌كلیتۆس")،
له فرمانێكه‌وه هاتوه به شێوه‌ی (په‌ڕه‌كه‌لێۆ) παρακαλέω ـ (109 جار له
په‌یمانی نوێ‌دا هاتوه). ڕیشه‌ی ئه‌م فرمانه به‌م جۆره‌یه: له دو به‌ش پێك
هاتوه: (په‌ڕه) παρα، واته (له ته‌نیشت،
له نزیك.. )، له‌گه‌ڵ (كه‌لێۆ) καλέω، كه فرمانێكه
واتای (بانگكردن) ده‌دات، واتاكه‌ش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌بێته بانگردن بۆلای یان
بۆ نزیكی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌سێكی تر بانگ ده‌كات و داوای یارمه‌تیی لێ ده‌كات.