سەروەر پێنجوێنی
وشه گریکیه‌كه παράκλητος (كه له گریكیی كلاسیك‌دا به "په‌ڕاكلێتۆس" گۆ ده‌كرێت
واته ده‌خوێنرێته‌وه، له گریكیی كۆینێ ـ واته گریكیی گشتیی سه‌رده‌می هێلێنی ـ
یشدا به "په‌ڕه‌كلێتۆس"، له گریكیی بیزانتییشدا به "په‌ڕه‌كلیتۆس")،
له فرمانێكه‌وه هاتوه به شێوه‌ی (په‌ڕه‌كه‌لێۆ) παρακαλέω ـ (109 جار له
په‌یمانی نوێ‌دا هاتوه). ڕیشه‌ی ئه‌م فرمانه به‌م جۆره‌یه: له دو به‌ش پێك
هاتوه: (په‌ڕه) παρα، واته (له ته‌نیشت،
له نزیك.. )، له‌گه‌ڵ (كه‌لێۆ) καλέω، كه فرمانێكه
واتای (بانگكردن) ده‌دات، واتاكه‌ش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌بێته بانگردن بۆلای یان
بۆ نزیكی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌سێكی تر بانگ ده‌كات و داوای یارمه‌تیی لێ ده‌كات.
ئیتر فرمانی (په‌ڕه‌كه‌لێۆ) παρακαλέω له بنه‌ڕه‌تدا واته: داوا ده‌كات، داخوازی ده‌كات (به‌تایبه‌تی
به زمان، واته وتنی شتێك كه جۆرێك بێت له داواكردن)، ئینجا له‌م واتا گشتیه‌وه
كۆمه‌ڵێك واتای لێك نزیكی تر وه‌رده‌گرێت، وه‌كو: (یارمه‌تی ده‌دات، پشتیوانی ده‌كات،
دڵ ده‌داته‌وه، ئامۆژگاری ده‌كات، به‌رگریی لێ ده‌كات)، ئه‌م واتایانه‌ش هه‌مویان
ده‌چنه‌وه سه‌ر واتای (داخوازی به زمان)، چونكه هه‌ر یه‌كه له (پشتیوانیكردن،
دڵدانه‌وه، ئامۆژگاریكردن، به‌رگریكردن، تكاكردن) به قسه ده‌كرێن و قسه‌كان
دواندن و جۆره داخوازییه‌كیان تێدایه واته داوای هه‌ڵوێستێك یان حاڵه‌تێكیان تێدایه.
ئینجا له‌م فرمانه ناوێك دروست ده‌بێت به شێوه‌ی په‌ڕاكه‌لێسیس παράκαλησις به واتاكانی: (داواكاری، یارمه‌تی،
پشتیوانی، دڵدانه‌وه، ئامۆژگاری، به‌رگریكردن، تكاكردن). لێره‌وه ئاوه‌ڵناو (صفة) ی په‌ڕاكلێتۆس παράκλητος دروست ده‌بێت به واتاكانی: (داواكار، یارمه‌تیده‌ر،
پشتیوان، دڵده‌ره‌وه، ئامۆژگار، به‌رگریكار، تكاكار)، بۆ نمونه: به كه‌سێك ده‌وترێت
كه سه‌ره‌خۆشی بكات له كاتی ناخۆشیدا و دڵی كۆستكه‌وتو بداته‌وه، هه‌روه‌ها به
(پارێزه‌ر) "مُحامي" ی دادگا ده‌وترێت چونكه به‌رگری ده‌كات (به قسه)(1) . ئیتر به‌گشتی به كه‌سێك ده‌وترێت كه هه‌وڵ بدات به
قسه حاڵه‌تی كه‌سێك باش بكات. هه‌ر بۆیه له وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بیه‌كاندا چه‌ند
وشه‌یه‌ك ده‌بینین بۆ وه‌رگێڕانی، وه‌كو (دڵده‌ره‌وه) (مُعزِّي) (وه‌كو له وه‌رگێڕانی
"ڤانده‌یك"دا هاتوه) یان (پشتگیر) (مؤیِّد) (وه‌كو له وه‌رگێڕانی یه‌سوعیه‌كاندا
هاتوه) یان (یارمه‌تیده‌ر) (مُعین) (وه‌كو له وه‌رگێڕانی "كتاب
الحیاة" دا هاتوه)، یان هه‌ندێك جار (تكاكار) (شفیع) (له ئینگلیزییشدا
زیاتر به comforter وه‌رده‌گێڕدرێت كه هه‌ر به
واتای "دڵده‌ره‌وه" یه. هه‌روه‌ها به یارمه‌تیده‌ر helper و به‌رگریکار advocate و تکاکار intercessor و پشتگیر consoler یش وه‌رده‌گێڕدرێت).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه نه له ده‌قه
سوریانیه‌كه‌دا كه كاریگه‌ریی هه‌بوه له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا وشه‌كه له
(أحمد) و (محمد) ـه‌وه نزیكه، نه هیچ واتایه‌كی وشه‌كه له واتای (ستایشكراو)
(محمد) و (ستایشكراوتر) (أحمد) ه‌وه نزیكه. ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه (ئیبن
ئیسحاق) له (ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر) دا كاتێك ده‌قی (ئینجیلی یۆحه‌ننا: 15: 26،
27) به عه‌ره‌بی داده‌ڕێژێته‌وه وشه‌ی (مونحه‌مه‌ننا) له‌جێی (په‌ڕاكلێتۆس) داده‌نێت،
به‌م شێوه‌یه: ( فلو قد جا‌ء المُنْحَمَنَّا هذا
الذي يرسله الله إليكم من عند الرب، روح القدس هذا الذي من عند الرب خرج، فهو
شهيدٌ علي، وأنتم أيضا، لأنكم قديما كنتم معي في هذا )(2) ، كه ئه‌مه وه‌رگێڕانی ئه‌و ده‌قه‌یه كه ده‌ڵێت: (و هه‌ر كاتێك
ئه‌و "په‌ڕاكلێتۆس" ـه دێت كه له‌لای باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم.
ئه‌و
ڕۆحی ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه له باوكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و كاته شایه‌تی بۆ
من ده‌دات، و ئێوه‌ش شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن چونكه ئێوه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵمدا
بون) (ئینجیلی یۆحه‌ننا: 15: 26، 27). لێره‌دا ده‌قه‌كه‌ی ئیبن ئیسحاق وشه‌ی
(المُنْحَمَنَّا) له‌بریی (په‌ڕاكلێتۆس) به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌م وشه‌یه‌ش ـ وه‌كو
فریدریش شڤالی Friedric h Schwally ـ (1863 ـ
1919) له (مێژوی قورئان) Geschichte des Qorans دا پێمان ده‌ڵێت ـ له وه‌رگێڕانێكی وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس) ـه‌وه
هاتوه له شێوه‌زاری فه‌له‌ستینیی ناوچه‌یی زمانی سوریانیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كه
به شێوه‌ی (منه‌حمانا) یه(3).
واته وشه‌ی (منه‌حمانا) كه له‌سه‌ر زاری ڕه‌شه‌خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و باشوری
سوریای ئه‌و كاته كه به شێوه‌زارێكی زمانی ئاڕامی ـ سوریانی قسه‌یان كردوه،
وتراوه، له‌جێی (په‌ڕاكلێتۆس) به‌كار هاتوه و (ئیبن ئیسحاق) له وه‌رگێڕانی ئه‌و
بڕگه‌یه‌ی ئینجیلی یۆحه‌ننادا به‌كاری هێناوه و به شێوه‌ی (مونحه‌مه‌ننا)
دایناوه‌ته‌وه، دیاره ئه‌و وشه‌یه‌ی له مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه پێ گه‌یشتوه،
یان ڕه‌نگه ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ئینجیلی به یارمه‌تیی مه‌سیحییه‌كی ناوچه‌كه وه‌رگێڕابێت.
دیاره ئیبن ئیسحاق وشه‌كه‌ی وه‌كو خۆیشی دانه‌ناوه (له "منه‌حمانا" ه‌وه
كردویه‌تی به "مونحه‌مه‌ننا"! ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی له "موحه‌ممه‌د"
بچێت! یان ته‌نها هه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه‌یه)، به‌ڵام دوای ئه‌وه ده‌ڵێت:
"(المنحمنا) به سوریانی واته: (محمد)، و به ڕۆمی (مه‌به‌ستی گریکیه)
بریتیه له (البَرَقْلیطُس)"(4) .
نازانین
ئیبن ئیسحاق له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك وتویه‌تی "(مونحه‌مه‌ننا) واته موحه‌ممه‌د"،
به‌ڵام پێ ده‌چێت ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكچونه ڕواڵه‌تیه‌ی كه هه‌یه له
نێوان هه‌ندێك له پیته‌كانی هه‌ردو وشه‌ی (منحمنا) و (محمد)، وای وتبێت، كه وا
دیاره وشه‌كه‌یشی به شێوه‌یه‌ك داناوه له "موحه‌ممه‌د" بچێت. له ڕوی
واتاییشه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان هه‌ردو وشه‌كه‌دا نیه، چونكه وشه
سوریانیه‌كه هه‌ر به‌رامبه‌ری (په‌ڕاكلێتۆس) ـه گریکیه‌كه‌یه و واتای
(ستایشكراو) ی تێدا نیه.. ڕاستیه‌كه‌ی ده‌وقاوده‌قیش واتای پشتگیر و دڵده‌ره‌وه
(په‌ڕاكلێتۆس) ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌م وشه ئاڕامی ـ فه‌له‌ستینیه (واته منه‌حمانا ܡܢܰܚܡܳܢܳܐ) ده‌قاوده‌ق
به واتای (به‌سۆز) یاخود (به‌به‌زه‌یی) ـه، كه له ئاڕامیی نوێ‌دا چوه‌ته‌وه سه‌ر
بنچینه‌كه‌ی و بوه‌ته (مره‌حمانا ܡܪܰܚܡܳܢܳܐ)، و به عه‌ره‌بیش ده‌بێته (رَحْمان)(5).
دیاره
(په‌ڕاكلێتۆس) كاتێك واتای (دڵده‌ره‌وه) و (پشتیوان) ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لێره‌وه
واتاكه‌ی گه‌شه‌ی كردوه و بوه‌ته (به‌به‌زه‌یی). كه‌واته (منحه‌مانا) ـ ئه‌و
ناوه‌ی كه ئیبن ئیسحاق گواستویه‌تیه‌وه ـ به واتای (به‌به‌زه‌یی) ـه و له
مادده‌ی (رحم) ـه، له كاتێكدا (محمد) به واتای (ستایشكراو) ه و له مادده‌ی
(حمد) ه، و دو وشه‌ی جیاوازن. كه‌واته (منه‌حمانا) په‌یوه‌ندیی به (أحمد) یشه‌وه
نیه، هه‌روه‌كو بۆ (په‌ڕاكلێتۆس) یش وه‌رگێڕانێكی سه‌ركه‌وتو نیه و وا ده‌رده‌كه‌وێت
ڕه‌شه‌خه‌ڵك له مه‌سیحیه‌كانی فه‌له‌ستین ئه‌و ناوه‌یان بۆ (په‌ڕاكلێتۆس) داناوه،
چونكه له هیچ وه‌رگێڕانێكی سوریانیی ئینجیل‌دا نه‌هاتوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئیبن ئیسحاقیش وشه‌ی (منحمنا)
ناكاته به‌رامبه‌ری وشه‌ی (أحمد) ی قورئان، به‌ڵكو ڕه‌نگه واتای قسه‌كه‌ی ئه‌وه
بگرێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له ئینجیل‌دا ناوی (مونحه‌مه‌ننا) یه مه‌به‌ست (موحه‌ممه‌د)
ه، نه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت ده‌قاوده‌ق به واتای (محمد) ه، بۆیه وشه‌ی
(أحمد) ی وه‌كو به‌رامبه‌ر به‌كارنه‌هێناوه. دوای ئه‌مه‌ش هێشتا نازانین ده‌قه قورئانیه‌كه و
زاراوه‌ی (أحمد) ی قورئانی ئاماژه‌یه بۆ چ ده‌قێك و سه‌رچاوه‌كه‌ی چیه. به‌ڵام
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین سه‌رچاوه‌كه هه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی (ئینجیلی یۆحه‌ننا) یه،
به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس) به وه‌رگێڕانێكی سوریانی یاخود عه‌ره‌بیی
وا گه‌یشتوه‌ته قورئان كه وشه‌كه‌ی له واتای (ستایشكراو) نزیك كردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه نهێنیی پشت ده‌سته‌واژه‌ی
(أحمد) بێت و تیشك بخاته سه‌ر بابه‌ته‌كه، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه كه وه‌رگێڕی
لاتینیی قورئان (لودۆڤیكۆ مه‌راشی) Ludovico Maracci ـ (1612 ـ
1700 ز.) كاتی خۆی بیری لێ كردوه‌ته‌وه (له په‌ڕاوێزه‌كانیدا له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی
لاتینیی خۆی بۆ قورئان)، كه وتویه‌تی: بیرۆكه‌ی هاتنی ناوی (أحمد) له ئینجیل‌دا
كه له قورئاندا هاتوه، ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس)
παράκλητος له‌گه‌ڵ وشه‌ی (پێریكلیتۆس)
περικλυτός دا تێكه‌ڵ كراوه، كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان وشه‌یه‌كی
جیاوازه (له لاتینییشدا به Periclytus ده‌نوسرێت)،
و واتای (زۆر به‌ناوبانگ) یاخود (زۆر شكۆدار) ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا
وشه‌ی (كلیتۆس) Κλυτος ی گریكی و Clytus ی لاتینی، به واتای (ناسراو) و (به‌ناوبانگ) و (شكۆدار) ه.
به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه
یان گواستنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه، وشه‌كه به هه‌ڵه به (ستایشكراو) (محمد) یان
(ستایشكراوتر) (أحمد) لێكدراوه‌ته‌وه، و ئه‌مه‌ش بنه‌ڕه‌تی بیرۆكه قورئانیه‌كه‌یه. لێكچونی ده‌قه قورئانیه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌ی
(ئینجیلی یۆحه‌ننا) دا ئاشكرایه، ده‌قه‌كه‌ی ئینجیل ده‌ڵێت: یه‌شوع وتویه‌تی:
دوای من (په‌ڕاكلێتۆس) ێك، واته پشتگیر و دڵده‌ره‌وه‌یه‌ك، دێت بۆلاتان، ده‌قه
قورئانیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: عیسا وتویه‌تی: دوای من پێغه‌مبه‌رێك دێت كه ناوی (ئه‌حمه‌د)
ه. لێره‌دا هه‌ردو ده‌قه‌كه له شێوه‌ی گشتیدا (په‌یماندان به هاتنی كه‌سێك
دوای مه‌سیح) یه‌ك ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ده‌قه ئینجیلیه‌كه مه‌به‌ستی هه‌ر ئه‌و
(گیانی پیرۆز) (الروح القدس) ـه‌یه كه له سه‌رتاسه‌ری ئینجیل‌دا وه‌كو ئه‌و فریشته‌یه
ناوی هاتوه كه دێته ده‌رونی باوه‌ڕدارانه‌وه و ده‌رونیان به‌هێز ده‌كات و
ئیلهامیان پێ ده‌به‌خشێت، و به‌رامبه‌ری (فریشته‌ی سروش) (مَلَك الوحي) ـه له
ئیسلامدا كه به زاراوه‌ی ئیسلامی‌یش (روح القدس) ی پێ ده‌وترێت، واته (جیبریل).
ئامانجی ده‌قه ئینجیلیه‌كه له باسی (گیانی پیرۆز) وه‌كو
پشتگیرێك و یارمه‌تیده‌رێك بۆ باوه‌ڕداری مه‌سیحی كه وته‌كانی مه‌سیحی بیر ده‌خاته‌وه،
ئه‌وه‌یه نوسه‌ری ئینجیل (ی یۆحه‌ننا) ویستویه‌تی بڵێت كه ئه‌م قسانه‌ی من له‌و
یارمه‌تیده‌ره‌وه هاتوه كه مه‌سیح ناردویه‌تی و ئه‌و گیانه یارمه‌تیده‌ره قسه‌كانی
ئه‌وم بیرده‌خاته‌وه. كه ئێمه دڵنیاین (ئینجیلی یۆحه‌ننا) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی
به (یه‌شوع) ـه‌وه نیه، و دوای هه‌مو ئینجیله‌كانی تر و له‌ژێر ڕۆشنایی
فێركاریه‌كانی (پۆڵس) دا نوسراوه. واته بیرۆكه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس) له ئینجیلی یۆحه‌ننادا
فێڵێكه بۆ سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕ به‌سه‌ر كه‌سێتیی مه‌سیحدا و بیانویه‌كه
بۆ سه‌لماندن و ڕه‌وابینینی بیرۆكه تایبه‌تیه‌كانی ده‌رباره‌ی كه‌سێتیی مه‌سیح
(به‌تایبه‌تی كه ئینجیلی یۆحه‌ننا جیاوازه له سێ ئینجیله‌كه‌ی پێش‌و)، ئینجا
دواتر له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا دوای هه‌ندێك گۆڕانكاری و ده‌ستكاری و گونجاندن
ده‌كرێته مزگێنی به هاتنی موحه‌ممه‌د!
به‌م شێوه‌یه چه‌مكه‌كه دو جار ساخته‌یه:ـ جارێك كه (په‌ڕاكلێتۆس) بیانویه‌كی ساخته‌یه بۆ
ساخكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕی تایبه‌تیی نوسه‌ری ئینجیلی یۆحه‌ننا به‌سه‌ر
كه‌سێتیی مه‌سیحدا و لاف‌وگه‌زافی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیه به خودی یه‌شوعه‌وه
(چونكه نوسه‌ری ئه‌و ئینجیله ده‌زانێت كه یه‌شوع زیاتر له 70 ساڵه نه‌ماوه
ئیتر پێویستیی به داوه‌ده‌زوله‌یه‌ك هه‌یه بیگه‌یه‌نێته‌وه به‌و!)ـ جارێكی تریش كه له داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی‌دا وشه‌كه
به هه‌ڵه وه‌رگیراوه و به هه‌ڵه ڕاڤه كراوه و كراوه به مزگێنی به هاتنی
كه‌سێك كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه و مه‌به‌ستی ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌وه
نیه!
ده‌رباره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان
بابه‌ته‌كه‌ی پێ پینه ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێن وشه‌كه‌ی ئینجیل له بنه‌ڕه‌تدا بریتیه
له (پێریكلیتۆس) περικλυτός و مه‌سیحیه‌كان گۆڕیویانه
بۆ (په‌ڕاكلێتۆس) παράκλητος بۆ ئه‌وه‌ی له واتای
(محمد) دور بكه‌وێته‌وه.. ؛ ده‌توانین بڵێین: قسه‌یه‌كی بێبه‌ڵگه و گۆتره‌كاریه،
و له‌و كاته‌وه ئه‌و ده‌نگ‌وباسه هه‌یه كه زۆرزانێكی وه‌كو (مه‌راشی) وه‌كو
چاره‌سه‌ری وه‌رگێڕانی (په‌ڕاكلێتۆس) به (أحمد) بیری لێ كردوه‌ته‌وه. كه مه‌به‌ستی
مه‌راشی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی ئینجیلی وه‌رگێڕاوه یان گواستویه‌تیه‌وه
بۆ قورئان یان ژینگه‌ی ئایینیی قورئان، وشه‌كه به (پێریكلیتۆس) حاڵی بوه و له‌م
ڕێگه‌یه‌وه به (ستایشكراو) وه‌ریگێڕاوه.
واته بابه‌ته‌كه هه‌موی خراپ
حاڵیبونێكه، یان گواستنه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌رنا له هیچ ده‌ستنوسێكی
گریکیی ئینجلیدا وشه‌كه به شێوه‌ی (پێریكلیتۆس) περικλυτός نه‌هاتوه، و دڵنیاین كه گره‌وه‌كه ده‌به‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر
گره‌و بكه‌ین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م شێوه‌یه‌ی وشه‌كه له ده‌ستنوسێكی مه‌سیحیدا
[به‌ڵكو له هه‌مو ده‌قی گریکیی یه‌یمانی نوێ‌دا وشه‌ی پێریكلیتۆس περικλυτός له هیچ جێگه‌یه‌كی تریشدا نه‌هاتوه، هیچ
داڕشته و شێوه‌یه‌كی تری وشه‌كه‌ش له هیچ جێگه‌یه‌كی تردا نه‌هاتوه(6) ]. له وه‌رگێڕانه سوریانیه‌كه‌شدا بینیمان كه وشه‌كه به
(په‌ره‌قلیطا) (ܦܰܪܰܩܠܺܛܳܐ) هاتوه،
كه هه‌مان وشه گریکیه‌كه‌یه‌ی ده‌قی ئینجیلی یۆحه‌ننایه واته "په‌ڕاكلێت"
(به‌بێ پاشگری ۆس ος ی گریکی و له‌گه‌ڵ پاشگری ܐ "ئه‌لیف" ی سوریانی).