سەروەر پێنجوێنی
ڕه‌نگه داكۆكیكارێكی ئیسلامی له‌ناچاریدا بڵێت: ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی
ئینجیل هه‌ر زو ده‌ستكاری كراوه و ده‌ستنوسی نه‌ماوه‌ته‌وه و هه‌رچی ماوه‌ته‌وه
هه‌موی ده‌ستكاریكراوه‌كه‌یه! به‌ڵام كاتێك مشت‌ومڕ ده‌گاته ئه‌م حاڵه‌ته ئیتر
هیچ سودێكی نامێنێت و له مشت‌ومڕی زانستی ده‌رده‌چێت، ئه‌و كاته ئه‌و داكۆكیه
ده‌بێته دڵخۆشكردن به خه‌یاڵات و خه‌ون، كه ناتوانن بۆ هیچ كه‌سێكی بسه‌لمێنن.
ئینجا ئه‌گه‌ر نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان پێیان وایه ده‌قه
مه‌سیحیه‌كان هه‌مویان ده‌ستكاری كراون و ڕه‌سه‌نایه‌تییان نیه ئیتر بۆچی به‌ناو
ئه‌و ده‌قانه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ مزگێنییه‌ك و به‌ڵگه‌یه‌ك كه سودی بۆیان هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر
پێیان وایه (په‌ڕاكلێتۆس) كه له هه‌مو ده‌ستنوسه‌كاندا هاتوه زاده‌ی ده‌ستكاری
(تحریف) ـه ئیتر چۆن متمانه به (پێریكلیتۆس) ـه خه‌یاڵیه‌كه ده‌كه‌ن كه له
هیچ ده‌ستنوسێكیشدا نه‌هاتوه؟ ئه‌گه‌ر (په‌ڕاكلێتۆس) ئه‌گه‌ری ده‌ستكاری و
دروستكردنی هه‌بێت (پێریكلیتۆس) یش ئه‌گه‌ری ده‌ستكاریی هه‌یه و ئه‌گه‌ریشی
زیاتره.
جگه له‌مانه‌ش نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان هه‌ر به زۆره‌ملێ
ده‌قه‌كه‌ی ئینجیل ده‌كه‌نه مزگێنی به هاتنی موحه‌ممه‌د، چونكه ده‌قه‌كه‌ی
ئینجیل ڕاشكاوانه ئه‌و (په‌ڕاكلێتۆس) ـه به گیان (الروح) (واته: گیانی پیرۆز
"الروح القدس")، ڕاڤه ده‌كات، كه ده‌ڵێت: (و هه‌ر كاتێك ئه‌و "په‌ڕاكلێتۆس"
ـه دێت كه له‌لای باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم، ئه‌و ڕۆحی ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه له
باوكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و كاته شایه‌تی بۆ من ده‌دات، و ئێوه‌ش شایه‌تیم
بۆ ده‌ده‌ن چۆنكه ئێوه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵمدا بون) (ئینجیلی یۆحه‌ننا: 15:
26، 27)، له‌م ده‌قه‌دا، هه‌رچه‌ند ڕسته‌ی (له باوكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت)
دواتر بۆی زیاد كراوه.
به‌ڵام ده‌قه‌كه ڕاشكاوانه كه‌سێتیی (په‌ڕاكلێتۆس) به
گیان (روح) ێك پێناسه ده‌كات (به‌و پێیه كه دوای مه‌سیح دێته ناو قوتابیه‌كانی
ئه‌و و له ناخی ئه‌واندا ده‌بێت)، مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه‌ش به‌گشتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
گیانه وته و فێركاریه‌كانی مه‌سیح ده‌خاته‌وه بیریان و ئه‌وان له‌و ڕێگه‌یه‌وه
ده‌توان ئه‌و وته و فێركاریانه بۆ خه‌ڵك بگێڕنه‌وه (به‌كورتی: ئه‌م باسه بنچینه‌ی
تیۆریی "وه‌حی" ی مه‌سیحیه: دوای مه‌سیح، گیانی پیرۆز دێته ده‌رونی
قوتابی و نێردراوه‌كانیه‌وه و ئیلهامیان پێ ده‌به‌خشێت و به‌م جۆره ده‌توانن
"ئینجیل" بنوسنه‌وه كه مژده‌یه به هاتنی مه‌سیح و وته‌كانی). واته
له ده‌قه‌كه‌وه ئاشكرایه كه (په‌ڕاكلێتۆس) بونه‌وه‌رێكی ڕۆحیه، ڕۆحێكه،
فریشته‌یه‌كه، نه‌ك مرۆڤێك، پێغه‌مبه‌رێك.
ئیتر لێره‌وه بێشه‌رمیی نوسه‌ره
ئیسلامیه‌كان دیاره له ده‌ستكاریكردنی ده‌قه‌كاندا و ملبادانی ده‌قه‌كان بۆ مه‌به‌ستی
خۆیان، بۆ نمونه: لێره‌دا ده‌قه‌كه‌ی ئینجیل ڕاشكاوانه ده‌ڵێت كه یه‌شوع په‌یمانی
ئه‌وه‌ی به قوتابیه‌كانی داوه كه هه‌ر كاتێك ئه‌و له‌ناویاندا نه‌ما ڕۆحی
پشتگیر (په‌ڕاكلێتۆس) بێته ناویانه‌وه و له‌بریی ئه‌و پشتگیری‌یان بكات و فێریان
بكات، به‌ڵام نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان هه‌ر ئه‌م ده‌قه ده‌كه‌نه مزگێنی به هاتنی
موحه‌ممه‌د كه زیاتر له (6) سه‌ده دوای مه‌سیح و قوتابیه‌كانی هاتوه! ده‌قه‌كه‌ی
ئینجیل ده‌ڵێت: په‌ڕاكلێتۆس وته‌كانی مه‌سیح ده‌خاته‌وه بیری قوتابیه‌كانی كه
(12) كه‌س بون، ئایا موحه‌ممه‌د دوای تێپه‌ڕبونی (6) سه‌ده ده‌توانێت ئه‌و
قوتابیانه‌ی مه‌سیح ببینێت چ جای ئه‌وه‌ی شتێكیان بیر بخاته‌وه؟
بێشه‌رمیی ئه‌و نوسه‌ره ئیسلامیانه زیاتر له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت،
كه ده‌ڵێن: ئه‌و (گیانی ڕاسته‌قینه) (روح الحق) و (گیانی پیرۆز) (الروح القدس)
ـه‌ی له ئینجیل‌دا باسی هاتوه هه‌ر مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه! بۆ نمونه وه‌كو
له (ابن دحیة الكلبي) ـه‌وه ئه‌م قسه‌یه ده‌گێڕنه‌وه ("النبهاني" له
"سعادة الدارین فی الصلاة علی سید الكونین" لێی ده‌گێڕێته‌وه)، كه ڕه‌نگه
(ئیبن دیحیه) ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (المنیر فی مولد البشیر النذیر) دا
باس كردبێت.. له كاتێكدا له هه‌مو ئینجیله‌كاندا ڕونه كه ئه‌و كه‌سێتیه ئه‌و
(فریشته‌ی وه‌حی) ـه ده‌گرێته‌وه كه له بیروباوه‌ڕی ئیسلامییشدا هه‌یه، هه‌تا
له قورئانیشدا بیرۆكه‌یه‌كی نزیك له هه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئینجیله‌وه هاتوه
كه ده‌ڵێت به گیانی پیرۆز پشتیوانیی قوتابیه‌كانی كراوه.
ئه‌وه‌ش كاتێك قورئان
ده‌ڵێت: ( وآتينا عيسى ابنَ مريم
البيّناتِ وأيّدناه بروح القُدُس ) (النحل: 87، 253)، ( إذ قال
الله: «يا عيسى ابن مريم! اذكر نعمتي عليك وعلى والدتك، إذ أيّدتُك بروح القُدُس» )
(النحل : 110). كه ئه‌م ده‌قانه ده‌ڵێن: به گیانی پیرۆز پشتیوانیی مه‌سیح
كراوه، واته گیانی پیرۆز نێردراوه بۆ یارمه‌تیدانی له كاره‌كه‌یدا (به‌ڵكو سه‌رنج
ده‌ده‌ین چه‌مكی "پشتیوانی" له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا هه‌مان واتای ده‌قاوده‌قی
"په‌ڕاكلێتۆس" ی ئینجیله، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین وشه‌ی "په‌ڕاكلێتۆس"
به "پشتیوان ـ مُؤیِّد" ڕاڤه بكه‌ین و ئه‌م ڕاڤه‌یه‌ش به ڕاڤه‌یه‌كی
قورئانی دابنێین).
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان سورن
له‌سه‌ر ساخته‌كاریه‌كانی خۆیان. له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌توانین بڵێین: قورئان به بێ
ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت دو چه‌مكی جیاوازی ده‌رباره‌ی (گیانی پیرۆز) به‌رهه‌م
هێناوه:ـ له‌لایه‌كه‌وه وه‌سفێكی (گیانی پیرۆز) كه (په‌ڕاكلێتۆس)
ـه به (أحمد) وه‌رده‌گێڕێت كه مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌مان ئه‌و چه‌مكه‌ی ئینجیل
دوپات ده‌كاته‌وه كه فرمانی (گیانی پیرۆز) پشتگیریكردنی مه‌سیحه واته
هاوكاریكردنیه‌تی له كاره‌كه‌یدا. ئه‌مه‌ش واته قورئان دان ده‌نێت به كه‌سێتی و ڕۆڵی (په‌ڕاكلێتۆس)
دا واته (گیانی پیرۆز)، له هه‌مان كاتیش‌دا واتایه‌كی هه‌ڵه‌ی له هه‌مان ئه‌و
وشه‌یه‌وه وه‌رگرتوه و به وشه‌ی (أحمد) گوزارشی لێ كردوه.كه‌واته دو جار و به دو شێوازی جیاواز ڕاڤه‌ی وشه‌ی
(په‌ڕاكلێتۆس) ی كردوه!دوای هه‌مو ئه‌مانه‌ش، هێشتا ناڕۆشنییه‌ك له ناوی
(أحمد) دا هه‌یه: ده‌قه قورئانیه‌كه بۆچی په‌نای بۆ ئه‌م ناوه بردوه؟ بۆچی له‌بریی
ناوی (محمد) ئه‌م ناوه‌ی به‌كارهێناوه؟
ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌ره‌تایه‌كی ڕونه ئه‌وه‌یه كه
(أحمد) هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ناوی (محمد) ه، واته سازكردنی ناوی (أحمد) له
(محمد) كارێكی ئاسانه. (محمد) واته (ستایشكراو)، داڕشته‌ی ناوی به‌ركار (اسم المفعول)
ـه، و ناوی (أحمد) واته (ستایشكارتر، یان ستایشكراوتر)، داڕشته‌ی ئاوه‌ڵناوی به‌راورد
(أفعل التفضیل) ـه، واته (أحمد) ته‌نها زۆركردن و پله‌یه‌كی سه‌رتری هه‌مان
واتای (محمد) ده‌گه‌یه‌نێت. خۆی به‌پێی یاسای ڕێزمانی عه‌ره‌بی شێوگی ئاوه‌ڵناوی
به‌راورد (أفعل التفضیل) له ناوی بكه‌ر (اسم الفاعل) ـه‌وه دێت، به‌پێی ئه‌مه
ده‌بێت (أحمد) به واتای (ستایشكارتر) بێت چونكه شێوه‌ی به‌راوردكاری
"ستایشكار" (حامد) ـه، به‌ڵام زاناكانی ڕێزمانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێن به‌ده‌گمه‌ن
و جاروبار له ناوی به‌ركار (اسم المفعول) یشه‌وه دێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك
ده‌هێننه‌وه، وه‌كو: (أشغل) له ده‌سته‌واژه‌ی (أشغل من ذات النِّحْيَیْن)، و
(أشهر) و ( أعرف) و (أنكر) و (أزهی) [له (زُهِيَ) ـه‌وه به واتای: فیزی کرد] و
(أعذر) و (ألوم)، (زه‌مه‌خشه‌ری) له (المفصل) دا (أحمد) یشی بۆ زیاد ده‌كات(7) .
كه‌واته ده‌توانین بڵێین (أحمد) ده‌كرێت به واتای
(ستایشكراوتر) بێت، و ئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتوه و مه‌به‌سته ئه‌م واتایه‌یه.به‌م شێوه‌یه ڕه‌نگه ده‌قه قورئانیه‌كه له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه ئه‌م ناوه‌ی دانابێت له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ئینجیل‌دا كه
له ژینگه‌ی ئایینیی قورئاندا به (ستایشكراو) لێك دراوه‌ته‌وه، و دور نیه ده‌سته‌واژه‌كه‌ی
ئینجیل به (ستایشكراوتر) ڕاڤه كرابێت و قورئان به (أحمد) گوزارشی لێ كردبێت.به‌ڵام با ئه‌مه ته‌نها ئه‌نجامێكی سه‌ره‌تایی بێت و
زیاتر بۆی بچین:ئه‌وه‌ی باوه ئه‌وه‌یه كه ناوی (أحمد) یه‌كه‌م جار هه‌ر
به موحه‌ممه‌د وتراوه و بۆ یه‌كه‌م جار ده‌قه قورئانیه‌كه ئه‌م ناوه‌ی وه‌كو
ناوێكی ئه‌و باس كردوه و، گوایه دوه‌م كه‌س كه ئه‌و ناوه‌ی هه‌بوه باوكی (خه‌لیلی
فه‌راهیدی) ـه كه پێی ده‌وترێت (الخلیل بن أحمد الفراهیدي). به‌ڵام ئه‌م گریمانه‌یه‌ش
ڕاست ده‌رناچێت.
له ڕاستیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر كه‌س له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا
پێش ئیسلام ناوی (أحمد) بوبێت. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان هیچمان پێ
ناڵێن (له‌م لایه‌نه‌شه‌وه مه‌رج نیه قسه‌ی سه‌رچاوه عه‌ره‌بی ـ ئیسلامیه‌كان و
قسه‌ی نه‌خش و نوسراوه كۆنه‌كان یه‌ك بگرنه‌وه، زۆر جار هه‌ر یه‌كه‌یان وه‌كو
جیهانێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت!)، به‌ڵام مێژونوس و لێكۆڵیار (د. إحسان عباس)، له
(تاریخ دولة الأنباط) دا، له باسی نه‌خش و نوسراوه نه‌به‌طيه‌كاندا، ئه‌وه‌مان
بۆ باس ده‌كات كه له‌و نه‌خشه نه‌به‌طیانه‌دا كه له میسر دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌م
ناوانه هاتون: (حنظلة) و (ذؤیب) و (شبرمة) و (أحمد)(8) . به‌م پێیه نه‌به طيه كان، كه به‌شێك له
دانیشتوانی باكوری نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی پێك ده‌هێنن، ناوی (أحمد) یان تێدا بوه.
ئه‌م به‌ڵگه‌یه به‌ته‌نها به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێین وشه‌ی (أحمد) تایبه‌ت نیه
به ده‌قه قورئانیه‌كه‌وه، و ناوه‌كه پێش قورئانیش هه‌بوه، و دور نیه ده‌سته‌واژه‌كه‌ی
ئینجیل هه‌ر به‌م وشه‌یه گواسترابێته‌وه بۆ ژینگه‌ی ئایینیی قورئان، به‌تایبه‌تی
كه ناوی (أحمد) وا ده‌رده‌كه‌وێت له باكوری نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌بوه،
بۆیه زۆر نزیكه هه‌ر له باكوری نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی كه لایه‌نێكی زۆر گرنگی
ژینگه ئایینیه‌كه‌ی قورئان پێك ده‌هێنێت (چونكه باكوری نیمچه دورگه‌كه خاڵی كارلێكی
نێوان كولتوری عه‌ره‌بی و ئایین و كولتوره‌كانی تر بوه به‌تایبه‌تی كولتوری
ئاڕامی ـ مه‌سیحی) وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس) به (پێریكلیتۆس) تێكه‌ڵ كرابێت و به
واتای (ستایشكراو) لێك درابێته‌وه و به ناوی (أحمد) كه له‌و ژینگه‌یه‌دا هه‌بوه
وه‌رگێڕدرابێت.
ڕه‌نگه ئه‌م (تێكه‌ڵكردن و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕان) ـه‌یش هه‌ر
له كاتی پێكهاتنی ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا و به ڕه‌چاوكردنی ناوی بنه‌ڕه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام (موحه‌ممه‌د) ئه‌نجام درابێتن، واته وشه‌ی (په‌ڕاكلێتۆس)
παράκλητος له ده‌قه ئینجیلیه‌كه‌دا هه‌یه و به كه‌مێك
ده‌ستكاری یان لێتێكچون ده‌بێته (پێریكلیتۆس) περικλυτός كه به واتای (زۆر شكۆدار) ه و ئیتر له واتای (زۆر
ستایشكراو) نزیك ده‌بێته‌وه، ئینجا به ناوێكی حازر كه (أحمد) و واتای
(ستایشكراوتر) ده‌گه‌یه‌نێت وه‌رگێڕدراوه. لێره‌شه‌وه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه كه
بۆچی قورئان وشه‌ی (أحمد) ی داناوه له‌بریی (محمد)، ئه‌وه‌ش چونكه ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویه‌ی
كه له وشه‌ی (پێریكلیتۆس) περικλυτός دا هه‌یه
به واتای (زۆر شكۆدار)؛ به (أحمد) گوزارشی لێ ده‌كرێت كه نزیكه له واتای (زۆر
ستایشكراو) ه‌وه.
ئینجا ئه‌م وشه‌ی (أحمد) ه زۆر نزیكه له واتای (محمد) ـه‌وه
و له هه‌مان كاتدا كه‌مێكیش جیاوازه (ئه‌م جیاوازیه‌ش پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وترێت
ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی ئیسلام خۆیه‌تی) و زۆرتریش په‌یوه‌ندیی به ژینگه‌ی مه‌سیحیی
باكوری نیمچه دورگه‌كه‌وه هه‌یه، چونكه ـ وه‌كو وتم ـ ناوی (أحمد) له باكوری
نیمچه دورگه‌كه‌دا هه‌بوه، ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ریی هزری ئاڕامی
و مه‌سیحیدا بوه. به كورتی: ده‌قه قورئانیه‌كه هه‌وڵی داوه ناوی (أحمد) بكاته
به‌رامبه‌رێكی نیمچه عه‌ره‌بی و نیمچه مه‌سیحی بۆ شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌واژه‌كه‌ی
ئینجیل كه پێی گه‌یشتوه (به شێوه‌یه‌ك تامێكی عه‌ره‌بی ده‌دات و بۆن‌وبه‌رامه
مه‌سیحی و ئاڕامیه‌كه‌یشی ون نه‌كردوه!)، هه‌وڵه‌كه‌یشی له‌م لایه‌نه‌وه سه‌ركه‌وتو
بوه، هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیی به واتای بنه‌ڕه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سته‌واژه‌كه‌ی
ئینجیله‌وه نیه.
ـــــــــــــــــــــ
په‌راوێز:
(1) بڕوانه: فيربروج، فرلين د.، القاموس الموسوعي للعهد
الجديد. دار الكلمة، القاهرة، الطبعة الأولی، 2007. ص‌ص. 514 ـ 516 .
(2) ابن هشام، السيرة النبوية.
تحقيق: مصطفى السقا، إبراهيم الأبياري، عبد الحفيظ شلبي. دار المعرفة، بيروت. ج.
1، ص. 233.
(3) بڕوانه: نولدكه، تيودور، تاريخ القرآ‌ن. تعديل: فريدريش شفالي. ترجمة:
جورج تامر. منشورات الجمل، الطبعة الثانیة ، 2008. ص. 10 (هامش).
(4) بڕوانه:بن هشام، السیرة النبویة. ج. 1، ص. 233.
(5) بڕوانه: Joseph, John, The Modern Assyrians
of the Middle East. Brill, 2000. P. 47.
(6) بڕوانه: فيربروج، القاموس الموسوعي للعهد
الجديد . ص. 535. هه‌روه‌ها بڕوانه: Strong, James, Greek Dictionary of
the New Testament. The Ages Digital Library. Version 1. 0, 1997. P.
373. [مه‌به‌ستم
له‌م دو سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وشه‌که له ده‌قی گریکیی په‌یمانی نوێ‌دا
بهاتایه؛ له‌و جێگه‌یه‌دا وشه‌که ده‌هات، که نه‌هاتوه]
(7) بڕوانه: الزمخشري، المفصل في صنعة الإعراب.
تحقيق: د . علي بو ملحم. مكتبة الهلال، بيروت. الطبعة الأولى، 1993. ص‌ص. 297، 298.
(8) إحسان عباس، د.، تاریخ دولة
الأنباط. دار الشروق، عمان، الطبعة الأولی ، 1987. ص. 26.