سه‌روه‌ر پێنجوێنی
به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ، گوایه
له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا، واته ده‌قه‌كانی (په‌یمانی كۆن) (العهد القدیم)،
ناوی (محمد) به‌ڕونی هاتوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانه‌وه كوێر
كراوه‌ته‌وه و به‌شێوازی جیاواز لێك دراوه‌ته‌وه، و گوایه وه‌رگێڕه‌كان به
وردی ئه‌و ده‌قانه وه‌رناگێڕن و واتا ڕاسته‌قینه‌كه ده‌شارنه‌وه.. و ده‌ڵێن:
له كتێبی (سرودی سروده‌كان) و هه‌روه‌ها (ئیشه‌عیا) و (حه‌ببه‌قوق) دا ناوی
(محمد) هاتوه، و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌و ده‌قانه‌دا.
كه لێره‌وه درێژه‌ی ئه‌مه و ڕاستیی بابه‌ته‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه: به‌و پێیه كه قورئان ده‌ڵێت ئه‌م پێغه‌مبه‌ره عه‌ره‌به
(ناجوله‌كه‌یه) باسی له (ته‌وڕات) و (ئینجیل) دا نوسراوه: (الذين يتّبعون
الرسولَ النبيَّ الأُمِّيَ الذي يَجِدونه مكتوبا عندهم في التوراة والإنجيل.. )
(الأعراف: 157)، بۆیه ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی نمونه و به‌ڵگه‌ی
ئه‌و باسه نوسراوه‌ی موحه‌ممه‌د له ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كاندا، له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه بیسه‌لمێنێت كه گوایه ناوی (محمد) له هه‌ندێك ده‌قی په‌یمانی كۆن
(ته‌وڕات و پاشكۆكانی) دا هاتوه.
له‌مانه لێره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر لافوگهزافی
هاتنی ناوی (موحه‌ممه‌د) له كتێبی (سرودی سروده‌كان) دا، ده‌ڕۆین، كه ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌و پێش له ڤیدیۆیه‌كی ئیسلامی‌دا به ناوی (ڕاستیی ڕه‌ها ده‌رباره‌ی موحه‌ممه‌د
له كتێبی پیرۆزدا) پرۆپاگه‌ندای بۆ كرابو و زۆر كه‌سی
پێ فریو درابو.. كه له ڕاستیدا ئه‌و بابه‌ته درۆیه‌كی ڕه‌هایه، و ته‌نها
پرۆپاگهندایهكی هه‌رزانه.
له كتێبی (سرودی سروده‌كان) (نشید الأنشاد) Song
of Songs دا كه (سروده‌كه‌ی سوله‌یمان) Song
of Solomon یشی پێ ده‌وترێت و ده‌درێته
پاڵ (سوله‌یمان) و ئیتر (سرودی سروده‌كانی سوله‌یمان) Song of
Songs of Solomon یشی پێ ده‌وترێت، و بهیتوبالۆرهیهكه
له‌نێوان دو خۆشه‌ویستدا، ڕسته‌یه‌ك هاتوه كه ده‌ڵێت: (حیكۆ مهمتهقیم، وه'خوللۆ
مهحهمهدیم، زێهـ دۆدی وه'زێهـ ریعی، به‌نۆت یهروشالایم) חִכּוֹ
מַמְתַקִּים, וְכֻלּוֹ, מַחֲמַדִּים; זֶה דוֹדִי וְזֶה רֵעִי, בְּנוֹת
יְרוּשָׁלִָם (سرودی سروده‌كان "شیر هه'شیریم" שיר השירים:
5: 16). له‌م ده‌قه‌دا كه ده‌سته‌واژه‌ی מַחֲמַדִּים (مهحهمهدیم) machªmadiym ی
تێدا هاتوه، هه‌ندێك له نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان به‌بێ سێودو و لێوردبونه‌وه
ده‌ڵێن مه‌به‌ستی موحه‌ممه‌ده و ده‌قه‌كه مژده‌یه به هاتنی ئه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
به‌م شێوه‌یه وه‌ریده‌گێڕن: (قسه‌ی شیرینترینی قسه‌یه، ئه‌و موحه‌ممه‌دی گه‌وره‌یه،
ئه‌مه خۆشه‌ویستمه و ئه‌مه دۆستمه) (كلامه أحلى الكلام، إنه محمد العظيم،
هذا حبيبي، وهذا خليلي)، به‌و پێیه كه گوایه ئه‌مه وته‌یه‌كی خواییه و باسی
موحه‌ممه‌د ده‌كات.
به‌ڵام له‌م وه‌رگێڕان و لافوگهزافهدا چه‌ند فێڵێك هه‌یه: 1. پێش هه‌مو شتێك نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان كۆتایی ئه‌م
بڕگه‌یه ناهێنن كه ده‌ڵێت (به‌نۆت یهروشالایم) ([ئه‌ی] كچانی ئورشه‌لیم!)،
چونكه ئه‌م كۆتاییه ڕونی ده‌كاته‌وه كه ده‌قه‌كه ته‌نها گۆرانی و بهیتوبالۆرهیهكه
و قسه‌كان له‌نێوان نێر و مێیه‌كدا دێن و ده‌چن و جار جاره‌یه‌كیش ڕوی ده‌میان
ده‌كه‌نه كچانی ئورشه‌لیم. ئه‌مه فێڵێك. 2. فێڵێكی تر ئه‌وه‌یه وشه‌ی (حێك') חֵךְ له ده‌سته‌واژه‌ی (حیكۆ) חִכּוֹ به (وته) و (قسه) وه‌رده‌گێڕن،
له كاتێكدا به واتای ده‌مه یاخود له بنه‌ڕه‌تدا به واتای مه‌ڵاشو (حنك)
یاخود لای سه‌ره‌وه‌ی ده‌مه و ئینجا به (ده‌م) وتراوه [به‌ڵكو وا دیاره
(حَنَك) ی عه‌ره‌بی له (حێك') חֵךְ ی
عیبری و ـ به‌تایبه‌تی ـ (حێكا) ܚܶܝܟܳܐ ی ئاڕامی ـ سوریانی وه‌رگیراوه به
زیادكرنی نونێك(1) ، كه زیادبونی نونێك له وشه‌ی بهعهرهبیكراودا نمونه‌ی تریشی
هه‌یه، وه‌كو وشه‌ی (حنطة)]، له ده‌قه‌كه‌یشدا به‌تایبه‌تی باسی تامی ماچی ده‌مه،
كه ده‌ڵێت: ده‌می شیرینه.
3. ئینجا ده‌سته‌واژه‌ی (خوللۆ) כֻלּוֹ ده‌كه‌نه سیفه‌تی (مهحهمهدیم) و
به (موحه‌ممه‌دی گه‌وره) وه‌ریده‌گێڕن، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی تۆزێك به عیبری
ئاشنا بێت ده‌زانێت (کوللۆ) | خوللۆ |
כֻלּוֹ واته (هه‌موی)، كه به
عه‌ره‌بی ده‌بێته "كُلُّ" | كوللو-| ،
چونکه له بنه‌ڕه‌تدا "کال" כָּל و "کۆل" כֹּל له عیبریدا یانی: هه‌مو،
گشت. 4. فێڵێكی تر له ڕاڤه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (مهحهمهدیم)
מַחֲמַדִּים دایه، كه هه‌ر چه‌ند وشه‌كه كۆیه:
(مه‌حه‌مه‌د ــ یم)، چونكه ده‌ڵێت (هه‌موی) واته (هه‌مو گیانی) یان (هه‌مو كه‌سێتیه‌كه‌ی)،
بۆیه وه‌ڵامه‌كه‌ی كۆیه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌مو گیانی ئه‌و خۆشه‌ویسته
خوازراو و له‌به‌ردڵانه، یان هه‌مو كه‌سێتیه‌كه‌ی په‌سه‌ندكراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ئه‌م وشه كۆیه به ناوی یه‌ك كه‌س لێك ده‌ده‌نه‌وه
و ده‌ڵێن مه‌به‌ستی موحه‌ممه‌ده، ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت "خۆ وشه‌كه كۆیه؟
ڕه‌نگه بڵێن: "ئه‌و ئامڕازی كۆی (یم) ـه په‌نجه‌ی ده‌ستكاری (تحریف)
زیادی كردوه"! به‌م شێوه‌یه گوته‌ی (ته‌حریف) گوته‌یه‌كی لاستیكی و سیحریه
لای نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان كه هه‌مو كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات [به‌م
بۆنه‌یه‌وه من لێره‌دا ته‌حه‌ددیی هه‌مو نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌م بیسه‌لمێنن
كه قورئان باسی "ته‌حریف" ی ته‌وڕات و ئینجیلی كردبێت، چونكه من
دڵنیام كه ڕسته‌ی (يُحَرِّفُونَ الكَلِمَ عن مَواضِعِه) (النساء: 46، المائدة:
13) به هه‌ڵه لای به‌شێك له موفه‌سسیره‌كان لێك دراوه‌ته‌وه و باسی ته‌حریفی
ته‌وڕات و ئینجیل نیه به‌ڵكو باسی گۆڕین و ده‌ستكاریی هه‌ندێك قسه و فه‌رمانی
پێغه‌مبه‌ره یان ڕه‌نگه هه‌ندێك ڕێنمایی له قورئانه‌وه، كه به هه‌ندێك له
جوله‌كه‌كانی مه‌دینه‌ی وتوه به‌ڵام ئه‌وان به‌ئه‌نقه‌ست گۆڕیویانه و به هه‌ڵه
خۆیان حاڵی كردوه. هه‌تا ئه‌و ڕاڤهمهندانهی كه ده‌قه‌كه‌یان به "ته‌حریفی
ته‌وڕات" ڕاڤه كردوه زۆربه‌یان وتویانه مه‌به‌ستی ته‌نها گۆڕینی واتایه
له ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه‌وه و مه‌به‌ست گۆڕینی خودی ده‌قه‌كان نیه. له
توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا به‌تێروته‌سه‌لی ئه‌م بابه‌ته‌م ڕون كردوه‌ته‌وه
كه ماوه‌یه‌كی تر بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه].
ئینجا له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و نوسه‌ره ئیسلامیانه هه‌ڵپه‌یانه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌قێك له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا كه به‌كه‌ڵكیان بێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی
تره‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌مان ڕسته‌دا شتێك به‌كه‌ڵكیان نه‌یه‌ت ده‌ڵێن ئه‌وه ته‌حریف
كراوه! ئه‌مه چ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كه؟! 5. سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه؛ ئه‌م ده‌قه، واته
(سرودی سروده‌كان)، ته‌نها له سایه‌ی ویژدانی مرۆڤی یه‌هودیه‌وه كه هه‌مو كه‌له‌پوری
خۆیی به‌لاوه پیرۆزه بوه‌ته ده‌قێكی پیرۆز، ئه‌گه‌رنا ده‌قێكی ئایینی نیه،
به‌ڵكو زیاتر له بهیتوبالۆرهیهك ده‌چێت له‌وانه‌ی له‌نێوان دو خۆشه‌ویستدا
له كاتی كشتوكاڵ و له ژیانی كشتیاریدا ده‌وترێن.
به‌پێی بیروڕایه‌ك ئه‌م ده‌قه
له شایی و زه‌ماوه‌نددا وتراوه و به‌سه‌ر بوك و زاوادا هه‌ڵ دراوه، هه‌ندێكی
تر ده‌ڵێن له بهیتوبالۆرهكانی نێوان دو خواوه‌ندی نێر و مێی كهنعانیهوه
وه‌رگیراوه كه بریتین له خواوه‌ند (به‌عل) و خواوه‌ند (عه‌نات)، به‌پێی
بیروڕایه‌كی تریش ــ وه‌كو لای س. ن. كره‌یمه‌ر ـ له به‌یتوبالۆره‌ی نێوان دو
خواوه‌ندی نێر ومێی شومه‌ری وه‌رگیراوه كه بریتین له خواوه‌ند (دوموزی) و
خواوه‌ند (ئیناننا) واته تهمموز و عیشتار، كه هه‌میشه شێوه‌ی بهیتوبالۆرهیهك
وه‌رده‌گرێت له‌نێوان شوانێك و كچێكدا، یان شوانێك و كچێك له‌گه‌ڵ بونی كه‌سێتییه‌كی
تر كه ده‌بێته ڕكه‌به‌ری شوانه‌كه، ئیتر یان كشتیاره وه‌كو له ئه‌فسانه
شومهریهكهدا (كه‌سێتیی "ئێنكیمدو" Enkimdu )، یان كه‌سێتیی
پاشایه‌كی وه‌كو سوله‌یمانه له ده‌قه عیبریهكهدا (ده‌قه عیبریه‌كان هه‌مو
حیكمه‌ت و ئه‌ده‌بیات و ده‌ستكه‌وتێكی هونه‌ری و بیناسازیی جیهانی ده‌وروبه‌ر ده‌دزن
بۆ سوله‌یمان [و قورئانیش بڕێك له‌مانه‌ی نه‌قڵ كردوه و بڕێكی تریشی له سه‌رچاوه‌ی
تره‌وه بۆ زیاد كردوه!]، كه ئێسته ئه‌و دزیانه هه‌مویان ئاشكرا بون! به‌ڵكو
ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێتیی سوله‌یمان [شلۆمۆهـ] خۆیشی هیچ بنچینه‌یه‌كی مێژویی
نیه، كه ئه‌مه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ری).
6. هه‌رچه‌ند له دابونه‌ریتی ئایینیی یه‌هودی ـ مه‌سیحیدا،
ئه‌م ده‌قه، واته (سرودی سروده‌كان)، دراوه‌ته پاڵ سوله‌یمان، به‌ڵام ئێسته
لای خودی توێژه‌ره مه‌سیحیه‌كان گومان له‌م پاڵدانه هه‌یه. ئه‌و بڕوایه‌ش له‌سه‌ر
ئه‌وه دروست بوه كه ده‌قه‌كه دیباجه‌یه‌كی هه‌یه كه ده‌ڵێت: (سرودی سروده‌كان،
كه هی سوله‌یمانه)، ئه‌مه‌ش به بڕوای باو یانی سوله‌یمان نوسیویه‌تی، به‌ڵام
له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت به‌وه‌ش لێك بدرێته‌وه كه (بۆ سوله‌یمان نوسراوه)،
یان (ده‌رباره‌ی سوله‌یمان نوسراوه). باسه‌كه‌مان له به‌ڵگه‌ی ئایینی و دابونهریتیه،
ئه‌گه‌رنا تێڕوانین و توێژینه‌وه‌ی زانستی بونی خودی سوله‌یمانیشی پێ ناسه‌لمێت
ج چای ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه بداته پاڵی.
7. جگه له هه‌مو شتێكیش، ئه‌م كتێبه به‌شێك نیه له
(تۆڕاهـ)، واته پێنج كتێبی یه‌كه‌می (تاناخ) واته (په‌یمانی كۆن)، كه
موسوڵمانیش باوه‌ڕی به هاتنی كتێبێك به ناوی (ته‌وڕات) بۆ مو‌سا هه‌یه. به‌ڵكو
ده‌قێكی پێغه‌مبه‌رانه‌یش نیه و یه‌كێك نیه له‌و كۆمه‌ڵه كتێبه پێغهمبهرانهیهی
كه به (پێغه‌مبه‌ران) (نهبیئیم) נְבִיאִים ده‌ناسرێن (گه‌وره‌كان: ئه‌وانه‌ی
زو: یێهۆشوهع [یوشه‌ع]، دادوه‌ران، شموئێل، پاشایان، ئه‌وانه‌ی دوایی: یشهعیاهو
[ئیشه‌عیا]، ییرمیاهـ [ئێرمیا]، یحێزقئێل (حێزقیال)، دوازده پێغه‌مبه‌ره بچوكه‌كه:
هۆشیا، یۆئێل، عامۆس، عۆبهدیاهـ، یۆناهـ [یونس]، میخاهـ، ناحوم، حه‌ببه‌قوق،
صفهنیا، حهگگای، زێخهریاهـ [زه‌كه‌ریا]، مهلاخی)، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌و (11)
كتێبه تههلیلهیی و حیكمه‌تی و ئه‌ده‌بیانه‌ی كه به گروپی (نوسینه‌كان)
(كێتوبیم) כְּתוּבִים ناویان ده‌برێت، كه له‌م گروپه ته‌نها یه‌كێكیان كه كتێبی
(مه‌زموره‌كان) (المزامیر) (تێهیللیم תְהִלִּים) ـه له ئیسلامدا پیرۆزه به ناوی
(زه‌بور) [سه‌رباری دهنگوباسی "ئه‌ییوب" نه‌ك كتێبه‌كه‌ی].
ئیتر ئه‌وانی
تر پیرۆز نین له ئیسلامدا، به‌تایبه‌تی ئه‌م كتێبه (سرودی سروده‌كان) كه زۆر
نامۆیه به ئیسلام، له كلێسایشدا دوای (ته‌ئویل) و ماناكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی
به شێوه‌یه‌كی هێمایی له بیری مه‌سیحیدا جێی بوه‌ته‌وه. به‌ڵام موسوڵمانی
ئێسته په‌نا بۆ ئه‌م كتێبه‌ش ده‌بات بۆ سازكردنی پرۆپاگه‌ندا دۆگماییهكانی. ئه‌م باسه درێژه‌ی زیاتری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت ئه‌وه‌یه
كه ده‌قه عیبریه‌كه دوای ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ سوله‌یمان پیرۆز بوه و جوله‌كه
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌ده‌بیات و كه‌له‌پوری خۆیان ئه‌مه‌شیان خستوه‌ته پاڵ
كتێبه پیرۆزه‌كانیان. ئێسته‌ش تازه‌به‌تازه موسوڵمانی وا هه‌یه مامه‌ڵه‌ی ده‌قێكی
ئایینیی پیرۆز له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌دا ده‌كات، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دێڕێكی
تێدایه كه به كه‌ڵكی دێت، به كه‌ڵكی ئه‌و پرۆپاگه‌ندا ئایینیه‌ی دێت كه خه‌ڵكی
پێ چه‌واشه ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ واتای ئه‌و دێڕه عیبریهش،
ڕونه كه ده‌ڵێت: "[ماچی] ده‌می [خۆشه‌ویسته‌كه‌ی] شیرینه، هه‌مو [گیانی،
كه‌سێتی] ی خوازراو و په‌سه‌نده، ئه‌مه‌یه خۆشه‌ویسته‌كه‌م و ئه‌مه‌یه دۆسته‌كه‌م.
ئه‌ی كچانی ئورشه‌لیم!". ئیتر هیچ په‌یوندییه‌كی به موحه‌ممه‌ده‌وه نیه. و وشه‌ی (مه‌حه‌مه‌د) מַחֲמַד ته‌نها وشه‌یه‌كی گشتیه به واتای
(په‌سه‌ندكراو) یان (خوازراو) واته به‌پێی خواستی دڵ، كه ئه‌م وشه‌یه (محمد)
מחמד له ده‌قه پۆینی (فینیقي) ه‌كاندا
(به‌تایبه‌تی ده‌قه‌كانی ئوگاریت) به هه‌مان واتای گشتی (په‌سه‌ندكراو،
خوازراو، به‌نرخ) هاتوه(2) ، واته وشه‌یه‌كی
سامیی كۆنه، زمانی عیبرییش هه‌ر له بابه‌تی زمانی كهنعانیه.
ــــــــــــــــ
په‌راوێز:
(1) ده‌رباره‌ی وشه‌ی חֵךְ ی عیبری، بڕوانه:
Gesenius, William, A Hebrew and
English Lexicon of the Old Testament, with an Appendix containing the
Biblical Aramaic dased on the Lexicon of William Gesenius as translated by
Edward Robinson. Edited by Francis Brown, S. R. Driver, and Charles A. Briggs. Oxford: Clarendon
Press, 1906. P. 335.
(2) بۆ نمونه، بڕوانه:
Schniedewind, William M. , &
Joel H. Hunt, A primer on Ugaritic: language, culture, and literature.
Cambridge University Press, 2007. P. 197.