سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(عه‌لی باپیر) له کتێبی (ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی
و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانیان) دا بۆ ڕاڤه‌ی ده‌قی (أولم ير الذين كفروا أن
السموات و الأرض كانتا رتقا ففتقناهما) (الأنبیاء: 30)، ده‌ڵێت وشه‌ی (فه‌تق) به
واتای هه‌ڵتۆقینی به‌شێكی شتێكه به‌بێ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری جیاببێته‌وه!(٢) ئه‌مه‌ش چونكه ئیشی به‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه هه‌یه
و ده‌یه‌وێت ده‌قه‌كه به سیسته‌می كۆمه‌ڵه‌ی خۆر لێك بداته‌وه.ئه‌وه‌ش یانی نه‌ک هه‌ر ته‌فسیری ده‌قه‌که نازانێت و بۆ
خۆی ته‌فسیرێکی ده‌ستکردی بۆ داتاشیوه، به‌ڵکو واتای وشه‌ی (ف‌ت‌ق) یشی نه‌زانیوه!چونکه (فه‌تق) له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای
جیاكردنه‌وه و له‌تكردن و دڕینه (فَتَقَهُ: شَقَّهُ. لسان العرب، مادة: ف‌ت‌ق)،
و به هیچ شێوه‌یه‌ک واتای (هه‌ڵئاوسان) نابه‌خشێت..
ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه مرۆڤ توشی (فه‌تق) ده‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی دیواری ماسولكه‌یی ورگی ده‌دڕێت (كونی تێ ده‌بێت) بۆیه وای پێ ده‌وترێت،
به‌ڵام نوسه‌ر وا دیاره واتای (هه‌ڵتۆقینی به‌شێكی شتێك) ی له دیمه‌نی ئه‌و
حاڵه‌ته‌وه (واته قۆڕی!) وه‌رگرتوه!!جا ئایا ته‌فسیری قورئان ئاوا ده‌كرێت؟ ده‌كرێت ده‌قێكی
قورئان به پشتبه‌ستن به واتای كوردیی (ف‌ت‌ق) ته‌فسیر بكرێت كه واتای هه‌ڵتۆقینی
وه‌رگرتوه و واتای دڕانی تێدا نه‌ماوه؟! قورئان به کوردی ته‌فسیر ئه‌کرێ یان به عه‌ره‌بیی فه‌صیحی
سه‌رده‌می قورئان خۆی ئه‌کرێ؟!شایه‌نی ئاماژه‌یه ناوبراو له چاپی دوه‌میشیدا بۆ
ئه‌و کتێبه (ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانیان) که
له (نوسینگه‌ی ته‌فسیر) بۆی چاپ کراوه، هێشتا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ڕاست نه‌کردوه‌ته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ش که من له ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) هه‌ر زو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م بۆ ڕاست
کرده‌وه..
له ڕاستییشدا ده‌قه‌كه باسی چه‌مكێك ده‌كات كه له
ته‌فسیره‌كانی قورئان و له زۆربه‌ی ئایینه‌كان و ئه‌فسانه‌كانیشدا باس كراوه
كه گوایه ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێكه‌وه‌لكاو بون و پاشان خوا لێكی كردونه‌ته‌وه
و ئاسمانی به‌رز كردوه‌ته‌وه و زه‌ویی له نزمیدا ڕاگرتوه، به‌پێی ته‌فسیر و
به‌پێی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسانانه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش به هه‌وای نێوان ئاسمان
و زه‌وی بوه.. بۆ نمونه له ئه‌فسانه‌ی شومه‌ریدا ده‌ڵێت خواوه‌ند/ئاسمان (ئان)
An و خواوه‌ند/زه‌وی (كی) Ki له‌سه‌ره‌تادا پێكه‌وه‌لكاو بون [بۆیه وتویانه ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا
په‌یدابوه ته‌نێکی یه‌کپارچه بوه که ناویانناوه ئان‌کی An-ki واته ئاسمان-زه‌وی] و پاشان خواوه‌ند/هه‌وا
(ئێنلیل) Enlil لێكی كردنه‌وه و هاته‌نێوانیان.
به هه‌مان شێوه له ئه‌فسانه‌ی میسریی کۆندا هاتوه
که خواوه‌ندی هه‌وا (شو) Shu له‌نێوان
خواوه‌ندی ئاسمان (نوت) Nut و خواوه‌ندی
زه‌وی (گێب) Geb دایه: خاوه‌ندی ئاسمان له سه‌ره‌وه
ڕاگیراوه و خواوه‌ندی زه‌وییش له خواره‌وه ڕاکشاوه و خواوه‌ندی هه‌وا (شو)
یش خواوه‌ندی ئاسمانی به‌رز کردوه‌ته‌وه. نه‌خشێکی میسریی کۆن: خواوه‌ندی
ئاسمان (نوت) که ئه‌ستێره‌کان به له‌شیه‌وه‌ن، به‌به‌رزیه‌وه ڕاگیراوه،
خواوه‌ندی زه‌وی (گێب) یش له خواره‌وه ڕاکشاوه، خواوه‌ندی هه‌وا (شو) یش له‌نێوانیاندایه
و ئاسمانی یاخود خواوه‌ندی ئاسمانی ڕاگرتوه به هه‌مان شێوه له ته‌فسیری ئایه‌تی (... أن
السموات و الأرض كانتا رتقا ففتقناهما) دا به‌شێک له موفه‌سسیره‌کان به‌و شێوه‌یه
ته‌فسیریان کردوه که ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێکه‌وه بون و پێکه‌وه‌لکاو بون
پاشان جیا کراونه‌ته‌وه به هه‌وای نێوانیان.. طه‌به‌ری به سه‌نه‌دی خۆی و هه‌روه‌ها
یه‌حیای کوڕی سه‌للام و ئیبن ئه‌بی حاتیم و و ئیبنولمونذیر و هه‌روه‌ها ئیبن که‌ثیر
و سویوطی ئه‌و ته‌فسیره له (حه‌سه‌نی به‌صره‌یی) و (قه‌تاده) ه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه،
هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی (موقاتیل) یشه(٣) .
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی تر له موفه‌سسیره‌کان (وه‌کو: سه‌معانی
و ثهعلهبی و به‌غه‌وی و ئیبن جه‌وزی و قوڕطوبی) هه‌مان لێکدانه‌وه له (ئیبن
عه‌بباس) و (ضه‌ححاک) و (عه‌طاء) و (سه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر) یشه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه
سه‌رباری (حه‌سه‌ن) و (قه‌تاده)(٤) هه‌روه‌ها (طه‌به‌ری) یش لێکدانه‌وه‌ی (ئیبن عه‌بباس)
له هه‌مان خانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی به هه‌وای
نێوانیان) دا داده‌نێت(٥) شایه‌نی ئاماژه‌یه هه‌مو موفه‌سسیره‌کان به‌و شێوه‌یه
ده‌قه‌که‌یان ڕاڤه کردوه که ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێکه‌وه‌لکاو و یه‌کپارچه
(رتق) بون.
به سێ شێوه ئه‌م بابه‌ته‌یان لێک داوه‌ته‌وه:١. لێکدانه‌وه‌ی ئیبن عه‌بباس و ضه‌ححاک و عه‌طاء و حه‌سه‌نی به‌صره‌یی و
قه‌تاده و موقاتیل: ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا یه‌کپارچه بون و پاشان به هه‌وای
نێوانیان جیاکراونه‌ته‌وه: هه‌وا هاتوه‌ته نێوانیان و ئاسمان چوه‌ته‌وه سه‌ره‌وه
و زه‌وی له نزمیدا ماوه‌ته‌وه.. وه‌کو پێشتر باسمان کرد.٢. لێکدانه‌وه‌ی موجاهید و ئه‌بو صالیح و سوددی [هه‌روه‌ها سوفیانی ثه‌وری
له "ضه‌ححاک" یشه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه]: ئاسمان یه‌کپارچه (یه‌ک
ئاسمان) بوه و زه‌وی یه‌کپارچه (یه‌ک زه‌وی) بوه، پاشان ئاسمانی جیاکردوه‌ته‌وه
و کردویه‌تی به حه‌وت ئاسمان، زه‌وییشی جیا کردوه‌ته‌وه و کردویه‌تی به حه‌وت
زه‌وی.٣. لێکدانه‌وه‌ی که‌لبی و عیکریمه و عه‌طییه و ئیبن زه‌ید [ئه‌درێته پاڵ
ئیبن عه‌بباسیش]: ئاسمان یه‌کپارچه بوه و هیچ کونێکی تیا نه‌بوه، و زه‌وی یه‌کپارچه
بوه و هیچ کونێکی تیا نه‌بوه، پاشان ئاسمان به باران کراوه‌ته‌وه و که‌له‌به‌ری
تیا دروست کراوه، و زه‌وییش به ڕوه‌ک کراوه‌ته‌وه و کونی تیا دروست کراوه. وا
دیاره طه‌به‌ری ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی سێیه‌می په‌سه‌ند کردوه به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی
که ده‌قه‌که دوای ئه‌وه باسی (ئاو) و (زینده‌وه‌ر) ده‌کات: (وجعلنا من الما‌ء
کل شي‌ء حي)(٦) .
به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی یه‌که‌میان (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان
و زه‌وی به هه‌وای نێوانیان) به‌هێزتره چونکه سه‌رجه‌می ده‌قه‌کان و گێڕانه‌وه‌کان
پشتگیریی ده‌که‌ن. دروستبونی ئه‌م چه‌مكه‌ش (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌ویی
یه‌کپارچه به هه‌وای نێوانیان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كولتوری
كۆندا خه‌لق به‌شێوه‌ی له‌ناوبردنی شێواوی و بێیاسایی وێنه كراوه، به‌و پێیه
كه ئێسته یاسایه‌كی گه‌ردونی هه‌یه كه پێش خه‌لق نه‌بوه، ئینجا ئێسته هه‌وای
نێوان ئاسمان و زه‌وی هه‌یه كه‌واته پێش خه‌لق نه‌بوه و ئاسمان و زه‌وی پێكه‌وه‌لكاو
بون، بۆیه به‌شێك له خه‌لق جیاكردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و دروستكردنی هه‌وای
نێوانیان بوه. ئه‌م بابه‌ته به‌شێکی گرنگی (تیۆریی خه‌لق) ی
قورئانیه، واته (کۆسمۆگۆنیا) ی قورئان، که له ده‌رفه‌تێکی تردا زیاتر تیشکی
ده‌خه‌ینه سه‌ر.
ــــــــــــــــــــ
په‌راوێز:
(١) بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبی "عه‌لی باپیر ده‌ڵێت چی؟"
هه‌موی ؛ بڕوانه: http://sarwar-penjweni.blogspot.com/2012/01/blog-post_15.html
(٢) بڕوانه: ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی و خاڵه هاوبه‌ش و
جیاوازه‌كانیان. به‌شی (2)، (هاوڵاتی)، ژ. (325)، لا. 13.
(٣) بڕوانه:يحيى بن سلام، تفسير يحيى بن سلام. تحقيق: الدكتورة
هند شلبي. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، 2004. جـ. ١، ص. 309:
(وتفسير قتادة: كانتا جميعا، ففصل الله بينهما بهذا الهواء فجعله بينهن). الطبري، تفسیر الطبري (جامع البيان في تأويل القرآ‌ن).
تحقیق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة. الطبعة الأولى، 2000. جـ. ١٨، ص. 431:
(حدثنا بشر، قال: ثنا يزيد، قال: ثنا سعيد، عن قتادة (أن السماوات والأرض كانتا
رتقا ففتقناهما) قال: كان الحسن وقتادة يقولان: كانتا جميعا، ففصل الله بينهما
بهذا الهواء). ابن أبي حاتم، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقیق: أسعد محمد
الطيب. مكتبة نزار مصطفى الباز، السعودية. الطبعة الثالثة، 1419 هـ. جـ. ٨، ص.
2451. الأثر رقم (13641): (عن الحسن وقتادة في قوله: كانتا رتقا ففتقناهما قال:
كانتا جمعا ففصل الله بينهما بهذا الهواء).ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقیق: سامي بن محمد
سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الثانية، 1999. جـ. ٥، ص. 339: (وقال
الحسن، وقتادة، كانتا جميعا، ففصل بينهما بهذا الهواء).السيوطي، الدر المنثور في التفسير بالماثور. تحقيق:
مركز هجر للبحوث. دار هجر، مصر. 2003. جـ. ١٠، ص. 272: (وأخرج ابن المنذر ،
وَابن ابي حاتم عن الحسن وقتادة في قوله: {كانتا رتقا ففتقناهما} قال : كانتا
جمعا ففصل الله بينهما بهذا الهواء).ابن أبي زمنین، تفسير القرآ‌ن العزيز. تحقیق: أبو عبد
الله حسين بن عكاشة، محمد بن مصطفى الكنز. الفاروق الحديثة، القاهرة. الطبعة
الأولى، 2002. جـ. ٣، ص. 145: (قال الحسن: يعني: ملتزقتين إحداهما على الأخرى).مقاتل، تفسير مقاتل بن سليمان. تحقیق: عبد الله محمود
شحاته. دار إحياء التراث، بيروت. الطبعة الأولى، 1423 هـ. جـ. ٣، ص. ٧٦: (أن
السماوات والأرض كانتا رتقا: يعني ملتزقين، وذلك أن الله - تبارك وتعالى - أمر
بخار الما‌ء فارتفع فخلق منه السموات السبع فأبان إحداهما من الأخرى، فذلك قوله
ففتقناهما).
(٤) بڕوانه:الثعلبي، الكشف والبيان عن تفسير القرآ‌ن. تحقيق:
الإمام أبي محمد بن عاشور. مراجعة وتدقيق: الأستاذ نظير الساعدي. دار إحياء
التراث العربي، بيروت. الطبعةالأولى، 2002. جـ. ٦، ص. 274: (قال ابن عباس
والضحاك وعطاء وقتادة: يعني كانتا شيئا واحدا ملتزقتين ففصل الله سبحانه بينهما
بالهواء).السمعاني، تفسير القرآ‌ن. تحقیق: ياسر بن إبراهيم وغنيم
بن عباس بن غنيم. دار الوطن، الرياض. الطبعة الأولى، 1997. جـ. ٣، ص. 377: (قال
ابن عباس: قوله: {كانتا رتقا} أي: كان السما‌ء والأرض ملتصقين، ففتقناهما بالهواء).البغوي، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. تحقیق : عبد
الرزاق المهدي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. الطبعة الأولى ، 1420 هـ.٣، ص. 287: (قال ابن عباس رضي الله عنهما والضحاك وعطاء وقتادة: كانتا شيئا
واحدا ملتزقتين، ففتقناهما، فصلنا بينهما بالهواء).ابن الجوزي، زاد المسير في علم التفسير. تحقیق: عبد
الرزاق المهدي. دار الكتاب العربي، بيروت. الطبعة الأولى، 1422 هـ. جـ. ٣، ص.
189: (أن السموات والأرض كانتا ملتصقتين، ففتقهما الله تعالى،رواهالعوفي عن
ابن عباس، وبه قال الحسن، وسعيد بن جبير، وقتادة).القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. تحقيق: أحمد البردوني،
إبراهيم أطفيش. دار الكتب المصرية، القاهرة. الطبعةالثانية، 1964. جـ. ١١، ص.
283: (قال ابن عباس والحسن وعطاء والضحاك وقتادة: يعني أنها كانت شيئا واحدا
ملتزقتين ففصل الله بينهما بالهواء).
(٥) الطبري، تفسیر الطبري (جامع البيان في تأويل القرآ‌ن). جـ.
١٨، ص. 431.
(٦) بۆ ئه‌م سێ لێکدانه‌وه‌یه، بۆ نمونه؛ بڕوانه:يحيى بن سلام، تفسير يحيى بن سلام. جـ. ١، ص‌ص. 308،
٣٠٩.الطبري، تفسیر الطبري (جامع البيان في تأويل القرآ‌ن).
جـ. ١٨، ص‌ص. 431، ٤٣٢.الماوردي، تفسير الماوردي (النكت والعيون). تحقیق:
السيد ابن عبد المقصود بن عبد الرحيم. دار الكتب العلمية، بيروت، لبنان. جـ. ٤،
ص. 444.البغوي، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. جـ. ٣، ص. 287.ابن الجوزي، زاد المسير في علم التفسير. جـ. ٣، ص. 189.القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. جـ. ١١، ص. 283.