رامین جەهانبەگلوو
و:عەتا جەماڵی
ئیدمۆند بورک یه‌ک له ناودارترین بیرمه‌ندانی ره‌خنه‌گری ئاوه‌زی سیاسی و رادیکاڵیزمی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا بوو. ئه‌و له ساڵی 1790 کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆی له‌ژێر ناوی "چه‌ند سه‌رنجێک له‌مه‌ڕ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا"دا بڵاو کرده‌وه. روانگه‌کانی ئه‌و سه‌باره‌ت به گه‌وهه‌ر و زاتی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا به شێوه‌یه‌که که که کۆنسێرڤاته‌کان به‌ته‌واوی وه‌ریانگرتوون و تا هه‌نووکه‌ش پشتیان پێبه‌ستوون. له‌وانه‌یه له سه‌رتاسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نرخی ره‌خنه‌کانی بورک له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا هه‌روا له‌سه‌ر پێ بوون و بوونه‌ته رێ واڵاکهرێکی بنچینه‌یی بۆ خه‌ساره‌کانی کۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕانه. به‌بۆچوونی بورک روانگه شۆڕشگێڕانه‌کانی ئه‌و ئه‌گه‌رچی بوونه هۆی پێشنیاری جیهانێکی باشتر، به‌ڵام هاوکات ده‌بنه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی سیسته‌مه ئه‌ندێشه توندوتیژیگهرا و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان. خاڵی شایاننی سه‌رنج سه‌باره‌ت به بورک ئه‌وه‌یه که ره‌خنه‌گرانی تیۆریی شه‌ڕی سارد له ده‌یه‌ی پهنجاشدا سوودیان له بۆچوونه‌کانی ئه‌و وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ره‌سهێنانی کۆمۆنیزم له ئورووپای خۆرهه‌ڵاتیش تێڕامانێکی دووباره‌ی بۆ بۆچوونه‌کانی بورک هێنایه ئاراوه.
به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بایه‌خی ئه‌ندێشه‌کانی بورکمان بۆ ده‌رکه‌وێت پێویسته له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌و خورد بینه‌وه. بورک به‌پێچه‌وانه‌ی لۆک یان هۆبز هیچ کتێبێکی توێژینه‌وه‌یی گشتی و رێک‌وپێکی سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت نه‌نووسیوه. کتێبی "چه‌ند سه‌رنجێک له‌مه‌ڕ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا" به یه‌ک له گرینگ‌ترین کاره‌کانی ئه‌و دێته ئه‌ژمار و هه‌ر له‌م رووه‌وه زیاتر حاڵه‌تی پڕش و بڵاوی و ژێرپێستیی هه‌یه تا ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی رێکوپێک بێت. له‌ڕاستیدا نووسیه‌نه‌کانی بورک به‌گشتی سه‌باره‌ت به ململانێ فکرییه‌کانی سه‌رده‌می خۆی بووه و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ری وه‌ک چاکسازیی حکوومه‌ت له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا و ئه‌نجام و پاشهاته‌کانی کۆڵۆنییه ئه‌مریکییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئینگلستان و ئیرله‌ند و هیند و سه‌ره‌نجام شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا، کاری کردووه. به‌م شێوه‌یه زۆرینه‌ی نووسراوه‌کانی ئه‌و خه‌سڵه‌تی سیاسی‌یان هه‌یه. پێویسته له لێکۆڵینه‌وه‌ی بورکدا جه‌خت بکرێته سه‌ر سیسته‌می سیاسه‌تی پراکتیکی. ئه‌مه ده‌رهاویشته‌ی سیاسه‌تی کۆنسێرڤاتیستیی بورکه. له‌راستیدا به‌ڕای بورک چه‌مکی "ئاوه‌زی سیاسی" له پراکتیک (سیاسه‌تی پراکتیکی) جیا ناکرێته‌وه.
باشتر وایه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی بورک سه‌یری پێکهاته و زاتی کتێبی "چه‌ند سه‌رنجێک له‌مه‌ڕ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا" بکه‌ین. ئه‌گه‌رچی سه‌رنجه‌کانی بورک ساده و ساکار دێنه به‌رچاو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌ک له دژوارترین ده‌قه‌کانه بۆ لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌و دژوارییهش به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی بورک فۆڕم و بیچمێکی رێک‌وپێکی نییه. (تامس پین) ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت که هیچ سه‌قام و سامانێکی له‌کاره‌کانیدا نییه. پین له یه‌کێک له دیکۆمێنته به‌ناوبانگه‌کانی کتێبه‌که‌ی خۆیدا به‌ناوی "مافی مرۆڤ" ده‌ڵێ: "مه‌به‌ستی بورک هێرشکردنه سه‌ر شۆڕشی فه‌ڕه‌نسایه، به‌ڵام به‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره به رێک‌وپێکی و هۆندراوی بکات، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سه‌یری له باوه‌ڕ و بۆچوونه هه‌مه‌چه‌شن و بێ ئهژامرهکان پێکهێناوه و هه‌رکام له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی‌دا دژوازه." هه‌ست ده‌کرێت قورسایی کتێبه‌که له فۆڕمی نامهنووسانهی ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ، خۆدوورگرتنی بورک له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێکوپێک له‌گه‌ڵ تیۆرییه په‌تییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تیشه‌وه ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی تۆختر کردۆته‌وه. ئه‌و له پڕاکتیکدا له ده‌لاقه‌ی مۆدێلێکی لێدوانی له‌ڕووی لۆژیکییه‌وه پێکبه‌سته له تیۆریی سیاسی‌دا ده‌رگیری کێشه تایبه‌تییه‌کانی رۆژ نابێت (به‌هه‌مان شێوه که بۆ وێنه هۆبز ده‌یکات) و کتێبی "سه‌رنجه‌کان"ی ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی تری، ده‌قێکی رێکه‌وت و رووداوتهوهره. ئه‌و ئه‌گه‌رچی زاتێکی ململانێگهری له‌گه‌ڵ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا هه‌یه، به‌ڵام هاوکات ده‌که‌وێته ململانێی ئه‌و ئینگلیزییانهشهوه که به‌ته‌مای ئه‌گه‌ری قه‌بووڵکرانی پڕه‌نسیپه‌کانی شۆڕشی 1688ی ئینگلستان له فه‌ره‌نسا پشتگیریی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسایان ده‌کرد.
به‌م پێیه نزیکه‌ی سێ یه‌کی کۆی کتێبه‌که ته‌رخانکراوه بۆ هێرش و ره‌خنه بۆسه‌ر وتارێکی (ریچارد پڕایس) سه‌باره‌ت به "خۆشه‌ویستی بۆ وڵاته‌که‌مان" که له بۆنه‌ی شێوی "کۆمه‌ڵگه‌ی شۆڕش"دا بۆ به‌رزراگرتنی رووداوه‌کانی ساڵی 1677 پێشکه‌شی کردبوو. ریچارد پڕایس له وتاره‌که‌یدا لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه‌کانی شۆڕشی ساڵی 1677 ئه‌نجام ده‌دات که به‌ڕای بورک نه‌ک ته‌نیا له‌ڕووی مێژووییه‌وه دروست نییه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت بچووکترین به‌رگریی له هیچ حکوومهتێکشی تیادا نییه. وتاره‌که‌ی پڕایس ناوه‌رۆکێکی نیشتمانپهرستانهی هه‌یه که له‌وێدا ئاماژه به به‌هاگه‌لێکی جیهانی کراوه و بۆوێنه ئه‌وه‌ی خستۆته به‌رچاو که شۆڕشی 188ی ئینگلستان مافی هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌واکانی هێناوه‌ته‌دی. به‌ڵام بورک له وڵامی پڕایسدا ده‌ڵێ ئینگلستان به پێویستی زانی به‌شێک له مافه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆی هه‌ڵپه‌سێرێ و لهکاربووهستێنێت و له‌م جووڵه‌یه‌دا هیچ بوارێک بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه که ئینگلیزییه‌کان ئازادن له چاوخشاندنه‌وه به هه‌موو شتێکدا به‌خواستی خۆیان، ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه. به‌م شێوه‌یه بورک هه‌وڵده‌دات به‌رگری له پڕه‌نسیپی "به‌رده‌وامی" بکات و په‌نجه له‌سه‌ر مافه عورفییه‌کان common law داده‌نێت و ده‌ڵی: له‌و رووه‌وه که پێشینه و حوکمه له‌وه‌پێشتر قه‌بووڵکراوه‌کان به‌رده‌وام له هه‌نگاوه یاساییه‌کانی ئینگلستاندا رۆڵی زاڵیان هه‌بووه، به‌م پێیه، یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئینگلستان له بازنه و له درێژه‌ی مۆدێله (ئه‌زموونییه) نهریتییهکاندایه.
به‌گوته‌یه‌کی تر، خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه که ئینگلیزییه‌کان له‌ڕێگه‌ی داواکاریی "پڕه‌نسیپه په‌تییه‌کان" و "مافی مرۆڤ" داوا ناکه‌ن و پاساو ناده‌نه‌وه، به‌ڵام مافه‌کانیان به میراتی پێشینانیان ده‌زانن. به‌م پێیه به‌بۆچوونی بورک هه‌ر به‌ره‌یه‌ک له خه‌ڵکی ئینگلیس خۆیان وه‌ک "خاوه‌نانی کاتیی یاسای بنه‌ڕه‌تی" ده‌زانن و به‌م پێیه مافی خاپوورکردنی ته‌واوی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵگه‌یان نییه. به‌بۆچوونی بورک، ئه‌م روانگه‌یه هه‌م سروشتی و هه‌م سوودبه‌خشه چونکه به‌بێ ئه‌و سه‌رله‌به‌ری زنجیره و به‌رده‌وامیی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان لێک هه‌ڵده‌پسێنن. به واتایه‌کی تر "به‌رده‌امی" به‌ته‌نیا خۆی ئه‌گه‌ری پێشکه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. بورک ده‌ڵێ که به‌بێ "به‌رده‌وامی" جیله مرۆییه‌کان هه‌روه‌ک مێرووه ته‌مه‌ن کورته هاوینه‌کان دێنه دنیا و ده‌مرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێک له پێشینیان یان نه‌ریته‌کانی خۆیان فێر بن. به‌م پێیه چاوه‌ڕوانی و داوا له رابردوو شتێکی سوودبه‌خشه چونکه هه‌م پڕهندیپێکی پارێزگاری و هه‌م پڕه‌نسیپێکی گواسته‌نی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. له‌لایه‌کی تره‌وه روانینێکی سروشتییه چونکه ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه له رێسایه‌کی رێکوپێک و گونجاو له‌گه‌ڵ نه‌زمی جیهانیدا ئاماده کراوه. به‌واتایه‌کی تر، بنه‌مای تیۆریی سیاسی بورک له‌سه‌ر ئه‌م ئهندێشهیهیه که جیهان خاوه‌نی نه‌زمه و یه‌زدان دیاریکه‌ری شوێنگه‌ی ئێمه‌یه له نه‌زمی وجووددا.
ئێمه هه‌موو له چوارچێوه‌ی یاسایهکداین که یه‌زدان پێی راسپاردووین. ئێمه به‌شێکین له سروشت و په‌یڕه‌وی یاسای سروشتین. بورک ده‌یه‌وێ بڵێ یه‌زدانه نهزمخوازه؛ به‌م پێیه خوازیاری ده‌وڵه‌ته چونکه ده‌وڵه‌ت ئامرازێکی پێویسته که به‌هۆی ئه‌وه‌وه سروشتی ئێمه کامڵ ده‌بێت. له‌م رووه‌وه، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی یهزدانیدا ده‌گونجێن و به‌شێکن له سروشتی بابه‌ته‌کان، باش و گونجاون چونکه هاوئاهه‌نگن له‌گه‌ڵ زاتی بابه‌ته‌کاندا. به‌ڕای بورک، ئه‌م دامه‌زراوانه به‌شێکن له نه‌ریته‌کانی ئێمه چونکه هه‌روه‌ک دارایی و ژیانه‌کانی ئێمه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی تر. بورک لێره‌دا نه‌ریتی سیاسی به گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سروشت پاساو ده‌داته‌وه. به‌بۆچوونی ئه‌و، نه‌زمی سیاسی نه‌ریتیی ئورووپا، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ سروشتی شته‌کاندا. هه‌ر به‌م هۆیه، ئه‌وه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسای کردۆته رووداوێکی پاساوهه‌ڵنه‌گر، ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیان دایه به‌راوه‌ژووکردنی سروشتی شته‌کان. سروشتی شته‌کان سه‌رچاوه‌ی ئاکارن و پڕه‌نسیپه‌کانی سیاسه‌تی راسته‌قینه، له راستیدا هه‌ندێ ئاکاری پهرهگرتوون. هه‌روه‌ک ئاماژه کرا، زه‌مینه‌ی سه‌ره‌کیی ئاکار به‌بۆچوونی بورک، ئیراده‌ی یه‌زدانییه، که‌واته یاسا یه‌زدانییه‌کان و یاسا ئاکارییه‌کان، یه‌ک شتن، چونکه یه‌زدان مرۆڤی خوڵقاندووه و ئه‌وی ئهرکباری په‌یڕه‌وی کردن له ئیراده‌ی ئافرێنه‌ره‌که‌ی کردووه و هه‌روه‌ها هۆگری و حه‌زێکی سروشتی بۆ کرداری ئه‌خلاقی له‌وه‌دا داناوه. به‌م پێیه ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک ته‌نیا یاساتهوهره چونکه ده‌ره‌نجامی کرداری ئه‌خلاقیی ئێـمه‌یه، به‌ڵکوو ده‌رهاویشته‌ی ئه‌زموونه‌کانی ئێمه‌شن. که‌واته، ئاکار هه‌وێنی کۆمه‌ڵگه‌یه و مرۆڤ به‌گشتی کۆمه‌ڵایه‌تین، چونکه وابه‌سته‌ی یه‌کدین کرداری هه‌رکام کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانیتر هه‌یه. که‌واته، کۆمه‌ڵگه سیسیته‌مێکی پێکهاتوو له ماف و ئه‌رکی دوولایه‌نه.
هه‌روه‌ک ده‌زانین، هۆبز و لۆک و روس‌و، هه‌موان مرۆڤیان به سروشتی خۆی به ناکۆمه‌ڵایه‌تی وێنا کردووه. به‌ڵام بۆرک مرۆڤ به ناکۆمه‌ڵایه‌تی نازانێت. مرۆڤ ته‌نیا کاتێک مرۆڤه که له کۆمه‌ڵگه‌دا بێت و مرۆڤێکی تر جگه له‌و له بووندا نییه. به‌م شێوه‌یه بۆرک جیاوازییه‌ک دانانێ له نێووان دۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی و دۆخی سروشتی‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی ئاوه‌زمه‌نده. که‌واته بۆرک سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌ک که له‌گه‌ڵ ههۆبز و رۆسۆدا هه‌یه‌تی، له‌وێدا که ده‌ڵێ مرۆڤ به‌بێ کۆمه‌ڵگه جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی کێویدا نییه، له هۆبز نزیک ده‌بێته‌وه و له‌وێدا که ده‌ڵی کۆمه‌ڵگه ئه‌گه‌ر ئاوه‌زمه‌ندانه پێک‌بێت، ده‌توانێ سروشتی مرۆڤ کامڵ بکات، له رۆسۆ نزیک ده‌بێته‌وه. که‌واته بۆرک ده‌ڵی مرۆڤه‌کان سروشتێکی ناکۆمهڵایهتییان هه‌یه نه‌ک سروشتێکی پێش کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌م شته‌ش وه‌ک خۆی نه باشه و نه خراپ به‌ڵام، دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێویستن بۆ کۆنترۆڵکردنی خراپه و فراوانکردنه‌وه‌ی چاکه‌کانی مرۆڤ. به‌م پێیه به‌ڕێزه‌وه رووبه‌ڕووی دامه‌زراوه‌کان ده‌بۆوه چونکه ئه‌گه‌ر هێرشیان بکرێته سه‌ر (بۆوێنه له شۆڕشدا) له‌گه‌ڵ دارمانیان ژیان به ته‌واوی هه‌ره‌س دێنێت. هه‌روه‌ک ده‌زانین، به‌بۆچوونی لۆک، مه‌به‌ست و ئامانجی دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پارێزگاری له مافه سروشتییه‌کانی مرۆڤه. ئه‌رکه‌کانی ئه‌وان زیاتر بهرگرانهیه نه‌ک نه‌ک کردهگهرایانه.
بۆرک له‌و رایه‌دایه کۆمه‌ڵگه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌ی مرۆیی و ئاکار و سامانه. که‌وانه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه سه‌رچاوه‌ی ئاکار نه‌بێت تاک له‌رووی ئاکارییه‌وه ئه‌گه‌ری داڕمانی هه‌یه و له گیانله‌به‌رێکی زیاتر نابێت. پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مکی تاک له‌لای بۆرک بکرێت چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دایه مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ، تاکه نه‌ک هیچ شتێکی تر. هه‌ر به‌م هۆیه، بۆرک دژی چه‌مکی په‌تی و ئه‌بستراکتی (ماف)ه. به‌م شێوه‌یه ئه‌و به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵکی ئینگلیس ده‌کات چونکه به مافی تاک ده‌زانێت نه‌ک به مافی په‌تی و ئه‌بستراکتی به‌شه‌ری. به‌م پێیه له روانگه‌ی بوونناسانه‌وه، بۆرک له‌و باوه‌ڕه‌دایه تاک بوونێکی هه‌قیقییه. که‌واته تاک له‌رووی فه‌لسه‌فییه‌وه تاکگه‌رایه، به‌ڵام له‌ده‌لاقه‌ی ئه‌خلاق و سیاسه‌ته‌وه وا نییه. چونکه هه‌روه‌ک گوترا، به‌ڕای ئه‌و ئاکار له کۆمه‌ڵگه‌وه وه‌رده‌گێرێت و له قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسی‌دا ده‌بێ خۆی ملکه‌چی ئیراده‌ی گشتی بکات. مافه تاکییه‌کان ته‌نیا و ته‌نیا کاتێک هه‌قیقین که درێژه‌ی یاسا ئاکارییه‌کان و به‌رپرسیارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بن و یاسای ئاکاری و ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگه‌ی خووگرتنه‌وه به‌هۆی پڕۆسه مێژووییه‌کانه‌وه فێر ده‌کرێن. به‌م شێوه‌یه، بۆرک مرۆڤ به بوونه‌وه‌رێکی خووگر ده‌زانێت و خووگرتن خۆی به‌رهه‌می کاری زه‌ینه جۆراوجۆره‌کانه له نه‌وه جۆراوجۆره‌کاندا. که‌واته بۆرک له‌و رایه‌دایه درێژهدارییهکی مێژوویی له به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کاندا هه‌یه . له‌م رووه‌وه ته‌نیا مافه واقعییه‌کان مافگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تین.
به‌واتایه‌کی تر، مرۆڤ هیچکات ناتوانن خاوه‌نی مافێک بن که له‌گه‌ڵ مافه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا ناسازگار بێت، چونکه هه‌موو مافه‌کان کۆمه‌ڵایه‌تین، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مافگهلێکیان هه‌بێت که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆی دیاری کردوون. له‌م حاڵه‌ته‌دا، پێده‌چێ له مافه واقعییه‌کانی مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستی ره‌خنه‌گرتن له حکوومه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگیرێت. به‌پێچه‌وانه، مافه په‌تییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کارامه‌دا نابێت و ئاوێته‌ی نابن و هه‌ر له‌م رووه‌وه ده‌بنه هۆی وێرانکردنی. به‌م شێوه‌یه بۆرک له‌لایه‌که‌وه له مافه راسته‌قینه‌کانی مرۆڤ ده‌دوێ که مافی ره‌سمییه له کۆمه‌ڵگه‌دا و به مه‌به‌ستی تێرکردنی پێویستییه‌کانی مرۆڤه‌کان گهڵاڵوکراوه و له‌لایه‌کی تره‌وه، باس له مافه په‌تییه‌کانی به‌شه‌ر ده‌کات که هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی شؤڕشگێڕانه و هه‌رج و مهرجخوازابه و بێهووده‌یه، چونکه له بناغه‌وه نه به‌کاری به‌خته‌وه‌ریی کرده‌کیی شارۆماندان دێت و نه به‌کاری به‌خته‌وه‌ریی ته‌واوه‌تی مرۆڤ.
بۆرک به‌هۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تیۆرییه ناکردهکی و زه‌ینییه‌کانی ماف و ده‌وڵه‌ت، به‌چه‌شنێک ده‌ست بۆلای "سوود" درێژ ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی خۆی سوودگه‌را utilitarian بێت. به‌بۆچوونی ئه‌و دادوه‌ریی سیاسی به‌مانای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیمتیاز و نائیمتیاز له که‌ڵک وه‌رگرتن له پڕه‌نسیپه دیاریکراوهکاندایه. لێره‌دا چه‌مکی "سوود" پێمان نیشان ده‌دات که ئه‌و پڕه‌نسیپانه له دۆخه جیاوازه‌کاندا چلۆن به‌کار ببه‌ین. به‌ڕای بۆرک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک یان له دامه‌زراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا شتێک که مسۆگه‌رکاری "سوود"ه دامه‌زراوی کۆن و دیرۆکییه. یاسای بنه‌ڕه‌تیی بریتانیا نموونه‌یه‌کی باشه له دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که دامه‌زراوه‌یه‌کی که‌ونینه‌یه و دامه‌زراوه کۆنه‌کان هه‌موویان خۆیان به سوودمه‌ند نیشان داوه، چونکه ئاوه‌زمه‌ندی و زانایی له‌ڕێگه‌ی ئه‌زمونه‌وه به‌ده‌ست دێط و مه‌به‌ستی بۆرک له ئه‌زموون، نه‌ک ته‌نیا ئه‌زموونی تاکه‌کان، به‌ڵکوو ئه‌زموونی چهشنهکانه. ئه‌گه‌ر چه‌شنه‌کان زانا و ئاوه‌زمه‌ندن، که‌واته تاک ده‌بێ به قه‌بووڵکردن و درک کردنی یاساکانی مه‌عریفه، خێرهاتنی نه‌ریت بکات. به‌گوته‌یه‌کی تر، به‌بۆچوونی بۆرک نموونه و سه‌رمه‌شقی باب و باپیران بۆ پاراستنی رۆحی ئازادی پێویسته. ئه‌م شته ئه‌گه‌رچی پێویسته، به‌ڵام مه‌رجێکی ته‌واو نییه بۆ دارابوونی حکوومه‌تێکی باش، له‌به‌رچی؟ چونکه ده‌بێ په‌ره‌ستنی باب و باپیران به‌سه‌رنجدان به دۆخی هه‌نووکه‌یی به‌هێز و پشتگیری بکرێت. که‌واته ده‌بێ له‌نێوان راسپارده‌کانی رابردوو و گۆڕانه مێژووییه‌کاندا پڕۆسه‌ی سازش و ئاشتی له‌ئارادا بێت.
به‌ڵام به بۆچوونی بورک، هه‌لومه‌رجی گۆڕان یان سازش و پێکه‌وه گونجان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه نوێیه‌کاندا نابێ ببێته هۆی جودایی نێوان نه‌ریتگه‌رایی و کردهگهرایی. به‌ڕای بورک گۆڕان نابێ تێکده‌ری نه‌زمی جیهانی بێت و نابێ به‌دژی خوداوه‌ند شؤڕش به‌رپا بکات. هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یکه بۆرک به‌رگری له شۆڕشی 1688ی ئینگلستان ده‌کات به‌ڵام په‌رێز له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا ده‌کات، هه‌ر ئه‌م خاڵانه‌یه. بۆرک ده‌ڵێ شۆڕشی 1688 نموونه‌یه‌کی مه‌زنی سه‌لماندنی گونجان و سازشی گۆڕان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه یاساییه‌کانه(به‌مه‌به‌ستی پاراستن و ده‌سته‌به‌رکردنی پڕه‌نسیپه بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌وان). ئه‌م پرۆسه‌یه، زیاتر ریفۆرمیستانه دێته به‌رچاو تا شؤڕشگێڕانه، چونکه له فه‌رهه‌نگی وشه‌کانی بورکدا، شۆڕش جۆرێک گۆڕانکارییه له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا، به‌ڵام ریفۆرم له راستیدا راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌که که ئه‌نجامدراوه. شۆڕشی 1688 پرۆسه‌یه‌کی به‌رگری بوو له به‌رانبه‌ر ره‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا، رێگه‌یه‌ک بوو بۆ رزگاری له سته‌م و ئیستبداد، که‌وتنه‌وه‌ی که‌له‌به‌رێکه له په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که خۆی له په‌یکه‌ره‌ی یاسای پێشنیارکراودا prescriptive ده‌نوێنێ.
به‌م پێیه، شۆڕشی 1688 به‌شێوه‌یه‌ک ئازادییه دهستهبهربووهکانی له ئینگلستان پاراست، هه‌روه‌ها بنه‌ما مه‌زهه‌بی و ئاکارییه‌کانی خه‌ڵکی ئینگلیزی له مه‌ترسی رزگار کرد.
به‌بۆچوونی بۆرک، نه‌بێ هه‌وڵی ساغکردنه‌وه‌ی بههوروژم و ریشه‌یی سیسته‌مێکی سیاسی بدرێت، چونکه ههنگاوێکی له‌م چه‌شنه دژی سروشتی ئاکاری و مه‌زهه‌بیی مرۆڤ و دژی سروشتی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانییه. هه‌ر له‌م رووه‌وه بۆرک باوه‌ڕی وایه شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له بناغه‌وه شۆڕشێکی دژه خوداوه‌ندییه خۆی به ئه‌رکبار ده‌زانێ که هه‌لومه‌رجی پشتگیری له مه‌سیحییه‌تی ئورووپایی بڕه‌خسێنێت. بۆرک ده‌ڵێ شؤڕشگێڕانی فه‌ڕه‌نسی، به‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب و نکۆڵی له‌م راستییه که مرۆڤ له‌ڕووی سروشتییه‌وه گیاندارێکی رۆحانییه، له‌ڕاستیدا بۆ شه‌ڕ به‌دژی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ئاخێزیان کردووه. ئه‌وان به وێرانکردنی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ڕه‌نسا، رۆحێکیان له‌ناو برد که سه‌ره‌نجام بووه هۆی له‌ناوچوونی ئه‌وان و جێنشینه‌کانیان. ئه‌م خاڵه له بۆچوونی بۆرکدا به‌و مانایه‌یه که ناشیرین‌ترین خه‌سارێک که ره‌نگه له کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی بکه‌وێت له روانگه دژهخوداوهندییهکانهوهیه، له‌به‌رچی؟ چونکه بۆرک له‌و باوه‌ڕه‌دایه که یه‌زدان ئه‌وپه‌ڕی ره‌های بوونه[کمال مطلق] و جیهان به‌بۆچوونی ئه‌و بوونێکی وابه‌سته به خوداوه‌نده. به‌م پێیه، نکۆڵی له یه‌زدان ده‌رخه‌ری پووچگه‌رایی مێتافیزیکییه.
هه‌ڵبه‌ت بۆرک وشه‌ی پووچگه‌رایی به‌کار ناهێنێت. چونکه له‌راستیدا له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بیچمی گرت. به‌ڵام وشه‌ی (خوادژی)atheism که بۆرک به‌کاری دێنێت، له‌رووی واتاییه‌وه یه‌کسانه له‌گه‌ڵ وشه‌ی پووچگه‌رایی که داستایۆفسکی به‌کاری هێناوه. هه‌ر ئه‌م روانگه‌یه به به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌کی له هزری بۆرکدا دێته ئه‌ژمار که دینگه‌رایی بنه‌مایه و جوداییه‌کی بنچینه‌یی له‌نێوان مه‌سیحییه‌ت و دینه‌کانی تردا نییه، به‌ڵکوو له‌نێوان خودی مه‌زهه‌ب له‌لایه‌که‌وه و روانگه خوداتهوهرهکان له‌لایه‌کی ترهوهدایه. بۆرک ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێ رێزی بۆ هه‌موو ئاگایی و ویژدانه‌کان هه‌یه. به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه ئاسانگیری له‌مه‌ڕ روانگه‌ی خودادژانه قه‌بووڵ ناکات، چونکه به‌باوه‌ڕی ئه‌و بێباوه‌ڕه‌کان تهرهکراوی یاسا و ره‌چه‌ڵه‌کی مرۆیین. دوژمنایه‌تییه‌کی توندوتیژانه که ئه‌و له‌گه‌ڵ خودادژهکاندا هه‌یه‌تی، له‌و رووه‌وه‌یه که ئه‌و خودادژان به خه‌ڵکانێک ده‌زانێت که مه‌به‌ستیان سست کردن و داڕماندنی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی کاری یه‌زدانه. بورک ده‌وڵه‌ت به به‌رهه‌می سه‌ره‌کی و راسته‌قینه‌ی کاری خوداوه‌ند ده‌زانێت. به‌م پێیه دامه‌زراوێک نییه که به سروشتی خۆی نامه‌زهه‌بی و سیکۆلار بووبێت و پاشان به یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ کڵێسادا روخسارهیهکی پیرۆزانه‌ی به‌خۆوه گرتبێت.
بورک ئه‌م ئه‌ندێشه‌ی یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ کڵێسایه ره‌تده‌کاته‌وه و به گۆتره‌کاریی((speculation ده‌زانێت، چونکه به‌باوه‌ڕی ئه‌و یه‌کگرتن له‌نێوان دوو شتی جیادا که هه‌ردووکیان له سروشتدا هه‌سته‌وه‌ر و دیارن، پێکدێت، له‌حاڵێکدا به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی مه‌سیحی، کڵیسا و ده‌وڵه‌ت یه‌کسانن و له یه‌ک جۆرن. به‌گوته‌یه‌کی تر، به‌بۆچوونی بورک رۆحی مه‌زهه‌بی کاریگه‌ره له‌سه‌ر شێوه‌ی روانینی شارۆمه‌ندان بۆ سیاسه‌ت، یارمه‌تیی شارۆمه‌ندان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی مرۆڤێکی باشتر و شارۆمه‌ندێکی باشتر بن. به‌م پێیه وابه‌سته‌یی وشیارانه‌ی مرۆڤ به مه‌زنێتیی خودا و به‌رده‌وامیی پێکه‌وه ژیانی گه‌ل، پێک وابه‌سته و هاوپه‌یوه‌ندن و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێ هه‌ردووکیشیان پێکه‌وه هه‌ره‌س بێنن. به‌بۆچوونی بورک هه‌ر به‌م هۆیه‌یه که ژیانی نه‌ته‌وه‌یی میراته، چونکه گه‌ڵاڵه‌یه‌کی هه‌یه له پشت هه‌موو شتێکه‌وه که هه‌موو شتێکی له‌جێگه‌ی خۆیدا راده‌گرێ و ده‌پارێزێت. به پێیه بورک باوه‌ڕی به‌و راستییه هه‌یه که‌سانێک که له سیاسه‌تدا په‌رپرسیارێتی له به‌رانبه‌ر که‌سانی تردا ده‌گرنه ئه‌ستۆ ده‌بێ ته‌یار بن به پڕه‌نسیپه مه‌زهه‌بییه‌کان. بورک به‌رده‌وام ئاماژه به‌وه ده‌کات ده‌بێ وه‌ک شتێکی پیرۆز سه‌یری ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی بکرێت. به‌بۆچوونی ئه‌و به‌بێ رێزدانان بۆ ده‌وڵه‌ت، ئه‌م دیارده‌یه له‌رووی کاتییه‌وه درێژه‌ی نابێت و به‌کرده‌وه پیرۆزاتیهتیی درێژهگرتنی ئه‌و خاڵه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت له رووی مێژووییه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه رێنوێنی ده‌کرێت. بورک به پشت به‌ستن به‌م روانگه‌یه هه‌وڵده‌دات هزری بنه‌ڕه‌تیی ۆهیمانی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لایه‌ن نووسه‌رانێکی وه‌ک جۆن لۆک و روسۆوه گه‌ڵاڵه کراوه ره‌ت بکاته‌وه و له‌ڕاستیدا ده‌یه‌وێ ئه‌م خاڵه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵک له رێبه‌ره سیاسییه‌کانیان یان دانوستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه سیاسییه‌کان، ره‌ت بکاته‌وه.
بورک به رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م روانگه‌یه، پێداگری له‌سه‌ر جیاوازیی نێوان ده‌وڵه‌ت و رێککه‌وتنی هاوبه‌شانه له بازاڕی بازرگانیدا داده‌نێت. به‌ڕای ئه‌و ده‌وڵه‌ت سه‌روکاری له‌گه‌ڵ شته مه‌زنه‌کاندا هه‌یه، چونکه له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه راسپێردراوه و له‌شێوه‌ی دهزگایهکداتیه که مه‌زنایه‌تییه مرۆییه‌کان پێده‌گه‌یه‌نێت. به‌م پێیه په‌یمانی کۆمهڵامهتی نه‌ک ته‌نیا هاوکاریی نێوان که‌سانی زیندوه به‌ڵکوو په‌ل بۆ مهدووهکانیش و ئه‌و که‌سانه‌ش که هێشتا نه‌هاتوونه‌ته دنیاوه ده‌کێشێت. له‌م رووه‌وه بورک ده‌ڵێ: "هه‌ر په‌یمانێک له هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی تایبه‌ته‌وه له‌راستیدا ماتریالێکه له په‌یمانی تاهه‌تایی و هه‌رمانی کۆمه‌ڵگه." به گوته‌یه‌کی تر په‌یمان یان کرداری ده‌وڵه‌تی مێژوویی بنه‌مای ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن یان ئیراده نییه، هۆیه‌که‌شی ساده‌یه، چونکه له‌روانگه‌ی بورکهوه به‌و مه‌رجه‌ی پهێڕهوانی ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌ندامه‌تیی خۆیان به ئیختیاری بزانن، هیچکات نهردهوامی نابێت. بورک دژی بۆچوونی میرابۆ، یه‌کێک له رێبه‌رانی سه‌ره‌کیی شۆڕشی فه‌ره‌نسایه. به‌بۆچوونی میرابۆ، هه‌ر بڕیارێکی یاسایی که له‌لایه‌ن گه‌له‌وه نه‌بێت، به‌رده‌وام نابێت، چونکه میرابۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایه کاتێ ئیراده‌ی گشتی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، کاریگه‌رییه‌که‌شی له‌ناو ده‌چێت. بۆرک به پێچه‌وانه‌ی میرابۆ روانگه‌یه‌کی ناشۆڕشگێڕانه‌ی له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تدا هه‌یه و ئه‌مه‌ش هانی ده‌دات بۆ پێشنیارکردنی رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
به‌م پێیه ئه‌و به‌رگری له دامه‌زرانی کڵێسا ده‌کات. به‌ڕای ئه‌و کڵێسا کۆمه‌ڵێک به‌رپرسیارێتی هه‌یه له‌سه‌رووی به‌ستێنی بابه‌ته مه‌زهه‌بییه‌کان و ته‌نانه‌ت پاساودان و به ره‌سمی ناسیسی سیسته‌می سیاسییه. بورک ]پێیوایه کڵێسا ده‌رکه‌وت و ده‌ربڕی جۆرێک ئه‌مینداریی کلتوورییه که‌کار ده‌کات بۆ کۆکردنه‌وه و که‌ڵه‌که کردنی به‌رفراوانی کتێبخانه و مۆزه‌خانه و شوێنه‌واره کۆنه‌کان، ئێستاش بۆ گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌ی کڵێسا پێویسته وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت بێت و ئه‌مه‌ش کاتێ رووده‌دات که کڵێسا مافی خاوه‌ندارێتیی دارایی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه ببێته هۆی ئوسقوفهکان ببنه ده‌وڵه‌مه‌ندانی قه‌به، که‌واته چ له‌وه باشتر. لێره‌دا ئه‌و له کتێبی سه‌رنجه‌کانی خۆیدا بۆ ئاماده‌کردنی مێشکی خوێنه‌ر سه‌باره‌ت به دژوازیی نێوان شۆڕشی ئینگلستان و فه‌ڕه‌نسای شۆڕشگێر، ته‌وه‌ری چه‌مکی خاوه‌ندارێتی گه‌ڵاڵه ده‌کات. پێویسته بزانرێت که له روانگه‌ی بورکهوه مه‌زهه‌ب و خاوه‌ندارێتی دوو بنه‌مای هاوپێن له کۆمه‌ڵگه‌دا.به‌م پێیه ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت به‌رگری له کۆمه‌ڵگه بکرێت ده‌بێ به‌رگری له‌م دوو بنه‌مایه بکرێ و که‌سانێک که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌رکام له‌و دوانه له‌راستیدا دوژمنی کۆمه‌ڵگه‌ن. بورک ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت وابه‌سته به داهاتی خۆیه‌تی. سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارێتی و دارایهتییهکانییهتی. خاوه‌ندارێتیش هه‌ر به سروشتی خۆی دسه‌ڵات له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ و ئه‌مه‌ش بناغه‌ی یاسای سیاسه‌ت و ئاکاره. به‌م پێیه، ئاساییه که خاوه‌ندارێتی، حاکم و به‌رقه‌رار بێت و هه‌روه‌ها سروشتیشه که حکوومه‌ت له ئاراسته‌ی خاوه‌ندارێتیدا کار بکات.
بور له‌م سۆنگه‌یه‌وه، سێ تایبه‌تمه‌ندی بۆ خاوه‌ندارێتی وێنا ده‌کات:
گه‌وهه‌ری خاوه‌ندارێتی له نایه‌کسانی و هه‌روه‌ها له تایبه‌تمه‌ندیی گواستهنیبوونی له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تردایه. خاوه‌ندارێتی، به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و گشتییه‌کان یه‌ک ده‌خات، چونکه به‌رگریی خاوه‌ن زه‌وییه‌کان له خاوه‌ندارێتی هه‌م ره‌هه‌ندێکی گشتی هه‌یه و هه‌م هۆیه‌کی تایبه‌تیش. خاوه‌ندارێتی یارمهتییبهردهوامیی کۆمه‌ڵگه ده‌کات و نه‌وه‌یه‌ک به نه‌وه‌که‌ی تره‌وه ده‌لکێنێت. بورک سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیی خاوه‌ندارێتی ده‌ڵێ: تایبه‌تمه‌ندیی خاوه‌ندارێتی، نایه‌کسانییه. به‌بۆچوونی ئه‌و مرۆڤ له‌رووی سروشتی خۆیانه‌وه یه‌کسانن، به‌ڵام له هه‌ر شوێنێکدا که یه‌کسان بن خاوه‌ندارێتی له‌وێ لاوازه. کۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌ی سروشتی به‌رهه‌مهێنه‌ری خاوه‌ندارێتی و نایه‌کسانییه. به‌م پێیه خاوه‌ندارێتی له‌ژێر کاریگه‌ریی کات، له زاتی شته‌کانه‌وه ئاخێز هه‌ڵده‌گرێت و نایه‌کسانی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. مرۆڤ نایه‌کسان ده‌بن چونکه هێندێکیان ده‌بنه خاوه‌ن سامان و هێندێکی تر، نابن.
خاڵی شایانی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که بورک دژی هه‌ر چه‌شنه دهستتێوهردانێکه له ستارکتۆری خاوه‌ندارێتیدا:
چونکه خاوه‌ندارێتی بابه‌تێکی سروشتییه و حکوومه‌تیش بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی خاوه‌ندارێتی پێکدێت. خاوه‌ندارێتی نابێ ههمدیسدابهش(بازتوزیع) بکرێت، چونکه وه‌رگرتنی له ده‌وڵه‌مه‌ند و پێدانی به هه‌ژار ژیان و خه‌سارێکی گه‌وره تووشی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات، ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که سوودێکی که‌میش ده‌گات به هه‌ژار. ئه‌و راستییه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان که‌م و هه‌ژاران زۆرن. به‌م پێیه، چ ده‌ستی هه‌ژاران ناگرێت. یه‌کسانی، دوژمنی ئازادییه. به‌م پێیه دیموکراسی سیاسی و یه‌کسانی ئابووری، هیچ خزمایه‌تی و هاوپهیوهندییهکیان له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا نییه. که‌واته چ بکرێت باشه؟ به‌گشتی وادیاره روانگه‌ی بورک لهههبمهر دهستبهتاڵان توندوتیژ و بێبهزاییانهیه، به‌ڵام بورک هه‌وڵده‌دات واقیعگه‌را بێت. به‌م پێیه ده‌یه‌وێ بڵێ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ خۆشه‌ویست و پڕسۆز بێت، به‌ڵام نابێ دڵناسک و بهبهزایی بێت، چونکه ئه‌م ره‌وشته له‌ڕووی یاسای سروشته‌وه قه‌ده‌غه‌یه. له‌م رووه‌وه ته‌نیا سه‌رنج و رێزگرتن له ره‌وتی سروشتیی شته‌کان دهستبهتاڵان رزگار ده‌کات، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌کسانی له‌ئارادا بێت، ئه‌وکات سامانێکی که‌م بۆ دابه‌شکرد له‌ئارادا ده‌بێت و ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که نایه‌کسانی له سامان و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌دا، بکه‌رێکی به‌رهێن و به‌رهه‌مهێن و پێکهاتهسازه. به‌م پێیه کۆمه‌ڵگه‌ی شیاو به سروشتی خۆی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نایه‌کسانه و هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی یه‌کسانیی زیاتر له کۆمه‌لگه‌دا هه‌نگاوی دژ به سروشته.
هزری یه‌کسانی هه‌ڵگری زاتێکی رووخێنهرانهیه له فێرکردن‌دا. ئه‌ندێشه‌یه‌کی ترسناک و دێوهزمهئاسایه. وا هه‌ست ده‌کرێ باشترین رێگه بۆ تێگه‌یشتن له به‌رگریی بورک له نایه‌کسانی، خوردبوونه‌وه له تیۆریی حکوومه‌تی ئه‌وه. به‌بۆچوونی بورک بونیادی حکوومه‌ت نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای وێنایی مافی مرۆڤ به‌ڵکوو له‌سه‌ر سروشتی مرۆیی و ئاسایشی سیاسی، وه‌ستاوه. مه‌به‌ستی بورک له ئاسایشی سیاسی هه‌بوونی خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موانه، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موان به‌بۆچوونی ئه‌و ره‌هه‌ندێکی بایلۆژیی هه‌یه و وه‌ک روانگه‌ی سوودگه‌راکان ماتماتیکی نییه. بورک بیر له سه‌رجه‌م تاکه‌کان ناکاته‌وه، به‌ڵکوو باس له ههمهکێکی دینامیکی ده‌کات. به‌م پێیه پرسیارێکی تر دێته ئاراوه: په‌یمانی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌ده‌ست چ که‌سانێکه‌وه بێت؟ بورک به‌روونی وڵام ده‌داته‌وه په‌یکه‌ره‌ی حکوومه‌ت بریتییه له پاشایه‌تییه‌کی میراتی، ئهریستۆکراتییهکی میراتی و ئه‌نجومه‌نێکی نوێنه‌رایه‌تی که ده‌نگه‌کانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ده‌نگه ههڵبژاردهنییهکانی Elective کۆمه‌ڵێکی ده‌سته‌بژێر کراو، به‌ده‌ست دێنن. بورک ئه‌م پێکهاته‌یه به به یاسایه‌کی سیاسیی کارامه ده‌زانێت و سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر گشت شۆڕشه‌کاندا بهگرگریی لێبکات. بورک باوه‌ڕی به‌وه هێناوه که پاشایه‌تی باشترین جۆری حکوومه‌ته.
به‌رگری ئه‌و له حکوومه‌تی پاشایه‌تی نه ره‌هه‌ندێکی هه‌سته‌کیی هه‌یه و نه شاعیرانه‌ش به‌ڵکوو مێژوویی و کارکردییه (فۆنکسیۆناڵه)، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دایه پاشایه‌تیی میراتی توخمێکی بنه‌ڕه‌تیی له ده‌قی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا هه‌بووه و هه‌یه‌تی و ده‌بێ. به‌بۆچوونی بورک پاشای میراتی توخمی زاڵ و کلیلی یاسای بنه‌ڕه‌تییه. ستایشی بورک له پاشایه‌تی میراتی به سه‌رنجدان به به روانگه‌ی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی ئه‌و به حه‌شامات کامڵ ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی باس له حکوومه‌تی خه‌ڵک ده‌کات، مه‌به‌ستی حکوومه‌تێکی جه‌ماوه‌ری نییه. کاتێ بورک ده‌ڵێ خه‌ڵک خۆیان ئه‌ربابی خۆیانن مه‌به‌ستی زۆرینه نییه، به‌ڵکوو جه‌ماوه‌رێکی رێکخراوه. بورک له‌راستیدا ئه‌ندیشه‌یه‌کی ته‌واو دیاریکراوی سه‌باره‌ت به جه‌ماوه‌ر هه‌یه و له‌ڕووی ئاکارییه‌وه و نه‌ک له‌رووی سیاسییه‌وه هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ هه‌ژاران ده‌کات. بۆوێنه ده‌ڵێ: "کاتێ کێشه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار له پاشایه‌تیدا بکه‌وێته به‌رباس، من رووی خۆم له هه‌رچی ده‌سه‌ڵات و شانازی که به‌رزترین شوێنیان لێره هه‌یه وه‌رده‌گێڕم و ئه‌گه‌ر کار کۆتا بێت و بگاته ژیان و مه‌رگ، به‌شی من روونه. من خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و ژێرده‌سته و لاوازه‌کاندا ده‌بینم." به‌م پێیه به‌بۆچوونی بورک و کۆنسێرڤاتهکانی تری وه‌ک (کارلایل)، خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ هه‌میشه نزیکه له‌م بیرۆکه‌یه‌وه که زۆرینه ناشێ حکوومه‌ت بکات.
که‌واته کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی به‌بۆچوونی بورک، نه‌ک وه‌ک گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ره‌سه‌ن، به‌ڵکوو به‌ستێنێکی سیاسییه که نیشانده‌ری جیاوازی و جیاکارییه ترێزههڵنهگرهکانه له نێوان جه‌ماوه‌ردا. له‌م ناوه‌نده‌دا گرینگ‌ترین جیاوازیی بۆچوونی بورک، ئاماده‌یی بۆ پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. پێشتر کوتمان بورک بڕوای به حه‌شامات نییه. ئه‌و به ئیمان به هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ر له‌ناو گرووپێکی بچووکی جه‌ماوه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و بێبڕواییهی خۆی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵی: "رێبه‌رایه‌تی له قۆرخی سروشتیی ژماره‌یه‌کی که‌می جه‌ماوه‌ردایه که ده‌رفه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شته‌کانیان ده‌ست ده‌که‌وێت." به‌م پێیه به‌بۆچوونی بورک ناشێ گشت شارۆمه‌ندان به یه‌کسان و هاوچه‌شن له‌به‌رچاو بگیرێن، چونکه ئه‌وا له جێی خۆیان له کارگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که سرۆوشت دایانده‌نێت، ترازاون. بورک راست له‌م سۆنگه‌یه‌وه ره‌خنه ئاراسته‌ی شۆڕش ده‌کات. ره‌خنه‌ی بورک له شۆڕشوانان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ساده‌ترین رێگه‌یان له‌ڕێگه‌ی لۆژیکی تاکه پڕهنسیپهکانهوه هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام خه‌ڵکی ئینگلستان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌وڵی ئاشته‌وایی و یه‌کگرتنی ئه‌م پڕه‌نسیپانه له گشتێکی تۆکمه و رێکوپێکدان.
بورک له‌راستیدا ده‌یه‌وێ دژهۆنییهکانی ناو پڕه‌نسیپه‌کانی شۆرشی فه‌ڕه‌نسا ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌م خاڵه ده‌کات که شۆڕشوانانی فه‌ڕه‌نسی به له‌ناوبردنی سیسته‌می ئیداری پاشایه‌تی جێگیر کردنی سیسته‌مێکی نوێی ئیداری له فه‌ڕه‌نسا، له‌ڕاستیدا رێسهیهکی تریان له‌و سۆز و هه‌ستانه‌ی که خه‌ڵک به یه‌کتری و به رابردوویانه‌وه گرێ ده‌دات، هه‌ڵپساند. هه‌روه‌ک ئاشکرایه بورکیش وه‌ک مۆنتسکیۆ هه‌وڵ ده‌دات پشتگیری له سه‌ربه‌ستیی دادوه‌ریی خۆجێی له دامه‌زراوه نه‌ریتییه‌کاندا ده‌کات و پێداگریی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، چونکه به‌بۆچوونی بورک، فه‌ڕه‌نسا به یهختهکردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه و دابه‌زینی هه‌موو شارۆمه‌نده‌کان بۆ یه‌ک ئاست و پێگه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا له‌ڕاستیدا رێگه‌ی ره‌هاگه‌رایی ده‌گرنه‌به‌ر.
ره‌خنه‌ی تری بورک له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی فه‌ڕه‌نسایه. له‌روانگه‌ی ئه‌ودا فه‌ڕه‌نسا وه‌ها له ده‌سه‌ڵاتی پاشا دوورکه‌وتۆته‌وه که ئیتر ده‌سه‌ڵاتێکی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی نییه. پاشا وه‌ک سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن، هیچ چاودێرییه‌کی به‌سه‌ر ده‌زگای دادوه‌ریدا نییه و هیچ مافێکی له ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نییه و ده‌سه‌ڵاتێکی بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌کان نه‌ماوه. ئه‌و ته‌نانه‌ت هیچ رێزێکیشی نییه. بورک ده‌ڵێ نابێ پاشا بکرێت به دوو که‌رته‌وه، نابێ ئه‌و وه‌ک پاشایه‌ک بکرێته ملکه‌چی ئه‌نجومه‌نێک چونکه ئه له په‌یوه‌ندیکردن به‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه هیچ رێز و حورمه‌تێک به‌ده‌ست ناهێنێت و ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌کییه‌کانیش به‌هه‌ندی ناگرن. بورک لێره‌دا په‌یتا په‌یتا ئاماژه به هاوئاهه‌نگکردنی دامه‌زراوه‌کان له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆیی‌دا ده‌کات. ئه‌م به ئاماژه به‌م پڕه‌نسیپه، له‌به‌ریه‌ک بوونه‌وه‌ی دسیپلینی ناو سوپای فه‌ڕه‌نسا ده‌داته به‌ر ره‌خنه. بورک ده‌ڵێ شۆڕشوانانی فه‌ڕه‌نسا به پڕوپاگنده‌ی مافی مرۆڤ بۆ سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا تووشی باوه‌ڕی پڕوپووچیان ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌م شتانه‌ش ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئیتر پابه‌ندی هیچ نه‌زمێک نه‌بن.
به‌گشتی بورک پشتیوانی سیسته‌می کۆنه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی هێندێ جار به ئیستبدادی ناوی ده‌بات، به‌ڵام به‌بۆچوونی ئه‌و ئیستبداد هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش نه‌بووه. هه‌ر له‌م رووه‌وه بورک دنیایه له‌وه‌ی سیسته‌می پێشوو ده‌رفه‌تی ریفۆڕمی تێدا هه‌بووه و پێویستی به شۆڕش نه‌کردووه. که‌واته بۆچی شۆڕش کرا؟ چونکه پیلانگێڕان ده‌ستیان هه‌بووه له‌و کاره‌دا. چینی حاکمیش له خشڵ و خاڵی ئه‌ندێشه‌گه‌لی ئهریستۆکراتیدا نوقم و گه‌نده‌ڵ ببون و ئیراده‌ی خۆیان بۆ حاکمییه‌ت دۆڕاندبوو. فه‌لسه‌فه‌ی نادروستی سه‌رده‌م ره‌گاژۆی کردبووه ناو دهربارهوه و پاشا و وه‌زیره‌کانیش به‌و په‌تایه‌وه تووش ببوون. بورک پاره به هۆکارێکی تر ده‌زانێت. شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له‌لایه‌ن چینی مامناوه‌نده‌وه و به‌تایبه‌ت پاره‌گۆڕ و پارهبازانی بازاڕه‌وه روویدا و به‌رژه‌وه‌ندیی پارهگۆڕهکانی (صراف) ده‌سته‌به‌ر کرد. بورک پێیوایه که فه‌ڕه‌نسای شۆڕشگێر به‌ده‌ست بکه‌رانی پشتی په‌رده و سوودخۆران و چاونه‌ترسان و ده‌ڵاڵ و قۆرخچییهکان رێبه‌رایه‌تی کرا که هه‌موان بۆ تێکشکاندنی پاشایه‌تی و کڵێسا و ئه‌ریستۆکراسی ده‌ستیان دایه ده‌ست یه‌ک.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌نگاوه، تێزی یه‌کسانی و مافی مرۆڤ بوو. بورک له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئاڕمانه‌کانی شۆڕشوانانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڕواڵه‌ت رۆشنگه‌رانه و پێشکه‌وتنخوازانه و ئازادیخوازانه دێته به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌زموونه مێژووییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که له‌کاتی پراکتیزه‌کردنی ئه‌و ئاڕمانانهدا هه‌ندێ به‌ره‌نجام ده‌که‌ونه‌وه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته ده‌رده‌خه‌ن. به‌م پێیه بورک هه‌وڵده‌دات که‌له‌به‌ری نێوان بانگه‌وازه‌کانی ئازادیخوازی و ده‌ره‌نجامه ئیستبدادییه‌کانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسامان به‌گوێدا بدات. له‌به‌ر ئه‌م شێوه روانینانه، زۆرکه‌س وا بیرده‌که‌نه‌وه که بورک بێ‌توانا و پڕ که‌موکورتی بووه، چونکه پشتگیریی له شۆڕشه‌کانی ئینگلستان و ئه‌مریکا ده‌کات به‌ڵام دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شؤڕشی فه‌ڕه‌نسا ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونکه بورک هیچکات دانی به شۆڕشی ئه‌مریکادا نه‌نا، به‌ڵکوو ستایشی ئارمانجی ئه‌مریکاییه‌کانی ده‌کرد. به‌ڕای بورک ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌ندێشه په‌تی و ئه‌بستراکته‌کان له شۆڕسی ئه‌مریکادا گێڕایان په‌ڕاوێزی بوو. پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێت که بورک له‌نێوان ئه‌و شۆڕشه پێویست و ناپێویسته‌کاندا بۆ به‌رگری له ئازادییه‌کان و یاسا نه‌ریتییه‌کان جیاوازی داده‌نێت. به‌ڕای ئه‌و هه‌وێنی سیسته‌مه نه‌ریتییه‌کان له‌وه‌دایه که ده‌رفه‌تی چاکسازییان تێدا هه‌یه و پێویستیان به شۆڕس نییه. پێویسته ئه‌مرۆ بیر له‌و خاڵه بکرێته‌وه که جئاوازیی نێوان ئه‌م دوو گوته‌زایه تا چه‌نده ده‌توانێ سوودبه‌خش بێت. شۆڕش یان ریفۆرم، کامیان پێویسته؟