چیرۆكی عوڕهینهییهكان: ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ر په‌لوپۆی بڕین و چاوی هه‌ڵكۆڵین و له‌به‌ر خۆر فڕێی دان هه‌تا مردن.
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
چیرۆكی عوڕهینهییهكان (العرنیون) به شێوه‌ی حه‌دیثێك له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا گێڕدراوه‌ته‌وه كه به چه‌ند شێوه‌یه‌ك و له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه گه‌یشتوه، و له‌و حهدیثانهیه كه به (متفق علیه) ناو ده‌برێن، واته (بوخاری) و (موسلیم) ڕیوایه‌تیان كردوه، و به‌پێی مه‌رجی هه‌ردوكیان صه‌حیحه. حه‌دیثه‌كه به پله‌ی یه‌ك له ئه‌نه‌سه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك صهحابیی تریشه‌وه هاتوه، وه‌كو جابیر و عائیشه. لێره‌دا ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی بوخاری یه‌كاڵا ده‌كه‌ینه‌وه: بوخاری له (صه‌حیح) ـه‌كه‌یدا، كه له‌ناو موسوڵماناندا به (أصح الكتب بعد كتاب الله) ناو ده‌برێت، له (8) بابدا ئه‌و حه‌دیثه ده‌گێڕێته‌وه:
1. بابی (میزی وشتر و ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و مۆڵگه‌كانیان) (باب أبوال الإبل والدواب والغنم ومرابضها).بوخاری له‌م بابه‌دا له (ئه‌نه‌س) ـه‌وه (حه‌دیثی ژماره 233) حه‌دیثه‌كه ده‌گێڕێته‌وه: چه‌ند كه‌سێك له خێڵی (عوكل) یان (عوڕهینه) هاتن، ئیتر هه‌وای شاری مه‌دینه‌یان پێ نه‌كه‌وت، ئیتر پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی دا بچن بۆلای چه‌ند وشترێك و له میز و شیره‌كه‌یان بخۆنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان شوانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان كوشت و وشتره‌كانیان پێش خۆیان دا، ئیتر پێغه‌مبه‌ر ناردی به دوایاندا، و هێنایانن، ئیتر فه‌رمانی دا ده‌ست و قاچی بڕین و چاویان ههڵكۆڵرا و له زه‌ویی به‌رده‌ڵانی (حه‌ڕڕه) فڕێ دران، ئیتر هه‌ر داوای ئاویان ده‌كرد و كه‌س ئاوی نه‌ده‌دانێ (فأمر فقطع أيديهم وأرجلهم وسمرت أعينهم وألقوا في الحرّة يَستسقُون فلا يُسْقَون)(1) .
2. بابی (به‌كارهێنانی وشتری زه‌كات و شیره‌كه‌یان بۆ ڕێبواران) (استعمال إبل الصدقة وألبانها لأبناء السبیل): بوخاری له‌م بابه‌دا له (ئه‌نه‌س) ـه‌وه (حه‌دیثی ژماره 1501) حه‌دیثه‌كه ده‌گێڕێته‌وه: چه‌ند كه‌سێك له خێڵی (عوڕهینه) هه‌وای شاری مه‌دینه‌یان پێ نه‌كه‌وت، ئیتر پێغه‌مبه‌ر ڕێگه‌ی پێ دان بچن سود له وشتری زه‌كات ببینن و له شیر و میزه‌كه‌یان بخۆنه‌وه، ئیتر شوانه‌كه‌یان كوشت و وشترهكهانیان برد، پێغه‌مبه‌ر ناردی به شوێنیان‌دا، ئیتر هێنایانن و پێغه‌مبه‌ر ده‌ست و قاچی بڕین و چاوی هه‌ڵكۆڵین و له (حه‌ڕڕه) فڕێی دان به به‌رده‌كاندا ده‌نوسان! (فقطع أیدیهم وأرجلهم وسمر أعینهم وتركهم بالحرة یعضّون الحجارة)(2) .
3. بابی (چیرۆكی عوكل و عوڕهینه) (باب قصة عكل وعرینة): بوخاری له‌م بابه‌دا له (ئه‌نه‌س) ـه‌وه له دو ڕێگه‌وه (حه‌دیثی ژماره 4192 و 4193) حه‌دیثه‌كه ده‌گێڕێته‌وه: چه‌ند كه‌سێك له خێڵی (عوكل) و (عوڕهینه) هاتن بۆ مه‌دینه بۆلای پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمان بون، پاشان وتیان ئێمه ئاژه‌ڵدار بوین و هه‌وای شارمان پێ ناكه‌وێت، ئیتر پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێ دان بچن له ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه له كۆمه‌ڵێك وشتر سود ببینن كه له‌لای شوانێك بون، و ڕێنمایی كردن كه له شیر و میزی ئه‌و وشترانه بخۆنه‌وه(!)، به‌ڵام ئه‌وان كاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شوانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان كوشت و وشتره‌كانیان پێش خۆیان دا و هه‌ڵهاتن. پێغه‌مبه‌ر ناردی بۆ پهیداكردنهوهیان، ئیتر هێنایانن، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی دا چاویان هه‌ڵكۆڵین و ده‌ستیان بڕین و له (حه‌ڕڕه) ـ كه شوێنێكی بهرداویه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه ـ فڕێیان دان هه‌تا به‌و شێوه‌یه مردن (فأمر به‌م فسمروا أعینهم وقطعوا أیدیهم وتركوا فی ناحیه الحرة حتی ماتوا علی حالهم)(3) .
4. بابی (ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌جێ هێشتوه كه پێی ناكه‌وێت) (باب من خرج من أرض لا تلائمه): بوخاری له‌م بابه‌دا له (ئه‌نه‌س) ـه‌وه (حه‌دیثی ژماره 5727) حه‌دیثه‌كه ده‌گێڕێته‌وه: چه‌ند كه‌سێك له خێڵی (عوكل) و (عوڕهینه) هاتن بۆلای پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمان بون و وتیان: پێغه‌مبه‌ر خوا! ئێمه شوانكاره بوین و خه‌ڵكی گوند نه‌بوین، و هه‌وای شاری مه‌دینه‌یان پێ نه‌كه‌وت، ئیتر پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی دا بچن بۆلای چه‌ند وشترێك و شوانێك و له شیر و میزی وشتره‌كان بخۆنه‌وه، ئیتر چون هه‌تا گه‌یشتنه زه‌ویی (حه‌ڕڕه)، له‌وێ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شوانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان كوشت و وسترهكانیان پێش خۆیان دا، كه گه‌یشته‌وه به پێغه‌مبه‌ر ناردی به شوێنیان‌دا، ئیتر پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی دا چاویان هه‌ڵكۆڵین و ده‌ستیان بڕین و له حه‌ڕڕه فڕێ دران هه‌تا به‌و شێوه‌یه مردن (وأمر به‌م فسمروا أعینهم وقطعوا أیدیهم وتركوا فی ناحیة الحرة حتی ماتوا علی حالهم)(4) .
5. بابی (ئه‌و بێباوه‌ڕ و ههڵگهڕاوانهی ده‌جه‌نگێن..) (باب المحاربین من أهل الكفر والردة وقول الله تعالی: إنما جزاء الذین یحاربون الله ورسوله ویسعون فی الأرض فسادا...): دیسان بوخاری له‌م بابه‌دا حه‌دیثه‌كه (ژماره 6802) له (ئه‌نه‌س) ـه‌وه ده‌گێڕێته‌وه:. .. فه‌رمانی پێ دان بچن له وشتری زه‌كات سود ببینن و له میز و شیره‌كه‌یان بخۆنه‌وه، ئیتر ته‌ندروستییان چاك بو و قه‌ڵه‌و بونه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شوانهكانیان كوشت و وشتره‌كانیان پێش خۆیان دا.. هێنایاننه‌وه، ئیتر ده‌ست و قاچی بڕین و چاوی هه‌ڵكۆڵین و برینه‌كانیانی داخ نه‌كرد خوێنیان بگیرسێته‌وه هه‌تا مردن (فقطع أیدیهم وأرجلهم وسمل أعینهم، ثم لم یحسمهم حتی ماتوا)(5) .
6. بابی (پێغه‌مبه‌ر برینی هه‌ڵگه‌ڕاوه جهنگاوهكانی داخ نه‌كردوه هه‌تا مردون) (باب: لم یحسم النبي صلی الله علیه وسلم المحاربین من أهل الرده حتی هلكوا): هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه ده‌گێڕێته‌وه (ژماره 6803) كه: پێغه‌مبه‌ر په‌لوپۆی عوڕهینهییهكانی بڕیوه و برینی داخ نه‌كردون خوێنیان بگیرسێت هه‌تا مردون (أن النبي صلی الله علیه وسلم قطع العرنیین ولم یحسمهم حتی ماتوا)(6) .
7. بابی (هه‌ڵگه‌ڕاوه جه‌نگاوه‌كان ئاویان نه‌دراوه‌تێ هه‌تا مردون) (باب: لم یسق المرتدون المحاربون حتی ماتوا): بوخاری له‌م بابه‌دا حه‌دیثه‌كه به تێروته‌سه‌لی هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه ده‌گێڕێته‌وه (ژماره 6804):. .. هێنایاننه‌وه، ئیتر فه‌رمانی دا چه‌ند بزمارێكیان گه‌رم كرد و چاوی هه‌ڵكۆڵین و ده‌ست و قاچی بڕین و برینه‌كانی داخ نه‌كردن، پاشان له (حه‌ڕڕه) فڕێ دران داوای ئاویان ده‌كرد كه‌س ئاوی نه‌دانێ هه‌تا مردن (فأمر بمسامیر فأحمیت فكحلهم وقطع أیدیهم وأرجلهم وما حسمهم، ثم ألقوا فی الحرة یستسقون فما سقوا حتی ماتوا)(7) .
8. بابی (چاو هه‌ڵ كۆڵینی جه‌نگاوه‌كان له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه) (باب سمر النبی صلی الله علیه وسلم أعین المحاربین): جارێكی تر بوخاری هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه له‌م بابه‌دا حه‌دیثه‌كه ده‌گێڕێته‌وه (ژماره 6805):. .. ئیتر ده‌ست و قاچی بڕین و چاوی هه‌ڵكۆڵین و له (حه‌ڕڕه) فڕێ دران، داوای ئاویان ده‌كرد و كه‌س ئاوی نه‌ده‌دانێ (فقطع أیدیهم وأرجلهم وسمر أعینهم، فألقوا بالحرة یستسقون فلا یسقون)(8) .
جگه له بوخاری، (موسلیم) و (حاكیم) و (ئیبن حیببان) و (تیرمیذی) و (ئه‌بو داوود) و (نه‌سائی) و (ئیبن ماجه) و (ئه‌حمه‌د) و (به‌یهه‌قی) و كه‌سانی تریش گێڕاویانه‌ته‌وه.. كه لێره‌دا به‌پێویستم نه‌زانی له‌م بواره كه‌مه‌دا شێوازی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مانیش یه‌كاڵا بكه‌مه‌وه. هه‌روه‌ها (ئیبن مهردهوهیهـ) یش هه‌مو ڕێگه‌كانی كۆكردوه‌ته‌وه و بایه‌خی تایبه‌تیی پێ داوه. له هه‌ندێك گێڕانهوهیشدا ئه‌نه‌س باسی ئه‌و دیمهنهیشی كردوه كه ئه‌و په‌لوپۆ بڕاوانه هه‌یانبوه له عه‌زره‌تی تینوێتیدا ده‌می له خاكوخۆڵ وه‌رداوه و به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه تا مردوه. هه‌روه‌ها له هه‌ندێك گێڕانهوهیشدا ئه‌وه باس كراوه كه ئه‌وانه سه‌ره‌تا ورگیان ئاوساوه (ده‌ڵێن توشی هه‌ڵئاوسانی سپڵ بون)، و پێغه‌مبه‌ریش چاره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ داناون كه میزی وشتره‌كان بخۆنه‌وه، ئیتر ورگیان نیشتوه‌ته‌وه و چاك بونه‌ته‌وه(!) (ئێسته‌ش له سه‌عودیه تاقیگه‌یه‌كیان دامه‌زراندوه بۆ ده‌رهێنانی مادده‌یه‌ك له میزی وشتر كه گوایه بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه ده‌رمانه!! هه‌زار سڵاو له گیانی پاكی "فه‌ره‌ج فۆده" كه شارستانێتیی عه‌ره‌بیی ناو نابو "شارستانێتیی میزی وشتر.
جگه له بوخاری، (موسلیم) و (حاكیم) و (ئیبن حیببان) و (تیرمیذی) و (ئه‌بو داوود) و (نه‌سائی) و (ئیبن ماجه) و (ئه‌حمه‌د) و (به‌یهه‌قی) و كه‌سانی تریش گێڕاویانه‌ته‌وه.. كه لێره‌دا به‌پێویستم نه‌زانی له‌م بواره كه‌مه‌دا شێوازی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مانیش یه‌كاڵا بكه‌مه‌وه. هه‌روه‌ها (ئیبن مهردهوهیهـ) یش هه‌مو ڕێگه‌كانی كۆكردوه‌ته‌وه و بایه‌خی تایبه‌تیی پێ داوه. له هه‌ندێك گێڕانهوهیشدا ئه‌نه‌س باسی ئه‌و دیمهنهیشی كردوه كه ئه‌و په‌لوپۆ بڕاوانه هه‌یانبوه له عه‌زره‌تی تینوێتیدا ده‌می له خاكوخۆڵ وه‌رداوه و به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه تا مردوه. هه‌روه‌ها له هه‌ندێك گێڕانهوهیشدا ئه‌وه باس كراوه كه ئه‌وانه سه‌ره‌تا ورگیان ئاوساوه (ده‌ڵێن توشی هه‌ڵئاوسانی سپڵ بون)، و پێغه‌مبه‌ریش چاره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ داناون كه میزی وشتره‌كان بخۆنه‌وه، ئیتر ورگیان نیشتوه‌ته‌وه و چاك بونه‌ته‌وه(!) (ئێسته‌ش له سه‌عودیه تاقیگه‌یه‌كیان دامه‌زراندوه بۆ ده‌رهێنانی مادده‌یه‌ك له میزی وشتر كه گوایه بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه ده‌رمانه!! هه‌زار سڵاو له گیانی پاكی "فه‌ره‌ج فۆده" كه شارستانێتیی عه‌ره‌بیی ناو نابو "شارستانێتیی میزی وشتر"!! ).
ئه‌مه له كتێبه‌كانی حه‌دیث. له كه‌له‌پوری تهفسیریشدا به هه‌مان شێوه دهنگوباسهكه هاتوه: ئایه‌تی (إنما جزاء الذين يحاربون الله ورسوله ويسعون في الأرض فسادا أن يقتلوا أو يصلبوا أو تقطع ايديهم وأرجلهم من خلاف أو ينفوا من الأرض ذلك له‌م خزي في الدنيا ولهم في الآخرة عذاب عظيم) (المائدة: 33)، كه حوكمی ئیسلام ڕون ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی دژی ئیسلام جه‌نگاون یان خراپه‌كاری و چه‌ته‌یی ده‌كه‌ن، به‌پێی بیروڕای زۆرینه (الجمهور) ده‌رباره‌ی (عوڕهینهییهكان) هاتوه و ئه‌وه (هۆكاری هاتنه‌خواره‌وه) كه‌یه‌تی.. بۆ نمونه: ته‌به‌ری هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه دو ڕیوایه‌ت ده‌گێڕێته‌وه (ژماره 11808 و 11809) كه له گێڕانه‌وه‌كانی بوخاریه‌وه نزیكن و هه‌مان واتا ده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ها ڕیوایهتێكیش له (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه (ژماره 11810) كه له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هێنایاننه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ر، ئیتر ئایه‌تی (إنما جزاء الذين يحاربون الله ورسوله ويسعون في الأرض فسادا) له‌سه‌ریان دابه‌زی (كه ئه‌م ده‌قه‌یش هه‌ر سزای كوشتن و هه‌ڵواسین و بڕینی ده‌ستوقاچ ڕاستوچه‌پ و دورخستنه‌وه داده‌نێت بۆ ئه‌وانه‌ی دژی ئیسلام ده‌جه‌نگن یان چه‌ته‌یی و ڕێگری ده‌كه‌ن)، ئینجا ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر هه‌ندێكی كوشتن، هه‌ندێكی هه‌ڵواسین، په‌لوپۆی هه‌ندێكیشی بڕی و چاوی هه‌ڵكۆڵین. ده‌ڵێت: نه پێش ئه‌وه و نه دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر جه‌سته‌ی نه‌شێواندوه و دواتر جهستهشێواندنی قه‌ده‌غه كردوه. ئیتر ئه‌نه‌س وای ده‌وت، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی وتوه كه پێغه‌مبه‌ر دوای كوشتن‌یان سوتاندویشنی(9) . هه‌روه‌ها هه‌مو ته‌فسیره‌كانی تر له ڕاڤه‌ی ئه‌و ده‌قه‌دا (المائدة: 33) ئاماژه بۆ دهنگوباسهكه ده‌كه‌ن، ته‌نها بۆ نمونه بڕوانه ته‌فسیری (ئیبن عه‌طییه) و (قوڕطوبی) و (ئیبن كه‌ثیر)(10) .
ئه‌مه له كه‌له‌پوری ته‌فسیریش. بێ گومان له هه‌مو كتێبه‌كانی (ئه‌سباب نوزول) یشدا دهنگوباسهكه له باسی ده‌قی (إنما جزاء الذين يحاربون الله ورسوله..) دا باس ده‌كرێت، بۆ نمونه: بڕوانه (أسباب النزول) ی (الواحدي) له‌سه‌ر ده‌قی (المائدة: 33)، كه واحیدییش به سه‌نه‌دی خۆی ده‌یگێڕێته‌وه(11) . هه‌روه‌ها هه‌ر كتێبێكی تێروته‌سه‌لی (سیره) واته (ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر) ته‌ماشا بكرێت ئه‌و دهنگوباسهی تێدا ده‌بینرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كتێبه كۆنه‌كان، نه‌ك تازه‌كان كه هه‌ندێك شت ده‌شارنه‌وه یان كاڵی ده‌كه‌نه‌وه. ته‌نها بۆ نمونه بڕوانه (سیره) ی (ئیبن هیشام) و (ئیبن كه‌ثیر)(12) . هه‌روه‌ها له سه‌رچاوه‌كانی مێژوی ئیسلامییشدا، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می پێغه‌مه‌ریش ده‌دوێن، ئاماژه بۆ ئه‌و ده‌نگوباسه ده‌كرێت، بۆ نمونه بڕوانه (طبقات) ی (ئیبن سه‌عد) و (بیدایه و نیهایه) ی (ئیبن كه‌ثیر)(13) . هه‌تاكو له كتێبه فیقهیهكانیشدا له باسی حوكمی (چه‌ته‌یی) و (جهستهشێواندن) و (پاكی و دروستیی به‌كارهێنانی میزی وشتر بۆ ده‌رمان) دا، ئه‌و ده‌نگوباسه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت.
ده‌توانین بڵێین هه‌مو سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه ڕه‌سه‌ن و كۆنه‌كان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌م دهنگوباسی (په‌لوپۆ بڕین و چاو هه‌ڵكۆڵین) ـه‌ی پێغه‌مبه‌ر كردوه. ته‌نها له‌به‌ر نه‌بونی بوار ئاماژه‌م بۆ ئه‌و هه‌نده سه‌رچاوه‌یه كرد (كه پێم وایه ته‌نها حهدیثهكانی بوخاری به‌سن)، ئه‌گه‌رنا ده‌توانم لیستی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ده‌نگوباسه بگه‌یه‌نمه هه‌زار، نه‌ك ته‌نها یه‌ك سه‌رچاوه كه مه‌لاكانی (یه‌كێتیی زانایان) كاتی خۆی داوای یه‌ك سه‌رچاوه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه لێ كردم و ته‌حه‌ددیی منیان پێ كرد. كاتێكیش مه‌لاكان بێئاگایی خۆیان له‌م ده‌نگوباسه ڕاده‌گه‌یه‌نن؛ یان خۆیانی لێ گێل ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش فێڵێكی سوكه له خه‌ڵك، یان به ڕاستی ئاگاییان لێی نیه (كه ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان به‌هێزتره)، ئه‌مه‌ش مانای وایه به‌داخه‌وه مشتومڕی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی خوێنده‌وار و شاره‌زادا نیه، ئه‌گه‌رنا شاره‌زا له كه‌له‌پوری ئیسلامی هه‌ر كه وترا (عوڕهینهییهكان) ئیتر ده‌زانێت یانی چی و چ گۆبه‌ند و هه‌را و بێنه‌وبه‌ره‌یه‌كی له‌سه‌ره.
له‌و كاری (په‌لوپۆ بڕین و چاو هه‌ڵكۆڵین) ـه‌ی پێغه‌مبه‌ردا، چه‌ند نه‌شیاوی و ناقۆڵاییهك هه‌یه كه ده‌كرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین:1. جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شێواندوه (كه په‌لوپۆی بڕیون و چاوی هه‌ڵكۆڵیون). كه دواتر له‌مه په‌شیمان بوه‌ته‌وه و ئه‌و كاره‌ی قه‌ده‌غه كردوه. 2. ئازارێكی جه‌سته‌یی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری داون (كه فڕێی داون به برینداری و خوێنیان لێ ڕۆشتوه تا مردون)، كه ئه‌مه ئاشكرایه، به‌شێوه‌یه‌ك له كوشتنێكی یاسایی ده‌رده‌چێت. 3. ئاوی لێ مه‌نع كردون، كه ئه‌مه له هیچ دابونهریتێكدا ڕه‌وا نیه، به هه‌ندێك بڕگه‌ی دابونه‌ریتی ئیسلامییشه‌وه. بێ گومان هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌م كاره كێشه و گرفتی بۆ بیری ئیسلامی دروست كردوه. له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا به چه‌ند شتێك پاساو بۆ ئه‌و كاره ده‌هێنرێته‌وه: ئه‌وانه هه‌ڵگه‌ڕاوه بون دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمان بون.
ئینجا ئه‌مانه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی جه‌نگاو بون، كه دژی ئیسلام جه‌نگاون، كه ئیسلام ڕێگه‌ی به خۆی داوه به هه‌مو شێوازێكی له‌ناوبردن ڕوبه‌ڕویان ببێته‌وه. ئینجا ئه‌مانه بێوه‌فاییان كردوه. له هه‌موی قورس‌تر شوانه‌كه‌یان كوشتوه. به‌پێی ئه‌مه كوشتنهوهیان ڕه‌وا بوه، ماده‌م هه‌مویان ده‌ستیان هه‌بوه له كوشتنی شوانه‌كه‌دا و له‌و خراپهكاریهدا. به‌ڵام هێشتا ئه‌مانه نابنه پاساوی ئه‌و ئازاردانه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره و ئه‌و جهستهشێواندنه. بۆیه له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا پاساوێكی تر ساز كراوه كه به‌شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌ك لای (موسلیم) یش هاتوه، كه گوایه ئه‌وانیش پێشتر جه‌سته‌ی شوانه‌كه‌یان شێواندوه و چقڵیان كردوه به چاویدا، هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی تریش ده‌ڵێن گوایه ئه‌وانیش ده‌ست و قاچی شوانه‌كه‌یان بڕیوه. هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌یش ئاماژه بۆ چه‌ند شوانێك ده‌كه‌ن به‌كۆ.
به‌ڵام ئه‌م گێڕانه‌وانه زیاتر له پاساو ده‌چن، چونكه له گێڕانه‌وه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی (بوخاری) و (موسلیم) دا شوێنه‌واریان نیه و ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت كه شوانه‌كه‌یان كوشتوه، شوانه‌كه‌ش ناوی (یه‌سار) بوه و پێشتر كۆیله‌ی پێغه‌مبه‌ر بوه، گێڕانه‌وه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ش (لای بوخاری) باسی چقڵی چاوه‌كه‌ی تێدا نیه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر له جهستهشێواندنهكه په‌شیمان بوبێت، به‌مه‌دا دیاره كه مه‌سه‌له‌كه تۆڵه‌ی تاوانێكی هاوشێوه نه‌بوه كه ئه‌وه له به‌رامبه‌ریدا كرابێت. ئه‌م پاساوه‌ی كه پشت به‌و گێڕانه‌وانه ده‌به‌ستێت كه ده‌ڵێن عوڕهینهییهكان كارێكی وه‌هایان به شوانه‌كه كردوه، ته‌نها یه‌كێكه له‌و دو چاره‌سه‌ره ئیسلامیه‌ی كه كراوه بۆ مه‌سه‌له‌كه. چاره‌سه‌ره‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر دواتر حوكمه‌كه‌ی نه‌سخ كراوه‌ته‌وه به ده‌قی (إنما جزاء الذین یحاربون الله ورسوله..) كه ناڕاسته‌وخۆ (له‌ڕێگه‌ی حوكمی به‌دیله‌وه) جهستهشێواندن (وه‌كو چاو هه‌ڵكۆڵین) قه‌ده‌غه ده‌كات(14) (و گوایه ئه‌مه نمونه‌ی نه‌سخی سوننه‌ته به كیتاب!). ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ی دوه‌میان داننانه به‌وه‌دا كه كاره‌كه كارێكی هه‌ڵه بوه و پێویستی كردوه به ده‌قێكی قورئان ڕاست بكرێته‌وه. ئینجا ماده‌م چاره‌سه‌ره ئیسلامیه‌كه له‌نێوان دو ئه‌گه‌ردا دابه‌ش بوه؛ كه‌واته ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن عوڕهینهییهكانیش جه‌سته‌ی شوانه‌كه‌یان شێواندوه، ته‌نها پاساون و به‌شێكن له هه‌وڵی پینه‌وپه‌ڕۆی ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه، له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا.
ـــــــــــــ
په‌راوێز:
(1) البخاري، الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه. تحقيق: محمد زهير بن ناصر الناصر. دار طوق النجاة، الطبعة 1، 1422هـ. جـ. 1، ص. 56.
(2) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 2، ص. 130.
(3) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 5، ص ص. 129، 130.
(4) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 7، ص. 129.
(5) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 8، ص. 162.
(6) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 8، ص ص. 162، 163.
(7) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 8، ص. 163.
(8) بڕوانه: البخاري، الصحيح. جـ. 8، ص. 163.
(9) بڕوانه: الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. تحقيق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة، 2000. جـ. 10، ص ص. 244 ـ 246.
(10) ابن عطية، المحرر الوجيز في تفسير الكتاب العزيز. تحقيق: عبد السلام عبد الشافي محمد. دار الكتب العلمية، لبنان، الطبعة 1، 1993. جـ. 3، ص ص. 183 ـ 185.
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. تحقيق: هشام سمير البخاري. دار عالم الكتب، الرياض، 2003. جـ. 6، ص. 148.
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقيق: سامي بن محمد سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع، الطبعة 2، 1999. جـ. 3، ص ص. 95 ـ 99.
(11) الواحدي، أسباب نزول القرآ‌ن. تحقيق وتخريج: عصام بن عبد المحسن الحميدان. دار الإصلاح، الدمام. الطبعة الثانية، 1992. ص. 194.
(12) ابن هشام، السيرة النبوية. تحقيق: مصطفى السقا، إبراهيم الأبياري، عبد الحفيظ الشلبي. شركة مكتبة ومطبعة مصطفى البابي الحلبي وأولاده بمصر. الطبعة الثانية، 1955. جـ. 2، ص. 641: قتل البجليين وتنكيل الرسول به‌م.
ابن كثير، السيرة النبوية. تحقيق: مصطفى عبد الواحد. دار المعرفة، بيروت، 1976. جـ. 3، ص ص. 340، 341.
(13) ابن سعد، الطبقات الكبرى. تحقيق: إحسان عباس. دار صادر، بيروت، الطبعة 1، 1968. جـ. 2، ص. 93: سرية كرز بن جابر الفهري إلى العرنيين.
ابن كثير، البداية والنهاية. تحقيق: علي شيري. دار إحياء التراث العربي. جـ. 4، ص ص. 204، 205.
(14) بۆ نمونه بڕوانه: ابن كثير، التفسير. جـ. 3، ص. 99.