دەروازەی
ئاسمانی و سەركەوتن بە ئاسماندا، لەنێوان قورئان و لاف‌وگەزافی ئیعجازچیەكاندا
سه‌روه‌ر
پێنجوێنی
له قورئاندا هاتوه ده‌ڵێت: (ولو
فتحنا عليهم بابا من السما‌ء فظلّوا فيه يعرجون؛ لقالوا: "إنما سُكِّرت
أبصارنا، بل نحن قوم مسحورون") (الحجر: ١٤) واته (ئه‌گه‌ر بێت و ده‌روازه‌یه‌كیشیان له
ئاسمانه‌وه بۆ بكه‌ینه‌وه و ئیتر پێیدا سه‌ر بكه‌ون؛ هه‌ر ده‌ڵێن: چاوبه‌ستیمان
لێ كراوه به‌ڵكو جادومان لێ كراوه)، مه‌به‌ستی ئاماژه‌كردنه بۆ كه‌للـه ڕه‌قی
و نكوڵیكردنی ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕیان به په‌یامه‌كانی نه‌كردوه.
ئه‌م ده‌قه كه چه‌مكی ده‌روازه
(باب) ی ئاسمانی و به‌رزبونه‌وه (عروج) ی له خۆ گرتوه؛ لای ئیعجازچیه‌كان گوایه
ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه گالیسكه ئاسمانیه‌كان ده‌بێت له خاڵی تایبه‌تیه‌وه
ده‌رچن بۆ بۆشایی ده‌ره‌كی یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو به‌رگه‌هه‌وا، كه ئه‌و خاڵه
وه‌كو ده‌روازه یان ده‌رچه‌یه‌ك وایه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌و
خاڵه سه‌رتر تێپه‌ڕ بن؛ ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌رناچن، له‌و خاڵه‌ش
خوارتر؛ ده‌سوتێن، هه‌روه‌ها ناشتوانن به هێڵی ڕاست ده‌رچن به‌ڵكو ده‌بێت ڕێڕه‌وێكی
خوار (متعرّج) بگرن (و گوایه وشه‌ی "یعرجون" ئاماژه بۆ ئه‌م خواریه‌ش
ده‌كات!). هه‌روه‌ها ده‌ڵێن (فظلوا فيه يعرجون) ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ره‌وه‌ی
به‌رگه‌هه‌وا له كاتی ڕۆژیشدا تاریكه و لێره‌وه گوایه ده‌سته‌واژه‌ی (سُكِّرت
أبصارنا) واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وادا چاو هیچ
نابینێت(١) .
به‌ڵام له ڕاستیدا
هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نیه له نێوان ده‌قه‌كه و ئه‌و بیرۆكه زانستیانه‌دا، و ئه‌و
لێكدانه‌وانه ته‌نها خراپحاڵیبون و شێواندنی ده‌قه‌كه‌ن : سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ئاوه‌ڵده‌ق
بده‌ین: (كذلك نسلكه في قلوب المجرمين: لا يؤمنون به.. ولو فتحنا عليهم بابا من
السما‌ء فظلوا فيه يعرجون؛ لقالوا: "إنما سُكِّرت أبصارنا، بل نحن قوم
مسحورون") (الحجر: ١٢، ١٥). لێره‌وه دیاره كه گوتاره‌كه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی
سه‌رده‌می قورئاندایه و ده‌یه‌وێت ئه‌و بیرۆكه‌یه بخاته ڕو كه بێباوه‌ڕان به
چاوی خۆشیان ڕاستی ببینن؛ نكوڵی ی ل ێ ده‌كه‌ن،
به‌تایبه‌تی كه ده‌قه‌كه وه ڵا مێكه بۆ ئه‌وانه‌ی داوایان له پێغه‌مبه‌ر
كردبو كه فریشته‌یان پێشان بدات: (لوما تأتينا بالملائكة إ ن كنت
من الصادقين) (الحجر: ٧).
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش به شێوازێكی گریمانه‌یی
و ئه‌ندێشه‌سازیانه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌كیش له ئاسمانه‌وه بكه‌ینه‌وه به ڕویاندا
و پێیدا سه‌ركه‌ون و جیهانی ئاسمانه‌كان و خوایی و ڕۆحانیه‌كان (فریشته‌كان) به
چاوی خۆیان ببینن ؛ هێشتا ده‌ڵێن چاوبه‌ست ی مان
ل ێ كراوه به‌ڵكو دیمه‌نی ساخته له پێش چاوماندا دروست كراوه.
كه‌واته ده‌قه‌كه چه‌مكێكی گریمانه‌یی له خۆ گرتوه
و گوزارش نیه له واقیعێكی كرده‌یی، ئیتر ده‌قه‌كه پلانی دانه‌ڕشتوه بۆ پڕۆژه‌ی
گه‌شتێكی ئاسمانی و ڕژێمێك دا‌نێت بۆ ڕێڕه‌وی ڕۆكێته‌كه كه ده‌بێت بۆ ده‌رچونی له
بواری مه‌گناتیسی و به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی به ڕێڕه‌وێكی خوار و له خاڵێكی تایبه‌تیه‌وه
ده‌رچێت.
ده‌قێك ئه‌م ورده‌كارییانه لێك ده‌داته‌وه كه له پڕۆژه‌ی كرده‌یی
بدوێت نه‌ك چه‌مكی گریمانه‌یی. ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی واقیع له‌گه‌ڵ
گریمانه‌دا بكه‌ین؛ ده‌بینین بیرۆكه‌ی ده‌قه‌كه ڕه‌هه‌ندێكی میتافیزیایی هه‌یه،
چونكه ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه باسی ل ێ ده‌كات هێزێكی میتافیزیایی ده‌وێت
و هه‌روه‌كو به‌رزبونه‌وه‌كه‌ش به مه‌به‌ستی بینینی جیهانی میتافیزیاییه، ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه لێره‌دا نه‌ك ته‌نها پێویستی به باسكردنی بیرۆكه
زانستیه‌كان له ده‌قه‌كه‌دا نیه به‌ڵكو له خودی به‌رزبونه‌وه‌كه‌شدا پێویستی به
ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه زانستیه‌كانی ناردنی ڕۆكێتیش نیه، چونكه ڕێگری فیزیایی له‌به‌رده‌م
ده‌سه ڵا تی میتافیزیاییدا ده‌توێته‌وه، بۆیه له قورئاندا ده‌قێك
نیه كه‌وا پێشان بدات له به‌رامبه‌ر ده‌سه ڵا تی خوادا پێویستی به
خۆلادان یان چاره‌سه‌ركردنی ڕێگری ماددی هه‌یه تا ئه‌م ده‌قه له شتێكی وا بدوێت.
ئینجا سه‌باره‌ت به چه‌مكی ده‌روازه
(باب) ی ئاسمان: ئه‌و چه‌مكه له زۆر ده‌قی تریشدا هاتوه: أ. (إن الذين كذّبوا بآياتنا
واستكبروا عنها؛ لا ت ُفَتَّ حُ له‌م أبواب السما‌ء ولا يدخلون الجنة..)
(الأ عراف: ٤٠)، له‌م ده‌قه‌دا چه‌مكی ده‌روازه‌ی ئاسمان له‌وه‌وه
هاتوه كه ئاسمان، یان ئاسمانه‌كان، وه‌كو ناوچه‌یه‌كی خوایی و میتافیزیایی و
ڕۆحی وێنا كراوه، هه‌ر ئاسمانه‌ی ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تیه و چه‌ند
كه‌سێكی میتافیزیایی تێدایه، بۆ نمونه له هزری عێراقیی دێرینیشدا هه‌ر ئاسمانه‌ی
نشینگه و شوێنی خواوه‌ندێكه(٢) . له شێوه‌ی ئه‌مه له چیرۆكی میعراجی پێغه‌مبه‌ریشدا
وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر ئاسمانه‌ی پێغه‌مبه‌رێكی تێدایه جگه له فریشته‌كان.
له ئینجیل‌دا هه‌میشه به جیهانی خوایی ده‌وترێت (شانشینیی ئاسمان). هه‌ر له‌م
ڕوه‌وه به‌هه‌شت، كه له جیهانی خوادایه و شوێنی نه‌مره‌كانه، له ئاسمانه‌كاندا
یان له‌سه‌رو ئاسمانه‌كانه‌وه‌یه و گیانی ئه‌و مرۆڤه چاكه‌خوازانه‌ی كه نه‌مری
ده‌ست ده‌خه‌ن ده‌بێت له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و به‌هه‌شت ڕ ێ بكه‌ن
و به ئاسمانه‌كاندا تێپه‌ڕن. له‌به‌ر ئه‌وانه به پێوانه
له‌سه‌ر ناوچه و كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤ ئه‌و چه‌مكه پێك هات كه ناوچه ئاسمانیه‌كانیش
ده‌روازه‌ی تایبه‌تییان هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌م ده‌قه بۆ پێشاندانی ئه‌وه‌ی كه
بێباوه‌ڕان ڕێگه‌ی چونه به‌هه‌شتیان نیه ده‌ڵێت ده‌روازه‌كانی ئاسمانیان بۆ
ناكرێته‌وه.
بێ گومان چه‌مكی ده‌وازه‌ی ئاسمان چه‌مكێكی
كۆنه: بۆ نمونه له عێراقی دێریندا هه‌ر ئاسمانه‌ی ده‌روازه‌ی تایبه‌تی خۆی
بۆ دانرابو، ئه‌و خواوه‌نده‌ش كه نشینیه‌تی ده‌رگانه‌ی خۆی هه‌بو،
بۆیه له زۆربه‌ی چیرۆك و داستانه عێراقیه‌كاندا، به‌تایبه‌تی چیرۆكی به‌رزبونه‌وه
(معرج) ی ئیتانا Etana پاشای شومه‌ری بۆ ئاسمان، هه‌روه‌ها چیرۆكی به‌رزبونه‌وه
(معرج) ی ئاداپا Adapa ب ۆ لای
خواوه‌ندی ئاسمان [كه چیرۆكی ئه‌میان زۆر له چیرۆكی (معراج) ی موحه‌ممه‌د ده‌چێت] ، زۆر باسی (ده‌روازه‌ی ئان‌و) كراوه كه ده‌روازه‌ی
ئاسمانی حه‌وته‌مه، چونكه (ئان‌و) Anu شێوه بابیلیه‌كه‌ی خواوه‌ند (ئان) An ی شومه‌ریه كه خواوه‌ندی ئاسمانه و نشینگه‌كه‌ی ئاسمانی حه‌وته‌مه
یان به‌رزترین ئاستی ئاسمانه، ئه‌مه جگه له ده‌روازه‌ی خواوه‌ند
ئێنلیل Enlil و
ئیا Ea [=ئێنكی Enki ] و سین Sin و شه‌مه‌ش Shamash و ئه‌ده‌د Adad و عیشتار Ishtar كه سه‌رجه‌م ده‌كاته حه‌وت خواوه‌ند و حه‌وت ده‌روازه له
حه‌وت ئاسماندا(٣). له‌م بابه‌ته له عێراقی کۆندا بڕوا وا بو خواوه‌ند
شه‌مه‌ش (خۆر) له ده‌روازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئاسمانه‌وە دێت.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش كه ده‌ڵێت مرۆڤه باشه‌كان له ڕێگه‌ی
ده‌ركه‌یه‌كه‌وه بۆ ئاسمان ده‌چن له چیرۆكێكی گریكییشدا هاتوه كه چیرۆكی پاڵه‌وانی
جه‌نگاوه‌ر (ئێر) Ἤρ (یاخود ئێرۆس Ἠρός) ی كوڕی (ئه‌رمێنیۆس) Ἀρμένιος ـه، كه
پلاتۆن له به‌شی ده‌هه‌می (كۆمار) ه‌كه‌یدا باسی ده‌كات(٤) . ڕیشه‌ی واقیعی بیرۆكه‌كه‌ش ده‌روازه و ده‌رگانه‌ی
پاشایه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤدا. هه‌میشه‌ش شانشیی ئاسمان ئاوێنه‌ی شانشینیی زه‌وی
بوه. له چیرۆكی میعراجی پێغه‌مبه‌ریشدا ده‌بینین
هه‌ر ئاسمانه‌ی ده‌روازه‌ی خۆی هه‌یه كه بوه‌ته ده‌رگانه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی
كه نشینی ئه‌و ئاسمانه‌یه. له وشه‌ی (بابي ل) یشدا هه‌مان
بیرۆكه‌ی ده‌روازه‌ی وا ڵا كرا‌و به‌ڕوی ئاسماندا هه‌یه، چونكه وشه‌كه
له زمانی باب ی لیدا بریتیه له (بابیلیم) یاخود
(باب إ يلي ـ بابيلي) واته (باب ا لإ له) واته ده‌روازه‌ی خواوه‌ند ـ خاڵی په‌یوه‌ندی و هاتوچۆ له
نێوان زه‌وی: مرۆڤ و ئاسمان: خواوه‌نددا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه شاری باب ی ل شارێكی ئایینی و پیرۆز بوه و په‌رستگای
(ئیساگیلا) Esagila ی هه‌بوه
كه زیققور ه‌ت ێكی بنه‌ڕه‌تیشی تێدا بوه به ناوی " ئی تێمن ئان كی " E-temn-an-ki به واتای (په‌رستگای بنچینه‌ی ئاسمان و زه‌وی)،
كه ڕه‌نگه ناوه‌كه‌ی (یانی "باب ئیلی") به بۆنه‌ی ئه‌م زیققوره ته وه
هاتبێته گۆڕ ێ.
ناوه شومه‌ریانه‌كه‌شی " كا- دینگیر- راكی " KÁ-DINGIR-RAKI به هه‌مان واتایه (ده‌روازه‌ی خواوه‌ند) [لێره‌دا كا KÁ یانی ده‌روازه و ده‌رگا و ئاماژه ده‌كات بۆ وشه‌ی (باب‌و) ی ئه‌ككادی به
هه‌مان واتا، دینگیر DINGIR یش كه نیشانه (ئیدیۆگرام) ێكه به واتای خواوه‌ند ئاماژه ده‌كات بۆ
وشه‌ی (ئیلو) یاخود (ئیلوم) ی ئه‌ككادی هه‌ر به واتای خواوه‌ند، را RA یش نیشانه‌ی ته‌واوكه‌ری (حالة المضاف إليه) ـه له شومه‌ریدا
چونكه (دینگیر DINGIR ) ده‌بێته
ته‌واوكه‌ر (مضاف إليه) بۆ (كا KÁ )،
ئینجا كی KI ئاماژه ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ناوی شارێكه كه له‌م حاڵه‌ته‌دا شاری بابیل ده‌گرێته‌وه]،
و ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌واژه بابیلیه‌كه (ده‌روازه‌ی خواوه‌ند
"باب ئیلی") به وه‌رگێڕانی ده‌سته‌واژه شومه‌ریه‌كه هاتبێته كایه‌وه(٥) .
ب. (ففتحنا أ بواب
السما‌ء بماء منهمر) (القمر: ١١)، له‌م ده‌قه‌دا چه‌مكی ده‌روازه‌كانی ئاسمان له‌وه‌وه
هاتوه كه باران وه‌كو شتێكی قه‌تیسبوی پشت ده‌رگا وایه ، كاتێك
ده‌رگا ده‌كرێته‌وه به پڕتاو ده‌رده‌چێت و به‌پێی ڕاده‌ی كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكه
باران زۆر و كه‌م ده‌بێت. چه‌مكی ئه‌م ده‌قه كه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوه
ئه‌وه‌یه چه‌مكێكی ئاوه‌ڵواتایی (مجازي) یه، ئه‌وه‌شی كه ڕیشه‌ی قوڵی هه‌یه ئه‌وه‌یه
كه په‌یوه‌ندیی به‌و بیرۆكه دێرینه‌وه هه‌یه كه له ئاسماندا گه‌نجینه
(خزينة) ی ئاو هه‌یه و باران له‌و گه‌نجینه‌یه‌وه به‌ر ده‌درێته‌وه،
ئه‌م بیرۆكه‌یه له سه‌ره‌تای ته‌وڕات (خولقاندن: ١: ٦ ـ ٨) دا هاتوه و پێشینه‌یه‌كی
عێراقی و میسریشی هه‌یه.
ج. (وفتحت السما‌ء فكانت أبوابا)
(النبأ: ١٩). ئه‌م ده‌قه دیمه‌نێكی شێوانی سیسته‌می بونه‌وه‌ر ده‌خاته ڕو، به‌و
پێیه كه ئه‌و ئاسمانه‌ی كه ئێسته (سقف محفوظ) ه؛ له‌و كاته‌دا خۆی ناگرێت و
هه‌موی ده‌بێته ده‌رچه و كه‌له‌به‌ر و شه‌به‌ق، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه نیشانه‌ی
تێكچونی سیسته‌مه و له لایه‌كی تریشه‌وه، به‌پێی چوارچێوه‌ی گشتی ده‌قه‌كان، بۆ
دابه‌زاندنی فریشته‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می نوێ.
كه‌واته چه‌مكی ده‌روازه‌ی ئاسمان چه‌مكێكی
ڕیشه‌داره و له چه‌ند لایه‌كه‌وه ڕه‌گی هه‌یه. چه‌مكه‌كه‌ی ده‌قی (ولو فتحنا عليهم
بابا من السما‌ء) یش وه‌كو چه‌مكی ده‌قی (لا تفتح له‌م أبواب السما‌ء) وایه، به‌م
پێیه‌ش ته‌نها ڕه‌هه‌ندێكی هزری (ی گریمانه‌یی) و میتافیزیایی هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی
به بیرۆكه زانستیه‌كه‌وه نیه. ئینجا سه‌باره‌ت به چه‌مكی به‌رزبونه‌وه
(عُروج) یش كه ئیعجازچیه‌كان به ڕۆشتن به هێڵی خوار لێكی ده‌ده‌نه‌وه، چه‌ند
شتێك هه‌یه: أ. ئه‌و چه‌مكه له چه‌ند ده‌قێكی
تریشدا هه‌یه:ـ (يدبر الأمر من السما‌ء إلى الأرض ثم
يعرج إليه..) (السجدة: ٥)، ئه‌م ده‌قه چه‌مكی (عروج) بۆ شتێكی واتایی (معنوي) به‌كار
ده‌هێنێت، له كاتێكدا شتی واتایی پێویستیی به ڕێڕه‌وی خوار نیه. ـ (يعلم ما يلج في الأرض وما يخرج
منها وما ينزل من السما‌ء وما يعرج فيها) (سبأ: ٢، الحديد: ٤). ئه‌م ده‌قه‌ش چه‌مكی
(عروج) بۆ هه‌مو شتێك به‌كار ده‌هێنێت كه به‌رز ببێته‌وه به ئاسماندا، له
كاتێكدا هه‌مو شتێك ڕێڕه‌وی خواری نیه‌ـ (من الله ذي المعارج، تعرج الملائكة
والروح إليه) (المعارج: ٣، ٤)، له‌م ده‌قه‌شدا چه‌مكی (عروج) بۆ كه‌سی میتافیزیایی
و ڕۆحانی هاتوه كه مادده ڕێگری نیه تا ناچاری ڕێڕه‌وی خوار بێت. به هه‌مان
شێوه ده‌قی (فظلوا فيه يعرجون) یش باسی شتێكی گریمانه‌یی ـ میتافیزیایی ده‌كات كه
ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕێڕه‌وی خوار نیه.
ب. له زماندا (عروج) به واتای به‌رزبونه‌وه‌یه
و ته‌فسیره‌كانیش وشه‌ی (يعرجون) به (يصعدون) و (یرقون) لێك ده‌ده‌نه‌وه به هه‌مان
واتای (به‌رزبونه‌وه)(٦) . هه‌ر لێره‌وه له عه‌ره‌بیدا وشه‌كانی (مَعْرَج) و
(مِعْرَج) و (مِعْراج) به په‌یژه ده‌وترێن، وه‌كو له قورئاندا: (.. ومعارج
عليها يظهرون) (الزخرف: ٣٣)(٧) ، (ليلة المعراج) یش
هه‌مان واتایه، چونكه به‌پێی چیرۆكى (الإسرا‌ء والمعراج)، له‌و شه‌وه‌دا و له
(بيت المقد‌س) دا شێوه په‌یژه (معراج) ێك بۆ پێغه‌مبه‌ر ئاماده ده‌كرێت كه
پێیدا سه‌ركه‌وێت(٨). له عێراقی كۆندا بیرۆكه‌ی په‌یژه هه‌بوه
به‌و پێیه كه خواوه‌نده‌كان (كه له دواییدا ده‌بنه فریشته‌كان) پێیدا سه‌رده‌كه‌ون
بۆ ئاسمان(٩). مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه به په‌یژه
وتراوه (معراج)؛ واتای ئه‌وه نیه كه په‌یژه خوار بێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی پێیدا
سه‌رده‌كه‌وێت به هێڵی خوار بڕوات!
ج. له عه‌ره‌بیدا فرمانی (عَرَجَ) به
واتای له‌نگین و شه‌لین دێت، و به مرۆڤی له‌نگ ده‌وترێت (أعرج).. ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت ئه‌و مرۆڤه به هێڵی خوار بڕوات، به‌ڵكو به هێڵی ڕاست ده‌ڕوات به ڵا م
ته‌نها له‌شی به‌ملاولادا هاتوچو ده‌كات. ئینجا زانایانی زمان ده‌ڵێن چه‌مكی (له‌نگی)
له چه‌مكی (به‌رزبونه‌وه‌وه به په‌یژه‌دا) هاتوه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی به په‌یژه‌دا
سه‌رده‌كه‌وێت؛ ناچار ده‌بێت به یه‌ك قاچی له یه‌ك كاتدا هه‌نگاو هه‌ڵگرێت، به
هۆی ئه‌مه‌شه‌وه له‌نگ ده‌بێت، ئیتر له‌م جۆره سه‌ركه‌وتن (عروج) ه‌وه مرۆڤی له‌نگ
ناونراوه (أعرج)(١٠) ، كه‌واته چه‌مكی به‌رزبونه‌وه بنچینه‌یه له مادده‌ی (عرج) دا
نه‌ك چه‌مكی له‌نگی و خواری. ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت؛ واتاكه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌یه
كه (عروج) له بنچینه‌دا ئه‌و جۆره‌یه له (به‌رزبونه‌وه به‌سه‌ر په‌یژه‌دا) كه
له‌نگییه‌كی تێدایه و، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت (عروج) بریتی بێت له
به‌رزبونه‌وه به هێڵی خوار چونكه له بنچینه‌دا مرۆڤی له‌نگیش به هێڵی خوار
ناڕوات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وشه‌ی (عروج) له زمانی عه‌ره‌بیی جێگیردا كاتێك به
واتای به‌رزبونه‌وه و سه‌ركه‌وتن دێت؛ ئیتر واتای له‌نگیی تێدا فه‌رامۆش ده‌كرێت،
به شێوه‌یه‌ك وشه‌ی (يعرجون) له ده‌قه‌كه‌دا یان واتای (به‌رز ده‌بنه‌وه ـ سه‌ر
ده‌كه‌ون) ده‌گه‌یه‌نێت یان واتای (ده‌له‌نگن ـ ده‌شه‌لن) یان (خوار ده‌بنه‌وه)،
واته چه‌مكی به‌رزی و چه‌مكی خواری له وشه‌ی (عروج) دا كۆ نابنه‌وه، ئه‌مه‌ش
شتێكی ئاشكرایه بۆ كه‌سێك چێژی زمانی عه‌ره‌بی و شێوازه‌كانی بكات. به ڵا م
ئیعجازچیه‌كان ئه‌و چێژه‌یان نیه یان له مه‌ستیی ئیعجازه وشكه‌كه‌ڵه‌كانیان له
ده‌ستی ده‌ده‌ن!
د. ڕاسته مادده‌ی (عرج) بۆ واتای
(خواربونه‌وه) و (پێچكردنه‌وه) ش به‌كارده‌هێنرێت، وه‌كو كاتێك ده‌وترێت (عَرِجت
الشمس) واته (خۆر به‌لای خۆرئاوادا خوار بوه‌وه) [هه‌رچه‌ند له‌م باره‌دا چاوگی
فرمانه‌كه بریتیه له (عَرَج) نه‌ك (عُرُوج) ی دو ماناكه‌ی تر یانی دو مانای (به‌رزبونه‌وه)
و (شه‌لین)]، به ڵا م ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی كه گالیسكه‌كان ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ
ده‌رچون له بواری زه‌وی؛ وه‌كو بازنه‌ی ناته‌واو وایه، واته به‌و شێوه‌یه نیه
كه ڕێڕه‌وه‌كه له سه‌ره‌تادا ڕاست بێت پاشان خوار ببێت، چونكه له سه‌ره‌تادا
به ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێنه‌وه، پاشان به هه‌مان ڕێڕه‌ی شێوه‌بازنه‌یی وه‌كو
ده‌ستپێكردنی خولێكی بازنه‌یی گه‌وره‌تر له بواری زه‌وی ده‌رده‌چن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی واتای (خواربونه‌وه)
و (به‌رزبونه‌وه) له (عرج) دا كۆ نابنه‌وه، ئینجا واتای (خواربونه‌وه) بۆ ده‌قه‌كه
ناشێت چونكه ئاشكرایه كه ده‌قه‌كه له به‌رزبونه‌وه به ئاسماندا ده‌دوێت و
ئه‌مه‌ش واتای (خواربونه‌وه) دور ده‌خاته‌وه، واته مادده‌ی (عرج) یان بۆ واتای
(به‌رزبونه‌وه) به‌كار دێت یان بۆ واتای (خواربونه‌وه) نه‌ك بۆ هه‌ردوكیان وه‌كو
ئیعجازچیه‌كان به‌نه‌زانی خه‌یاڵی ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه ـ كورد گوته‌نی ـ (خورمژ)
یان ده‌وێت كاتێك ده‌یانه‌وێت فرمانی (یعرجون) ئاماژه بكات بۆ (به‌رزبونه‌وه به
خواری)!! به‌ڵكو فرمانی (يعرج) بۆ واتای (ده‌ڕۆن به هێڵی خوار) یش ناشێت، چونكه
ئه‌و فرمانه ته‌نها كرداری (خواربونه‌وه) پێشان ده‌دات، ئینجا ئه‌و كاته واتای
(ظلوا يعرجون) ده‌بێته (به‌رده‌وام هه‌ر خوارده‌بنه‌وه)!! كه واتایه‌كی نه‌شیاوه.
ه. له قورئاندا جگه له مادده‌ی
(عرج) هه‌ردو مادده‌ی (صعد) [(كأنما يصعد في السما‌ء) (الأنعام: ١٢٥)] و (رقى) [( أو ترقى
في السما‌ء) (الإسرا‌ء: ٩٣) ] یش به‌كارده‌هێنرێن
بۆ هه‌مان واتای به‌رزبونه‌وه به ئاسماندا، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هیچ
كاتێك چه‌مكی خواری مه‌به‌ست نه‌بوه.
و. له ته‌فسیره‌كاندا تێگه‌شتنێكی
تریش هه‌یه بۆ ده‌قه‌كه، ئه‌ویش به‌و پێیه كه ده‌قه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌ك
بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان لێیه‌وه سه‌یری ئاسمانه‌كان بكه‌ن و فریشته‌كان
ببینن چۆن سه‌ر ده‌كه‌ون... واته (عروج) ـه كه كاری فریشته‌كانه. بێگومان ئه‌م
تێگه‌شتنه په‌یوه‌ندیی به ئاوه‌ڵده‌ق و باسی فریشته‌كان (لو ما
تأتينا بالملائكة) ـه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ داڕشتنی ده‌قه‌كه ناشێت
چونكه باسه‌كه ڕاسته‌وخۆ باسی بێباوه‌ڕه‌كانه نه‌ك فریشته‌كان، به ڵا م
په‌یوه‌ندیی هه‌یه به بیرۆكه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی یه‌عقوبه‌وه له ته‌وڕاتدا: (.. و
خه‌ونێكی بینی: ئه‌وا په‌یژه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی دانراوه و سه‌ری له ئاسمان ده‌دات،
و ئه‌وا فریشته‌كانی خوایش به‌سه‌ریدا سه‌ر ده‌كه‌ون و دێنه خوارێ) (خولقاندن:
٢٨: ١٢) كه ئه‌مه چه‌مكێكی نمونه‌یی و ڕیشه‌ییه له‌چاو زۆر چه‌مكی تری (په‌یژه)
و (سه‌ركه‌وتن بۆ ئاسمان) دا [ئه‌م بیرۆكه‌ی په‌یژه‌یه له خه‌ونه‌كه‌ی یه‌عقوبدا
(په‌یژه‌كه‌ی یه‌عقوب، به عیبری "سوله‌م یه‌عه‌قۆڤ" סולם יעקב )؛ ده‌نگوباس و چه‌مك و بیرۆكه‌ی زۆری له‌سه‌ر به‌رهه‌م هاتوه له
كه‌له‌پوری یه‌هودی ـ مه‌سیحیدا، له‌مانه ده‌قێك به ناوی په‌یژه‌كه‌ی یه‌عقوب Ladder
of Jacob كه ده‌قێكی سیودیپیگرافاییه واته
پله‌ی پیرۆزی و كانۆنیبونی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و له لیستی كتێبه پیرۆزه‌كاندا
جێی نه‌بوه‌ته‌وه].