دەروازەی ئاسمانی و سەركەوتن بە ئاسماندا، لەنێوان قورئان و لاف‌وگەزافی ئیعجازچیەكاندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئه‌م په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنه بۆ ئاسمان
له خه‌ونه عیبریه‌که‌دا؛ په‌یوه‌ندیی به شێوه‌ی په‌رستگا و زیققوره‌تی به‌رزی عێراقی
دێرینه‌وه هه‌یه، چونكه زیققوره‌ت به‌رزییه‌كی له‌به‌رچاوی هه‌یه و به‌ره‌و
ئاسمان هه‌ڵكشاوه ("زیققوره‌ته‌كه‌ی بابیل" له‌م ڕوه‌وه ده‌نگ‌وباسی زۆری
هه‌یه كه ناسراوه به "بورجه‌كه‌ی بابیل")، ئینجا په‌یژه‌شی هه‌یه
به شێوه‌ی پلیكانه له هه‌مو لایه‌كه‌وه كه په‌رستشكاره‌كان (كه له دواییدا
ده‌بنه خواوه‌ند و پاشان فریشته) پێیاندا سه‌ر ده‌كه‌ون. به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی
له‌لای خه‌ڵك شارستانێتییه‌كی ئاماده بووه؛ له هزری عیبرانیدا خه‌ونێك بوه!
سه‌باره‌ت به‌و تێگه‌شتنه‌ی تریش له
ده‌سته‌واژه‌ی (سكرت أبصارنا) به‌و پێیه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ره‌وه‌ی
به‌رگه‌هه‌وا تاریكه و هیچ نابینرێت؛ ئه‌مه ده‌كرێت بیكه‌یت به نمونه‌ی تێگه‌شتنی
داتاشراو و هه‌ڵبه‌ستراو، و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه‌وه نیه،
چونكه ـ وه‌كو ڕابورد ـ ده‌قه‌كه گریمانه‌یه بۆ پێشاندانی نكوڵیكردنی بێباوه‌ڕان،
و باسی ئه‌گه‌ری بینینی جیهانی میتافیزیایی ده‌كات، و (سُكِّرَت أبصارُنا) ته‌نها
واتای (چاومان به‌ستراوه) ده‌گه‌یه‌نێت و ڕه‌هه‌ندێكی میتافیزیایی و هزریی هه‌یه
و په‌یوه‌ندیی به نه‌بونی ڕوناكیه‌وه نیه. كاتێك فرمانی (سُكِّرَ) و هه‌روه‌ها
(سُكِرَ) بۆ چاو به‌كار دێت؛ به واتای ئه‌وه نیه كه چاو له‌به‌ر تاریكی شت نابینێت.
به‌ڵكو وشه‌كه ئاماژه ده‌كات بۆ حاڵه‌تی كه‌سێك كه توشی واق وڕمان و چه‌واشه‌یی بوه و
چاوی به‌سراوه و وای لێ هاتوه نه‌بینێت، یانی كێشه‌كه له تاریكیی شوێنه‌كه‌دا
نیه به‌ڵكو له توانای بینینی خۆیدایه‌تی یان گوایه هێزێكی نادیار وای لێ كردوه
نه‌بینێت یان شته‌كان وه‌كو خۆیان نه‌بینێت و چاوی ڕه‌شكه‌وپێشكه بكات(١١) .. به‌پێی
ده‌قه‌كه مه‌به‌ستی ئه‌م قسه‌یه‌ی (بێباوه‌ڕان) كه ده‌قه‌كه ده‌یخاته سه‌ر
زمانیان؛ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌و بێباوه‌ڕانه به هێزێكی خوایی به‌رز
كرانه‌وه به ئاسماندا و جیهانی نادیار و فریشته‌كانیان بینی؛ هێشتا هه‌ر نكولی
ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ده‌یبینن ڕاست نیه و چه‌واشه كراون و چاویان ڕه‌شكه‌وپێشكه‌ی
كردوه. ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌قه‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه ئاماژه بكات بۆ
ئه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی تاریكه.. ئه‌مه
واتایه‌كه هه‌ر به‌زۆرداری ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا.
له ڕاستییشدا ته‌نه ئاسمانیه‌كان له
ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌واش ده‌بینرێن، به ڵا م بۆشایی ئاسمان تاریك
دیاره، یانی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كان دیارن به ڵا م بۆشاییه‌كانی
نێوانیان تاریكن چونكه ئه‌و بۆشاییه مادده‌یه‌كی ئه‌وتۆی وه‌كو به‌رگه‌هه‌وای لێ
نیه ڕوناكیی ته‌نه ڕوناكه‌كانی ئاسمان په‌رچ بكاته‌وه تا شوێنه‌كه ڕوناك ببێته‌وه..
به ڵا م گرنگ ئه‌وه‌یه خۆر و ئه‌ستێره‌كان و هه‌ساره‌كان دیارن ئه‌گه‌ر
به تیشكێكی لاواز و پچڕپچڕیش بێت، كه‌واته به‌و شێوه‌یه‌ش نیه كه ئیعجازچیه‌كان
بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن وه‌كو ئه‌وه وایه چاو داخرابێت و هیچ نه‌بینێت!
ئینجا فرمانی (ظَلَّ) ش زیاتر واتای
(به‌رده‌وامی) ی تێدایه و له هه‌مو قورئاندا (٩ جار) به‌م واتایه به‌كار هاتوه
[(وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ
يَعْرُجُونَ) (الحجر: ١٤)، (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى؛ ظَلَّ
وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) (النحل: ٥٨)، (وَانْظُرْ إِلَى إِلَهِكَ
الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا؛ لَنُحَرِّقَنَّهُ ثُمَّ لَنَنْسِفَنَّهُ فِي
الْيَمِّ نَسْفًا) (طه: ٩٧)، (إِنْ نَشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِمْ مِنَ السَّمَاءِ
آيَةً فَظَلَّتْ أَعْنَاقُهُمْ لَهَا خَاضِعِينَ) (الشعرا‌ء: ٤)، (قَالُوا نَعْبُدُ
أَصْنَامًا فَنَظَلُّ لَهَا عَاكِفِينَ) (الشعرا‌ء: ٧١)، (وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا
رِيحًا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّا؛ لَظَلُّوا مِنْ بَعْدِهِ يَكْفُرُونَ) (الروم: ٥١)،
(إِنْ يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْرِهِ..)
(الشورى: ٣٣)، (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَثَلًا؛
ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) (الزخرف: ١٧)، (لَوْ نَشَاءُ؛
لَجَعَلْنَاهُ حُطَامًا، فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ) (الواقعة: ٦٥)]، به‌م پێیه‌ش
(ظَلُّوا فيه يعرجون) له ده‌قه‌كه‌دا یانی (به‌رده‌وام هه‌ر به‌رز بنه‌وه) نه‌ك
به (به ڕۆژدا به‌رز بنه‌وه)، تاكه یه‌ك موفه‌سسیریش به‌م واتایه‌ی دوه‌م لێكی
نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند له لایه‌نی زمانیه‌وه فرمانی (ظَلَّ) ـ بۆ نمونه كه
ده‌وترێت (ظَلَّ يفعل..) ـ به واتای به‌رده‌وامی له كارێكدا ده‌گه‌یه‌نێت كه به
ڕۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت، یان به‌ڕێكردنی كاتی ڕۆژ له ئه‌نجامدانی كارێكدا، به ڵا م
زۆرتر واتای (به‌رده‌وامبون له كردارێكدا) وه‌رده‌گرێت، ئیتر به‌ستنه‌وه‌ی كرداره‌كه
به ڕۆژه‌وه زۆر جار سه‌رنج نادرێت و مه‌به‌ست نیه [ڕاسته بۆ شێوازی
"ظَلَّ يفعل.." به‌پێی دابونه‌ریتی زمانی عه‌ره‌بی بۆ كردارێك نابێت كه
له شه‌ودا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو بۆ كردارێكی شه‌و فرمانی "باتَ" به‌كار
دێت(١٢) .. به ڵا م ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه نیه كه هه‌ر
كاتێك وترا "ظَلَّ يفعل.."؛ ئیتر به‌ستنه‌وه‌ی كرداره‌كه به كاتی ڕۆژه‌وه
مه‌به‌ست بێت، به‌ڵكو زیاتر به‌رده‌وامیه‌كه مه‌به‌سته]، چونكه واتای بنه‌ڕه‌تیی
فرمانی (ظَلَّ) واتای (به‌رده‌وامبون) ـه.
ئه‌گه‌ریش بڵێین (ظَلُّوا فيه يعرجون)
یانی (به‌درێژایی ڕۆژ به‌و ده‌روازه‌یه‌دا به‌رز ببنه‌وه) وه‌كو هه‌ندێك له موفه‌سسیره‌كانیش
به ڕه‌چاوكردنی ڕاڤه زمانیه‌كه وا ڕاڤه‌یان كردوه؛ هێشتا ئه‌مه نابێته
بنچینه‌یه‌ك بۆ لێكدانه‌وه به‌ناو زانستیه‌كه‌ی ئیعجازچیه‌كان كه ده‌ڵێن ئاماژه‌یه
بۆ تاریكیی بۆشایی ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وا له ڕۆژیشدا، چونكه ئه‌وه نه‌ریتێكی
قسه‌كردنی مرۆڤه كه كاتێك باسی كردارێك (به‌تایبه‌تی كردارێكی به‌كۆمه‌ڵ) و به‌رده‌وامبون
له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌كات؛ به‌م شێوه‌یه گوزارشی لێ ده‌كات كه ده‌ڵێت (به‌درێژایی
ڕۆژ وا كرا) یان (به‌و ڕۆژگاره وایان كرد)، كه ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه ئاماژه
بۆ به‌رده‌وامیی كارێك ده‌كه‌ن و ئه‌وه له گوێگر ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و كه‌سه‌ی
ئه‌و كاره‌ی كردوه كاتی زۆری له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌دا بردوه‌ته سه‌ر، و (ڕۆژ) یش كاتی
گونجاوی ئه‌و جۆره كارانه‌یه كه كات و خۆته‌رخانكردن و كاری به‌كۆمه‌ڵی ده‌وێت.
هه‌ر بۆیه كاتێك گوزارش له به‌رده‌وامیی كارێك بكرێت؛ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت
كه ڕۆژگاری ئه‌و كه‌سه‌ی گرتوه‌ته‌وه. ئیتر ئه‌مه ده‌ربڕینێكه و نابێته
بنچینه‌یه‌ك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كرداره‌كه به كاتی ڕۆژه‌وه به‌تایبه‌تی.
كه‌واته ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی ده‌قی
(فظَلُّوا فيه يعرجون...) به (به‌رزبونه‌وه له ڕۆژدا) و به ئاماژه بۆ تاریكیی
بۆشایی ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی له ڕۆژیشدا؛ ته‌نها خراپ تێگه‌شتنێكی زه‌قه!
به‌ڵكو شێواندنێكی ئه‌نقه‌ستیشه له‌لایه‌ن ئیعجازچیه‌كانه‌وه. له كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئیعجازچیه‌كان
سه‌رقاڵیان كردوین به لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كانیان بۆ ده‌قه ئیسلامیه‌كان و ئیعجازه
وشكه‌كه‌ڵه‌كانیان كه بۆیان ساز ده‌كه‌ن. ترسم هه‌یه هه‌تا ئه‌م هه‌ڵانه‌یان بۆ
ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌م فێڵا نه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ین و واتا و
چه‌مكی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌كان ڕون ده‌كه‌ینه‌وه؛ شه‌مه‌نده‌فه‌ری نوێگه‌ری به‌جێمان
بهێڵێت! ئه‌و ئیعجازچیانه به‌م لێكدانه‌وه
هه‌ڵه و ئیعجازه وشكه‌كه‌ڵه‌كانه په‌رژینێكیان به‌ده‌وری خودی ده‌قه‌كاندا
دروست كردوه، هه‌تا به‌م شته لاوه‌كیانه‌وه سه‌رقاڵ ببین و نه‌مانپه‌رژێته سه‌ر
ڕه‌خنه‌گرتن له واتای ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌كان كه ئه‌وان سورن له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌یان
و پاراستنیان. به ڵا م ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین
هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كانیان و ئیعجازه سازكراوه‌كانیان؛
قسه له‌سه‌ر ڕه‌گ وڕیشه
و به‌های مرۆیی و فیكری و مێژویی خودی ده‌قه‌كان و واتا بنچینه‌ییه‌كانیش بكه‌ین.
وه‌كو له‌م بابه‌ته‌دا كه هه‌م لێكدانه‌وه به‌ناو زانستیه‌كه‌مان هه‌ڵ وه‌شانده‌وه هه‌م تیشكێكمان خسته سه‌ر ڕه‌گ وڕیشه‌ی چه‌مكه‌كانی (ده‌روازه‌ی ئاسمان) و (به‌رزبونه‌وه بۆ
ئاسمان).
ــــــــــــــــ
په‌راوێز:
(١) بڕوانه: بوكاي، موريس، التوراة والإنجيل
والقرآن والعلم. ترجمة: الشيخ حسن خالد. المكتب الإسلامي، بيروت ـ دمشق. الطبعة
الثالثة، ١٩٩٠. ص ص . ٢٠٤، ٢٠٥ .
المدرس، علا‌ء الدين، الظاهرة القرآنية
والعقل، دراسة مقارنة للكتب المقدسة. مطبعة العاني، بغداد، الطبعة الاولى، ١٩٨٦. ص‌ص.
٢٣١، ٢٣٢.
الفندي، د. محمد جمال الدين، الله
والكون. الهيئة المصرية العامة للكتاب، ١٩٧٦. ص‌ص. ٤٠٠، ٤٠١.
سويد، محمد، الإسلام وغزو الفضاء.
المطبعة الحديثة، زحلة. ص‌ص. ٢٢، ٢٣.
(٢) الماجدي، خزعل، متون سومر، الكتاب الأول. الأهلية، عمان.
الطبعة الأولى، ١٩٩٨. ص. ٣٥٢.
الماجدي، خزعل، بخور الآلهة، دراسة في
الطب والسحر والأسطورة والدين. الأهلية، عمان، الطبعة الأولى، ١٩٨٨. ص. ٣١٣.
( ٣) دالي، ستیڤاني، أساطير من بلاد ما بين النهرين. ترجمة:
د. نجوى نصر. دار جامعة أكسفورد للنشر، ١٩٩١. ص‌ص. ٢١٠، ٢١٢، ٢١٣، ٢٢٢، ٢٢٤، ٢٤٣.
السواح، فراس، مغامرة العقل الأولى،
دراسة في الأسطورة، سوريا وبلاد الرافدين. دار الكلمة، بيروت، الطبعة الرابعة،
١٩٨٥. ص. ١٩٤.
قاشا، الأب سهيل، أثر الكتابات
البابلية في المدونات التوراتية. بيسان، بيروت، الطبعة الأولى، ١٩٩٨. ص‌ص. ١٦٧ ـ
١٧٠.
الحوراني، وداد، رحلة إلى الفردوس
والجحيم في أساطير العراق القديم. دار الشؤون الثقافية العامة، بغداد، الطبعة
الأولى، ١٩٩٨. ص‌ص. ٣٨ ـ ٤٢.
الأحمد، د. سامي سعيد، قصص تراثية من
حضارات الوطن العربي. مجلة (التراث الشعبي)، العددان (٧، ٨)، ١٩٨٤. ص. ١٩٣.
(٤) جمهورية أفلاطون. ترجمة: حنا خباز. مكتبة النهضة ـ بغداد،
الطبعة الأولى، ١٩٨٣ . ص‌ص. ٢٨٣، ٢٨٤.
(٥) بڕوانه: The Cambridge Ancient History .
Edited by I. E. S. Edwards, C. J. Gadd and N. G. L. Hammond. 1971.
Volume 1 , Part 1 : Prolegomena and Prehistory. P.
150. صدقة، جان، رموز وطقوس، دراسات في
الميثولوجيا القديمة. رياض الريس للكتب والنشر، لندن، ١٩٨٩. ص‌ص. ٧٠، ٨١.
سوسه، د. أحمد، تأريخ حضارة وادي
الرافدين. دار الحرية للطباعة، بغداد، ١٩٨٦. جـ. ٢، ص. ٣٢١.
الشوك، علي، ملامح من تأريخ العراق
القديم ـ الحلقة الأولى. مجلة (الثقافة الجديدة)، العدد (٢٦٥)، ١٩٩٥. ص. ٧٨.
پارو، أندریه، برج بابل. ترجمة: جبرا
ابراهيم جبرا. دار الحرية للطباعة ـ بغداد، ١٩٧٩ . ص‌ص. ٤٨،
٤٩.
(٦) بڕوانه: مقاتل بن سليمان، تفسير مقاتل بن
سليمان. تحقيق: عبد الله محمود شحاته. دار إحياء التراث، بيروت. الطبعة الأولى،
١٤٢٣ هـ. جـ. ٢، ص. ٤٢٥: (يقول: فمالوا [= فما زالوا ] في الباب يصعدون). لێرەدا "فما زال‌و ا" ڕاڤه‌ی "فظلوا " ە به‌ڵام به هه‌ڵه نوسراو‌ته‌وە و بوه به "فمالوا "! ئیتر
"في الباب" یش ڕاڤه‌ی "فیه " ـه
و "يصعدون" یش ڕاڤه‌ی "يعرجون" ـه.
الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن.
تحقيق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ١٧، ص. ٧٣: (وأما
قوله "يعرجون" فإن معناه: يرقون فيه ويصعدون، يقال منه: عرج يعرج عروجا
إذا رقى وصعد). النسفي، مدارك التنزيل وحقائق
التأويل. تحقيق وتخريج: يوسف علي بديوي. مراجعة وتقديم: محيي الدين ديب مست‌و. دار
الكلم الطيب، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٨. جـ. ٢، ص. ١٨٥: ("فظلوا فيه
يعرجون": يصعدون). ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقيق:
سامي بن محمد سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الثانية، ١٩٩٩. جـ. ٤، ص.
٥٢٨: (يخبر تعالى عن قوة كفرهم وعنادهم ومكابرتهم للحق: أنه لو فتح له‌م بابا من
السما‌ء، فجعلوا يصعدون فيه، لما صدقوا بذلك). القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن.
تحقيق: أحمد البردوني، إبراهيم أطفيش. دار الكتب المصرية، القاهرة. الطبعة
الثانية، ١٩٦٤. جـ. ١٠، ص. ٨: ("يعرجون": من عرج يعرج أي صعد. والمعارج:
المصاعد. أي: لو صعدوا إلى السما‌ء). البيضاوي، أنوار التنزيل وأسرار
التأويل. تحقيق: محمد عبد الرحمن المرعشلي. دار إحياء التراث العربي، بيروت.
الطبعة الأولى، ١٤١٨ هـ. جـ. ٣، ص. ٢٠٨: ("فظلوا فيه يعرجون": يصعدون
إليها ويرون عجائبها).
(٧) بۆ نمونه، بڕوانه: ابن منظور، لسان العرب. دار صادر،
بيروت. الطبعة الثالثة، ١٤١٤ هـ. جـ. ٢، ص. ٣٢٢. مادة (عرج): (والمَعْرَج:
المَصْعَد. والمَعْرَج: الطَّرِيقُ الَّذِي تصعَد فِيهِ الْمَلَائِكَةُ.
والمِعْراج: شِبْهُ سُلَّم أَو دَرَجة تعْرُج عَلَيْهِ الأَرواح إِذا قُبِضت...
والمِعْراج: السُّلَّم؛ وَمِنْهُ لَيْلَةُ المِعْراج.. والمَعارِج: المَصاعد؛
وَقِيلَ: المِعْرَاج حَيْثُ تصعَد أَعمال بَنِي آدَمَ..).
(٨)
(ابن هشام) ده‌یگێڕێته‌وه. بڕوانه: ابن هشام، السيرة النبوية. تحقيق: طه
عبد الرؤوف سعد. شركة الطباعة الفنية المتحدة. جـ. ٢، ص. ٣٦: ( لما فرغت مما كان في بيت المقد‌س؛ أُتيَ بالمعراج، ولم أر شيئا
قط أحسن منه..).
(٩) دالي، أساطير من بلاد ما بين النهرين. ص‌ص. ٢٠٤، ٢١٠،
٢١٤.
(١٠) بڕوانه: الراغب الأصفهاني، المفردات في غريب
القرآ‌ن. تحقيق: صفوان عدنان الداودي. دار القلم ـ الدار الشامية، دمشق ـ بيروت.
الطبعة الأولى، ١٤١٢ هـ. ص. ٥٥٧: (العُرُوجُ: ذهابٌ في صعود...
وعَرَجَ عُرُوجاً وعَرَجَانًا : مشى مشيَ العَارِجِ أي: الذاهب في صعود).
(١١) ده‌رباره‌ی فرمانی (سُكِرَ) و (سُكِّرَ) و ده‌سته‌واژه‌ی
(سُكِّرت أبصارنا) له ده‌قه‌كه‌دا، بڕوانه: ابن منظور، لسان العرب. جـ. ٤، ص.
٣٧٤. مادة (سكر).
(١٢) ده‌رباره‌ی واتا و به‌كارهێنانی فرمانی (ظَلَّ)، بڕوانه:
ابن منظور، لسان العرب. جـ. ١١، ص. ٤١٥. مادة (ظلل).
دەروازەی ئاسمانی و سەركەوتن بە ئاسماندا، لەنێوان قورئان و لاف‌وگەزافی ئیعجازچیەكاندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی