ئيمداد تەها
به هۆى كاريگه‌ريى زۆریى كتێب و نووسراوهكانييهوه له‌ناو ئيسلامييه‌كان و به تايبه‌ت چينى گه‌نجان، كه‌سايه‌تىی (سه‌يد قوتب) بووه‌ته كاریزمايهك و پێشه‌نگێك بۆ ئيسلامييه‌كان و به تايبه‌ت جيهادييه‌كان و ئه‌و گرووپانه‌ى كه‌وا باوه‌ڕيان به كارى ئيسلاميى چه‌كدارانه هه‌يه و هه‌ندێكجار په‌نا بۆ ته‌كفيركردنى به‌رامبه‌ر و دژهكانيان ده‌به‌ن.
گرووپه جيهادييهكانى ناو جيهانى ئيسلامى سه‌يد قوتب وه‌ك باوكى ڕۆحیی خۆيان ته‌ماشا ده‌كه‌ن و ئيلهام له نووسين و بۆچون و هزرى ئه‌و وه‌رده‌گرن و دهيكهنه پێشه‌نگى خۆيان، به كورتى سهرپێيیانه تيشك ده‌خه‌ينه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌وا كه‌سايه‌تیی سه‌يد قوتبى كردووه‌ته‌وه پێشه‌نگى جيهاديى و تهكفيرييهكان و بيروهزرى سه‌يد چۆن كاريگه‌ریى خۆى له‌سه‌ر جيهادى و تهكفيرييهكان جێ ده‌هێڵێت.
خودى سه‌يد كه‌سايه‌تييه‌كى كاريگه‌رى هه‌بووه به هۆى به‌هێزیی نووسينهكانييهوه و كارى پێشينهى سه‌يد كه وه‌ك شاعير و ڕه‌خنه‌گرێك ده‌ركه‌وتووه و دواتر به هۆى چه‌ند ڕووداوێكه‌وه كاريگه‌ر بووه به ڕۆشنبيرى ئيسلامييه‌وه و ئاراسته‌ى نووسينه‌كانى خۆى گۆڕيوه بۆ ئيسلامييانه و له بوارى ڕۆشنبيریى ئيسلاميدا كارى كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریی هه‌بێت و وه‌ك ڕۆشنبير و بيرمه‌ندێكى ئيسلامى ده‌ربكه‌وێت نه‌ك وه‌ك كه‌سێكى ئایينیی كلاسيكى و مه‌لايه‌ك كه له‌ناو خودى زانسته ئيسلامييه‌كانه‌وه پێگه‌یشتبێت و گه‌وره بووبێت.
ئه‌وه‌ى بوو به هۆى گەورەكردنى زياترى سه‌يد قوتب له سێداره‌دانى بوو كه بوو به هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كى ده‌گمه‌نى پێ ببه‌خشێت و سه‌رجه‌م ئيسلامييه‌كان وه‌ك سيمبولێك ناوى به‌رز بكه‌نه‌وه و بره‌وى زياتر به كتێبه ئيسلامييه‌كانى بدرێت له برى كتێبه شيعريى و ئه‌ده‌بى و ڕهخنهييهكانى.
سه‌يد به خودى خۆى كه‌سێك بووه له هۆنينه‌وه‌ى شيعريشدا به ڕاشكاوانه و بێ پێچوپه‌نا و توندوتيژانه شيعرى نووسيوه و شاره‌زايى ئه‌وتۆى له ڕێبازه فه‌لسه‌فييه‌كاندا هه‌بووه و له زمانى نووسينيدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به سه‌ريه‌وه هه‌بووه. بۆيه ئه‌م خهسڵهتهشى ون نه‌كردووه له كاتى ڕوونكردنه‌وه‌ى چه‌مكه ئيسلامييه‌كاندا و له نووسينه ئيسلامييهكانيشيدا ئه‌م لێبڕاوى و خۆتوندوتۆڵكردنهوه و توندبوونهى پێوه ديار بووه و به هۆى جياوازيى زمانى نووسينهكهشييهوه كه كۆمه‌ڵه چه‌مكێكى فه‌لسه‌فیی به‌كارهێناوه و هێزى نووسينه‌كانى له ئاستێكى به‌رزدا بووه به هۆى شارهزاييهوه له لايه‌ن و بواره‌كانى ديكه و وه‌ك مه‌لا و كه‌سايه‌تييه‌كانى ديكه به شێوه‌يه‌كى كلاسيكييانه نهينووسيوه و شێوازێكى تايبه‌ت به خۆى هه‌بووه له نووسيندا جياواز له‌و شێوازه نووسين و زمانه كلاسيكييهكهى كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامى كه له ئيبن تهيميه و غه‌زالى و ئهشعهرييهوه بۆ موسوڵمانان ماوه‌ته‌وه.
سه‌يد قوتب له پاڵ نووسينى شيعر و ڕه‌خنه ئهدهبييهكانيدا له ساڵانى چله‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو يه‌کێك بوو له‌و ڕۆشنبيرانهى له ڕۆژنامه و گۆڤارهكانيدا وتارى شۆڕشگێڕانه و ئاگرينى نووسيوه و بووه‌ته هۆى خرۆشاندنى هه‌ست و سۆزى خوێنه‌رانى و يه‌كێك بووه له پشتيوانانى ڕاپه‌ڕينى جهماوهريى و بزاوتى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ندێك له گۆڤاره‌كانى كردووه به دوانگهيهك و بيروهزرى شۆڕشگێڕانه‌ى تێدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و شێوازى نووسينه شۆڕشگێڕييهكهى نزيكى كردووه‌ته‌وه لە ماركسييه‌كان و سه‌يد هه‌وڵی داوه له نووسينهكانيدا به شێوه‌يه‌ك بنووسێت ئيسلامهتێكى شۆڕشگێڕانه‌ى نزيك به ماركسيزم بخاته ڕوو به‌و پێيه‌ى كه وا ماركسيزم بيردۆزێكى زاڵ بووه به‌سه‌ر چينى خوێنده‌واره‌وه.
ئه‌م تێڕوانين و نووسينانه‌ى سه‌يد واى كرد كه وا لێكچوونێكى زۆر درووست ببێت له نێوان ئه‌م و بزووتنه‌وه‌ى (ضباط الأحرار). سه‌يد ڕۆڵێكى سه‌ره‌كیی بينيوه له هاندانى ئه‌فسه‌رانى ميسر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئيستيبدادى پادشايه‌تى له ميسر.
هه‌رچى نزيكبونهوهشيهتى له ئيخوان له ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه وا به‌و شێوه‌يه له ئيخوان موسليمينى ڕوانيوه كه‌وا هه‌ڵگرى پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى ئيسلامييه كه بزاوتێكى نيشتيمانى له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌ره‌تاكانى په‌يوه‌ندیى سه‌يد قوتب به ئيخوان موسلمينهوه بوو به سه‌ره‌تاى پچڕانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسردا، به‌و پێيه‌ى كه‌وا سه‌يد بوو به يه‌كێك له كه‌سايه‌تييه ديار و كاريگه‌ره‌كانى جوڵێنه‌رى ئيخوان له ميانهى به سهرنووسهربوونى سه‌يد له ڕۆژنامهيهك كه سه‌ر به ئيخوان موسلمينه.
به تێڕوانينى سه‌يد سه‌ركه‌وتنى ئيسلام و چاكسازی له كۆمه‌ڵگه‌دا كاتێك دێته ئاراوه كه‌وا سه‌ركه‌وتوو بين له درووستكردنى چينێكى تايبه‌ت كه هه‌ڵگرى ناوه‌ڕۆكى ئيسلام بێت هه‌روه‌ك ئه‌و چينه بێت كه وا پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له سه‌ره‌تاوه درووستى كرد و هه‌وڵ بۆ له ناوبردنى تاغوتانى عه‌ره‌ب بدات و جياوازى نه‌كات له نێوان ئه‌م تاغوتانه و تاغوتانى فارس و ڕۆم كه چينى يه‌كه‌مى ئيسلام هه‌ستان به له‌ناوبردنى. په‌يوه‌ستكردنى موسوڵمانان به دينهكهيانهوه و بڕوابوون به‌وه‌ى كه وا مرۆڤه‌كان هه‌موويان ته‌نها به‌نده‌ى خودان و حاكميهت ته‌نها بۆ خودايه و شه‌ريعه‌ت و پڕۆگرامى ژيانيش ته‌نها ئيسلامه. ئه‌مه پوخته‌ى مه‌به‌ستى كتێبى (معالم في الطريق)ى سه‌يد قوتبه له‌گه‌ڵ زۆر جه‌ختكردنه‌وه و پێداگريكردن له‌سه‌ر حاكميهتى خودا و بهيهكگرتنى له حاكميهتدا كه به بڕواى شاره‌زايان ئه‌مه نه‌خشه‌داڕێژه‌ر و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى درووستبوونى ڕه‌وتى قوتبچييهكانه و ئيلهامبهخشى جيهادييهكانه بۆ ته‌كفيركردنى ده‌وڵه‌ته‌كانى ناوچه‌كه كه به‌و شێوه‌يه له حاكميهتى خودا ناڕوانن.
كاريگه‌ریى ئاشكرا و ديارى سه‌يد له‌سه‌ر ئيسلامييه‌كان ئه‌وكاته ده‌ركه‌وت كه وا ڕێكخراوێكى سه‌ر به ئيخوان موسلمين كه له كۆمه‌ڵه گه‌نجێك پێك ده‌هاتن هه‌ستان به خۆئاماده‌كردن بۆ لادان و له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى جه‌مال عه‌بدولناسر له 1965 كه دواتر به هۆى ئه‌وه سه‌يد له سێداره درا و ئه‌وانه‌ى ديكه‌ش كه مانه‌وه له زيندانه‌كاندا به جۆرێك ئه‌م تێڕوانينانهى سهيديان كرده‌يى ده‌كرد كه وا كه‌وتنه ته‌كفيركردنى هه‌ر كه‌س و لايه‌نێك كه پاڵپشتى و هاوسۆزیی خۆى بۆ ئه‌وان ده‌رنه‌بڕێت ته‌نانه‌ت به خودى ئيخوان موسلمينيشهوه به كافريان ده‌زانين به هۆى هاوسۆزنهبوونيانهوه بۆ ئه‌وان و هه‌موو كهسێكيشيان ته‌كفير ده‌كرد كه وا ئه‌و كۆمهڵگايانهى ئێسته‌ى به كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى موسڵمان بزانێت و وا هه‌ژماريان ده‌كرد كه كه‌وتوونه‌ته هه‌مان ئه‌و جه‌هاله‌ت و نهفامييهوه كه پێش ئيسلام هه‌بوو. زۆر به‌كارهێنانى گه‌ڕانه‌وه بۆ نهفامييهت و ده‌ستبه‌رداربوونى گه‌لانى موسڵمان له ئه‌مڕۆدا و له‌ده‌ستدانى يه‌كخواپه‌رستى له بابه‌ت و پرسى گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خودا له حاكميهتدا له لايه‌ن گه‌لانى موسڵمانه‌وه و ڕازيبوونيان به ده‌ستوور و ياساكانى ديكه و كارپێكردنيان له گرنگترين ئەو ئامرازانه‌ن كه وا پاڵى به خوێنه‌ر و هه‌وادارانى سه‌يد قوتبه‌وه ده‌نا بۆ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه.
له‌و سه‌روبه‌نده‌ى كۆمه‌ڵێك له ئيخوانه‌كان له زيندان بوون و ده‌ستيان دايه تهكفيركردن. بۆچوونى جياواز درووست ده‌بێت ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕووداوه و مورشيدى پێشووى ئيخوان موسلمين حه‌سه‌ن هوزيمى نووسراوێكى تايبه‌تيان ئاراسته ده‌كات و داواى پاشگه‌زبوونه‌وه‌يان لێ ده‌كات له هزرى تهكفيريیبوون و ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردارى نه‌بن به فه‌رمى له ئيخوان موسليمين ده‌ريان ده‌كه‌ن.
گرووپگهلێكى زۆرى جيهاديستى چه‌كدار تێز و تێڕوانينه‌كانى سه‌يد قوتبيان كرده‌يى ده‌كرد و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شۆڕشى چه‌كدارييان ڕادهگهياند وه‌ك گرووپه‌كانى ساڵح سرييه و جه‌ماعه‌تى ئيسلامى له ميسر كه به هاوكاریی ڕێكخراوى جيهاديى ميسر هه‌ستان به تيرۆركردنى ئه‌نوه‌ر سادات.
پاشان كۆمه‌ڵى جيهاد له ميسر درووست بوو كه به شێوه‌يه‌كى كتومت بۆچوون و هزرى سه‌يد قوتبيان پياده ده‌كرد و ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌كى ديار و دامهزرێنهريشى خوێندكارى خودى سه‌يد قوتب بوون و تێڕوانينه‌كانى سهيديان ده‌كرده داينه‌مۆى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌كانيان و هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵى جيهادهش بوون كه وا بوونه هۆى درووستبوونى ڕێكخراوى ئه‌لقاعيده و زۆرينه‌يان چوونه ناو ڕێكخراوى ئه‌لقاعيده‌وه كه ئوسامه بن لادن درووستى كرد كه ديارترينى سهركردهشيان ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى بوو كه بوو به كه‌سى دووه‌مى قاعيده له دواى بن لادن.
به بڕواى شاره‌زايان ئه‌وه‌ى زياتر نووسينه‌كانى سهيدى كردووه‌ته سه‌رچاوه بۆ جيهادييه‌كان گيانفيدايى سه‌يده له‌پێناو بيروبۆچوونه‌كانى خۆي‌دا. سه‌يد به بهخشينى گيانى خۆى و سووربوونى له‌سه‌ر هزرى خۆى كه خۆى له دوتوێى نووسينهكانيدا ده‌بينێته‌وه كارێكى واى كردوه كەوا جيهادييه‌كان و هه‌ر كه‌سێكى ديكه‌ى كاريگه‌ر به سه‌يد هه‌مان ڕێگه‌ى سه‌يد بگرێت و له‌پێناو بۆچوونهكانيدا ئاماده‌يى گيانله‌ده‌ستدانى بۆ درووست ببێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى زياتر بووه به هۆى گه‌وره‌كردنى سه‌يد و نووسينه‌كانى بريتى بوو له گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌يه‌ك له لايه‌ن نه‌يار و بهرامبهرهكانييهوه كه به ويستى خۆيان بۆ كپكردن و له‌ناوبردنى گرتيوويانهته به‌ر كه‌چى دواتر به پێچه‌وانه‌وه شكاوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆكارێك بۆ زياتر ناساندنى هزر و نووسينه‌كانى. سه‌يد كاتێك كتێبى (معالم..)ى به چاپ گه‌ياند ته‌نها له خانه‌يه‌كى چاپكردن له ميسر چاپ كرا و ته‌نها له يه‌ك وڵات ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو به‌ڵام له پاش له سێدارەدانى له چه‌ندين خانه‌ى چاپ و له چه‌ندين وڵات چاپ كرا و له‌برى سه‌ده‌ها خوێنه‌ر هه‌زاره‌ها خوێنه‌رى بۆ په‌يدا بوو.
هه‌روه‌ها سه‌يد له كات و ساته‌وه‌ختێكدا ئه‌م بيروبۆچوونانهى زياتر په‌ره‌ى سه‌ندووه كه‌وا ئيسلامێكى شۆڕشگێڕانه دێنێته ئاراوه له‌و كاته‌دا بووه كه وا له زيندان و به‌ندیدا بووه و له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوانه‌ى ده‌ستگير كراوه كه وا ئيسلامى وه‌ك ڕێگهچارهيهك خستووه‌ته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گيروگرفتهكانى ميسر و ويستويه‌تى له ڕێگه‌يه‌وه دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌دى بهێنێت و له‌و كاته‌دا جه‌مال عه‌بدولناسر له نزيكبوونه‌وه‌ى كه‌موێنه‌دا بووه له‌گه‌ڵ سۆڤييه‌ت و له هه‌وڵى زۆردا بووه بۆ به ئيشتراكیكردنى ميسر و له هه‌وڵى سڕينه‌وه‌ى ڕووپۆش و بانگگراوهنده ئيسلامييه‌كانى ميسردا بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه باوه‌ى كه هه‌يه و هزر و نووسينه‌كانى سه‌يد قوتب به سه‌رچاوه‌ى بير‌ى ته‌كفيرى و تووندڕه‌وی ناو دەبەن، بۆچوونێكى ديكه هه‌يه كه‌وا پێى وايه بۆچوونه‌كانى سه‌يد قوتب به خودى خۆى مه‌به‌ستى نه‌بووه ته‌كفيرى كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماننشينانى ئه‌مڕۆ بكات و به‌ڵكوو ئه‌و كهڵكوهرگرتنهى لێيه‌وه وه‌رده‌گيرێت شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ى كه‌سانى پاش خۆيه‌تى و سه‌يد لێى به‌رپرسيار نييه. هه‌روه‌ها ده‌وترێت سه‌يد قوتب له هه‌ندێك نووسراو و كتێبه‌كانيشى پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه كه نووسيونى ته‌نها كتێبى (في ظلال القرآ‌ن) و (معالم في الطريق) نەبێت.
هه‌ريه‌كه له محەمەد قوتبى براى ناوبراو سه‌يد قوتب و بانگخوازى سعودى سه‌لمان عۆده و ڕاشد غه‌نوشى له ديارترين ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌وه‌ى كه وا نووسينه‌كانى سه‌يد و ئه‌و چه‌مكانه‌ى به‌كارى هێناوه واتاى ته‌كفير و توندوتيژى لێ وه‌ربگيرێت به‌ڵكوو ئه‌وه شرۆڤه‌ى هه‌ڵه و لێكدانه‌وه‌ى خراپى خه‌ڵكانى ديكه‌يه له نووسينه‌كانى سه‌يد وه‌رده‌گيرێت. به‌ڵكوو جيهادييه‌كان و توندئاژۆكان وه‌ك هه‌ر لايه‌ن و گرووپێكى ديكه كه چۆن هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى بۆچوون و تێگه‌یشتنێكى كهلهپوورى ده‌ده‌ن بۆ شه‌رعاندنى كرده‌وه‌كانى خۆيان و له‌گه‌ڵ به سهرچاوهگرتنى به ناڕه‌واى هزر و نووسينه‌كانى سه‌يد بۆ توندوتيژى به هه‌مان شێوه هه‌ندێكجار بۆچوون و نووسينه‌كانى شافيعى و غه‌زالى و ئيبن تهيميهش وه‌رده‌گرن.
سەرچاوەکان:
سيد قطب.. كيف أثرت كتاباته في تشكيل التيارات الجهادية؟/ محمد فتوح/ https://midan.aljazeera.net.
ما مدى مسؤولية قطب عن حركات التكفير والعنف؟/ ڕاشد الغنوشي/ https://www.aljazeera.net.
وقفة مع سيد قطب/ يوسف القرضاوي/ https://archive.islamonline.ne
وەرگیراوە لە: ئاژانس