سه‌روه‌ر پێنجوێنی
رێبازی وه‌ههابی كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی زۆری له جیهانی
ئیسلامی‌دا هه‌بوه و هه‌یه، له‌وانه:
١. لە‌ناوبردنی
مه‌زارگه و شوێنه‌وارە ئایینیه‌کان:
به ناوی له‌ناوبردنی ئه‌و زیاره‌تگا
و گۆڕ و شوێنه پیرۆزانه‌وه كه گوایه په‌رستراون و بونه‌ته شوێنی فره‌په‌رستی،
زۆربه‌ی شوێنه‌واره ئیسلامیه‌كانیان له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا به تایبه‌تی
حیجاز له‌ناوبردوه.. كه ئه‌م شوێنه‌وارانه جگه له‌وه‌ی گرنگیی ئایینیی خۆیان
هه‌یه له دڵی جه‌ماوه‌رێكی ئایینداری فراواندا و جگه له‌وه‌ش كه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی
به‌رجه‌سته و شوێنه‌واری مێژوی ئیسلامی و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان گرنگییه‌كی
مه‌زنیان هه‌یه (كه له‌م روه‌وه موسڵمانان جێی ئێره‌یی مه‌سیحیه‌كان بون چونكه
مه‌سیحیه‌كان به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌یان به ده‌سته‌وه نیه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه
یه‌كه‌مینه‌كان و مێژوی زویان) و جگه له‌وه‌ش كه گرنگییه‌كی شوێنه‌واری و
مێژوییان هه‌یه و سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌ن به گشتی.. جگه
له هه‌مو ئه‌وانه‌ش ئه‌و بیانوه‌ی كه وه‌كو به‌ڵگه به‌كاری ده‌هێنن بۆ
روخاندنیان له جێی خۆیدا نیه و ساخته‌یه، چونكه:
- ئاشكرایه كه سه‌ردانی شوێنێك و بایه‌خپێدانی و هه‌تاكو
به‌پیرۆزدانانیشی نابێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و كاره هه‌ڵ ده‌ستێت
ئه‌و شوێنه ده‌په‌رستێت، چونكه ئه‌و بابه‌ته - به چاوپۆشین له ره‌گ‌وڕیشه
شارراوه‌كان - ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بیركردنه‌وه و مه‌به‌ست و نیازی كه‌سه‌كه و
داب‌ونه‌ریته‌كه. ئینجا ئه‌گه‌ر ئێمه به دوای ره‌گ‌وڕیشه نهێنیه‌كاندا بگه‌ڕێین
و ره‌هه‌ندی فره‌په‌رستیی شارراوه له سروت و داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی‌دا بدۆزینه‌وه
ئه‌وا ئه‌و بابه‌ته ره‌نگه هه‌مو سروت و په‌رستشه‌كانی ئیسلام بگرێته‌وه: مه‌گه‌ر
كه‌عبه پێش ئیسلام ماڵی خواوه‌نده‌كان نه‌بو كه ئێسته‌ش هه‌ر پێی ده‌وترێت ماڵی
خواوه‌ند و موسڵمان له نوێژدا روی تێ ده‌كات و وه‌كو عه‌ره‌بی پێش ئیسلام به ده‌وریدا
ده‌سوڕێته‌وه؟ مه‌گه‌ر موسڵمان له نوێژدا رو ناكاته چوار دیوارێك به ناوی كه‌عبه
(واته چوارلا) و له سه‌ره‌تاشدا ده‌ڵێت: (وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذي فَطَرَ
السَّمواتِ و الأرضَ حَنيفاً مُسْلِماً و ما أنا من المُشْرِكين)؟ مه‌گه‌ر سروتی
حه‌ج كه یه‌كێكه له پایه‌كانی ئیسلام بریتی نیه له سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك (شوێنی
پیرۆز) و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك سروت و په‌رستش به شێوه‌ی مانه‌وه و هات‌وچوكردن
له كۆمه‌ڵێك شوێندا و به‌رده‌بارانی به‌ردێك به ناوی شه‌یتان (هه‌رچه‌ند وا ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌م به‌ردبارانه له بنه‌ڕه‌تی كولتوره عه‌ره‌بیه‌كه‌دا بۆ رێزلێنانی گۆری هه‌ندێك
مردوی رێزدار بوه) و ماچكردنی به‌ردێك به ناوی به‌رده ره‌شه‌كه و خواردنه‌وه‌ی
ئاوی بیرێكی پیرۆز به ناوی (زَمْزَم) و سوڕانه‌وه به‌ده‌وری ماڵی خواوه‌نددا؟
مه‌گه‌ر
ئه‌م سروت و په‌رستشانه‌ی حه‌ج پێش ئیسلامیش له لای عه‌ره‌ب هه‌ر نه‌بون؟ مه‌گه‌ر
كه‌عبه و به‌رده ره‌شه‌كه و (مَقام إبراهيم) و كێوی (عَرَفة) و هه‌ردو ته‌پۆڵكه‌ی
(صَفا) و (مَرْوة) و بیری (زَمْزَم) و شوێنه‌كانی
تر پێش ئیسلامیش و له ئایینه فره‌په‌رستیه‌كه‌شدا هه‌ر پیرۆز نه‌بون؟ كه‌واته
له ره‌گ‌وڕیشه‌دا شتی زۆر هه‌یه كه پاشماوه‌ی فره‌په‌رستی بن به‌ڵام گرنگ ئه‌و
بنه‌مایه‌یه كه به ئاشكرا ده‌وترێت و بیری لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له
موسڵمانێك بپرسیت: ئایا تۆ ئه‌م شوێنانه ده‌په‌رستیت؟! ئاشكرایه كه به كۆمه‌ڵێك
شتی وه‌كو نه‌خێر و سه‌رسوڕمان و پێكه‌نین و گاڵته و توڕه‌بون وه‌ڵامت ده‌داته‌وه!
به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان له‌و دیمه‌ن و كرده‌وانه‌دا كه به فره‌په‌رستى «الشِّرك»
یان داده‌نێن هیچ به‌هایه‌ك بۆ نیاز «النِيَّة» له‌به‌رچاو ناگرن، له كاتێكدا له
بیرى ئایینیی ئیسلامی‌دا به پێى نیاز هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌پێورێت.. ئینجا بۆ
نمونه سروتی ماچكردنی به‌رده ره‌شه‌كه كه به پێی داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی رێ‌وشوێن
«سنّة» ێكی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌گه‌ر به پێی نیاز جیاوازیی نه‌بێت جیاوازیی چیه له‌گه‌ڵ
په‌رستنی به‌ردێكی دانه‌تاشراوی تردا؟ (له روانگه‌یه‌كی ئه‌نثرۆپۆلۆجیایی روته‌وه
به‌رده ره‌شه‌كه به‌ردێكی پیرۆزه كه به شێوه سروشتیه‌كه‌ی هێڵراوه‌ته‌وه،
كه ئه‌مه‌ش له روی به‌های شارستانی و هونه‌ریه‌وه ناگاته ئاستی به‌ردێك كه ته‌نها
له شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ییدا داتاشراوه، ئه‌میش ناگاته ئاستی به‌ردێك كه
كرابێته په‌یكه‌رێك له شێوه‌ی مرۆڤــ یان گیاندار. ئه‌مه‌ش واته به‌ردی پیرۆز و
په‌رستراو سێ جۆره: سروشتی، ئه‌ندازه‌یی، په‌یكه‌ر).
- به شێوه‌یه‌كی گشتییش ده‌توانین بڵێین هیچ ئایینێك به
بێ شوێنی پیرۆز و ماڵی پیرۆز و كێوی پیرۆز... نایكرێت یان به‌رده‌وام نابێت و
زیندو نابێت، هه‌ندێك ئایینیش هه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا بیری چاكسازیی تاكه كه‌سێك
بون، وه‌كو بود ا (گۆتاما بود ا) Gautama Buddha (٥٦٣؟ - ٤٨٣؟ پ. ز.) و كونگ فو - تزو Confucius (٥٥١ - ٤٧٩ پ. ز.)، كه باسی خوا و پێغه‌مبه‌ری نه‌كردوه به‌ڵام
دواتر شوێنی پیرۆز و ماڵی پیرۆزیان بۆ ساز كراوه و به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه تا ئێستا
ماونه‌ته‌وه. مرۆڤــ به گشتی چاو ده‌بڕێته شوێن و شوێنه‌وار و بیرۆكه‌ی (بون) و
(زیندوێتی) له لای ئه‌و زۆر په‌یوه‌سته به (شوێن) ه‌وه (مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی
كات و شوێن نازانێت بیر بكاته‌وه). له‌به‌ر ئه‌وه ئایین ئه‌گه‌ر یه‌كتاپه‌رستییه‌كی
ره‌هایش بێت (كه ئه‌وه تا ئێستا له هیچ ئایینێكدا نه‌هاتوه‌ته دی و تایبه‌ته
به هه‌ندێك فه‌لسه‌فه‌وه) هه‌ر په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ندێك شوێنه‌وه ئه‌گه‌ر
وه‌كو یاده‌وه‌رییش بێت. له‌به‌ر هه‌مو ئه‌مانه ده‌توانین بڵێین وه‌ههابیه‌كان
زیاد له توانای یه‌كتاپه‌رستیی خودی ئیسلام داوا ده‌كه‌ن و له واقیعیشدا كۆششه‌كه‌یان
بۆ یه‌كتاپه‌رستییه‌كی ته‌واو نیه به‌ڵكو ده‌مارگیریی رێبازی خۆیانه.
پیشه‌یه‌كه
فێری بون و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كه چوه‌ته سه‌ریان، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانیش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
تایبه‌تی شوێنی پیرۆزی خۆیان هه‌یه، بۆ نمونه گۆڕی ئیبن عه‌بدولوه‌ههاب بریتیه
له گومه‌زێكی گه‌وره كه به مه‌ڕمه‌ڕ روپۆش كراوه و له ناوه‌وه په‌یمانه
دوقۆڵیه‌كه‌ی ئیبن عه‌بدولوه‌ههاب و موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌عودی تێدا نه‌خش كراوه و
خه‌ڵك ده‌چن بۆ سه‌ردانی و كه ده‌چنه ژوره‌وه ده‌بێت پێڵاوه‌كانیان دابكه‌نن
(له كاتێكدا له مزگه‌وته‌كاندا پابه‌ندی ئه‌وه نابن!). به‌ڵام شوێنه‌كانی تر كه
له لای كۆمه‌ڵی تر پیرۆزن به‌ڵكو لای هه‌مو موسڵمانانی جیاواز له خۆیان پیرۆزن
ئه‌وانه به شوێنی فره‌په‌رستی ده‌زانن. له راستیدا یه‌كتاپه‌رستی و تۆمه‌تی فره‌په‌رستی
لای وه‌ههابیه‌كان له كۆتاییدا بیانویه‌كه بۆ زه‌وتكردنی خاك و ماڵ‌وسامان و
زایه‌كردنی خوێنی خه‌ڵك، جگه له‌وه‌ی بیانویه‌كه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مو رێباز و
كولتوره‌كانی تر، به كورتی ئایدیۆلۆجیای بیاباننشینه‌كانه بۆ هێرشبردن. جگه له‌وه‌ی
ره‌نگدانه‌وه‌ی رق له خه‌ڵكانی جیاواز «كُرْه الأغيار» ـه كه سروشتێكه له
خێڵه به‌رایی و نیمچه به‌راییه‌كاندا.
- ئه‌گه‌ر سه‌ردانی گۆڕ و مه‌زارگاكان كارێكی ناپه‌سه‌نده
ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی رۆشنبیری
و تێگه‌یشتنیان له بونه‌وه‌ر و سروشت و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی زانستی ئه‌و كاره
بنه‌بڕ بكرێت نه‌ك به فه‌رمانی ئایینی و ناووناتۆره‌ی ئایینی و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا
بۆ فره‌په‌رست و یه‌كتاپه‌رست و دروستكردنی دوژمنایه‌تی و ناكۆكی و تایه‌فه‌گه‌ری
له كۆمه‌ڵگادا و ئینجا روخاندنی شوێنه‌واره‌كان. به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان خۆیان به
ناوی ئایینه‌وه دژایه‌تیی زانسته سروشتیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش وه‌كو
خۆیان په‌رستش نه‌كات به فره‌په‌رست ناوی ده‌به‌ن! له‌مه‌شه‌وه ئاشكرایه كه
پاڵنه‌ری وه‌ههابیه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕ و مه‌زارگاكان هۆشیاریی
زانستی و پێشكه‌وتن نیه به‌ڵكو بیروباوه‌ڕی ئایینیی خێڵه‌كیی خۆیانه و كوێرانه
شوێنی كه‌وتون، ئه‌گه‌رنا له لای تره‌وه باوه‌ڕیان به زۆر شتی خه‌یاڵی و هه‌ڵه
و نازانستی هه‌یه.
بۆیه گروپه ئیسلامیه‌كانی تر زیاتر سور بون له‌سه‌ر داب‌ونه‌ریتی
سه‌ردانی گۆڕ و مه‌زارگاكان و باشتر به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌ی ئایینیی بۆ ده‌هێننه‌وه
چونكه كه‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی كوفراندن و به‌گومڕادانانی وه‌ههابیه‌كان.
ئاشكرایشه كاتێك ده‌بینین موسڵمانان به شێوه‌یه‌كی گشتی وازیان له‌و داب‌ونه‌ریته
كۆنانه هێناوه ئه‌وه چاكه‌ی وه‌ههابیه‌كان نیه به‌ڵكو چاكه‌ی هۆشیاریی نوێ و
ژیانی نوێ و نوژداریی نوێ و زانست نوێیه‌كانه كه وه‌ههابیه‌كان خۆیان زۆر دواكه‌وتون
له‌م بابه‌ته نوێیانه‌دا و ئه‌گه‌ر پێترۆڵ - دۆلار (و راوێژكاری بێگانه) نه‌بوایه
ئه‌و وڵاته ئێسته ده‌بوه نمونه‌ی نه‌زانی و تاریكی و هه‌ژاری و نه‌خۆشی (وه‌كو
كۆلێرا قڕكه‌ره‌كه‌ی سه‌رده‌می توركی ١٨٢٣ - ١٨٣٤(١) ). زۆر كه‌س هه‌تاكو له خۆرئاواییه‌كانیش ستایشی وه‌ههابیه‌ت
ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیی رزگار كردوه له ئه‌فسانه
و بیروباوه‌ڕی پڕ‌وپوچ، به‌ڵام له راستیدا وه‌ههابیه‌ت چه‌نده‌ی ئه‌فسانه له‌ناو
بردوه ئه‌وه‌نده‌ی تری چاندوه و بڵاو كردوه‌ته‌وه و وه‌ههابیه‌كانیش ئه‌فسانه
و بیروباوه‌ڕی پڕ‌وپوچی خۆیان هه‌یه كه بۆنی پێتڕۆڵیان لێ دێت بۆیه باشتر بڵاو
ده‌بنه‌وه، جگه له ئه‌فسانه و بیروباوه‌ڕی پڕ‌وپوچیش دوبه‌ره‌كی و تایه‌فه‌گه‌ری
و ئاژاوه‌یان چاندوه، هه‌روه‌ها شێوازێكی توندوتیژیان له سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕ و
بنه‌مای ئایینی‌دا كرد به مۆدێل و نمونه له جیهانی ئیسلامدا.
- ئه‌گه‌ر له بیابانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی (كه
كاتی خۆیشی ئیسلام به هه‌ندێك له شوێنه نیمچه چۆڵه‌كانی نه‌گه‌یشتوه یان به
ساده‌یی وه‌رگیراوه و پاشماوه‌ی په‌رستش و پیرۆزكردنه دێرینه‌كانیان تێدا ماوه‌ته‌وه،
به شێوه‌یه‌كی گشتییش بیاباننشینه‌كانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی تا ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی
وه‌ههابیه‌تیش به ته‌واوی موسڵمان نه‌بوبون یان ئیسلامیان نه‌ناسیبو(٢) ) و له شوێنه دواكه‌وتوه‌كانی
تردا هه‌ندێك به‌رد و گۆڕ و دره‌خت، وه‌كو پاشماوه‌ی ته‌وته‌میزم «الطَّوْطَميـَّة» Totemism و پێشینپه‌رستی «عِبادة الأسْلاف» Ancestor
Worship و پاڵه‌وانپه‌رستی «عِبادة الأبْطال» Hero
Worship و مردوپه‌رستی «عِبادة الأمْوات» Necrolatry و په‌رستشه دێرینه‌كانی تر، په‌رسترابن یان نزایان له‌سه‌ر
كرابێت و به نیازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و كێشه سه‌ردانیان كرابێت، ئه‌وه له
لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیی به دواكه‌وتویی و سروشتی ژیانی شوێنه‌كه‌وه هه‌یه و له
لایه‌كی تریشه‌وه ناكرێت هه‌مو سه‌ردان و بایه‌خدانێكی تر له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی
تردا و له هه‌ر قۆناغێكی تردا به‌وه بپێورێت و وه‌كو ئه‌وه لێك بدرێته‌وه، به
تایبه‌تی كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه وه‌ههابیه‌ت تێیدا سه‌ری هه‌ڵ دا كۆمه‌ڵگای
بیاباننشینی قوڵایی بیابانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی (نه‌جد و ده‌وروبه‌ری) بو كه
ئیسلام و یه‌كتاپه‌رستی به ته‌واوی تێیدا په‌ره‌ی نه‌گرتبو و بانگه‌وازه یه‌كتاپه‌رستیه‌كه‌ی
ئیبن عه‌بدولوه‌ههابیش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا وه‌كو چاكسازییه‌ك هاتوه‌ته كایه، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته ناكرێت بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا شارنشین و پێشكه‌وتوه‌كاندا.
لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك له
وێرانكاریه‌كانی وه‌ههابیه‌كان له‌و شوێنه‌واره پیرۆزانه‌دا ده‌خه‌ینه رو(٣) :
- له مه‌دینه: كاتێك، دوای پازده مانگ ئابڵوقه، شاری
مه‌دینه‌یان داگیر كرد و وێرانیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ده‌ستیان
كرد به روخاندن و تێكدانی گۆڕستانی (البَقيع)، كه له رابردودا پێی ده‌وترا
(جَنَّة البقيع)! ئه‌وه‌ش له كۆتایی (١٩٢٥) و سه‌ره‌تای (١٩٢٦) دا كه گۆڕی هه‌زاره‌ها
صه‌حابییان روخاند و تێك دا (كه ژماره‌یان ده‌گه‌یشته ده هه‌زار)، جگه له
گۆڕی كه‌سانی تر له ئه‌هلی به‌یت، وه‌كو (الحَسَن) و (زَيْن العابدين) و (محمد
الباقِر) و پێشه‌وا (جعفر الصادِق)، و تابیعیه‌كان
و شه‌هیده‌كان له هه‌مان گۆڕستاندا و هه‌مو ئه‌و گومه‌ز و ساباتانه‌یان ته‌خت كرد
كه به‌سه‌ریانه‌وه دروست كرابون، به شێوه‌یه‌ك كه له كاتی خۆیدا وه‌كو كاری
زه‌ویله‌رزه هاتوه‌ته پێش چاو و ئێسته‌ش ته‌نها نیشانه‌ی چه‌ند گۆڕێكی كه‌میان
دیاره. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر فه‌توای زانایه‌كی ئایینی‌یان به ناوی (الشيخ عبد الله بن
بلهيد). هه‌روه‌كو گۆڕه‌كانی شه‌هیدانی جه‌نگی (أُحُد) و گۆڕی (حَمْزة) یش
روخێنران. له‌و ماوه‌یه‌دا گومه‌زی گۆڕی پێغه‌مبه‌ریش كه‌وته به‌ر تۆپی هێرشی ئه‌وان.
به‌ڵكو هه‌مو دره‌خته‌كانی ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریان بڕی و بیری ناو مزگه‌وته‌كه‌یان
پڕ كرده‌وه. بێ گومان ئه‌م كارانه هه‌مو موسڵمانانی ئه‌و رۆژگاره‌یان وروژاند،
به تایبه‌تی كه له هیندستانه‌وه باڵوێزیان ناردبو بۆ دڵنیابون له روداوه‌كان.
له‌م دواییانه‌یشدا هه‌ر له مه‌دینه مزگه‌وت و (مَقام) ی (السيد علي العريضي) ی
كوڕی (جعفر الصادق) یان روخاند.