سه‌روه‌ر پێنجوێنی
گه‌لێك جار ئاماژه ده‌كرێت
بۆ ئه‌و ده‌قه ئیسلامیانه‌ی كه هانده‌ر و پاڵپشتی لێكبوردن و ناتوندوتیژین.. هه‌ر
كاتێك پرسی لێكبوردن (التسامح) و ئازادیی فیكر و ئایینداری دێته پێشه‌وه؛ هه‌ندێك
ده‌ق، وه‌كو (لا إكراه فی ا‌لدین) و (فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر )، ده‌كرێن به به‌ڵگه و پاڵپشت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایه له
ئیسلامدا هه‌یه و گوایه ئیسلام توندی و سه‌پاندنی ئایینی نه‌ناسیوه. لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و
ده‌قانه بناسێنین و واتا و مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ین، و
بشزانین بۆچی ئه‌و ده‌قانه هیچ ڕۆڵێكیان نیه له هێوركردنه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه
ئیسلامیه‌كاندا؟
ئه‌و ده‌قانه كۆمه‌ڵێك ده‌قی
قورئانین، كه زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغی مه‌ككه و كه‌مێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ قۆناغی مه‌دینه. ئه‌و بیرمه‌نده ئیسلامیه نوێیانه‌ی كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن
بۆ (ناتوندوتیژی و میانه‌ڕه‌وی و لێبوردن) له ئیسلامدا، ئه‌م ده‌قانه ده‌كه‌نه
پاڵپشت و به‌ڵگه‌ی خۆیان. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌وانه به‌م ده‌قه
قورئانیانه‌وه ناتوانن عه‌قڵی ئیسلامی به‌گشتی بهێننه ژێر باری فیكری
ناتوندوتیژی؟ بۆچی به‌و به‌ڵگه قورئانیانه‌وه ناتوانن كۆتایی به ڕه‌وتی
توندوتیژی و تێرۆریزمی ئیسلامی بهێنن؟ دیاره بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به
خودی ده‌قه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی ئه‌و ده‌قانه به ده‌قه قورئانیه‌كانی
تره‌وه، له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌ی عه‌قڵی ئیسلامی له‌ته‌ك سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌قانه‌دا
به‌گشتی، سه‌رباری پراكتیس و واقیعی كاری ئیسلامی له ڕابردو و ئێستادا. سه‌ره‌تا
ئه‌و ده‌قه قورئانیانه‌ی كه ده‌بنه پاڵپشتی فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندوتیژی له
ئیسلامدا ده‌خوێنینه‌وه و پۆلێنیان ده‌كه‌ین:
١. به‌شێكیان به‌ڕواڵه‌ت
یاسایه‌ك داده‌نێن بۆ ئازادیی بیروباوه‌ڕ و به‌تایبه‌تییش بیروباوه‌ڕی ئایینی. له‌وانه:
(لا إكراهَ في الدين) (البقرة: ٢٥٦) واته: (زۆرلێكردن له‌سه‌ر ئایین، نیه)،
(أفأنتَ تُكْرِه الناسَ حتى يكونوا مؤمنين؟!) (یونس: ٩٩) واته: (ئه‌رێ تۆ زۆر له
خه‌ڵك ده‌كه‌یت تا باوه‌ڕ بهێنن؟!)، (فمَنْ شا‌ء فلْيُؤمِن ومَن شا‌ء فلْيَكْفُر)
(الكهف: ٢٩) واته: (جا هه‌ر كه‌س ویستی [باوه‌ڕ بهێنێت] با باوه‌ڕ بهێنێت و هه‌ر
كه‌سیش ویستی [باوه‌ڕ نه‌هێنێت] با باوه‌ڕ نه‌هێنێت)، (لكم دينُكم ولي دينـ[ـي])
(الكافرون: ٦)، واته: (ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و ئایینی خۆم بۆ خۆم).
٢. هه‌ندێكی تریان
به‌ڕواڵه‌ت بنه‌مایه‌ك داده‌نێن بۆ مشت‌ومڕ و ئه‌ده‌بی گفت‌وگۆ، كه ئه‌گه‌رێك
داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه لایه‌نێكمان ڕوناكبیر بێت و له‌سه‌ر هه‌ق بێت و لایه‌نێكی
ترمان ڕێی ون كردبێت. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: (وإنّا أو إيّاكم لَعلى هدى
أو في ضلال مبين) (سبأ: ٢٤) واته: (ئێمه یان ئێوه، [لایه‌نێكمان] ڕێبین و
ڕوناكبیره و ڕێی ڕاستی گرتوه یان به‌ته‌واوی ڕێی ون كردوه)، ئه‌م (ته‌نازول) ـه
ڕواڵه‌تی و ساده‌یه دروشمێكی جوانه بۆ گفت‌وگۆ.
٣. هه‌ندێكی تریان
به‌ڕواڵه‌ت هه‌مو ئایینێكی یه‌كتاپه‌رستی به‌ڕاست داده‌نێن و شوێنكه‌وته‌ی هه‌مویان
به سه‌رفراز و چاك له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: (إن الذين
آمنوا والذين هادوا والنصارى و الصابئين، مَن آمَنَ بالله واليومِ الآخِر وعَمِل
صالحا؛ فلهم أجرهم عند ربّهم ولا خوفٌ عليهم ولا هم يَحزَنون) (البقرة: ٦٢) واته:
(ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه [به ئیسلام] و، ئه‌وانه‌ی جوله‌كه‌ن و، مه‌سیحیه‌كان
و، صابیئیه‌كان، هه‌ر كه‌سیان باوه‌ڕی به خوا و ڕۆژی دوایی هێنابێت و كاری چاكه
بكات؛ ئه‌وانه پاداشتیان لای خوای خۆیان هه‌یه و هیچ ترسیان له‌سه‌ر نیه و نیگه‌ران
نابن).
٤. هه‌ندێكیان
ئامۆژگاریی مرۆڤی موسوڵمان ده‌كه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی جوان مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ
شوێنكه‌وتوانی ئایینه یه‌كتاپه‌رسته‌كانی تردا بكات و ته‌ركیز بخرێته سه‌ر خاڵه
هاوبه‌شه‌كانی بیروباوه‌ڕ له‌گه‌ڵیاندا. واته به‌ڕواڵه‌ت بنه‌مایه‌ك داده‌نێت بۆ
گفت‌وگۆی بنیاتنه‌ری نێوان ئایینه‌كان، به‌تایبه‌تی ئایینه یه‌كتاپه‌رسته‌كان. ئه‌وه‌ش
ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: (ولا تُجادِلوا أهلَ الكتاب إلاّ بالتي هي أحسن، وقولوا:
آمنـّا بالذي أُنْزِل إلينا وأُنْزِل إليكم، وإلاهُنا وإلاهُكم واحِد ونحن له
مسلمون) (العنكبوت: ٤٦)، واته: (له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتوانی ته‌وڕات [كه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان
ده‌گرێته‌وه] ته‌نها به‌و شێوازه‌ی كه جوانترینه مشت‌ومڕ بكه‌ن و، بڵێن: باوه‌ڕمان
هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و بۆ ئێوه دابه‌زیوه و، خوای ئێمه و خوای ئێوه هه‌ر
یه‌كێكه و ئێمه خۆمان داوه‌ته ده‌ستی ئه‌و). هه‌روه‌ها له ده‌قێكی تردا
بانگخوازی ئیسلامی ڕێنمایی ده‌كات كه بانگه‌وازه‌كه‌ی به عاقڵانه و وته و
ئامۆژگاریی جوان و گفت‌وگۆی ڕێك‌وپێك بگه‌یه‌نێت: (ادْعُ إلى سبيل ربّك بالحكمة
والمَوْعِظة الحَسَنة وجادِلْهُم بالتي هي أحسن) (النحل: ١٢٥).
٥. بڕێكی زۆریان
بانگخوازی ئیسلامی ڕاده‌سپێرن كه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندن و تێگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندنی
له‌سه‌ره و ئیتر ئه‌وی تر به خوا بسپێرێت، و نابێت خۆی بكاته وه‌كیلی خوا به‌سه‌ر
خه‌ڵكه‌وه و زۆریان لـێ بكات. ئه‌وانه‌ش وه‌كو: (وإن تولَّوْا فإنما عليك
البَلاغ) (آل عمران: ٢٠)، (فإنما عليك البلاغُ وعلينا الحِساب) (الرعد: ٤٠) واته:
تۆ ته‌نها گه‌یاندنت له‌سه‌ره [هه‌مان چه‌مك له ده‌قه‌كانی (المائدة: ٩٢، ٩٩.
النحل: ٣٥، ٨٢. النور: ٥٤. العنكبوت: ١٨. يس: ١٧. الشورى: ٤٨. التغابن: ١٢) دا
دوپات كراوه‌ته‌وه]، هه‌روه‌ها (إنما أنت نَذير) (هود: ١٢)، (إن أنت إلاّ نَذير)
(فاطر: ٢٣) واته تۆ ته‌نها ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كیت [هه‌مان چه‌مك له ده‌قه‌كانی
(الأعراف: ١٨٨. هود: ١٢. الحج: ٤٩. الفرقان: ٥٦. الشعرا‌ء: ١١٥. العنكبوت: ٥٠. سبأ:
٢٨. فاطر: ٢٣. ص: ٧٠. الأحقاف: ٩. الملك: ٢٦) دا دوپات كراوه‌ته‌وه]، هه‌روه‌ها
(وما جعلناكَ عليهم حفيظا وما أنت عليهم بوكيل) (الأنعام: ١٠٧)، (وما أرسلناكَ
عليهم وكيلا) (الإسرا‌ء: ٥٤)، (إنما أنت مُذَكِّر، لستَ عليهم بمُسَيطِر) (الغاشية:
٢١، ٢٢) واته: تۆ وه‌كیل و لێپرسراو نیت به‌سه‌ریانه‌وه و بۆت نیه زۆریان لـێ
بكه‌یت بۆ باوه‌ڕهێنان [هه‌مان چه‌مك له ده‌قه‌كانی (النساء: ٨٠. الأنعام: ٦٦،
١٠٤. يونس: ١٠٨. هود: ٨٦. الفرقان: ٤٣. الزمر: ٤١. الشورى: ٦، ٤٨) دا دوپات كراوه‌ته‌وه].
٦. كۆمه‌ڵێكی تریان
بانگخوازی ئیسلامی (و مرۆڤی موسوڵمان به‌گشتی) ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه لێبوردنی هه‌بێت:
(فاعْفُوا واصْفَحُوا) (البقرة: ١٠٩)، (فاعْفُ عنهم واصْفَحْ) (المائدة: ١٣)،
(فاصْفَح الصَّفْحَ الجميل) (الحجر: ٨٥)، (فاصْفَحْ عنهم وقُل: سَلامٌ) (الزخرف:
٧٩)، و ئارام بێت و خۆی بگرێت و هێور بێت: (واصْبِرْ على ما يقولون واهْجُرْهُم
هَجْرا جميلا) (المزمل: ١٠)، (فاصْبِرْ صَبْرا جميلا) (المعارج: ٥)، (فاصْبِرْ على
ما يقولون) (طه: ١٣٠. ق: ٣٩) [هه‌مان ڕێنمایی ئارامگرتن له ده‌قه‌كانی (الأعراف:
٨٧. يونس: ١٠٩. هود: ٤٩، ١١٥. النحل: ١٢٧. الروم: ٦٠. ص: ١٧. غافر: ٥٥، ٧٧.
الأحقاف: ٣٥. الطور: ٤٨. القلم: ٤٨) دا دوپات كراوه‌ته‌وه]، و ڕو وه‌رگێڕێت له
مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاوی خه‌ڵك و ئامۆژگاریی خۆی بگه‌یه‌نێت: (فأَعْرِضْ عنهم
وعِظْهُمْ) (النساء: ٦٣)، (فأَعْرِضْ عنهم وتوكَّلْ على الله) (النساء: ٨١)،
(فأَعْرِضْ عنهم وانتظِرْ، إنهم منتظِرون) (السجدة: ٣٠)، و ڕێگای لێبورده‌یی و نه‌رمی
و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی به چاكه بگرێته به‌ر: (ادْفَعْ بالتي هي أحسن
السيِّئةَ) (المؤمنون: ٩٦)، (ادْفَعْ بالتي هي أحسن) (فصلت: ٣٤). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
(عليكم أنفسَكم، لا يَضُرُّكم مَن ضَلَّ إذا اهتديتُم) (المائدة: ١٠٥) واته: (له
خه‌می خۆتاندا بن، ئه‌گه‌ر خۆتان ڕێی ڕاستان گرتبێته به‌ر گومڕایی خه‌ڵكی تر
زیانی نیه بۆتان).
٧. هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌ندییان
به حاڵه‌تی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه‌وه هه‌یه، كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاشتی و
ڕێككه‌وتنیان ویست به‌ده‌میانه‌وه بچن: (وإنْ جَنَحُوا للسَّلْم فاجْنَحْ لها)
(الأنفال: ٦١). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه له‌سه‌ر ئایین جه‌نگیان
له‌گه‌ڵ نه‌كردون و له وڵاتی خۆتان ده‌ریان نه‌كردون خوا ڕێتان لـێ ناگرێت چاكه‌یان
له‌گه‌ڵ بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی باشیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و په‌یوه‌ندیتان پێیانه‌وه هه‌بێت:
(لا ينهاكم اللهُ عن الّذين لم يُقاتِلوكم في الدين ولم يُخْرِجوكم من دياركم أَنْ
تَبَرُّوهُم وتُقْسِطُوا إليهم..) (الممتحنة: ٨).