سه‌روه‌ر پێنجوێنی
دیمه‌نێك له گۆڕستانی به‌قیع له
ئێستادا
- له مه‌ككه:
دوای ئه‌وه‌ش كه مه‌ككه‌یان داگیر كرد چه‌ند شوێنێكیان له شاره‌كه‌دا روخاند، وه‌كو
گۆڕستانی (المُعَلَّى) كه گۆڕی - بۆ نمونه - خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بو
طالیبی مامی و ئامینه‌ی دایكیی تێدا بو. جگه له‌وه‌ی گومه‌زی مزگه‌وته‌كانی (مسجد
فاطمة) و (مسجد الثنايا) و (مسجد الـمَنارتين) و (مسجد المائدة) و (مسجد الإجابة)
یان روخاند. ئه‌م گۆڕ و شوێنه‌وارانه‌ش گه‌لێك نوسینی عه‌ره‌بیی دێرینیان پێوه بو
كه كه‌ڵكی زۆریان هه‌بو وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژو و گه‌شه‌ی
نوسینی عه‌ره‌بی و مێژوی ناوچه‌كه‌ش به گشتی.
- ئه‌م وێرانكاریه ته‌نها گومه‌ز و گۆڕه‌كانی نه‌گرته‌وه،
به‌ڵكو ئه‌و خانوانه‌یشیان روخاند كه لای حیجازیه‌كان گرنگ و پیرۆز بون و به
درێژایی سه‌دان ساڵ پارێزرابون، وه‌كو - له مه‌دینه‌دا - ماڵی پێغه‌مبه‌ر و
(فاطمة) و (خديجة) و (حمزة) و ئه‌و ماڵه‌ی كه پێی ده‌وترا ساباته‌كه‌ی به‌نو
ساعیده (سقيفة بني ساعدة)، ماڵی (الأرقم بن أبي الأرقم) له مه‌ككه، جگه له
ماڵه‌كانی صه‌حابیه‌كانی تر و به‌ره‌بابی (بن‌و هاشم). له ساڵی (١٩٨٧ز.) یشدا ماڵی
(سعد بن خيثمة) روخاند كه ئه‌و ماڵه بو پێغه‌مبه‌ر یه‌كه‌م رۆژ له مه‌دینه‌دا
تێیدا حه‌وایه‌وه، مزگه‌وتێكیش له ته‌نیشتیدا دروست كرابو، به‌ڵام هه‌مویان تێك
دا و كردیان به گه‌راجێك بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمۆبیل!
- هه‌روه‌ها مزگه‌وته دێرینه‌كان تێك ده‌ده‌ن و له ته‌نیشتدا
مزگه‌وتی نوێ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به شوێنه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌وه
نه‌مێنێت. بۆ نمونه مزگه‌وتی (مسجد الجمعة) یان له مه‌دینه روخاند كه ئه‌و
مزگه‌وته‌یه كه پێغه‌مبه‌ر یه‌كه‌م نوێژی (جـُمـُعة) ی تێدا كردوه له مه‌دینه‌دا.
هه‌روه‌ها ئێسته‌ش حه‌وت مزگه‌وته‌كه‌ی مه‌دینه ده‌ڕوخێنن به بیانوی ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی
گه‌وره دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام له شوێنێكی تردا دروستی ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جاریش
شوێنی ئه‌و مزگه‌وته دێرینانه ده‌كرێت به گه‌راجی ئۆتۆمۆبیل!
- هه‌روه‌كو ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری تریشیان تێك دا، وه‌كو
بیری (أريس) كه ناسرابو به بیری پێغه‌مبه‌ر، و بیری (غُرْس) - له مه‌دینه، و
ته‌پۆڵكه‌ی وه‌ستانی تیرهاوێژه‌كان له جه‌نگی (أُحُد) دا، و ئه‌شكه‌وتی كێوی
(أُحُد) كه له‌و جه‌نگه‌دا پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمانه‌كان له كۆتاییدا په‌نایان برد
بۆ سه‌ر ئه‌و كێوه، و خه‌نده‌كی ده‌وری شاری مه‌دینه كه له جه‌نگی (الخندق) دا
هه‌ڵ كه‌ندرابو، و شورای شاری مه‌دینه كه مزگه‌وتێكیشی له ته‌نیشت بو به ناوی
(مسجد فاطمة)، به‌ڵام له (١٩٨٤) دا هه‌مویان تێك دا و كردیان به گه‌راجێك! جگه
له‌مانه چه‌ند پایه‌یه‌كی كۆنی مزگه‌وتی (المسجد الحرام) یان تێك دا كه ده‌گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌رده‌می ئومه‌وی و نمونه‌ی نوسینی زۆر كۆنی عه‌ره‌بییان له‌سه‌ر بو.
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه بونی گۆڕ له مزگه‌وتدا
فره‌په‌رستیه، ده‌یانه‌وێت گومه‌زی سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ر بڕوخێنن و گۆڕه‌كه بخه‌نه
ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه! به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌وه بكه‌ن، كاتێكیش
میلیشیای ئیخوان دوای گرتنی مه‌دینه ویستیان گومه‌زه‌كه بڕوخێنن موسڵمانانی
ناوچه‌كه ئامۆژگاریی ئیبن سه‌عودیان كرد كه رێ‌یان لێ بگرێت، جگه له فشاری
موسڵمانانی وڵاتانی تر، به‌م شێوه‌یه گومه‌زه‌كه له روخاندن رزگاری بو. مه‌لایه‌كی
وه‌ههابییش له یه‌مه‌ن كه پێی ده‌ڵێن (الشيخ مُقْبِل بن هادي الوادعي) كتێبۆچكه‌یه‌كی
نوسیوه به ناوی (حولَ القُبَّة المبنيَّة على قَبـْر الرسول) و به راشكاوی
رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته گومه‌زه‌كه و مزگه‌وته‌كه بڕوخێنرێن و گۆڕه‌كه
ببرێته ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه. له‌سه‌ر ئه‌م كتێبۆچكه‌یه‌ش كه وه‌كو نامه‌یه‌كی
ئه‌كادێمیایی (!!) له زانكۆی ئیسلامیی مه‌دینه وه‌رگیراوه بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر)
یشی وه‌رگرتوه!(٤)
- رابه‌رێكی وه‌ههابیی سودانی به ناوی (محمد هاشم
الهدية) (١٩١٢ - ...) كه سه‌رۆكی گروپی (أنصار السنة المحمدية) یه له سودان له
(١٩٥٦) ه‌وه، له وتاری نوێژی هه‌ینیدا له مزگه‌وتی (الملك فيصل) داوا ده‌كات له
پاشای سه‌عودی كه ئه‌وه‌ی له مزگه‌وتی (المسجد الحرام) دا پێی ده‌وترێت (مقام
إبراهیم) بڕوخێنێت به‌و پێیه كه ئه‌وه دیمه‌نێكی فره‌په‌رستیه(٥) . له كاتێكدا له قورئاندا
هاتوه: (و اتَّخِذوا مِن مَقام إبراهيمَ مُصَلًّى) (البقرة: ١٢٥).
٢. له‌ناوبردنی
کتێبخانه‌کان:
كاتێك حیجازیان داگیر كرد كه‌وتنه له‌ناوبردنی هه‌مو كتێبخانه‌كان به
تایبه‌تی له مه‌ككه‌دا.. هه‌ر به گه‌یشتنیان كۆمه‌ڵێكی زۆر له كتێب و ده‌ستنوسی
به‌نرخ ونبون و دیار نه‌مان. هه‌روه‌كو كتێبخانه گه‌وره‌كه‌ی مه‌ككه‌یان سوتاند
وه‌كو پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا. ده‌ڵێن تاكه كتێبخانه‌یه‌ك مابێته‌وه له مه‌ككه‌دا
ته‌نها كتێبخانه‌ی سوڵتان مه‌حمود بوه كه دوایی ئه‌وه‌شیان داخستوه. له مه‌دینه‌یشدا
كتێبخانه‌كانی (بشـير آغـا) و (الشفاء) و (السلطان عبد الحميد) و (عمر أفندي) له‌ناو
چون، چونكه زۆربه‌ی كتێبه‌كانیان تاڵان كران، ئه‌و كتێب و ده‌ستنوسانه‌یشیان
سوتاند كه به دڵیان نه‌بون و كۆمه‌ڵێكی تریشیان فرۆشت. دوایین كتێبخانه‌یه‌كیش
له‌وانه‌ی له مه‌دینه‌دا داخراون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كتێبخانه‌ی (عارف
حكمت) بوه، كه ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ش ده‌ڵێن نزیكه‌ی بیست هه‌زار ده‌ستنوسی لێ فه‌وتێنراوه
و وه‌ههابیه‌كان سوتاندویانه(٦).
٣. نه‌هێشتنی
ئازادیی بیری ئایینی و سه‌پاندنی وه‌ههابیه‌ت له‌جێی هه‌مو ڕێبازه‌کانی تر
وه‌ههابیه‌كان له
سه‌عودیه و - به تایبه‌تی - حیجازدا به ته‌واوی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ژیانی
ئایینی و بیری ئایینی‌دا و رێبازی حه‌نبه‌لییان كردوه‌ته رێبازی ره‌سمی و هه‌مو
رێبازه‌كانی تریان قه‌ده‌غه كردوه و بیروباوه‌ڕ و وانه و رێبازی خۆیان سه‌پاندوه
و وانه‌وتنه‌وه‌ی پێشه‌وا و وانه‌بێژی هه‌مو رێبازه‌كانی تریان قه‌ده‌غه كردوه.
بۆیه شوێنكه‌وته‌ی رێبازه‌كانی تر له حیجازدا یان كۆچیان كردوه بۆ شوێنی تر یان
له ماڵه‌كانی خۆیاندا قه‌تیس ماون و به نهێنی له ماڵه‌وه وانه ده‌ڵێنه‌وه،
چونكه هه‌مو قوتابخانه‌كانی رێبازی مالیكی و شافیعی و حه‌نه‌فییان داخستوه و ده‌ستیان
گرتوه به‌سه‌ر (وَقْف) ه‌كانیاندا. ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی (الشيخ عبد الله بن حسن
آل الشيخ) كه به تایبه‌تی ته‌نگی هه‌ڵچنی به قوتابخانه حه‌نه‌فیه‌كان له مه‌دینه‌دا،
به تایبه‌تی (المدرسة النظامية) كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی نه‌یانویست كتێبی (كتاب
التوحيد) ی میتۆدی ره‌سمیی بیروباوه‌ڕی وه‌ههابی بڵێنه‌وه ئیتر له ئابی (١٩٣٠)
دا داخرا(٧) . به‌م شێوه‌یه‌ش وه‌ههابیه‌كان هه‌مو جیاوازی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و
هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا له‌ناو ده‌به‌ن.
ئه‌مانه‌ش له كاتێكدا
تا ئێستاش رێبازی حه‌نبه‌لی به زۆری له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست (نه‌جد) دا باوه و
ناوچه‌كانی تر رێباز و ئایینزای تریان تێدا بڵاوه، بۆ نمونه رێبازی شافیعی كه
له رابردویه‌كی نزیكدا له‌و وڵاته‌دا گه‌وره‌ترین جه‌ماوه‌ری هه‌بوه، تا ئێستاش
له ناوچه‌ی خۆرئاوا (حیجاز) دا شافیعیه‌كان زۆرینه‌ن و له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتیش
ژماره‌یان زۆره، هه‌رچه‌ند به درێژایی مێژوی ئیسلامیی سه‌رده‌مانی دوایی شافیعیه‌كان
له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له مه‌دینه و له مزگه‌وتی (المسجد الحرام) دا له مه‌ككه
پێشنوێژییان كردوه به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی حه‌نبه‌لی نه‌بێت رێگه‌ی پێ نادرێت هیچ
كاروبارێكی ئایینی بگرێته ده‌ست. دامه‌زراوه‌كانی رێبازی شافیعی له حیجاز و
شوێنه‌كانی تردا ورده‌ورده له‌ناو براون و هیچ زانایه‌كی ئایینیی دیار و
ناسراویان نه‌ماوه. هه‌ر له حیجازدا و به تایبه‌تی له مه‌ككه‌دا شوێنكه‌وته‌كانی
رێبازی مالیكی ژماره‌یان زۆره و گه‌وره‌كه‌یان (الشيخ محمد بن علوي المالكي) ـه
كه نیشته‌جێی مه‌ككه‌یه، به‌ڵام ئێسته هه‌مو كاروبارێكی ئایینی‌یان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه
و ئه‌و پێشه‌وا مالیكیه‌ش كه ناوی برا هه‌میشه به نوسین هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و
به گومڕایی و فره‌په‌رستی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ئه‌م نوسینانه‌ش حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی
خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه.
حه‌نه‌فیه‌كانیش به ژماره‌یه‌كی كه‌متر هه‌ر له
حیجازدا هه‌ن و ئه‌مانیش هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه. ئه‌وه‌ش
ئاشكرایه كه شافیعی و مالیكی و حه‌نه‌فیه‌كان هیچ مزگه‌وتێكیان له‌و وڵاته‌دا به
ده‌سته‌وه نیه چونكه حكومه‌ت بۆ خۆی پێشنوێژ و وتاربێژ بۆ مزگه‌وته‌كان دیاری
ده‌كات. ئه‌مه‌ش هه‌موی سه‌باره‌ت به رێبازه سوننیه‌كان، سه‌باره‌ت به رێبازه
شیعیه‌كانیش ئه‌مانه بارودۆخیان زۆر خراپتره، چونكه له‌و وڵاته‌دا سێ رێبازی
شیعی هه‌ن: شیعه‌ی ئیسماعیلی و جه‌عفه‌ری (ئیمامیی دوازده‌یی) و زه‌یدی.. هه‌ڵوێستی
وه‌ههابییش به‌رامبه‌ر ئه‌مانه زۆر توندتره و هه‌میشه به (الرافضة) ناویان ده‌به‌ن
و به موسڵمانیان نازانن. شیعه‌ی ئیسماعیلی له ناوچه‌ی (نَجْران) دا له باشور چڕ
بونه‌ته‌وه و ژماره‌یان (٢٠٠٠٠٠) تا میلیۆنێك كه‌س ده‌بێت - به پێی سه‌رچاوه
جیاوازه‌كان.. چه‌ند ساڵێكیشه مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رێگه‌یان
پێ نادرێت به شێوازی تایبه‌تی خۆیان بانگ بده‌ن بۆ نوێژ یان له مزگه‌وتدا جه‌ژن
رابگه‌یه‌نن و رۆژێك بكه‌وێته دوای یان پێش جه‌ژن به پێی رێبازی ره‌سمی.
(٢٣) ی
نیسانی (٢٠٠٠) یش شاری نه‌جران توندترین هێرشی بۆ سه‌ر كه‌مایه‌تییه‌كی ئایینی به
خۆوه بینی، كه به هێرشی پۆلیسی ئایینی (ده‌سته‌ی فه‌رمان به چاكه و نه‌هێشتنی
خراپه) «هيئة الأمر بالمعروف و النهي عن المنكر» ده‌ستی پێ كرد بۆ سه‌ر مزگه‌وتی
(المنصورة) كه مزگه‌وتی بنه‌ڕه‌تیی ئیسماعیلیه‌كانه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ
گرتنی پیاوێكی ئایینیی ئیسماعیلی به ناوی (الشيخ محمد الخياط) كاتێك وانه‌ی به
چه‌ند كه‌سێك ده‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی جادوگه‌ری! كۆمه‌ڵێكیشیان له‌به‌رده‌م
ئوتێلی (هۆلیدای) كۆبونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و تكاكردن بۆ ئازادكردنی
ناوبراو، به‌ڵام ئه‌میر (مشعل بن سعود) كه فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌یه داواكه‌یانی
ره‌ت كرده‌وه، ئیتر بارودۆخه‌كه خراپ بو و ته‌قه دامه‌زرا و (٣٠) كاژێر
پێكدادان به‌رده‌وام بو، له ئه‌نجامیشدا (٦) هاوڵاتیی ئیسماعیلیی كوژران و (٦٠٠) ی
تریش گیران كه تا ئێستاش زۆربه‌یان ئازاد نه‌كراون، و ده‌ڵێن پیاوی ئایینیی
ناوبراو له‌ژێر په‌ستان و هه‌ڕه‌شه‌دا دانی ناوه به تۆمه‌ته‌كاندا.
له روداوێكی
تریشدا بانگبێژێكی شیعه‌ی ئیسماعیلی به ناوی (علي الملبلب) ته‌مه‌ن (٧٠) ساڵ، له
تیشرینی دوه‌می (١٩٩٨) دا به ده‌ستی پۆلیسی ئایینی له باره‌گای ده‌سته‌ی فه‌رمان
به چاكه و نه‌هێشتنی خراپه له شاری (الجفر) كوژرا. سه‌باره‌ت به شیعه‌ی
ئیمامیی جه‌عفه‌ری، ئه‌وانیش زۆرینه‌ن له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا، و له شاری مه‌دینه
و له (وادي فاطمة) شدا ژماره‌یان زۆره، هه‌روه‌كو له (جدة) و (الرياض) یش هه‌ن،
سه‌رجه‌م ژماره‌یان به (٤٠٠٠٠٠) تا دو میلیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت - به پێی
خه‌مڵاندنه جیاوازه‌كان. شیعه‌ی جه‌عفه‌ری هه‌رچه‌ند له مه‌دینه‌دا ژماره‌یان
زۆره به‌ڵام له‌و شاره‌دا هیچ مزگه‌وتێكیان نیه چونكه حكومه‌ت ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر
مزگه‌وته‌كه‌یاندا و ده‌یه‌ها ساڵه حوسه‌ینیه‌كه‌یشیانی روخاندوه. ناچار له ده‌ره‌وه‌ی
مه‌دینه به نهێنی مزگه‌وتێكیان له‌ژێر زه‌ویدا دروست كردوه یان له ژێرزه‌مینی
ماڵه‌كانیاندا نوێژی خۆیان ده‌كه‌ن! سه‌باره‌ت به شیعه‌ی زه‌یدی، ئه‌وانیش زیاتر
له باشور له شاره‌كانی (عسير) و (نجران) و هه‌روه‌ها له (جدة) و (ينبع) دا چڕ
بونه‌ته‌وه. هیچ مزگه‌وت و پێشه‌وا و رابه‌رێكی ئایینی‌یان نیه و ژماره‌شیان
نازانرێت چونكه ناچارن بیروباوه‌ڕ و رێبازی خۆیان بشارنه‌وه له زۆرینه‌ی سوننی.
چه‌ند ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌ت مزگه‌وته‌كه‌یانی له شاری نه‌جران داگیر كرد و
مه‌لایه‌كی حه‌نبه‌لیی كرد به پێشه‌وای مزگه‌وته‌كه. مزگه‌وته‌كانی شیعه‌ی
ئیسماعیلی و جه‌عفه‌رییش یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می عوثمانی یان به نهێنی
دروست ده‌كرێن یان سه‌ره‌تا بۆ ماڵ دروست ده‌كرێن ئینجا ده‌كرێن به مزگه‌وت.