سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئێمه كه سه‌یری ئه‌م هه‌مو ده‌قه قورئانیانه ده‌كه‌ین
و به‌تایبه‌تییش كه سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین به ژماره زۆرترن له ده‌قه‌كانی فه‌رماندان
به كوشتار و توندوتیژی و به‌ڕواڵه‌ت زاڵترن به‌سه‌ر كه‌شی قورئان (ی ــ به‌تایبه‌تی
ــ مه‌ككه‌یی) دا؛ سه‌رمان سوڕ ده‌مێنێت له‌و توندوتیژیه‌ی كه بوه‌ته مۆركی كاری
ئیسلامی و ئه‌و دیمه‌نه خوێناویه‌ی كه مێژوی ئیسلامی هه‌یه‌تی و ئه‌و هه‌مو كوشت
و كوشتار و خوێنڕشتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی فتوحات و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام و
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام دراوه و ئه‌و هه‌مو ڕق و كینه و ده‌مارگیری و ئاره‌زوی
كوشتنه‌ی كه موسوڵمان هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌لانی ناموسوڵمان.. ئه‌و ده‌قانه
بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای كاروكرده‌وه‌ی گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان بكه توشی
شۆك ده‌بیت و گومان ده‌كه‌یت ئه‌و ده‌قانه له قورئانی لای ئه‌و گروپانه‌دا هه‌بن
یان ئه‌وانه موسوڵمان بن و قورئان بناسن. گومانی تێدا نیه كه (خه‌له‌ل) ێك له
مه‌سه‌له‌كه‌دا هه‌یه. به‌بڕوای من و دوای وردبونه‌وه‌ی زۆرم له‌و ده‌قانه و
چوارچێوه و كۆنتێكسته‌كانیان و له كۆی بابه‌ته‌كه، پێم وایه خه‌له‌له‌كه له
هه‌مو پێكهێنه‌ره‌كانی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه: هه‌م له خودی ئه‌و ده‌قانه‌دا، هه‌م
له چوارچێوه‌ی گشتیی ده‌قی قورئانی و له ده‌قه قورئانیه‌كانی تردا، هه‌م له عه‌قڵی
ئیسلامی‌دا و مامه‌ڵه‌ی عه‌قڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌دا، و هه‌م له
پراكتیسی ئیسلامی و مێژوی كاری ئیسلامی‌دا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌م سه‌رنجانه ده‌خه‌مه‌ڕو:
١. له سه‌ره‌تاوه سه‌رنج ده‌ده‌ین زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری ئه‌و ده‌قانه‌ی كه ڕێنمایی لێبوردن و نه‌رمییان هه‌ڵ گرتوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ قۆناغی مه‌ككه و ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمانه‌كان له بارێكی لاواز
و دۆخێكی ناسكدا بون و هیچ هێزێكیان نه‌بوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌توانادا بوه
كه لێبورده بن و نه‌رم بن و له‌وه زیاتریان پێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر توند بن و
ئارام نه‌گرن ڕه‌نگه به‌ته‌واوی له‌ناو بچن. به‌ڕونی له گوزارش و ده‌ربڕینی ئه‌و
ده‌قانه‌دا حاڵه‌تێكی ترس و بێهیوایی و بێده‌سه‌ڵاتی هه‌ست پێ ده‌كه‌ین. له‌مه‌وه
حاڵی ده‌بین كه ئه‌و ڕێنماییانه كاتی و قۆناغه‌كین و تایبه‌تن به چوارچێوه و
مه‌رجه واقیعیه‌كانیانه‌وه و هه‌ر له‌ڕێوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناغی
جیاوازدا و له‌گه‌ڵ په‌یدابونی هێزدا بگۆڕێن به ڕێنمایی و فه‌رمانی جیاواز و نه‌بنه
بنه‌مای هه‌میشه‌یی و مۆڕاڵی چه‌سپاو. هه‌ر بۆیه گه‌لێك له زانا ئایینیه‌كانی
ئیسلام، به‌تایبه‌تی ئیبن ته‌یمییه، ئه‌و ده‌قانه‌یان به‌پێی چوارچێوه و
كۆنتێكسته‌كانیان تایبه‌ت كردوه به حاڵه‌تێكه‌وه كه موسوڵمان له وڵاتێكدا بێت
كه ئه‌م تێیدا لاواز و كه‌مینه بێت، له‌و كاته‌دا پێویسته هێور و ئارام بێت و
كارێكی وانه‌كات كه (بێباوه‌ڕان) له‌خۆی بوروژێنێت و له‌ناو بچێت.. ئیبن ته‌یمییه
ده‌ڵێت پێویسته له‌و حاڵه‌ته‌یشدا به‌دڵ و له ده‌رونی خۆیدا هه‌ر ڕقی لێیان
بێت(!) به‌ڵام به ئاشكرا كارێك نه‌كات كه ببێته مایه‌ی له‌ناوچونی. ئێسته‌ش به‌گشتی
له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا (به‌تایبه‌تی بیری ئیخوان موسلیمین)، ئه‌و بڕوایه هه‌یه
كه ئه‌و ڕێنماییانه‌ی لێبوردن و نه‌رمی تایبه‌تن به قۆناغی بانگه‌وازه‌وه وه‌كو
قۆناغی مه‌ككه له ئه‌زمونی ئیسلامیی یه‌كه‌مدا.. ئه‌مه‌ش مانای وایه گروپی
ئیسلامی كاتێك هێزی په‌یدا كرد و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بو ئیتر لێبورده و نه‌رم نابێت و
ده‌قه‌كانی توندوتیژی ده‌خاته‌گه‌ڕ! له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر مایه‌ی خۆشحاڵیه
موسوڵمان له قۆناغی بانگه‌واز و ده‌ركه‌وتندا لێبورده بێت و وا بیر بكاته‌وه،
به‌ڵام موسیبه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌مو موسوڵمانێك و هه‌مو گروپێكی ئیسلامی به‌م
شێوه‌یه‌ش بیر ناكاته‌وه! به‌ڵكو زۆربه‌یان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه له دوای فه‌تحی
مه‌ككه‌وه تا قیامه‌ت ته‌نها كار به بنه‌مای جیهاد ده‌كرێت!
٢. هه‌ر بۆیه به‌عه‌مه‌لی دواتر ده‌قه
قورئانیه‌كان و به‌دوایدا پراكتیسی ئیسلامی، دوابه‌دوای په‌یداكردنی هێز و ده‌سه‌ڵات،
ئه‌و ڕێنماییانه‌یان گۆڕی به كۆمه‌ڵێك فه‌رمان و فێركاری بۆ كوشتار و كوشتنی
(بێباوه‌ڕان)، به ڕاده‌یه‌ك كار بگاته ئه‌وه‌ی بڵێت له هه‌ر شوێنێك به‌ر ده‌ستتان
كه‌وتن بیانكوژن ( البقرة: ١٩١) (النساء: ٨٩، ٩١)
(التوبة: ٥)، و به‌وردی ڕێنماییان بكات بۆ چۆنێتیی كوشتن‌یان: بده‌ن له گه‌ردنیان
و زۆریان لـێ بكوژن و ئینجا ئه‌وانه‌ی تر دیل بكه‌ن (محمد: ٤)، هه‌روه‌ها:
(فاضْرِبوا فوق الأعناق واضْرِبوا منهم كُلَّ بَنان) (الأنفال: ١٢) واته: (بده‌ن
له ملیان [یان له سه‌ریان، یان له نێوانی ئێسكی مل و كاسه‌ی سه‌ریان] و بده‌ن
له هه‌مو په‌ل‌وپۆ و ده‌ست‌وپلیان [بۆ ئه‌وه‌ی شمشێریان بۆ نه‌گیرێت و به‌رگرییان
پێ نه‌كرێت]). و بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه بڵێت: نابێت ده‌ست بكه‌ن به دیل گرتن
هه‌تا زۆریان لـێ نه‌كوژن! (الأنفال: ٦٧). هه‌روه‌ها ڕێنمایی ده‌دات كه توندوتیژ
بن به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕان و زۆریان بۆ بهێنن: (التوبة: ٧٣، ١٢٣) (الفتح: ٢٩)
(التحریم: ٩). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هێز ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنی خوا و
دوژمنی خۆتانی پێ بترسێنن ( الأنفال:
٦٠)، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێوه كوشتاریان بكه‌ن و خوایش ترس و تۆقین ده‌خاته دڵیانه‌وه:
(آل عمران: ١٥١) (الأنفال: ١٢) (الأحزاب: ٢٦) (الحشر: ٢). به‌م شێوه‌یه به‌عه‌مه‌لی
هه‌مو ڕێنماییه‌كانی لێبوردن و نه‌رمی و ئارامگرتن گۆڕان به ڕێنمایی كوشتن و
توندوتیژی و ده‌ست وه‌شاندن. ئیتر پێغه‌مبه‌ر ته‌نها ئاگاداركه‌ره‌وه (نذير) ێك
نه‌بو، به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی بو كه ــ به‌پێی قورئان ــ بۆی نه‌بو دیلی
زۆر بگرێت و كه‌م بكوژێت! (الأنفال: ٦٧)، به‌ته‌واوی ببوه (وه‌كیل) و (حه‌فيظ) و
(موسه‌يطير) به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه.
٣. هه‌ر بۆیه له عه‌قڵی ئیسلامی‌دا چه‌سپاوه
كه ئه‌و ده‌قانه‌ی فه‌رمان ده‌كه‌ن به لێبورده‌یی و ئارامگرتن هه‌مویان به‌تاڵ
كراونه‌ته‌وه (نه‌سخ كراون) به ئایه‌ته‌كانی كوشتار (قِتال) و به‌تایبه‌تی ئایه‌تی
(التوبة: ٥) كه پێی ده‌وترێت (ئایه‌تی شمشێر) كه گوایه نزیكه‌ی (١٥٠) ئایه‌تی
نه‌رمی و لێبوردنی به‌تاڵ كردوه‌ته‌وه! به‌م شێوه‌یه عه‌قڵی ئیسلامی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌دا كردوه و ده‌یكات. هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می نوێ‌دا هه‌ندێك
زانا و توێژه‌ری ئایینی ده‌ركه‌وتون كه مه‌سه‌له‌ی (نه‌سخ) یان تاووتوێ كردوه،
وه‌كو (دیهله‌وی ) و (د. مصطفى أبو زيد ) و (د. مسته‌فا زه‌ڵمی) [و كه‌سانی تریش]، كه مه‌ودای (نه‌سخ) یان ته‌سك كردوه‌ته‌وه
و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئایه‌ته به‌تاڵكراوه‌كان له (٤ ــ ٦) ئایه‌ت
زیاتر نین و هیچیشیان له‌و ئایه‌تانه نین كه ڕێنمایی لێبوردن و نه‌رمییان هه‌ڵ
گرتوه و ئه‌مانه هیچیان به‌تاڵ نه‌كراونه‌ته‌وه ("د. مسته‌فا زه‌ڵمی " یش پێی وایه كه هیچ ده‌قێكی قورئان
حوكمه‌كه‌ی به‌تاڵ نه‌كراوه‌ته‌وه) . به‌ڵام
هێشتا زۆربه‌ی موسوڵمانان سورن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌ڕابردودا
هه‌بوه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كاندا و، به‌تیۆری و به‌عه‌مه‌لی ئه‌و ده‌قانه‌یان به‌تاڵ
كردوه‌ته‌وه.
٤. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی
ڕێنمایی ده‌كه‌ن بۆ لێبوردن و ئارامگرتن، گوتارێكن ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی خودی پێغه‌مبه‌ر
ده‌بن، مرۆڤی موسوڵمان لێره‌وه ئه‌و ده‌قانه زیاتر تایبه‌ت ده‌كات به ئه‌زمونی
ئیسلامیی یه‌كه‌مه‌وه و به قۆناغی مه‌ككه‌وه له‌و ئه‌زمونه‌دا و ده‌یانبه‌ستێته‌وه
به‌و شوێن و كاته تایبه‌تیه‌وه. له‌به‌رامبه‌ره‌وه زۆربه‌ی ده‌قه‌كانی فه‌رماندان
به كوشتار و توندوتیژی به‌گشتی ئاڕاسته‌ی هه‌مو موسوڵمانان ده‌بن و كه‌مێكیان
ڕاسته‌وخۆ خودی پێغه‌مبه‌ر ده‌دوێنن، چونكه ئه‌و فه‌رمانانه له بنه‌ڕه‌تدا
ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵێك (سه‌رباز) كراون كه‌له‌ژێر ئاڵای سه‌ركرده‌كه‌یاندا بجه‌نگن.
٥. ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌قێك مه‌رجی ئه‌وه بۆ
كوشتار و توندوتیژی دابنێن كه بێباوه‌ڕان ده‌ستپێشخه‌ر بن له جه‌نگدا ( البقرة: ١٩٠) (التوبة: ٣٦) یان سته‌م له
موسوڵمانان بكه‌ن (الحج: ٣٩) یان ئه‌شكه‌نجه‌یان بده‌ن له‌سه‌ر موسوڵمانێتی
(البقرة: ١٩٣، الأنفال: ٣٩).. له به‌رامبه‌ردا دواتر كۆمه‌ڵێك ده‌قی تر ئه‌و مه‌رجانه‌یان
به‌تاڵ كردوه‌ته‌وه، و به‌ڕه‌هایی فه‌رمان ده‌ده‌ن به كوشتاری بێباوه‌ڕان (له‌پێناوی
خوادا) وه‌كو بنه‌مایه‌كی هه‌میشه‌یی و ڕه‌ها: (البقرة: ٢٤٤) (النساء: ٧٤ ــ ٧٦،
٨٤) (التوبة: ١٢ ــ ١٥، ١١١، ١٢٣)، كۆمه‌ڵێك ده‌قی تریش به‌ڕه‌هایی فه‌رمان ده‌ده‌ن
به كوشتنی فره‌په‌رستان له هه‌ر شوێنێك به‌ر ده‌ست كه‌وتن: ( البقرة: ١٩١) (النساء: ٨٩، ٩١) (التوبة: ٥) (الأحزاب: ٦١). هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی لایه‌نێك كه ته‌نها ئایینیان جیاوازه و هیچ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كیان
له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامیه‌كه‌دا نه‌بوه (كه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانن) ده‌ڵێت
كوشتاریان بكه‌ن تا به‌ده‌ستی خۆیان و به‌سه‌رشۆڕی سه‌رانه ده‌ده‌ن! (التوبة: ٢٩). هه‌روه‌ها به‌گشتی بنه‌مایه‌ك داده‌نێت بۆ
توندبون و زبربون له‌گه‌ڵ مرۆڤی ناموسوڵمان: ( التوبة: ٧٣، ١٢٣)
(الفتح: ٢٩) (التحریم: ٩).
٦. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ده‌ق بڕینی په‌یوه‌ندی
و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕدا تایبه‌ت بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌وه كه ئه‌و بێباوه‌ڕانه
ئه‌شكه‌نجه‌ی موسوڵمانه‌كانیان دابێت و له شار و زێدی خۆیان ده‌ریان كردبن و به‌رامبه‌ریان
جه‌نگابن (وه‌كو ده‌قه‌كه‌ی: الممتحنة: ٨، ٩)؛ ئه‌وا له زۆر ده‌قی تردا (آل
عمران: ٢٨، النساء: ٨٩، ١٣٩، ١٤٤، المائدة: ٥١، ٥٧) بابه‌تی به‌ریبون له بێباوه‌ڕان
و قه‌ده‌غه‌بونی دۆستایه‌تییان (باوه‌ڕی وه‌لاء و به‌ڕاء)، به ڕه‌هایی دوپات
كراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنی دوژمنایه‌تی و بڕینی هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌ك
له‌نێوان موسوڵمانان و ئه‌وانی تردا، هه‌تاكو له ده‌قێكیاندا ده‌ڵێت باوك و
براكانتان ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕییان هه‌ڵ بژارد له‌بریی باوه‌ڕهێنان ئێوه به دۆست و
لایه‌نگری خۆتانیان مه‌زانن، ئیتر ئه‌وانه‌تان كه دۆستایه‌تییان ده‌كه‌ن سته‌مكارن
و كاری نابه‌جێ ده‌كه‌ن (التوبة: ٢٣)، هه‌روه‌كو له ده‌قێكی تریشدا ناڕاسته‌وخۆ
ئه‌وانه ته‌كفیر ده‌كات كه دۆستایه‌تیی بێباوه‌ڕان (له جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان)
ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌تان كه دۆستایه‌تییان ده‌كه‌ن له‌وانن و ده‌چنه ڕیزی
ئه‌وان! (المائدة: ٥١).
٧. ئه‌و ده‌قانه هه‌ندێكیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
سیفه‌تی قۆناغه‌كییان به‌ڕونی پێوه دیاره، بۆ نمونه ده‌ڵێن هه‌تا خوا ده‌رویه‌ك
ده‌كاته‌وه! بۆ نمونه ده‌ڵێت:
لێبوردنتان هه‌بێت و چاوپۆشی بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خوا شتێك ده‌كات! (فاعفُوا
واصفحوا حتى یأتی الله بأمره) (البقرة: ١٠٩). هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌کان ئه‌م
(ئه‌مر) ه‌یان به "فه‌رماندان به کوشتاری (ئه‌هلی کیتاب) و ناچارکردنیان به
سه‌رانه‌دان" لێک داوه‌ته‌وه، چونکه ده‌قه‌که له باسی خێڵه جوله‌که‌کاندایه..
٨. ئه‌و ده‌قانه‌ی مه‌رجی ده‌ستپێشخه‌ریی
بێباوه‌ڕان داده‌نێن، به ده‌ق و به‌عه‌مه‌لی به‌تاڵ كرانه‌وه، به‌و ده‌قانه‌ی كه
به‌ڕه‌هایی ده‌ڵێت له هه‌ر شوێنێك به‌رده‌ست كه‌وتن بیانكوژن، به‌تایبه‌تی ئایه‌تی
شمشێر ( التوبة: ١٠٥).