سه‌روه‌ر پێنجوێنی
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشه‌وایان
و پیاوانی ئایینیی شیعه و رێبازی تر له وڵات‌دا له‌كار خراون یان به‌ند كراون و
چه‌ندین ساڵیان له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر بردوه و تا ئێستاش هه‌ندێكیان له به‌ندیخانه‌دا
ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له قوتابخانه و زانكۆكانیشدا رێبازی حه‌نبه‌لی - وه‌ههابی
زاڵ كراوه و هه‌مو رێبازه فیقهی و عه‌قیده‌ییه‌كان قه‌ده‌غه كراون و هیچ
بیروڕایه‌كی رێبازه‌كانی شافیعی و مالیكی و شیعی ناخرێنه رو. رێگه‌ش نادرێت به
مامۆستایانی رێبازه‌كانی تر وانه‌ی خۆیان بڵێنه‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌نهاییش بێت.
زۆربه‌ی پیاوانی ئایینیی شیعه‌ی جه‌عفه‌ری له وڵاتانی تر خوێندویانه وه‌كو ئێران
و عێراق و سوریا. جگه له‌وانه‌ش هه‌ر كتێبێك له‌گه‌ڵ رێبازی ره‌سمی (حه‌نبه‌لی
- وه‌ههابی) دا نه‌گونجێت هاوردن و فرۆشتن و خوێندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه، به تایبه‌تی
كتێب و نوسراوی شیعه و ئه‌هلی ته‌صه‌ووف و ئیباضيه‌كان، به‌ڵكو كاتێك ده‌گه‌نه
سنوری سه‌عودیه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ش كه كتێبه‌كه
هاورده ده‌كات یان ده‌فرۆشێت سزا بدرێت به غه‌رامه یان داركاری یان به‌ندكردن..
هاوڵاتییه‌كی شیعه‌ش به ناوی (زهراء الناصر) له‌ژێر باری ئازارداندا ساڵی (١٩٨٩)
كوژرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێبێكی شیعیی پێ بو كاتێك گه‌یشته‌وه سنوری وڵات. هه‌روه‌كو
كتێبخانه‌كانی سه‌عودیه هیچ كتێبێك یان نوسراوێكی شیعه یان مالیكیه‌كانیان تێدا
نیه. له شاری (العوامية) یش گه‌لێك گه‌نجی شیعه گیراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێب و
نوسراوی شیعییان له ماڵی خۆیاندا فرۆشتوه. له به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا له سه‌رتاسه‌ری
وڵات‌دا كتێب و نوسراوی دژ به شیعه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئازاد ده‌فرۆشرێن و
بڵاو ده‌كرێنه‌وه، كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت چاپ ده‌كرێن و به
خۆڕایی دابه‌ش ده‌كرێن!(٨)
هه‌روه‌ها له سه‌عودیه كتێبی بڕیاردراو بۆ خوێندن به‌كه‌ڵك
ده‌هێنرێت بۆ چه‌سپاندنی بیروباوه‌ڕی وه‌ههابی و دروستكردنی رق و ره‌تكردنه‌وه له
به‌رامبه‌ر رێبازه‌كانی تر.. به شێوه‌یه‌ك هه‌ر له یه‌كه‌م قۆناغی سه‌ره‌تایی
خوێندنه‌وه هه‌تا دوا قۆناغی زانكۆ په‌روه‌رده و فێركردنی ئایینی به شێوه‌یه‌كی
تایبه‌تی ئاڕاسته ده‌كرێت و كتێبه ئایینی و مێژوییه‌كان هه‌مویان به پێی رێبازی
ره‌سمی داده‌نرێن و بواری بیروڕای هیچ رێبازێكی تریان تێدا نیه. جگه له‌وه‌ی
كتێبه‌كانی به‌رنامه‌ی خوێندن ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستیی ده‌مارگیرانه‌ی
وه‌ههابی و پۆلێنكردنی رێباز و بیروباوه‌ڕه‌كانی تر وه‌كو رێبازی گومڕاو و له‌ڕێده‌رچو
و بیدعه‌چی. بۆ نمونه كتێبی (التوحيد) (سه‌رنجی ناونیشانه‌كه‌ی بده) بۆ پۆلی یه‌كه‌می
ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠١ - ٢٠٠٢).. له‌م كتێبه‌دا به رونی ده‌مارگیریی وه‌ههابی
ده‌بینرێت و خوێندكار هان ده‌دات بۆ كولتورێكی تێرۆریست: به پێی ئه‌م كتێبه فه‌یله‌سوفه‌كان
دوژمنی پێغه‌مبه‌رانن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه قه‌ده‌غه «حرام»
ـه، كه ئه‌مه‌ش دژایه‌تیكردنی هه‌مو فیكرێكی روناكبیرانه‌یه، هه‌روه‌ها له‌م
كتێبه‌دا هه‌ڵوێستێكی ده‌مارگیر به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانی تر ده‌بینرێت،
وه‌كو موعته‌زیله و ئه‌شعه‌ریه‌كان كه له وێناكردنی خوا و ئاكاره‌كانیدا
جیاوازن له رێبازی وه‌ههابی، بۆیه ده‌ڵێت ئه‌م كۆمه‌ڵانه ره‌گ‌وڕیشه‌ی فره‌په‌رستییان
هه‌یه.
به‌ڵكو له كتێبه‌كانی به‌رنامه‌ی خوێندندا به رونی مافه فیكریه‌كانی
مرۆڤــ پێشێل ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش به ده‌سته‌واژه‌ی هانده‌ر دژی كۆمه‌ڵه‌كانی تر و
ناشیرینكردنی بیروباوه‌ڕه‌كانیان.. بۆ نمونه له كتێبی (التوحید) دا بۆ پۆلی دوه‌می
ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٣ - ٢٠٠٤)، پۆلێنكردنێكی ده‌مارگیرانه‌ی تێدایه بۆ
كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانی تری وه‌كو موعته‌زیله و ئه‌شعه‌ریه‌كان وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی
گومڕا و لاده‌ر «منحرِف»، و ناوی مه‌سیحیه‌كان ده‌بات وه‌كو كۆمه‌ڵێكی گومڕا و فره‌په‌رست
به‌و پێیه كه عیسا ده‌په‌رستن. هه‌روه‌ها كتێبی (التوحید) بۆ پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی
پێناسه‌یه‌ك بۆ فره‌په‌رستی «الشِّرْك» ده‌خاته رو به پێی رێبازی وه‌ههابی كه
به پێی ئه‌و پێناسه‌یه پێكه‌وه‌ژیانی نێوان هاوڵاتیان ده‌بێته كارێكی ئه‌سته‌م
و مه‌حاڵ، چونكه شوێنكه‌وته‌ی ئایین و رێبازه ئاینیه‌كانی تر به پێی ئه‌و
پێناسه‌یه فره‌په‌رست و بتپه‌رستن و ئه‌وه‌ش واته مافی ژیانیان نیه(٩).
٤. سه‌پاندنی
وه‌ههابیه‌ت به‌سه‌ر موسوڵمانانی جیهاندا: وه‌ههابیه‌كان بیروباوه‌ڕ و رێباز و
سیاسه‌تی خۆیان به‌سه‌ر هه‌مو موسڵمانانی جیهانیشدا ده‌سه‌پێنن، به تایبه‌تی له
وه‌رزی حه‌جدا. ئه‌وانه‌ی شوێنه‌واره ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه له مه‌ككه
و مه‌دینه‌دا یان حه‌ج ده‌كه‌ن هه‌میشه روبه‌ڕوی شێوازی ناشیرینی مامه‌ڵه‌ی وه‌ههابیه‌كان
ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر به پێی رێباز و بیروباوه‌ڕی ئه‌وان هه‌ڵس‌وكه‌وت نه‌كه‌ن. هه‌ر
كه‌سێكیش له هه‌ر لایه‌كی جیهانه‌وه گه‌یشته ئه‌وێ پێش هه‌مو شتێك ده‌یپشكنن بۆ
دۆزینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كتێبێك كه له‌گه‌ڵ رێبازی ئه‌واندا نه‌گونجێت!
سوكایه‌تی پێ كردن و لێدان به قامچی و تۆمه‌تبار كردن به فره‌په‌رستی به‌شی هه‌ر
كه‌سێكه كه بیه‌وێت به پێی رێباز و كولتوری خۆی په‌رستشی خۆی ئه‌نجام بدات. به‌ڵكو
وای لێ هاتوه پۆلیسی فره‌په‌رستییان له شوێنه‌كاندا داناوه و سه‌رپێچی «مخالفة»
ی فره‌په‌رستی «شِرْك» تۆمار ده‌كات! جگه له‌وه‌ی له رابردودا قافڵه‌ی حاجیان
داب‌ونه‌ریتی خۆی هه‌بو كه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به كولتوری خۆی به‌شداریی تێدا ده‌كرد
و كه‌ژاوه‌یه‌كیان پێك ده‌هێنا كه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن بو
له ده‌ستدرێژیی چه‌ته‌ی بیابان، به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان ئه‌وانه‌یان به بیدعه
ژمارد و هه‌ڕه‌شه‌یان به بڕینی رێگای حه‌ج كرد له‌سه‌ر ئه‌و داب‌ونه‌ریته(١٠) .
به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه ئاسانن له چاو ئه‌و ره‌شه‌كوژی و
قه‌سابخانه‌یه‌ی كه سه‌عودی - وه‌ههابیه‌كان له قافڵه‌ی حاجیاندا ئه‌نجامیان
داوه.. مێژوی سه‌عودی - وه‌ههابی دو ره‌شه‌كوژیی له‌م جۆره‌ی بۆ خۆی تۆمار كردوه: یه‌كه‌میان: ره‌شه‌كوژیی حاجیانی یه‌مه‌نی: ساڵی (١٩٢١)
قافڵه‌یه‌ك له حاجیانی یه‌مه‌ن كه نزیكه‌ی (١٢٠٠) كه‌س ده‌بون به‌ره‌و مه‌ككه
ده‌ڕۆشتن، هێزێكی وه‌ههابییان پێ گه‌یشت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره وه‌ههابیه‌كان په‌یمانی
ئاسایش و سه‌لامه‌تییان پێدان ماوه‌یه‌ك هاوته‌ریبی یه‌ك رۆشتن، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتنه
دۆڵی (تنومة) و چه‌كداره‌كان له به‌ری سه‌ره‌وه بون و حاجیه‌كانیش له خواره‌وه،
كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌كه‌كانیان، به شێوه‌یه‌ك ته‌نها دو كه‌سیان لێ ده‌رچو(١١).
دوه‌م: ره‌شه‌كوژیی حاجیانی ئێرانی: ساڵی (١٩٨٦)، كاتێك
حاجیانی ئێرانی به ده‌م هوتافی (نه شرقی و نه غربی) و (مرگ بر آمریكا) و (مرگ
بر اسرائیل) به ریز ده‌ڕۆشتن، كه رێپێوانه‌كه ته‌واو بو و هه‌مویان به‌ره‌و حه‌ڕه‌م
ده‌ڕۆیشتن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌عودی - وه‌ههابی ئابڵوقه‌یان دان و به رێژنه‌ی
گوللـه دایان گرتنه‌وه به‌بێ ده‌ستپاراستن، سه‌ره‌نجام (٣٢٩) كه‌سیان لێ بوه
قوربانی له ژن و پیاو، جگه له بریندار، جگه له حاجیانی وڵاتانی تریش(١٢) . ئاشكرایه
كه پاڵنه‌ری ئه‌م دو ره‌شه‌كوژیه پاڵنه‌رێكی سیاسیه به پله‌ی یه‌ك، چونكه سه‌باره‌ت
به یه‌مه‌نیه‌كان له‌و كاتانه‌دا سه‌عودیه‌كان كێشمه‌كێشی سنوریان له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ندا
هه‌بو و له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هاوسنور له كێشه‌دا بون، سه‌باره‌ت به
ئێرانیه‌كانیش ئێرانی عه‌جه‌می - شیعی دوژمنی ته‌قلیدیی سه‌عودیه‌كانه و جگه له‌وه‌یش
دوژمنی دۆسته‌كانیانه! جگه له‌وه‌ی به درێژایی مێژوی وه‌ههابی حه‌ج و رێگه‌ی
حه‌ج به كه‌ڵك هێنراوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ئابوری، بۆ نمونه ساڵی (١٩٥٩) كاتی
یه‌كبونی میسر و سوریا حاجیه‌كانی سوریایان گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌كو به‌رگی كه‌عبه
كه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده له میسر دروست ده‌كرا ره‌ت كرایه‌وه، هه‌روه‌ها
نه‌یانده‌هێشت خه‌ڵكی میسر حه‌ج بكه‌ن تا دراوی قورس نه‌ده‌ن: یان پاوندی ستێرلینی
یان دۆلاری ئه‌مێریكایی(١٣.
٥. دژایه‌تی‌کردنی
زانستی نوێ: پێشه‌وا وه‌ههابیه‌كان وه‌كو هه‌ڵوێستێكی
دژ به هه‌مو زانیاری و بیرێكی نوێ و روناك، دژایه‌تیی زانسته سروشتیه نوێیه‌كان
ده‌كه‌ن و به قه‌ده‌غه و ناڕه‌وایان ده‌زانن! ئه‌مه‌ش چونكه ده‌زانن كه
هۆشیاریی زانستیی نوێ زیانی هه‌یه بۆ بیروباوه‌ڕه لاواز و تاریكه‌كانیان. بۆ
نمونه موفتیی گه‌وره‌ی پێشوی سه‌عودیه (الشيخ عبد العزيز ابن باز) (١٩١٢ - ١٩٩٩)
له فه‌توایه‌كیدا، ساڵی (١٩٧٦)، ده‌ڵێت زه‌وی ته‌نێكی ته‌خت و چه‌سپاوه و خۆر به
ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به گۆیه‌تی و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی هه‌یه
هه‌ڵگه‌ڕاوه «مُرْتَدّ» ه و داوای په‌شیمانبونه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر په‌شیمان
بوه‌وه باشه ئه‌گه‌رنا ده‌كوژرێت و سامانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (بیت المال) ی
موسڵمانان! ساڵی (١٩٨٢) یش كتێبێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه(١٤) .. شایه‌نی باسه، یان شایه‌نی باس نیه، كه ئیبن باز له‌م
فه‌توایه‌ی پاشگه‌ز بوه‌وه، به‌ڵام چۆن؟ كاتێك ئه‌میر (سُلطان بن سَلْمان بن عبد
العزيز) (ساڵی ١٩٨٥) گه‌شتێكی كرد بۆ بۆشایی ئاسمان و دوایی به ئیبن بازی راگه‌یاند
كه به چاوی خۆی بینیویه‌تی زه‌وی گۆییه!(١٥) نوسه‌رێكی تریشیان به ناوی (الشيخ عبد الكريم بن صالح
الحميد) كتێبێكی له سه‌ر هه‌مان بابه‌تی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی نوسیوه به ناونیشانی
(هداية الحَيْران في مسألة الدَّوَران)! كه تێیدا ده‌ڵێت باوه‌ڕبون به سوڕانه‌وه‌ی
زه‌وی خراپتره له باوه‌ڕبون به گه‌شه‌كردنی مرۆڤــ له مه‌یمونه‌وه!(١٦)
هه‌رچی
(محمّد بن صالح العُثـَيْمِين) (١٩٢٩ - ٢٠٠١) یشه كه ئه‌میش پێشه‌وایه‌كی وه‌ههابیی
تر بو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆزێك له ئیبن باز نه‌رمتر بو(!)، به نه‌رمی ئامۆژگاریی
مامۆستای وانه‌ی گه‌ردونناسی و جیۆگرافیای ده‌كرد كه بیرۆكه‌ی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی
نه‌ڵێته‌وه و بیپه‌ڕێنێت!(١٧) به‌ڵكو هه‌ر زو ساڵی (١٩٣٠) یش پێشه‌وایانی وه‌ههابی فه‌توایان
داوه به قه‌ده‌غه‌كردنی فێربونی زمانی بێگانه (چونكه رێگایه‌كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ده‌قی ئایینی بێباوه‌ڕان) و جیۆگرافیا (چونكه باسی گۆییبونی زه‌وی ده‌كات و ده‌قی
قورئانییش هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ختیی زه‌وی) و وێنه‌كێشان (چونكه لاساییكردنه‌وه‌ی
كاری خوایه)، به‌ڵام ئیبن سه‌عود فه‌تواكه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتون و ئه‌و سێ مادده‌یه‌ی
زیاد كرد بۆ به‌رنامه‌ی خوێندن(١٨) . ئه‌مه‌ش هه‌موی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان - بۆ نمونه -
باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه خوا له سه‌روی بونه‌وه‌ره‌وه‌یه به واتایه‌كی
رواڵه‌تی، واته باوه‌ڕیان وایه كه خوا له ئاسماندایه به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته،
ئینجا ئه‌گه‌ر بزانرێت كه زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه ئه‌مه سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی
كه سه‌ر و خوارێكی دیاریكراو له گه‌ردوندا نیه و ئه‌و مرۆڤه‌ی ئێسته له ژێر
ئاسماندایه دوای چه‌ند كاژێرێك به هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌وه ئه‌و لایه‌ی
ئاسمان ده‌كه‌وێته ژێری! ئیتر ناچارن به هه‌مو شێوه‌یه‌ك بیرۆكه زانستیه‌كه ره‌ت
بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه ته‌قلیدیه‌كه‌ی خۆیان له‌ق نه‌بێت! هه‌روه‌ها
به‌رهه‌مه‌كانی تێكنۆلۆجیای نوێ به‌كار ناهێنن و له سه‌ره‌تایشدا زۆر دژایه‌تیی
به‌كارهێنانیی ته‌له‌فۆن و ته‌له‌گراف و ئۆتۆمۆبیلیان كرد!