سه‌روه‌ر پێنجوێنی
٦. وه‌ههابیه‌ت،
وەکو ڕه‌وتێکی چاکسازیی ئیسلام، باوکی ئوصولیه‌ت (فه‌نده‌مێنتالیزم) ی ئیسلامیە: رێبازی وه‌ههابی هه‌مو ئه‌و گه‌شه و
نه‌ش‌ونمایانه‌ی له‌ناو برد كه هاتبونه كایه له فیكر و فیقهـ و پراكتیسی
ئیسلامی‌دا و به‌وه‌ش له خاڵی سفره‌وه ده‌ستیان پێ كرده‌وه و حاڵه‌ته ئیسلامیه‌كه‌یان
گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و دواكه‌وتویی و بیاباننشینی و هێرشخوازیه‌ی
كه له پرۆسێسێكی وه‌هاوه دێته كایه. له كاتێكدا عه‌قڵی ئیسلامی گه‌شه‌یه‌كی
زۆری كردبو و پێگه‌یشتبو و هه‌ر كۆمه‌ڵگا و وڵاتێكیش ئیسلامێك یان رێبازێكی
ئیسلامیی خۆماڵی و تایبه‌ت به خۆی په‌ره پێ داب‌و، به‌ڵام وه‌ههابیه‌ت ئه‌و
بارودۆخه جێگیره‌ی شێواند و سه‌رله‌نوێ ئیسلامی هه‌نارده كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش
دیاره چ زنجیره‌یه‌ك له ئاڵۆزی و كێشه ده‌خولقێنێت.. ئه‌م سروشته‌ی رێبازی وه‌ههابی
كه به بارێكدا بانگه‌وازێكی چاكسازیه، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه
چاكسازی «إصْلاح» ی ئایینی له ئه‌نجامدا نێگه‌تیڤ «سلبـيّ» ـه و ئاكامێكی باشی
نیه، چونكه بریتی ده‌بێت له روتكردنه‌وه‌ی بیره ئایینیه‌كه له‌و گه‌شه‌كردنه‌ی
كه بینیویه‌تی و ئه‌مه‌ش دورخستنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كولتوری نه‌ته‌وه‌ییه له
بیری ئایینی‌دا (كه به "بیدعه" پۆلێن ده‌كرێت) و سه‌ره‌نجامیش گوڕێكی
تازه ده‌به‌خشێت به بنه‌ما «أصل» Fundament سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینه‌كه به
شێوه به‌راییه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ زیندوكردنه‌وه‌ی سروشتی ریشه‌یی بیره ئایینییه‌كه،
واته سروشتی ئه‌و بیره ئایینیه‌ی یاخود ئه‌و چه‌مكه ئایینیانه‌ی كه ره‌گ‌وڕیشه‌ی
/ دور یان نزیكی/ ئایینه‌كه پێك ده‌هێنن، به كاری چاكسازیی ئایینی ده‌ژیێته‌وه
و سه‌ر هه‌ڵ ده‌داته‌وه.
بۆیه هه‌ریه‌كه له چاكسازیی پرۆتیستانتی (ی مه‌سیحی)
و وه‌ههابی (ی ئیسلامی) گه‌ڕانه‌وه بو بۆ ره‌گ‌وڕیشه‌ی یه‌هودی كه له یه‌كتاپه‌رستیه‌كی
ده‌مارگیردا به‌رجه‌سته ده‌بێت و له ئه‌نجامدا سه‌ری كێشا بۆ فڕێدانی گه‌شه‌ی
خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ شارستانێتیه دێرین و پێشه‌نگه‌كاندا. ئێستا له جیهانی مه‌سیحیدا
به هۆی بیری ئایینیی پرۆتیستانتیه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌یر هه‌یه بۆ چه‌مكه‌كانی
ئایینی یه‌هودی و، گروپی پرۆتیستانتیی توندڕه‌وی وه‌كو گه‌واهیده‌رانی یه‌هواه
«شُهُود يهْواه» Jehovah's Witnesses دروست بون كه پێیان وایه ناوی راسته‌قینه‌ی خواوه‌ند بریتیه له یه‌هواه
و بیر‌وبڕوایان وایه كه نابێت شوێن یاسای عه‌لمانی بكه‌ون و نابێت وێنه و
ئایكۆن له په‌رستشدا به‌كار بهێنن و به‌شداری نه‌كه‌ن له گفت‌وگۆی نێوان ئایینه‌كاندا
و سڵاو نه‌كه‌ن بۆ ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی هیچ ده‌وڵه‌تێك.. هه‌تاكو به‌شداری ناكه‌ن له
جه‌ژنی له‌دایكبون (ی مه‌سیح) Christmas دا به‌و پێیه كه ره‌گ‌وڕیشه‌ی فره‌په‌رستیی هه‌یه(١٩) . چاكسازیی
پرۆتیستانتییش به گشتی بنه‌ڕه‌تی عیبریی ده‌قه‌كانی دوپات كرده‌وه و شێوه‌یه‌كی
یه‌هودیانه‌ی به‌خشیه‌وه به چه‌مكه‌كان، ئێستاش ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له بانگه‌واز
و مژده‌دان «تبشیر» ی مه‌سیحی و دژایه‌تیكردن و ركه‌به‌ریی ئایینه‌كانی تری جیهان
و سه‌رگه‌رمیی پێشبینیه‌كانی كۆتاییهاتنی جیهان و یه‌كتربڕینه‌وه‌ی گه‌لان و هه‌مو
سه‌رگه‌رمی و هیستیێریاكانی تردا، چالاكن؛ پرۆتیستانتیه‌كانن یان له ریشه‌دا
پرۆتیستانتین(٢٠).
جگه له‌وه‌ی له جیهانی مه‌سیحیی پرۆتیستانتیدا ده‌رگای
دۆستایه‌تیی جوله‌كه كرایه‌وه به شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ له خۆرئاوادا ته‌نها جیهانی
لاتینیی كاثۆلیكی (ڕۆحی ئورۆپا) هاوكاری زایۆنیزم نیه، ئه‌گه‌رنا جیهانی ئه‌نگلۆساكسۆنیی
پرۆتیستانتی (نه‌وه‌ی تیوتۆنه‌كان) هه‌موی هاوكار و پشتگیری زایۆنیزم و قه‌واره‌ی
زایۆنیه. به گشتییش كاریگه‌ریی درێژبونه‌وه و لق‌وپۆپه نێگه‌تیڤه‌كانی كلێسای
پرۆتیستانتی له ئێسته‌دا خراپتره له گه‌نده‌ڵیی كلێسای كاثۆلیكی له رابردودا..
له به‌رامبه‌ریشدا چاكسازیی وه‌ههابی به هه‌مان شێوه شۆڕشێك بو به‌سه‌ر
ئایینداریی رێكخراو و خۆماڵیكراو و داب‌ونه‌ریته‌كانی و گه‌نده‌ڵیه‌كانیدا، سه‌ره‌نجامیش
ره‌گ‌وڕیشه یه‌هودیه‌كان دوپات كرانه‌وه.. هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌كیش له گه‌شتیار
و توێژه‌ر و چاودێرانی خۆرئاواییش وه‌ههابیه‌ت ده‌چوێنن به چاكسازیی پرۆتیستانتی
له روی ره‌سه‌نیی بیروباوه‌ڕی ئایینیه‌وه، له‌مانه‌یش: هه‌ردو گه‌شتیار: لوی ئه‌لێكساندر ئۆلیڤیێ دو كۆرانسێ Louis
Alexandre Olivier de Corancez (١٧٧٠ - ١٨٣٢) ی فڕه‌نسایی، خاوه‌نی Histoire des Wahabis (مێژوی وه‌ههابیه‌كان) (پاریس، ١٨١٠). و یۆهان لودڤیژ بۆكهات Johann Ludwig
Burckhardt (إبراهیم بن عبد الله) (١٧٨٤ -
١٨١٧) ی سویسه‌رلاندی، خاوه‌نی Travels
in Arabia (چه‌ند گه‌شتێك به عه‌ره بستاند ا) (له‌نده‌ن،
١٨٢٩)، و Notes on the Bedouins and
Wahabys (سه‌رنجگه‌لێک له‌سه‌ر بیاباننشینه‌كان
و وه‌ههابیه‌كان) (له‌نده‌ن، ١٨٩٣)(٢١).
به‌ڵام چاكسازیی پرۆتیستانتی به‌هایه‌كی شارستانی و
نوێگه‌رایی و روناكبیرانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بو و هه‌ناسه‌یه‌ك بو بۆ بیركردنه‌وه‌ی
مرۆڤی ئورۆپایی، جگه له‌وه‌ی چاكسازیی پرۆتیستانتی نه‌یتوانیوه به ته‌واوی ره‌گ‌وڕیشه‌ی
ئورۆپایی (یۆنانی و رۆمانی) له مه‌سیحیه‌تدا بنه‌بڕ بكات، له‌به‌ر ئه‌وانه ره‌وا
نیه به‌راوردی بكه‌ین به وه‌ههابیه‌ت، كه به داخه‌وه چاكسازی و ریفۆرمی
ئایینیی ئێمه له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆرثۆدۆكسترین گروپ هاته كایه كه وه‌ههابیه‌كان
بون(٢٢) ، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ختتر كردوه. ده‌بێت دان به‌وه‌شدا
بنێین كه چاكسازی هیچ كاتێك له لای ئه‌هلی سوننه ریشه‌یی نابێت و ته‌نها گه‌ڕانه‌وه
ده‌بێت بۆ بنچینه و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان و فڕێدانی هه‌ندێك گه‌شه و هه‌ندێك
توێكڵ و روپۆش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ هه‌ڵكردن و گونجان له‌گه‌ڵ بار‌ودۆخێكی
نوێ‌دا، واته ته‌نها دوباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه یاخود لابردنی ژه‌نگی شمشێره!
نه‌ك بۆ هێنانه‌كایه‌ی هۆشیارییه‌كی راسته‌قینه‌ی نوێ.
٧. حەزی
ڕوخاندن و وێرانکردنی ده‌سکه‌وت و شوێنه‌واره‌کانی مرۆڤایە‌تی: دزێوترین ره‌وشتی وه‌ههابی بریتیه له
مێمڵیی روخاندن و ره‌وشتی خه‌مساردی و بێباكی له ئاست ده‌سكه‌وت و شانازی و شوێنه‌وار
و جێده‌سته‌كانی مرۆڤایه‌تی.. لای مرۆڤی وه‌ههابی ئاساییه هه‌مو جیهان بڕوخێنێت
ئه‌گه‌ر ئه‌م جیهانه هه‌موی په‌یكه‌رێك یان گۆڕێكی پیرۆز بێت، له لای ئاساییه
هه‌مو كه‌له‌پور و نوسراو و ده‌ستنوس و چاپكراوی مرۆڤایه‌تی بسوتێنێت ئه‌گه‌ر
گومانێك له بیری ئایینیی ئه‌ودا دروست بكه‌ن، له لای ئاساییه هه‌مو مرۆڤی جیهان
له‌ناو ببات ئه‌گه‌ر نه‌چنه ژێر ئاڵای كو‌لتور و بیروباوه‌ڕی ئه‌وه‌وه. بونی
مرۆڤی وه‌ههابی مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤایه‌تی.
٨. خێڵه‌کی‌بونی
کار و بانگه‌وازی ئایینی: بانگه‌وازی وه‌ههابی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له بنه‌ڕه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی خێڵه‌كی و له‌گه‌ڵ كێشمه‌كێشی خێڵه‌كیدا گه‌شه‌ی
كردوه، تا ئێستاش شێواز و ئاكار و روخسارێكی خێڵه‌كیی به‌خشیوه به ئایینداری و
رێكخستنی ئایینی.. هه‌ر له به‌كارهێنانی قوربانی و كاری خێرخوازیه‌وه بۆ
رامهێنانی هه‌ژار و برسیه‌كان (كه ئه‌وه هه‌میشه كاری سه‌رۆك خێڵه‌كان بوه كه
تاوتاو هه‌ژاره‌كانیان تێر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به باڵاده‌ستیی خۆیان بده‌ن
و هه‌ژاره‌كان رام بهێنن و وایان لێ بكه‌ن بیر له شۆڕش نه‌كه‌نه‌وه و وا بزانن
ژیانیان به‌سراوه‌ته‌وه به سه‌رۆكه‌كانیانه‌وه)، هه‌تاكو ده‌گاته سودبینین له
دوژمنایه‌تی و دۆستایه‌تیی خێڵه‌كی و ناوچه‌یی - بۆ نمونه ده‌بینین تا ئێستاش
پێشه‌وایانی وه‌ههابی له سه‌عودیه سود له ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كانیان و خه‌ڵكی
ناوچه‌كانیان وه‌ر ده‌گرن و له په‌نایاندا بیری خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها
ده‌بینین له زۆر شوێن كاری ئیسلامی بوه‌ته كاری بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كی.. هه‌تاكو
ده‌گاته شێوازی جل‌وبه‌رگ و شێوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاواز و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا..
٩. رامهێنانی بانگه‌واز
و ڕ ابونی ئیسلامی به پێتڕۆ - دۆلار : به‌كه‌ڵكهێنانی لاوازی ئابوریی بانگه‌واز
و چالاكیی ئیسلامی بۆ زاڵبون به‌سه‌ریدا.. له رێگه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری
ئیسلامیه‌وه له هه‌مو لایه‌كی جیهاندا و یارمه‌تیدانی ئابوریی رێكخراوه
ئیسلامیه‌كان بۆ پرۆپاگه‌ندا - له سه‌ره‌تادا و پاشان بۆ زاڵبون و هه‌ژمونی ته‌واو
به‌سه‌ریاندا به پاره‌داركردنیان و گۆڕینیان بۆ سه‌نته‌ری بانگه‌شه‌ی ئیسلامی وه‌ههابی(٢٣) . بۆیه ده‌بینین وه‌ههابیه‌ت به ته‌واوی زاڵ بوه به‌سه‌ر
عه‌قڵی ئیسلامیی نوێ‌دا به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ردی سه‌له‌فیه‌ت به هه‌مو كۆمه‌ڵه و
گروپه‌كاندا بڵاو بوه‌ته‌وه.
١٠. دروستكردنی
ناكۆكی و ئاژاوه‌ی مه‌زهه‌بی : مرۆڤی وه‌ههابی له هه‌ر شوێنێك بێت
ده‌كه‌وێته وروژاندن و زیندوكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه مه‌زهه‌بیه‌كان و دوژمنایه‌تیی
رێبازه ئیسلامیه‌كانی تر و كوفراندنیان و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان، به تایبه‌تی
رێبازی شیعه. ئاشكرایه كه كاتێك جه‌نگاوه‌رانی ئه‌فغانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
داگیركه‌ری روسی و خستنی حكومه‌تی (پارتی دیمۆكراتی گه‌ل) ی چه‌پ ده‌جه‌نگان یه‌ك
ریز بون.. به‌ڵام كاتێك وه‌ههابیه‌كان چونه نێو ریزه‌كانیان ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی
سه‌ری هه‌ڵ دا(٢٤) ، چونكه مرۆڤی وه‌ههابی له هه‌مو بارودۆخێكدا هه‌میشه له بیری
سه‌پاندنی رێبازی خۆی و قه‌ڵاچۆكردنی رێبازه‌كانی تردایه به تایبه‌تی رێبازی
شیعه. لێره‌دا هه‌ندێك قسه له‌وه ده‌كه‌ن كه له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌عودیانه‌دا
كه چونه ریزی ئه‌فغانیه‌كانه‌وه تێكه‌ڵییه‌كی مه‌به‌ست هه‌بوه له نێوان
(شيوعيّ) و (شيعيّ) دا و به رواڵه‌ت بۆ جه‌نگی روس چون به‌ڵام مه‌به‌ستیان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
شیعه بوه له ئه‌فغانستان و پاكستان‌دا چونكه زانیویانه له‌وێ ژماره‌یان زۆر
بوه! به هه‌مان شێوه له پاكستانیشدا سه‌ره‌تا پێكه‌وه‌ژیانێكی به‌تین هه‌بوه
له نێوان شیعه و ئه‌هلی سوننه‌دا له‌و وڵاته‌دا، كه له هه‌ردو دامه‌زراوه‌ی
(كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلام) و (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هلی حه‌ديث) دا به‌رجه‌سته ده‌بون،
به‌ڵام كه گروپی وه‌ههابی به وڵات‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه توندوتیژی و ئاژاوه و
تایفه‌گه‌ری دروست ده‌بێت، چونكه وه‌ههابیه‌كان (سوپای صه‌حابه) یان پێكه‌وه
ناوه كه رایان گه‌یاندوه شیعه بێباوه‌ڕن و كوشتنی شیعه‌یان كردوه به ئامانج(٢٥).
١١. به‌رهه‌مهێنانی
توندڕه‌وی و توندوتیژی و تێرۆر : ئه‌مه دیارترین و
كاریگه‌رترین به‌رهه‌م و ده‌رهاویشته‌ی وه‌ههابیه‌ته و ئاكامێكی سروشتیی ئاڕاسته‌ی
یه‌كتاپه‌رستیی توندڕه‌وه كه ره‌وایی ده‌دات به ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌های به‌رامبه‌ر
و زایه‌كردنی خوێن و ماڵ‌وسامانی و روخاندنی جێده‌ست و شوێنه‌واره‌كانی. توندڕه‌ویی
وه‌ههابی له روخاندنی مه‌زارگه‌یه‌كی بچوكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا زایه‌كردنی
خوێن و سامانی ئه‌وانه‌ی به فره‌په‌رست و بێباوه‌ڕ پۆلێن ده‌كرێن و رێگه‌نه‌دان
به بونی هه‌ر ئایینێك یان رێبازێكی ئایینی یان شێوازێكی ئایینداریی جیاواز، تا ده‌گاته
پێكهێنانی گروپی تێرۆریست و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و دروستكردنی په‌ستان
له‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌كان بۆ هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكاریی ئایینیـسیاسی یان رێگرتن له
گۆڕانكارییه‌كی هاوشێوه و شڵه‌قاندنی بارودۆخی جێگیر. ئه‌م توندڕه‌وی و تێرۆره‌ش
له هه‌مو قۆناغێكدا خۆی نواندوه و سروشتی چه‌سپاوی خۆی سه‌لماندوه، ئه‌و تێرۆر
و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه و سه‌ربڕین و فڕاندن و خراپه‌كاریه‌ی كه ئێسته له
لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گروپه‌وه به هاندان و پشتگیریی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی ناحه‌ز و
به سودبینین له ئه‌زمونی كۆن و تازه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوڕی و - به‌ناو -
ئاسایشی رژێمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت.
پاساوی ته‌واوی له
بیری ئایینیی وه‌ههابیدا هه‌یه و هه‌مان ئه‌و تێرۆر و تۆقاندنه‌یه كه به
درێژایی مێژوی وه‌ههابیه‌ت ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ده‌ستی (مطلق المطيري) و (عثمان
المضايفي) و (ابن شكبان) و سه‌ركرده‌كانی تری سوپای ده‌شته‌كیی سه‌عودی - وه‌ههابیه‌كانی
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م و، سه‌عودی یه‌كه‌م و ئه‌میره سه‌عودیه‌كانی
تری دیرعییه و، ئیبن بیجاد و فه‌یصه‌ل ده‌ویش و ئیبن حيثله‌ین و خالید بن لوئه‌ی
و سه‌ركرده‌كانی تری بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان و، (جهيمان العتيبـي) و هاوه‌ڵانی له
گروپی توندڕه‌وی (الجماعة السلفية المحتسِبة)... ئه‌مانه قافڵه‌یه‌كن كه به
دوای یه‌كدا ریزیان به‌ستوه و ئێسته‌ش كه‌سانی وه‌كو (أُسامة ابن لادن) و (أيمن
الظواهريّ) و (أبو مصعب الزرقاوي) و (أبو محمد المقدسي) و (أبو قتادة)... گه‌یشتون
به‌و قافڵه‌یه