سه‌روه‌ر پێنجوێنی
كاتێك باس له توندوتیژی ده‌كرێت له باسی ئایینێكی وه‌كو
ئیسلامدا؛ هه‌میشه دو بۆچون و لێكدانه‌وه ده‌بینینه‌وه: یه‌كه‌میان پێی وایه
ئیسلام به سروشت و ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی خۆی مرۆڤ هان ده‌دات بۆ توندوتیژی، به‌پێی بۆچونی
دوه‌میش خوێندنه‌وه و ئیجتیهاده جیاوازه‌كانن به‌رگی توندوتیژی به‌به‌ر ئایینه‌كه‌دا
ده‌بڕن و ڕه‌وایی ده‌ده‌ن به توندوتیژی و تێرۆر نه‌ك خودی ده‌قه‌كان و سروشتی بنه‌ڕه‌تیی
ئیسلام.. بۆیه پرسه‌كه به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌بینێته‌وه: ئایا
ڕیشه‌ی توندوتیژی له ئیسلامدا له‌ناو ده‌قه‌كانی قورئاندایه یان له‌نێو خوێندنه‌وه
جیاوازه‌كانی ده‌قدایه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و شێوه‌یه پێشانی ده‌دات
و دایده‌ڕێژێت؟
لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م بیروڕای ڕه‌خنه‌یی خۆم له‌سه‌ر
ئه‌م پرسه ده‌ر ببڕم. سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر له هۆكار و پاڵنه‌ری توندوتیژی ورد
ببینه‌وه، ده‌بینین بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌ها و تۆتالیتا‌ر و لافی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌ها
هه‌میشه له‌پشت توندوتیژیه نمونه‌ییه‌كانه‌وه‌یه، بیری ئایینییش دیارترینی ئه‌و
جۆره بیركردنه‌وانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئایین هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه كه‌شێك بۆ
یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و ئه‌سته‌م بونی پێكه‌وه‌ژیان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه
هه‌ر ئایینێك له كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی
تر نامۆیه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئایینه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش له كۆمه‌ڵگاكانی
ڕابردوه‌وه هاتون به شێوه‌یه‌ك ته‌نها ده‌بنه بارێكی كولتوریی قورس به‌سه‌ر
شانی مرۆڤی هاوچه‌رخه‌وه نه‌ك ئایینێكی زیندوی هه‌ڵقوڵاوی واقیع، له‌به‌ر ئه‌وه
زۆر چاوه‌ڕوانكراوه ئایین له ئێسته‌دا ببێته سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌مارگیری
و كه‌للـه‌ڕه‌قی و گرژی و ئاڵۆزیه‌ی له په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤدا هه‌یه.
جگه له‌وه‌ی ئایینی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌سته به ئاوات و مه‌رامی سیاسی و
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه ئایین له كێشمه‌كێشه
سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ڕۆڵی ده‌بێت و وه‌كو ئامڕاز به‌كار ده‌هێنرێت و ڕۆڵی
پاڵنه‌ر یان هۆكاری یارمه‌تیده‌ر له ته‌قاندنه‌وه‌ی كێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
ده‌بینێت. ئه‌مه سه‌باره‌ت به ئایین به‌گشتی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ئایینه
سه‌ره‌كیانه‌ی ڕۆڵیان له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه و بونه‌ته ئایینی نمونه‌یی،
ئه‌و ئایینه یه‌كتاپه‌رستیانه‌ن كه پێیان ده‌وترێت (ئایینه ئاسمانیه‌كان)، ئه‌مانه
هه‌رچه‌ند وه‌كو هه‌ر ئایینێكی تر هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخ و كێشه و هیوا و ئاواتی
كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراوی ڕابردون، به‌ڵام به هۆی بیری یه‌كتاپه‌رستی و بیروباوه‌ڕی
خواوه‌ندی تاك و په‌روه‌ردگاری هه‌مو جیهانه‌وه هه‌ر ئایینێك له‌وانه ڕویه‌كی
جیهانیی وه‌رگرتوه و وه‌كو ئایینی هه‌مو جیهان ده‌ناسێنرێت و شوێنكه‌وتوانی پێیان
وایه ده‌بێت ته‌نها ئه‌و ئایینه له هه‌مو جیهاندا هه‌بێت و ده‌بێت هه‌مو گه‌لانی
دنیا بێنه ژێر ئاڵای ئه‌و ئایینه ئه‌گه‌رنا پێناسه‌ی (بێباوه‌ڕ) یان به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێت و له دواڕۆژی مرۆڤایه‌تیدا هیچ به‌ش و مافێكیان نیه و له ژیانی
ئێستایشدا وه‌كو دوژمن و دژ ته‌ماشا ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر هاونیشتمان بن ده‌بنه
هاوڵاتیی پله‌دو و مه‌گه‌ر ئایینه‌كه‌یان نزیك بێت له ئایینه یه‌كتاپه‌رستیه‌كه‌وه
ئه‌گه‌رنا ڕێگه به بونیشیان نادرێت.
ئاشكرایه كه ئه‌م جۆره ئایینه توانای به‌رهه‌مهێنانی
توندوتیژی و كێشه و بارگرژیی زۆره: ئایینه‌كه له خۆیدا ئاوێنه‌ی هیوا و مه‌رامی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێكه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌كرێته به‌دیلێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ ژیان (ی ئایینی و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی..) ی نه‌ته‌وه‌كانی تر و
سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و كولتوریان، ئه‌مه‌ش له خۆیدا كێشمه‌كێشی به‌رده‌وام له‌نێوان
نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌نی ئایینه‌كه و نه‌ته‌وه‌كانی تردا دروست ده‌كات كه توندوتیژیی
زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو به درێژایی مێژوی ئیسلامی بینراوه. جگه له‌وه‌ی
ئیسلام له گه‌لێكدا سه‌ری هه‌ڵ داوه كه زیاتر له ده‌شته‌كیبون و بیاباننشینیه‌وه
نزیك بون و كه‌مێكیان نه‌بێت كه شارنشین بون ئه‌وانی تر هه‌ر له قۆناغی ده‌شته‌كیبوندا
بون.. بۆیه عه‌ره‌ب كه به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌ڵگری ئیسلام بون ئاكار و سیفاتی كۆمه‌ڵگای
بیاباننشینییان تێدا بوه و ئیسلامیشیان له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه ڕه‌نگڕێژ كردوه،
كه مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه خۆی له خۆیدا به‌رهه‌مهێن (كشتیار، پیشه‌ساز..) نه‌بوه
به‌ڵكو له‌سه‌ر (داگیركردن و تاڵانكردن) (غه‌زو) ژیاوه.
ئه‌مه‌ش له ئیسلام و
مێژوی ئیسلامی‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامیه‌وه
عه‌ره‌ب ڕویان كردوه‌ته داگیركردنی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، له ڕواڵه‌تدا
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین و یه‌كتاپه‌رستی و له جه‌وهه‌ردا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی
نوێی ڕزق‌وڕۆزی له تاڵانی و به‌كۆیله‌كردن، ئه‌م حاڵه‌ته‌یش هه‌ستێكی قوڵی له
ویژدانی مرۆڤی موسوڵمانی عه‌ره‌بدا دروست كردوه كه به چاوی كه‌م و خراپ و شیاوی
داگیركردن و به‌كۆیله‌كردن بۆ گه‌لانی تریان ڕوانیوه (تا ڕقت له كۆمه‌ڵێك مرۆڤ
نه‌بێت و به كه‌م و خراپیان نه‌زانیت؛ نا‌توانیت كوشتاریان بكه‌یت و بیانكه‌یت به
كۆیله. ئیتر به هاتنی ئیسلام عه‌ره‌ب وازیان له كوشتار و تاڵان و به‌كۆیله‌كردنی
یه‌كتر هێنا و كه‌وتنه كوشتار و تاڵان و به‌كۆیله‌كردنی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر)، ئه‌مه‌ش
بوه‌ته به‌شێك له ویژدانی ئیسلامی، بۆیه زاراوه‌ی ئیسلامی بۆ خه‌بات و جه‌نگ و
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه بریتیه له (غه‌زو) (به كوردی: غه‌زا) كه واتاكه‌ی هه‌مان هێرش
و تاڵانكردن و به‌كۆیله‌كردنی خێڵه‌كانی عه‌ره‌بی پێش ئیسلامه! شوره‌ییه كه تا
ئێسته‌ش ئه‌و بیركردنه‌وه و زاراوه‌یه ماوه‌ته‌وه!
جگه له‌وانه‌ش؛ ئیسلام له سه‌رهه‌ڵدان و ئه‌زمونی یه‌كه‌میدا
وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت توشی به‌ره‌نگاری و هه‌ڵمه‌تی ئازاردان و ڕاوه‌دونانی زۆر بوه‌ته‌وه،
لێره‌وه كه‌سێتیی (بێباوه‌ڕ) و (بتپه‌رست) بوه‌ته كه‌سێتییه‌كی زۆر بێزراو و
ناحه‌ز له هه‌ست‌ونه‌ستی مرۆڤی موسوڵماندا. دواتریش وا دیاره چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه
هه‌بوه و زۆر جار هێرش و هه‌ڵمه‌تی تاڵان و كوشتار و جه‌نگی ڕێكخراو له‌نێوان هه‌ردولادا
ڕویانداوه، كه هه‌میشه فاكته‌ره خێڵه‌كی و بیاباننشینیه‌كه ڕۆڵی زاڵی تێدا
بینیوه، به‌شێكی زۆر له‌و كوشتار و جه‌نگانه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ش ته‌نها
هێرش و هه‌ڵمه‌تی تاڵانكردن بون و ڕێگرتن بون له كاروانی بازرگانی، بۆیه به (غه‌زه‌وات)
یان (مه‌غازی) ناسراون [یه‌كه‌م غه‌زوه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر ناسراوه به غه‌زوه‌ی ئه‌بواء
(غزوة الأبواء) ساڵی ٢ ك.، كه مه‌به‌ستی ڕێگرتن بوه له كاروانێكی بازرگانیی
قوڕه‌یش كه له‌وێوه تێده‌په‌ڕی، دواتر غه‌زوه‌ی گه‌وره‌ی به‌دریش له سه‌ره‌تاوه
هه‌ر له‌م بابه‌ته بو!].
له‌م چوارچێوه و كۆنتێكسته‌دا و له
گه‌رمه‌ی ئه‌و هێرش و به‌رگری و جه‌نگانه‌دا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانی (كوشتار)
"قِتال" و (كوشتن) "قَتل" و (جه‌نگ) له‌لایه‌ن ڕابه‌رایه‌تیه
ئیسلامیه‌كه‌وه ده‌رچون كه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ئاسایی بون و سروشتی ده‌ركه‌وتون،
چونكه چوارچێوه كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژگار و ژینگه‌یه
له‌گه‌ڵیاندا ته‌با بوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌و فه‌رمانانه ته‌نها فه‌رمانی
سه‌ربازی نه‌بون به‌ڵكو له ده‌قێكی پیرۆزدا هاتون به‌و نیازه‌ی كه ببێته كتێبی
پیرۆزی نه‌وه‌كانی داهاتویش، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌یه: ئه‌م فه‌رمانی
كوشتن و كوشتارانه له ده‌قێكی ئایینی‌دا سه‌رده‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌دژی
دوژمنی ئایینی به‌كار بهێنرێن له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جار فه‌رمان دراوه
به كوشتار و كوشتن‌یان له جه‌نگدا دوژمنی سیاسییش بون و كێشه‌ی سیاسیی تایبه‌تی
له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌بوه. ئه‌وه‌ش چونكه ئه‌و ده‌قانه‌ی ئه‌و فه‌رمانی كوشتن
و كوشتارانه له خۆ ده‌گرن به‌ئاسانی له چوارچێوه و كۆنتێكستی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیی خۆیان ده‌ترازێن و بۆ چوارچێوه‌ی تر به‌كار دێن، به‌تایبه‌تی كه ده‌قه‌كانیش
بۆ خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیفه‌تی ڕه‌هایی و گشتگیری وه‌رگرن و خۆیان تایبه‌ت ناكه‌ن
به كه‌سانێك و لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه به شێوه‌یه‌ك گشتاندن (تعمیم) هه‌ڵ نه‌گرن،
به‌ڵكو به‌ڕه‌هایی ده‌دوێن و ناوی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكی دیاریكراو نابه‌ن جگه
له زاراوه‌ی وه‌كو (بێباوه‌ڕان) و (فره‌په‌رستان) كه ئه‌مانه‌ش چه‌مكی زۆر گشتی
و ناونیشانی زۆر فراوان و له هه‌مان كاتدا لاستیكین.
ئینجا هه‌رچه‌ند هه‌ندێكیان
فه‌رمانی جه‌نگن و مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كوشتاریان له‌گه‌ڵ كردن ئێوه‌ش
وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن، وه‌كو: (و قاتلوا في سبيل الله الذين
يقاتلونكم) (البقرة: ١٩٠)، (و قاتِلوا المشركين كافّةً كما يُقاتِلونكم كافّةً)
(التوبة: ٣٦)، (أُذِن للذين يُقاتَلون [يان: يُقاتِلون] بأنهم ظُلِموا و أن الله
على نصرهم لقدير) (الحج: ٣٩). به‌ڵام هه‌ندێكی تریان فه‌رماندانی ڕه‌هان به
كوشتار و جه‌نگان (له پێناوی خوادا و بۆ سه‌رخستنی ئیسلام) و له‌دژی بێباوه‌ڕان و
فره‌په‌رستان، وه‌كو: (و قاتِلوهم حتى لا تكون فتنة و يكون الدين كله لله)
(البقرة: ١٩٣، الأنفال: ٣٩)، (و قاتِلوا في سبيل الله) (البقرة: ٢٤٤)، (فلْيُقاتِل
في سبيل الله الذين يَشْرُون الحياةَ الدنيا بالآخِرة) (النساء: ٧٤)، (و ما لكم لا
تُقاتِلون في سبيل الله و المستضعَفين من الرجال و النساء و الولدان...؟) (النساء:
٧٥)، (.. فقاتِلوا أولياءَ الشيطان..) (النساء: ٧٦)، (فقاتِل في سبيل الله... و
حَرِّض المؤمنين..) (النساء: ٨٤)، (.. فقاتِلوا أئِمة الكفر..) (التوبة: ١٢)، (ألا
تُقاتِلون قوما نكثوا أيمانهم و همّوا بإخراج الرسول..؟) (التوبة: ١٣)، (قاتِلوهم
يُعذِّبْهم اللهُ بأيديكم و يُخْزِهم و يَنْصُرْكم و يشفِ صدورَ قومٍ مؤمنين و
يُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبهم) (التوبة: ١٤، ١٥)، (إن الله اشترى من المؤمنين أنفُسَهم
و أموالَهم، بأن له‌م الجنة، يُقاتِلون في سبيل الله، فيَقتُلون و يُقتَلون..)
(التوبة: ١١١)، (.. قاتِلوا الذين يَلُونَكم من الكُفَّار و لْيَجِدوا فيكم
غِلْظةً) (التوبة: ١٢٣).
ئه‌مانه هه‌مویان فه‌رماندانن به كوشتار و جه‌نگان، كه
هه‌رچه‌ند ڕه‌هان به‌ڵام مه‌رج نیه به واتای كوشتاری یه‌كلایه‌نه و ده‌ستپێشخه‌ر
بێت (چونكه هه‌میشه جه‌نگ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌و چوارچێوه تایبه‌تیه‌ی سه‌ره‌تای
مێژوی ئیسلامدا له‌گۆڕێدا بوه و مه‌سه‌له‌یه‌كی وارید بوه. به‌م پێیه ئه‌و فه‌رمانانه
بۆ ئاماده‌باشین)، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێت كه‌سێك به‌و واتایه (واته
ده‌ستپێشخه‌ری) لێكیان بداته‌وه و جێبه‌جێیان بكات و كراویشه، چونكه ده‌قه‌كان
خۆیان به‌ڕه‌هایی ده‌دوێن و فه‌رمانێكی ڕاسته‌وخۆن به كوشتار بۆ هه‌مو باوه‌ڕدارێك
كه ئه‌و گوتاره وه‌رده‌گرێت، باوه‌ڕداریش هه‌مو كاتێك (تێگه‌شتنی خۆی) له ده‌قه‌كه
ناوده‌نێت (مه‌به‌ستی خوا) له‌و ده‌قه، جگه له‌وه ده‌قه‌كان خۆیشیان به‌زۆری
پاڵنه‌ر و پاساوی ئه‌و كوشتاره له (بێباوه‌ڕی) دا ده‌بیننه‌وه و ده‌ڵێن له
ڕێگای خوادا كوشتاری بێباوه‌ڕان و سه‌رانی بێباوه‌ڕی و دۆستانی شه‌یتان(!) بكه‌ن،
ته‌نها له (النساء: ٧٥) دا نه‌بێت كه جگه له (ڕێگای خوا) ئاماژه بۆ
ڕزگاركردنی (پیاوان و ژنان و منداڵان) ی لاواز و بێده‌سه‌ڵات ده‌كات (مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن
كه له مه‌ككه و له بن ده‌سه‌ڵاتی قوڕه‌یشیه‌كاندا ماونه‌ته‌وه)، هه‌روه‌ها
(التوبة: ١٣) یش پاساوێكی تر ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌و بێباوه‌ڕانه په‌یمانیان
شكاندوه و كاتی خۆی ویستویانه پێغه‌مبه‌ر له مه‌ككه ده‌ر بكه‌ن.. به‌ڵام جگه
له‌م چه‌ند نمونه‌یه ئیتر ده‌قه‌كانی تر ڕه‌هان و فه‌رماندانن به كوشتاری بێباوه‌ڕ
به‌گشتی واته ئه‌وه‌ی ئێسته ئێمه پێی ده‌ڵێین (توندوتیژیی ئایینی).
له‌ناو ئه‌و ده‌قانه‌دا
ده‌قێكیشیان به‌ته‌واوی له فه‌رمانی سه‌ربازی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته هاندانێك بۆ
ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ڕق و توڕه‌یی و داخی دڵ له قوربانیه‌كانی جه‌نگدا،
ئه‌ویش ده‌قی (التوبة: ١٤، ١٥) ـه كه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا و ده‌ڵێت (كوشتاریان
بكه‌ن خوا به‌ده‌ستتانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات و سه‌رشۆڕیان ده‌كات و
پشتیوانی‌تان ده‌كات و دڵی كه‌سانێك له باوه‌ڕداران ئاوڕشێن ده‌كات و داخی دڵیان
لا ده‌بات)، ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر سایكۆلۆجیای هه‌ریه‌كه له جه‌نگاوه‌ر
و خوێنه‌ر هه‌یه.