سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئه‌مه دیارترین و كاریگه‌رترین
به‌رهه‌م و ده‌رهاویشته‌ی وه‌ههابیه‌ته و ئاكامێكی سروشتیی ئاڕاسته‌ی یه‌كتاپه‌رستیی
توندڕه‌وه كه ره‌وایی ده‌دات به ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌های به‌رامبه‌ر و زایه‌كردنی
خوێن و ماڵ‌وسامانی و روخاندنی جێده‌ست و شوێنه‌واره‌كانی. توندڕه‌ویی وه‌ههابی له
روخاندنی مه‌زارگه‌یه‌كی بچوكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا زایه‌كردنی خوێن و سامانی
ئه‌وانه‌ی به فره‌په‌رست و بێباوه‌ڕ پۆلێن ده‌كرێن و رێگه‌نه‌دان به بونی هه‌ر
ئایینێك یان رێبازێكی ئایینی یان شێوازێكی ئایینداریی جیاواز، تا ده‌گاته
پێكهێنانی گروپی تێرۆریست و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و دروستكردنی په‌ستان
له‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌كان بۆ هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكاریی ئایینیـسیاسی یان رێگرتن له
گۆڕانكارییه‌كی هاوشێوه و شڵه‌قاندنی بارودۆخی جێگیر. ئه‌م توندڕه‌وی و تێرۆره‌ش
له هه‌مو قۆناغێكدا خۆی نواندوه و سروشتی چه‌سپاوی خۆی سه‌لماندوه، ئه‌و تێرۆر
و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه و سه‌ربڕین و فڕاندن و خراپه‌كاریه‌ی كه ئێسته له
لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گروپه‌وه به هاندان و پشتگیریی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی ناحه‌ز و
به سودبینین له ئه‌زمونی كۆن و تازه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوڕی و - به‌ناو -
ئاسایشی رژێمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت.
پاساوی ته‌واوی له
بیری ئایینیی وه‌ههابیدا هه‌یه و هه‌مان ئه‌و تێرۆر و تۆقاندنه‌یه كه به
درێژایی مێژوی وه‌ههابیه‌ت ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ده‌ستی (مطلق المطيري) و (عثمان
المضايفي) و (ابن شكبان) و سه‌ركرده‌كانی تری سوپای ده‌شته‌كیی سه‌عودی - وه‌ههابیه‌كانی
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م و، سه‌عودی یه‌كه‌م و ئه‌میره سه‌عودیه‌كانی
تری دیرعییه و، ئیبن بیجاد و فه‌یصه‌ل ده‌ویش و ئیبن حيثله‌ین و خالید بن لوئه‌ی
و سه‌ركرده‌كانی تری بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان و، (جهيمان العتيبـي) و هاوه‌ڵانی له
گروپی توندڕه‌وی (الجماعة السلفية المحتسِبة)... ئه‌مانه قافڵه‌یه‌كن كه به
دوای یه‌كدا ریزیان به‌ستوه و ئێسته‌ش كه‌سانی وه‌كو (أُسامة ابن لادن) و (أيمن
الظواهريّ) و (أبو مصعب الزرقاوي) و (أبو محمد المقدسي) و (أبو قتادة)... گه‌یشتون
به‌و قافڵه‌یه.
فاکته‌ره‌کانی ئاماده‌یی وه‌ههابیه‌ت
بۆ به‌رهه‌مهێنانی توند‌وتیژی: له وه‌ههابیه‌ت و ژینگه‌ی وه‌ههابیدا
چه‌ند فاكته‌رێكی هاوكار و په‌یوه‌ست كۆبونه‌ته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى توند‌وتیژی: ١. ئاڕاسته‌یه‌كى ده‌قگه‌رایی
رواڵه‌تى، كه هیچ بوارێك ناهێڵێته‌وه بۆ عه‌قڵ و ئازادی. ٢. ئاڕاسته‌یه‌كى یه‌كتاپه‌رستیی
توند كه له ئایینى یه‌كتاپه‌رستیه‌وه بۆى ماوه‌ته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیشى
پێ به‌خشیوه. گرنگترین بابه‌تێكیش له بیری وه‌ههابیدا بریتیه له جیاكردنه‌وه‌ی
یه‌كتاپه‌رستی و فره‌په‌رستی و لق و به‌شه‌كانیان و فره‌په‌رستیی گه‌وره و بچوك و
یه‌كتاپه‌رستیی په‌روه‌ردگارێتی و یه‌كتاپه‌رستیی په‌رستراوێتی، ئیتر نوسراو و
بڵاوكراوه‌كانیان له بواری بیروباوه‌ڕدا بریتین له‌و كۆمه‌ڵه باس‌وخواسه.
ئه‌م
فاكته‌ره له سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی وه‌ههابیه‌تی سه‌عودیدا ئاشكرایه، به‌ڵام
نمونه‌ی تریش هه‌یه: - به‌شێكی
زۆر له جیهادیه‌كانی ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندیی رۆحی و ماددییان به (قوتابخانه‌ی
دیۆبه‌ندی) Deoband School (دار العُلُوم) ه‌وه هه‌بو(٢٦) كه له هیندستان بره‌وی هه‌بو، ئه‌م قوتابخانه‌یه ساڵی
(١٨٦٧) دامه‌زرابو و له‌ژێر كاریگه‌ریی پێشه‌وای ئایینی چاكساز (شاه وليّ الله) دا
بو، بۆیه ئه‌م قوتابخانه‌یه ئاڕاسته‌یه‌كی یه‌كتاپه‌رستیی زۆر توند و
ئۆرثۆدۆكسیی هه‌بو و ته‌نها زانسته ئایینیه‌كانی تێدا ده‌خوێنرا و بواره نوێیه‌كان
و ئه‌و بوارانه‌ی كه سه‌رده‌كێشن بۆ بیدعه(!) پشت گوێ ده‌خران، له‌گه‌ڵ سوربون
له‌سه‌ر پاكژكردنه‌وه‌ی ئیسلام له خۆماڵیبون و گه‌شه‌ی ناوچه‌یی و ناڕه‌سه‌ن و
بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسلامێكی پوخت و بێخه‌وش و رێگرتن له پیرۆزكردنی مه‌زارگا و
گۆڕی پیاوچاكه‌كان(٢٧) . مه‌لا (محه‌ممه‌د عومه‌ر) یش له بنه‌ڕه‌تدا قوتابییه‌كی
ئه‌م قوتابخانانه بو(٢٨).
- نمونه‌یه‌كی
تر له كاریگه‌ریی یه‌كتاپه‌رستیی توند و خودی رێبازی وه‌ههابی بۆ هێنانه‌كایه‌ی
توند‌وتیژی، چاكسازی ئیسلامی و سیاسه‌تمه‌داری هیندی (سيّد أحمد بارلوي) ـه (١٨٣١
مردوه) كه یه‌كێك بو له شوێنكه‌وتوانی (شاه وليّ الله) و، له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌مدا چو بۆ حه‌ج و له‌وێ كرایه‌وه به روی وه‌ههابیه‌تدا و گرتیه خۆی و
گه‌ڕایه‌وه بۆ هیندستان و بزوتنه‌وه‌یه‌كی پێك هێنا و پشتیوانی زۆری كۆ كرده‌وه،
ساڵی (١٨٢٤) یش جیهادی دژی بێباوه‌ڕان راگه‌یاند و پاشان ساڵی (١٨٢٦) یش هێزه‌كانی
دایان به‌سه‌ر هه‌رێمی (په‌نجاب) دا و سیخه‌كانیان كوشتار كرد، دواتر ساڵی (١٨٣٠)
یش پیشاوه‌ریان داگیر كرد و ده‌وڵه‌تێكیان پێك هێنا.. به‌ڵام بۆ ساڵی دواتر سه‌رۆكه‌كه‌یان،
واته سه‌یید ئه‌حمه‌د، كوژرا، دوای خۆیشی شوێنكه‌وته‌كانی له ناوچه
موسڵماننشینه‌كانی هیندستاندا چالاك بون و جیهادیان راگه‌یاند دژی داگیركه‌ری
ئینگلیزی(٢٩) .
- نمونه‌یه‌كی تریش هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك بو
له حاجیه‌كانی ئیندۆنیسیا كه له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌ردانی
مه‌ككه‌یان كرد و كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریی یه‌كتاپه‌رستیی وه‌ههابی و كاتێك گه‌ڕانه‌وه
ده‌ستیان دایه چالاكییه‌كی چاكسازی و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئایینیسیاسی پێك هات كه هه‌مان
دروشمه‌كانی وه‌ههابیه‌تی به‌رز كرده‌وه، له سه‌ره‌تایشدا كاره‌كانیان دژی خه‌ڵكی
ناموسڵمانی ناوخۆ بو، پاشان بونه به‌رهه‌ڵستكاری هۆڵاندیه‌كان، ئیتر له ساڵی
(١٨٢١) ه‌وه تا ماوه‌ی (١٥) ساڵ داگیركه‌ره هۆڵاندیه‌كان روبه‌ڕوی وه‌ههابیه‌كانی
سوماتره بونه‌وه(٣٠).
- هه‌ر له‌م
روه‌وه قسه له راده‌یه‌ك له كاریگه‌ریی وه‌ههابیه‌ت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سه‌نوسی
ده‌كرێت(٣١) .
- نمونه‌یه‌كی
تریش بزوتنه‌وه‌ی (شێخ عوسمانی فۆدیۆیی) (عثمان بن فُوْدِيْ) Shehu
Usman dan Fodio (١٧٥٤ - ١٨١٧) ـه له خۆرئاوای ئه‌فریقا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا(٣٢) ،
ئه‌م كه‌سه كه یه‌كێك بوه له سه‌رۆكه‌كانی گه‌لی فولانی Fulani یاخود فولبه Fulbe له سودان و نه‌یجیریا و گینیا و مالی...، و موته‌صه‌وویف و فه‌یله‌سوف
و چاكسازێكی شۆڕشگێر بوه، سه‌ردانی حیجازی كردوه و كه‌وتوه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی
وه‌ههابیه‌ت و پاشان له نێوان (١٨٠٤ - ١٨٠٨) دا رابه‌ری (جیهاد) بوه و له‌م باره‌یشه‌وه
كتێبی (نور الألباب) ی نوسی كه بانگه‌شه‌یه بۆ جیهاد، هه‌تا توانی ده‌وڵه‌تێكی
ئیسلامی دابمه‌زرێنێت كه ئیمپراتۆرێتیی فولانی بو و پایته‌خته‌كه‌ی شاری سۆكۆتۆ Sokoto بو كه ئێسته ده‌كه‌وێته وڵاتی نه‌یجیریاوه(٣٣) . له‌م چه‌ند نمونه‌یه‌یشدا سه‌رنجی ئه‌وه
ده‌ده‌ین كه بیری یه‌كتاپه‌رستی - جیهادی له پیاده‌كردنی توندوتیژیه‌وه دژی خه‌ڵكی
ناوخۆ ده‌ست پێ ده‌كات پاشان گه‌شه ده‌كات و ده‌بێته روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داگیركه‌ر..
ئه‌م دیارده‌یه‌یش ده‌كرێت بكرێته پێوه‌رێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی تێرۆر له به‌رگریی
نیشتمانی. واته هه‌ر میلیشیایه‌ك رابردوی له سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ناوخۆدا هه‌بێت
ئه‌گه‌ر بوه هێزێكیش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داگیركه‌ر سروشت و پێناسی تێرۆریستانه‌ی
خۆی له ده‌ست نادات.
٣. ئه‌و بیاباننشینى
«البَداوة» ى كه هه‌میشه هه‌ر به‌ڵا بوه به‌سه‌ر شارستانێتی و كۆمه‌ڵگاى نازپه‌روه‌ر
و ژیانى سه‌ر روباره‌كانه‌وه - ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه
له چوارچێوه‌ى وه‌ههابیه‌تدا هۆكارێك بوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه‌كه
ببێته یه‌كتاپه‌رستییه‌كى توندڕه‌و و ده‌مارگیر كه بگاته پله‌ى ره‌هایى له
توند‌وتیژی و سه‌پاندنى بیروباوه‌ڕدا. ئه‌م سێ فاكته‌ره ئه‌وه‌نده له یه‌ك
نزیكن تا راده‌ى ئه‌وه‌ى له كرۆكدا هه‌ر یه‌ك فاكته‌ر بن، چونكه بیاباننشینى
ئاڕاسته ده‌قگه‌راییه رواڵه‌تیه‌كه ده‌بوژێنێته‌وه، ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه‌كه‌ش
له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت، ئه‌م ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه‌ش جۆرێكه له رواڵه‌تیبون و
ساده‌كاری له بیركردنه‌وه‌دا و دژایه‌تیكردنى هونه‌ره، چونكه هونه‌ر هه‌ناسه
ده‌هێنێته‌وه به به‌رى دیمه‌نه هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌ڕه‌گه‌ز و جیاوازه‌كاندا. هه‌ر
ئه‌م ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه به هۆى بیاباننشینیه‌وه توندڕه‌وتر ده‌بێت یان له‌گه‌ڵیدا
هه‌ماهه‌نگه یان - هه‌ندێك جار - هه‌ر له بیاباننشینیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
٤. هه‌میشه شوێنكه‌وتوانی
ئه‌م رێبازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ملكه‌چكردنی
ناوچه‌كان و فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و و روبه‌ری ده‌سه‌ڵات به كار هاتون، دوای ئه‌وه‌ی
به بیركردنه‌وه‌ی توندڕه‌و گۆشیان ده‌كات و به به‌ڵێنی پاره و ده‌سكه‌وت ده‌یانكڕێت.
ئێسته‌ش گروپه تێرۆریستیه‌كان له لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه به كه‌ڵك ده‌هێنرێن
و خزمه‌ت به ئامانجی سیاسیی هه‌ندێك لایه‌نی دژ به گۆڕانكاریی سیاسی له ناوچه‌دا
ده‌كه‌ن.
٥. ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی
سه‌عودی مۆركی دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندنی هه‌ڵ گرتوه، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه خۆیان سه‌پاندوه
به‌سه‌ر هه‌مو ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا له‌و وڵاته‌دا.. به شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت ته‌نها
ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رنامه و نه‌خشه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كه. بۆیه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت
هاوڵاتیی سه‌عودی به ته‌واوی په‌راوێز كه‌وتوه، ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ش هه‌ستیی
نیشتمانی و هاوڵاتیبونی له لای هاوڵاتیان ون كردوه، به‌ڵكو چه‌مكی هاوڵاتیبون له‌سه‌ر
بنه‌مای لایه‌نگری بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌عودی داڕێژراوه‌ته‌وه و نیشتمان و وڵات بوه‌ته
بونێكی خێڵه‌كی - سه‌عودی. ئه‌م رژێمه خۆسه‌پێن و دیكتاتۆره‌ش ته‌نها پێكهاته‌ی
سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆسه‌پێن و توندوتیژ له كۆمه‌ڵگادا ده‌هێنێته
گۆڕێ و هه‌میشه په‌راوێزكه‌وتنی هاوڵاتیان له‌بارترین ژینگه ده‌خولقێنێت بۆ
توند‌وتیژی و توندڕه‌وی(٣٤) ، جگه له‌وه‌ی مێژوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌عودی هه‌ر له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا
هاتوه‌ته گۆڕێ، ته‌نها له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نزیكه‌ی میلیۆنێك مرۆڤــ هه‌ر له
خودی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا كوژراوه و پاكتاو كراوه(٣٥) ، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و شانشینیه‌ش له‌سه‌ر گردی كه‌للـه‌سه‌ری ئه‌و
میلیۆنه راوه‌ستاوه. هه‌روه‌كو رژێمی سه‌عودی ده‌نگی هه‌مو ئه‌وانه‌ی كپ كردوه
كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ چاكسازیی سیاسی و به شێوازی به‌ندكردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن
روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌ی ئایینیی ره‌سمی ده‌خاته
گه‌ڕ بۆ پاساودانی ئه‌و شێوازه سته‌مكارانه‌یه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یاندا، به
تایبه‌تی داواكارانی چاكسازیی ده‌ستوری كه زۆربه‌یان به بێ دادگاییه‌كی ئاشكرا و
دادگه‌رانه له به‌ندیخانه‌كان توند كراون(٣٦).
سه‌ره‌نجامیش تاك و گروپی توندڕه‌و و تێرۆریست به‌رهه‌م
دێن كه نه‌خشه ده‌كێشن بۆ زیانگه‌یاندن به دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی
بێگانه له وڵات‌دا، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانیش له داخی رژێمه‌كه لایه‌نگر و هاوسۆزن
له‌گه‌ڵ ئه‌م تاك و گروپه تێرۆریستانه‌دا. ئینجا كاتێك ئه‌م تاك و گروپه
تێرۆریستانه زیان ده‌گه‌یه‌نن به دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی
بێگانه له‌و وڵاته‌دا ئه‌و رژێمه ناچار به رێگه‌ی سه‌ركوتكردن و راوه‌دونان و
هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایش روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش زیاتر هه‌ڵوێسته‌كه
دژوارتر و قه‌یراناویتر ده‌كات و ژینگه‌ی له‌بارتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ توند‌وتیژی و
تێرۆر. ئه‌م فاكته‌رانه سه‌رجه‌م له رێكخراوێكی وه‌ههابیی وه‌كو
بزوتنه‌وه‌ی برایان «الإخوان» دا هاتنه دی كه بونه پێشه‌نگ و ئه‌زمونی یه‌كه‌م
بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئایینیی توندڕه‌وی چه‌كدار له ناوچه‌دا كه به كولتورێكی
ئایینیی توندڕه‌و گۆش ده‌كرێن و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به كه‌ڵك ده‌هێنرێن و سودیان
لێ ده‌بینرێت و دواتریش له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چن و یاخی ده‌بن و ده‌كه‌ونه ئه‌نجامدانی
كاری تێرۆریستی له وڵات‌دا بۆ زیانگه‌یاندن به حكومه‌ت و به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
هاوپه‌یمانانی.
ـــــــــــــــــــ
پەراوێز:
(١) بڕوانه: المختار، تأريخ المملكة العربية. ج. ١، ص. ٢١٣.
(٢) له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية
السعودية. ج. ١، الفصل ٢، ص‌ص. ٥٢، ٥٣.
( ٣ ) بڕوانه: صخر، آل سعود. ص‌ص. ١٨، ١٩.
هدم آثار المسلمين وترك آثار اليهود!! منتديات
الغريب، ٢٠٠٤.
آل سعود يدمّرون الأماكن المقدسة في مكة المكرمة. الحرمين،
المقالات و الدراسات.
القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٢: الجغرافية الوهابية.
هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌كات بۆ: المغربي، عمر عبد القادر، الآثار النبوية التي هدّمها الحكم
السعودي في المدينة المنورة.
( ٤ ) هدم آثار المسلمين وترك آثار اليهود.
( ٥ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
( ٦ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
( ٧ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج.
٢، الفصل ١٣، ص. ٢٢٩.
( ٨ ) ده‌رباره‌ی بارودۆخی كه‌مایه‌تیه مه‌زهه‌بیه‌كان له سه‌عودیه‌دا،
بڕوانه:
الحرية الدينية للمواطنين في السعودية. الحرمين،
الدراسات، المعهد السعودي، شبكة راصد الاخبارية ١٥ / ٣ / ٢٠٠٤.
الحسن، الشيعة في المملكة العربية
السعودية.
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج.
٢، الفصل ١٣، ص. ٢٢٨.
عبد الله، العلما‌ء و العرش. ص‌ص. ٣٢،
٣٣.
Schwartz, Stephen, Shariah
in Saudi
ArabiaShariah
in Saudi Arabia, Today and Tomorrow. Washington,
DC, February 2003. PP. 5, 6.
(٩ ) بڕوانه: الحرية الدينية للمواطنين في السعودية.
( ١٠ ) بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل
٣، ص. ٧٧.
( ١١ ) صخر، آل سعود. ص. ٢٣.
الأمين، كشف الارتياب. ص. ٣٤٨.
القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٣: التاريخ الوهابي.
ئاماژه ده‌كات بۆ: الخطيب،
صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص. ١٩٨، ١٩٩.
( ١٢ ) بريزار و داسكيه، ابن لادن. ٣٨.
حسن، عبد المنعم، حوادث الحج بين الماضي والحاضر، مقترحات أولية للحدّ من
الخسائر البشرية. الحرمين، المقالات و الدراسات.
القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٣:
التاريخ الوهابي.
( ١٣ ) فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص. ٧٧.
السعيد، تاريخ آل سعود. ص. ٢٣.
صخر، آل سعود. ص. ٩.
( ١٤ ) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل السابع: الفقه الحَشْوِيّ.
( ١٦ ) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل السابع: الفقه
الحَشْوِيّ. ئاماژه ده‌كات بۆ:
الحميد، عبد الكريم بن صالح، هداية
الحيران في مسألة الدوران. مطبعة السفير، الرياض. ص. ٣٢.
( ١٧ ) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٥: نماذج من فكر القيادة الوهابية الجانح.
ئاماژه ده‌كات بۆ: مجموع فَتاوَى و
رسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين. الفَتْوى رقم ٤٢٨، ج. ٣، ص. ١٥٣.
( ١٨ ) الياسيني، الدين و الدولة. ص. ١٣.
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج.
٢، الفصل ١٣، ص. ٢٣٨.
( ١٩ ) ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵی گه‌واهیده‌رانی یه‌هواهـ، بڕوانه:
المسيري، الموسوعة. مج. ٦، ج. ٢، الباب ٣، مُدْخَل: شهود يهوه.
Encycl. Britannica. Art. Jehovah's
Witness .
( ٢٠ ) لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم پڕۆتیستانتیزمی ئه‌مێریكاییه،
چونكه پڕۆتیستانتیزم له ئه‌مێریكادا چو به‌ره‌و ئه‌نجام و به‌رهه‌مه نێگه‌تیڤه‌كانی،
له‌وێ گروپه‌كانی (گه‌واهیده‌رانی یه‌هواه) و (ئه‌دڤێنتیسته‌كان) و (مۆڕمۆن) سه‌ریان
هه‌ڵدا. هه‌تاكو زاراوه‌ی Fundamentalism سه‌ره‌تا به‌و گروپه مه‌سیحیه توندانه وتراوه كه له
بنه‌ڕه‌تدا پڕۆتیستانتین.
( ٢١ ) بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل
٢، ص. ٥٥.
دي كورانسي، الوهابيون. ص. ٦٨.
( ٢٢ ) لێره‌دا مه‌به‌ست له (ئۆرثۆدۆكس) گروپی ئایینیی توند و
رواڵه‌تیه له پابه‌ندبونیدا به بنه‌ما و ده‌قه ئایینیه‌كانه‌وه، وه‌كو ئه‌و
جوله‌كه‌یه‌ی كه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی پاراستنی (شه‌ریعه‌ت) له ته‌وڕاتدا ده‌چێت
چه‌ند دێڕێك له شه‌ریعه‌تی ته‌وڕاتی له سه‌ر كاغه‌زێك ده‌نوسێته‌وه و له
بۆكسێكی بچوكدا به ناوچه‌وانی خۆیه‌وه هه‌ڵی ده‌واسێت! به‌ڵام زاراوه‌ی
(ئۆرثۆدۆكس) Orthodox له كه‌له‌پوری
مه‌سیحیدا جیاوازییه‌كی هه‌یه، كه ئۆرثۆدۆكس له جیهانی مه‌سیحیدا كلێساكانی
خۆرهه‌ڵات و خۆرهه‌ڵاتی ئورۆپا ده‌گرێته‌وه كه داب‌ونه‌ریتی خۆرهه‌ڵاتیی خۆیان
هه‌یه و نه ملكه‌چی كلێسای رۆمان به داب‌ونه‌ریته ئورۆپایی - لاتینیه‌كانیه‌وه
و نه چاكسازیه‌كانی كلێسای پڕۆتیستانتی ده‌یانگرێته‌وه.. به پێی ئه‌م زاراوه‌یه
ئه‌گه‌ر بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی جیهانی ئیسلامی وشه‌ی (ئۆرثۆدۆكس) به‌كار بهێنین ئه‌وا
ئاڕاسته‌ی رێبازی ئه‌شعه‌ری - صۆفی ده‌بێته ئۆرثۆدۆكس واته موسڵمانی ته‌قلیدی
یاخود ستاندارد «قياسيّ»، و وه‌ههابیه‌كانیش ده‌بنه پڕۆتیستانت!
( ٢٣ ) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٨: الولا‌ء الوهابي لمن؟!
( ٢٤ ) بێ گومان ئه‌مه ته‌نها فاكته‌رێك بو، فاكته‌رێكی تریش
ئه‌وه‌یه كاتێك ئۆپۆزیسیۆنێكی چه‌كدار له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوی وه‌كو ئه‌فغانستاندا،
له دوژمنه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه و رزگاریان ده‌بێت؛ هه‌ست به بۆشایی و
له‌ده‌ستدانی فرمانێك ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش چالاكیی میلیشیاكانیانه، بۆیه ده‌بنه
دوژمنی یه‌كتر و شه‌ڕی ناوخۆیی دروست ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌و میلیشیایانه
فرمانێكیان نه‌ماوه و ده‌بێت هه‌ڵ بوه‌شێرێنه‌وه.
( ٢٥ ) بڕوانه: القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٨. الفصل ٦: علما‌ء أهل السنة يجابهون الحشوية .
( ٢٦ ) بريزار و داسكيه، ابن لادن. ص.١٢.
( ٢٧ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
Encycl. Britannica. Art. Deoband
School.
( ٢٨ ) بريزار و داسكيه، ابن لادن. ص. ١٢.
( ٢٩ ) ده‌رباره‌ی (سيد أحمد بارلوي)، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ
العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٥، ص. ١١٤.
( ٣٠ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
( ٣١ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
( ٣٢ ) هه‌مان سه‌رچاوه.
( ٣٣ ) ده‌رباره‌ی (عوسمانی فۆدیۆیی) و ئیمپراتۆرێتیی فولانی،
بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٥، ص. ١١٤.
Encycl. Britannica. Arts. Usman dan
Fodio, Fulan, Fulani empire المنجد في الأعلام. مادتا (فوديو) و
(فلبة).
( ٣٤ ) بڕوانه: دور العائلة الحاكمة السعودية بين الإرهاب واحتمال تقسيم
البلاد. الحرمين، المقالات و الدراسات، شبكة راصد الاخبارية ١٣/٢/٢٠٠٥.
حديث لـ: ناجي حسن عبد الرزاق.
( ٣٥ ) صخر، آل سعود. ص. ٢٤.
( ٣٦ ) بڕوانه: دور العائلة الحاكمة السعودية بين الإرهاب و احتمال
تقسيم البلاد. حديث لـ: سعد الفقيه.
الرشيد، الدكتورة مضاوي، محاكمة دعاة الإصلاح في السعودية: السلفية السلطانية حاربت
البدع الدينية وكرَّست البدع السياسية. الحرمين، المقالات و الدراسات، القدس العربي ١٧/٥/٢٠٠٥.
شاهين، فايز، آل سعود والوهابية: لا يسقط أحدهما دون الآخر! الحرمين،
الدراسات، شبكة راصد الاخبارية ١١/١/٢٠٠٥.