سه‌روه‌ر پێنجوێنی
هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر هه‌یه كه ده‌رباره‌ی
(ئه‌هلی كیتاب) ـه واته (یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان)، كه جگه له هه‌ڵگیرساندنی
جه‌نگێكی ئایینیی بێ مانا هیچی تر نیه، ده‌ڵێت: (قاتِلوا الذين لا يؤمنون بالله
ولا باليوم الآخِر ولا يُحرِّمون ما حَرَّم اللهُ و رسولُه ولا يَدينون دِينَ
الحقّ من الذين أُوتوا الكتابَ، حتّى يُعْطوا الجزيةَ عن يد وهم صاغِرون) (التوبة:
٢٩)، ئه‌م ده‌قه یاسادانانه بۆ هه‌ڵمه‌تی ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌مایه‌تیه
ئایینیه‌كان (هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه زۆر له ئیسلامه‌وه نزیكن وه‌كو یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان)،
كه ده‌ڵێت كوشتاریان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن هه‌تا به ده‌ستی خۆیان سه‌رانه
ده‌ده‌ن به سه‌رشۆڕی! واته ئه‌گه‌ر به‌و سه‌رانه و سه‌رشۆڕیه ڕازی بون باشه
ئه‌گه‌رنا كوشتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا یان موسوڵمان ده‌بن یان ده‌كوژرێن!
ئاشكرایه كه ئه‌مه هیچ بوارێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هاوڵاتیان ناهێڵێته‌وه، به‌تایبه‌تی
كه ده‌قه‌كه جگه له جیاوازیی ئایینی هیچ بیانویه‌كی تر باس ناكات بۆ ئه‌و
كوشتار و توندوتیژیه، واته باسه‌كه باسی لایه‌نێكی به‌شه‌ڕهاتو نیه به‌ڵكو
باسی ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها ئایینیان جیاوازه و باوه‌ڕیان به‌و شتانه نیه كه
موسوڵمان باوه‌ڕی پێیه‌تی و ـ به قه‌ولی خۆی ـ له‌سه‌ر (ئایینی ڕاسته‌قینه) نین
واته موسوڵمان نین!
جگه له‌وه‌ی شێواندنی بیروباوه‌ڕی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانی
تێدایه: ده‌ڵێت ئه‌و كیتابیانه‌ی كه باوه‌ڕیان به خوا و ڕۆژی دوایی نیه! ئه‌مه
له كاتێكدا پێش ئیسلام یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان باوه‌ڕیان به خوا و ڕۆژی دوایی هه‌بوه
و ئیسلامیش قه‌رزباری ئه‌وانه له‌و بیروباوه‌ڕانه‌دا! زاراوه‌كانی (ئه‌ڵڵا) و
(ئاخیره‌ت) و (جه‌هه‌ننه‌م) و (جه‌ننه‌ت) و به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری زاراوه
ئیسلامیه‌كان ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی یه‌هودی و مه‌سیحییان هه‌یه و له ئه‌ده‌بیاتی ئایینیی
عیبری و ئاڕامی و سوریانیه‌وه هاتون [له‌م لایه‌نه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌لفۆنس
مینگانا هه‌یه به‌ناوی (كاریگه‌ریی سوریانی له‌سه‌ر شێوازی قورئان)، كه وه‌رمگێڕاوه
بۆ عه‌ره‌بی و كوردی له‌گه‌ڵ په‌راوێز و لێكۆڵینه‌وه‌دا].. جگه له‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك
ده‌قی تر له قورئاندا هه‌ن كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به كوشتن (قتل) ی بێ كۆت و مه‌رجی
فره‌په‌رستان (مشركین) [كه مه‌به‌ستی فره‌په‌رسته‌كانی مه‌ككه‌یه، به‌ڵام هه‌ر
ئایینێك له ئایینه ئیبراهیمیه‌كانه‌وه نزیك نه‌بێت به فره‌په‌رستی پۆلێن ده‌كرێت
و ئه‌مه‌ش بازنه‌ی فره‌په‌رستان فراوان ده‌كاته‌وه.
به‌م شێوه‌یه‌ش شوێنكه‌وته‌ی
هه‌مو ئایینه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه جگه له ئیسلام و ئایینی یه‌هودی و مه‌سیحی
و تا ڕاده‌یه‌كیش صابیئی و ـ ڕه‌نگه ـ زه‌رده‌شتی كه پێی وتراوه مه‌جوسی..] و
ده‌ڵێت له هه‌ر شوێنێك فره‌په‌رستانتان به‌ر ده‌ست كه‌وتن؛ بیانكوژن، ئه‌و ده‌قانه‌ش:
(و اقتلوهم حيث ثـَقِفْتُمُوهُم) (البقرة: ١٩١)، (.. فإن تَوَلَّوا فخُذُوهم و
اقتلوهم حيث وجدتموهم..) (النساء: ٨٩)، ده‌قێكی تریش (كه له ڕابردودا پێی وتراوه
ئایه‌تی شمشێر "آية السيف") به هه‌مان شێوه ده‌ڵێت له هه‌ر شوێنێك
فره‌په‌رسته‌كانتان به‌ر ده‌ست كه‌وتن؛ بیانكوژن و بیانگرن و ئابڵوقه‌یان بده‌ن و
بۆسه‌یان بۆ دابنێن، جا ئه‌گه‌ر موسوڵمان بون باشه ئه‌گه‌رنا بیانكوژن: (..
فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم و خُذُوهم و احصُروهم و اقعُدوا له‌م كلَّ مَرْصَد،
فإن تابوا و أقاموا الصلاة و آتوا الزكاة فخلّوا سبيلَهم..) (التوبة: ٥)، بۆیه یه‌كێك
له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كه ئه‌وه بوه كه نابێت فره‌په‌رست
له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بمێنێت: یان موسوڵمان ده‌بێت یان كوشتار ده‌كرێت، هه‌ر
وایش بو.
ئینجا ئه‌وه‌ی قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كاته‌وه
ئه‌وه‌یه كه له كه‌له‌پوری ئیسلامی و (عیلمه ئایینیه‌كانی ئیسلام) دا ساخ بوه‌ته‌وه
كه ئه‌و (ئایه‌تی شمشێر) ـه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كرد و هاوشێوه‌كانی (له سوره‌تی ته‌وبه
و نیسا‌ء و مائیده و ته‌حریم و فه‌تح) هه‌مو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قۆناغی مه‌ككه‌یان
به‌تاڵ كردوه‌ته‌وه كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به نه‌رمی و لێبوردن و پێكه‌وه‌ژیان! هه‌تاكو
ئایه‌تی (لا إكراه في الدين) (البقرة: ٢٥٦) كه دڵی پێ خۆش ده‌كه‌ین ئه‌ویش به‌پێی
كه‌له‌پوری ئیسلامی و بڕوای زۆرێك به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه به ئایه‌ته‌كانی (التوبة:
٧٣، ١٢٣، التحریم: ٩، الفتح: ١٦) كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به كوشتاری بێباوه‌ڕان و
توندبون به‌رامبه‌ریان و به‌رامبه‌ر دوڕوان و زۆركردن لێیان [به‌پێی بڕوایه‌كی
تریش، بۆ نمونه لای ئیبن جه‌ریری طه‌به‌ری، ده‌قی (لا إكراه في الدين) ته‌نها ئه‌هلی
كیتاب واته یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئیتر فره‌په‌رست و كه‌سی بێباوه‌ڕ
و بێئایین هه‌مویان زۆریان لێ ده‌كرێت تا موسوڵمان ده‌بن یان كوشتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت!
به‌م پێیه ئایه‌ته‌كه به‌تاڵ نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئیتر مایه‌ی دڵخۆشی نیه
چونكه ته‌نها ده‌یه‌وێت بڵێت كاتێك یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان سه‌رانه‌یان دا و سه‌رشۆڕییان
قبوڵ كرد؛ ئیتر زۆریان لێ مه‌كه‌ن بۆ موسوڵمانبون!].
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی خه‌ڵكانێكی دوڕو
و ئاژه‌وه‌گێڕ، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له هه‌ر شوێنێك به‌ر ده‌ست كه‌وتن
بیانكوژن: (ستجدون آخَرين يُريدون أن يأمَنوكم و يأمَنوا قومَهم، كُلَّما رُدُّوا
إلى الفتنة أُركِسوا فيها، فإن لم يعتزلوكم و يُلْقُوا إليكم السَّلَم و يَكُفُّوا
أيديَهم فخُذُوهم و اقتلوهم حيث ثـَقِفْتموهم..) (النساء: ٩١)، (.. ملعونين أينما
ثـُقِفوا أُخِذوا و قُتـِّلوا تقتيلا) (الأحزاب: ٦١)، هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر به هه‌مان
شێوه ده‌ڵێت سزای ئه‌وانه‌ی دژی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌جه‌نگن و خراپه‌كاری
ده‌كه‌ن (ئه‌م دژایه‌تیكردن و خراپه‌كاریه‌ش ده‌كرێت به جۆره‌ها شێوه لێك بدرێته‌وه
و به‌سه‌ر لایه‌ن و كه‌سانی جۆراوجۆردا بسه‌پێنرێت)؛ ئه‌وه‌یه: بكوژرێن یان هه‌ڵ
بواسرێن به داردا یان ده‌ست‌وقاچیان ڕاست‌وچه‌پ ببڕدرێت یان دور بخرێنه‌وه له
وڵات و له دنیادا سه‌رشۆڕن و له جیهانی دواییدا سزای سه‌ختیان هه‌یه: (إنما
جزاءُ الذين يحاربون اللهَ و رسولَه و يَسْعَون في الأرض فسادا أنْ يُقَتَّلوا أو
يُصَلَّبوا أو تُقَطَّع أيديهم وأرجلُهم مِن خِلافٍ أو يُنْفَوا من الأرض، ذلك له‌م
خزي في الدنيا و له‌م في الآخرة عذاب عظيم) (المائدة: ٣٣).
به ڕاستی شتێكی سه‌یر و نێگه‌تیڤ و
خراپه له كتێبێكی ئایینیی پیرۆزدا ئه‌و هه‌مو فه‌رمانی كوشتار و كوشتنه هه‌بێت،
كه ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بن به حاڵه‌تی جه‌نگیشه‌وه هه‌ر سه‌یره كتێبێكی ئایینی
ببێته كتێبی جه‌نگ و فه‌رمانی سه‌ربازی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌راورد بكه‌یت به
وته‌یه‌كی ئینجیل كه ده‌ڵێت: (دوژمنه‌كانی خۆتان خۆش بوێت، مامه‌ڵه‌ی جوان بكه‌ن
له‌گه‌ڵ ڕقه‌به‌ره‌كانتان، داوا بكه‌ن پیرۆزی و پیت‌وفه‌ڕ دابه‌زێت بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی
نه‌فره‌تتان لێ ده‌كه‌ن، نزا بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن..)
(ئینجیلی لوكا: ٦: ٢٧، ٢٨)؛ ده‌بینیت جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه به شێوه‌یه‌ك
بواری به‌راوردكردنیان نیه. هه‌رچه‌ند فه‌رمانڕه‌وایه‌كی مه‌سیحی له مێژودا شك
نابه‌ین ئه‌و وته‌یه‌ی ئینجیلی جێبه‌جێ كردبێت، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و دو جۆره
ڕێنومایی و فێركاریه دو جیهان و جیهانبینیی ته‌واو جیاوازن (مه‌سیحیه‌ت به‌و ڕه‌گ‌وڕیشه
گنۆستیكی و عیرفانیه‌ی كه هه‌یه‌تی له ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیدا وه‌كو ئه‌و
وتانه‌ی دراونه‌ته پاڵ مه‌سیح؛ فیكرێكی لێبورده‌ی ئایدیالی ده‌بینینه‌وه كه به‌ته‌واوی
جیاوازه له ئایینه شه‌ریعه‌تیه‌كان).
هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین له
قورئاندا هه‌ڵنان هه‌یه بۆ (توندوتیژی) دژی ئه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕیان جیاوازه،
واته خودی چه‌مكی (توندوتیژی) دژی خه‌ڵكانی جیاواز له بیروباوه‌ڕدا دوپات ده‌كرێته‌وه
و وه‌كو پله‌وپایه و ڕه‌وشتێكی باڵا و (فه‌زیله‌ت) ێك باس ده‌كرێت. بۆ نمونه ده‌ڵێت: زۆر بۆ بێباوه‌ڕان و دوڕوان بهێنه و ڕه‌ق و
زبر به به‌رامبه‌ریان و سه‌رنجامیشیان دۆزه‌خه: (يا أيّها النبي! جاهِد
الكُفّارَ و المنافقين و اغلُظ عليهم، و مأواهم جهنم و بئس المصير) (التوبة: ٧٣)
(التحریم: ٩).
ـ هه‌روه‌ها كه ده‌ڵێت: بجه‌نگن دژی
بێباوه‌ڕان ئه‌وانه‌یان لێتانه‌وه نزیكترن و با ڕه‌قی و توندی و زبرییه‌كتان لێ
ببینن: ( .. قاتِلوا
الذين يَلُونَكم من الكُفَّار و لْيَجِدُوا فيكم غِلْظةً) (التوبة: ١٢٣)، واته ئه‌م
ده‌قه مرۆڤی موسوڵمان هه‌ڵ ده‌نێت كه جه‌نگ و كوشتاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌دا
بێت كه دراوسێن و به‌وانه ده‌ست پێ بكه‌ن كه نزیكترن! (ئه‌مه بۆیه توندوتیژیی
ئیسلامیه‌كانی هه‌ر وڵاتێك سه‌ره‌تا توشی خه‌ڵكی ناوخۆ و كه‌مایه‌تیه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
وڵاتی خۆیان ده‌بێت ئینجا یاخی ده‌بن و ده‌بنه دوژمنی خۆرئاواییه‌كان!) ئینجا ده‌ڵێت
به‌رامبه‌ریان توندی و زبری بنوێنن. هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر هه‌مان چه‌مك
دوپات ده‌كاته‌وه و كاتێك ئاكار و سیفاتی موسوڵمانی خوازراو و باڵا ده‌ژمێرێت؛ ئه‌وه
له‌بیر ناكات كه بڵێت: موسوڵمانانی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا توند و زبرن
و له‌نێو خۆیاندا میهره‌بان و به‌سۆزن: (أشِدّاءُ على الكفار رُحَماءُ بينهم..)
(الفتح: ٢٩).
به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین له قورئاندا
چه‌مكی (ئیرهاب) و تۆقاندن ئاماده‌یی هه‌یه و مرۆڤی موسوڵمان هه‌ڵ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی
هێز ئاماده بكات بۆ تۆقاندن (ئیرهاب) ی ئه‌وانه‌ی كه ناویان ده‌نێت (دوژمنی خوا
و دوژمنی خۆتان): (و أعِدُّوا له‌م ما استطعتم مِن قوة و مِن رِباط الخيل تُرْهِبون
به عدوَّ الله و عدوَّكم..) (الأنفال: ٦٠)، ئه‌م وته‌یه هه‌رچه‌ند باسی ئاماده‌كاریی
سه‌ربازی و جه‌نگه به‌ڵام چه‌مكه‌كانی (دوژمنی خوا و دوژمنی خود) و هه‌روه‌ها
(هێز) و (جه‌نگ) و به هه‌مان شێوه (تۆقاندن) كۆمه‌ڵێك چه‌مكی لاستیكین و پێناسه‌ی
جیاواز هه‌ڵ ده‌گرن و ده‌كرێت له هه‌مو كێشمه‌كێشێكی سیاسی یان ئایینی یان هه‌تاكو
خێڵه‌كی و تایفی یان ئابورییشدا به‌كار بهێنرێن، هاتنی ئه‌م چه‌مكانه و
دوپاتكردنه‌وه‌ی ئامانجی تۆقاندن و ترساندن له ده‌قێكی ئایینیی پیرۆزدا كێشه و
ئاڵۆزیی زۆر دروست ده‌كات (بڕوانه كه ئه‌م ده‌قه وه‌كو به‌رنامه و دروشمی بنه‌ڕه‌تیی
گروپه ئیسلامیه چه‌كداره‌كان وایه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئه‌زمونم هه‌بێت بڕوام وایه
هه‌مو كه‌سێكی جیهادی ڕه‌نگه ڕۆژی جارێك ئه‌م ده‌قه بڵێته‌وه).