غەزا وه‌ههابیه‌كان پێشینەی مێژویی و ڕۆحیی غەزاکانی قاعیدە و داعش
سەروەر پێنجوێنی
به درێژایی سه‌ده‌ی (١٨ ز.) و (١٩ ز.) میلیشیای وه‌ههابی
سه‌رگه‌رمی هێرش و كوشتار و تاڵان بوه له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ریدا،
چونكه هه‌مو خه‌ڵكیان به فره‌په‌رست «مُشرِك» داده‌نا و فره‌په‌رستیش به پێی
بیری ئایینیی ئه‌وان خوێن و ماڵ و ژن و منداڵی حه‌ڵاڵه بۆیان، ئه‌میری دیرعییه
(لە بنەماڵەی سەعودی) بۆ فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وت
هێرشه‌كانی ڕێك ده‌خست. ده‌كرێت لێره‌دا به پێی شوێنه‌كان ئاماژه‌یه‌كی خێرا بكه‌ین
بۆ دزێوترین هێرشی وه‌ههابیه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵی هه‌مو نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ری
(ئه‌م هێرشانه‌یش هه‌مویان چوارچێوه‌ی سیاسی و ناوچه‌یی و خێڵه‌كیی خۆیان هه‌یه
كه لێره‌دا ناتوانین ئه‌و چوارچێوه و باكگراوندانه هه‌مویان یه‌كاڵا بكه‌ینه‌وه).
یه‌كه‌م هێرش له سه‌رده‌می موحه‌ممه‌دی
کوڕی عه‌بدولوه‌ههابدا مێژونوسی سه‌عودی-وه‌ههابیه‌كان
(عُثمان بن بِشْر النجدي الحنبلي) (١٨٠٠ - ١٨٧٣) له مێژوه‌كه‌یدا (عُنْوان
المَجْد في تأريخ نَجْد) كه وه‌ههابیه‌كان شانازیی پێوه ده‌كه‌ن و ستایشی ده‌كه‌ن،
ده‌گێڕێته‌وه كه یه‌كه‌م هێرش و غه‌زا «غَزْوة» ێك كه به هه‌ڵنانی موحه‌ممه‌دی
کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب ڕێك خرا؛ حه‌وت سوار ئه‌نجامیان دا كه هێرشیان كرده سه‌ر
كۆمه‌ڵێك ده‌شته‌كی و به هه‌ندێك ده‌سكه‌وته‌وه و به‌بێوه‌یی گه‌ڕانه‌وه!(١)
هێرشی سه‌ر شارۆچكه‌ی عویه‌ینه
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌میری دیرعییه
پشتیوانیی له موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب كرد و هێرشه‌كانیان ده‌ست پێ كرد،
موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب جه‌نگی له دژی خزمی خۆی ئه‌میری عویه‌ینه
(عثمان بن حَمَد بن معمّر) ڕاگه‌یاند، چونكه ده‌ترسا كه پشتگیریی دوژمنه‌كانیان
بكات و تۆمه‌تباریشیان كرد به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای ئه‌حسائدا ڕێ كه‌وتوه
دژی سه‌عودی-وه‌ههابیه‌كان. سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند كه بێباوه‌ڕ و فره‌په‌رست «مشرك»
ـه، ئینجا هێرشی كرده سه‌ر عویه‌ینه و عوثمانیان له مزگه‌وته‌كه‌ی خۆیدا دوای
به‌جێهێنانی نوێژی (جمعة) كوشت!(٢) له كاتێكدا پێشتریش عوثمان سه‌ردانی موحه‌ممه‌دی کوڕی
عه‌بدولوه‌ههابی كردوه و تكای لێ كردوه بۆ ئاشتبونه‌وه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی
ناكۆكی، چونكه ده‌ترسا به هۆی ئه‌و ناكۆكیه‌وه خه‌ڵكی عویه‌ینه دوچاری كوشتار
و تاڵان ببن، به‌ڵام موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب تكاكه‌ی ڕه‌ت كردوه‌ته‌وه(٣) .
دوای ئه‌وه‌ش كه‌سێكی وه‌ههابییان
كرد به فه‌رمانڕه‌وا له شارۆچكه‌كه‌دا و دواتر كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕین به‌سه‌ر
فه‌رمانڕه‌وا وه‌ههابیه‌كه‌دا؛ هێرشێكی تریان كرده سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی كه ئه‌م
جاره پیاوه‌كانیان كوشت و ماڵه‌كانیان وێران كرد و دره‌خته‌كانیان سوتاند و ژنه‌كانیان
و هه‌روه‌ها مه‌ڕوماڵاته‌كانیان به ده‌سكه‌وت برد! به‌ڵكو دواتر شارۆچكه‌كه‌یان
به ته‌واوی خاپور كرد و موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب قه‌ده‌غه‌ی كرد جارێكی
تر دروست بكرێته‌وه، بۆیه تا ئێستاش دوای زیاتر له (٢٥٠) ساڵ وێرانه‌یه!
دواتریش موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب وای بڵاو كرده‌وه كه شاری عویه‌ینه به
هێرشی ڕه‌وه كوللـه وێران بوه! ئه‌و كوللـه‌یه‌ی كه له بیاباندا هیچی ده‌ست
ناكه‌وێت و هه‌مو ساڵێك بیاباننشینه‌كان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕانیی ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری لێ عه‌مبار بكه‌ن!(٤)
هێرشی سه‌ر شاری ریاض
وه‌ههابیه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی موحه‌ممه‌دی
کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب ساڵی (١٧٧٣) هێرشیان كرده سه‌ر شاری (الرياض)، له كاتێكدا
خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێبازی حه‌نبه‌لی بون! موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب پێشتر
له كاروباری جیهاددا چل هه‌زار موحه‌ممه‌دییه (دراوێكی ناوخۆیی بوه) قه‌رزار
ببو له ده‌سكه‌وتی داگیركردنی (الریاض) دایه‌وه! دواتر شوێن فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه
(دهّام بن دوّاس) كه‌وتن و كوشتیان(٥).
سوریا
ساڵی (١٨١٠) هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر
كۆمه‌ڵێك گوندی ده‌وری (المزيريب) و (بصرى) و تاڵانیان كردون دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌یان
كۆڕه‌ویان كردوه، جگه له‌وه‌ی له‌و ناوچانه چه‌ندین كه‌سیان كوشتوه و ترس و
تۆقینێكی زۆریان بڵاو كردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا هێرشیان كردوه‌ته
سه‌ر شاری (حَوْران) له سوریا و تاڵان و سوتاندن و ڕوخاندن و كوشتارێكی زۆریان
تێدا كردوه و ژن و منداڵیان به ده‌سكه‌وت بردوه. به‌ڵكو هێرشه‌كانیان گه‌شتوه‌ته
شاری (حه‌ڵه‌ب) و ڕێگای نێوان سوریا و عێراقیان بڕیوه. هه‌روه‌ها پێشتریش ده‌وروبه‌ری
ساڵی (١٧٩٩) به سه‌رۆكایه‌تیی (عثمان المضايفي) هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر خێڵی
(هذيل) و (اللفاع) له سوریا و پیاوانێكی زۆریان لێ كوشتون و ژنیان بردون، تا ملكه‌چ
بون و داوای ڕێكه‌وتنیان لێ كردون و ناچار بونه‌ته وه‌ههابی!(٦)
ناوچه‌ی شەممەر له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی
ده‌وروبه‌ری ساڵی (١٧٩٢) له هێرشی
(الشقرة) دا ده‌چنه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خێڵی ناوچه‌ی (شمّر) و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ریان
و سامانێكی زۆریان لێ ده‌ستێنن: زیاتر له هه‌شت هه‌زار وشتر و هه‌مو مه‌ڕ‌وماڵات
و كه‌ل‌وپه‌لێكیان، چه‌ند كه‌سێكیشیان لێ كوشتون. هه‌روه‌ها هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر
خێڵه‌كانی (الظفير) و (آل بعيج) و (آل زقاريط) هه‌ر له‌و ناوچه‌یه(٧).
طائیف
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا
شاری طائیف له ژێر ده‌ستی شه‌ریف (غالِب) فه‌رمانڕه‌وای مه‌ككه‌دا بو، له نێوان
شه‌ریف غالیب و وه‌ههابیه‌كاندا په‌یماننامه‌ی ئاشتی و ته‌بایی هه‌بو به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان
ناپاكییان كرد و ساڵی (١٨٠٢) هێرشیان كرده سه‌ر و دوای به‌رگریی سێ ڕۆژ چونه
ناوی و كوشتاری خه‌ڵكه‌كه‌یان كرد به‌بێ جیاوازی، له مزگه‌وته‌كان و له ماڵه‌كانیشدا
خه‌ڵكیان كوشتوه، شوێن ئه‌وانه‌ش كه‌وتن كه ڕایان‌كرد و پێیان گه‌یشتن و زۆربه‌یان
كوشتن، په‌یمانی سه‌لامه‌تییان دا به كۆمه‌ڵێك به‌ڵام كه خۆیان دا به ده‌سته‌وه
له ملی هه‌ندێكیان دا! ئه‌مه هه‌موی جگه له‌وه‌ی ژن و منداڵی شاره‌كه‌یان به
دیلی برد و تاڵانییه‌كی بێ‌شوماریان برد و ده‌شته‌كی له هه‌مو لایه‌كه‌وه ده‌چون
بۆ طائیف بۆ تاڵانی و ناو ماڵه‌كانیشیان تا بنچینه هه‌ڵ ده‌كه‌ند به‌دوای ئه‌و
زێڕ و زیوه‌دا كه وترابو له ژێر ماڵه‌كاندا شاردویانه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌زاران
كتێبیان له‌ناو برد!(٨)
مه‌ككه و مه‌دینه
دوای ئه‌وه‌ی قه‌سابخانه‌كه‌ی طائیف
هه‌مو خه‌ڵكی حیجازی تۆقاند، ڕاسته‌وخۆ ڕویان كرده مه‌ككه و هه‌مان ساڵی (١٨٠٢)
یان ساڵی (١٨٠٣) به‌بێ به‌رگری چونه ناوی و ده‌ستیان كرد به كوشتن و به‌دیلگرتنی
هه‌ر كه‌سێك تێپه‌ڕیایه و ملكه‌چیان نه‌بوایه، جگه له‌وه‌ی گه‌لێك گومه‌ز (وه‌كو
گومه‌زی بیری زه‌مزه‌م و گومه‌زه‌كانی ده‌وری كه‌عبه و هه‌ر شتێكی تر له كه‌عبه
به‌رزتر بوایه) و گۆڕیان ڕوخاند، هه‌روه‌كو - له لایه‌ن دو سه‌ركرده‌یانه‌وه:
(عثمان المضايفي) و (ابن شكبان) - كه‌وتنه كوشتن و ڕێگرتنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌هاتن
بۆ مه‌ككه بۆ حه‌ج، بۆیه خه‌ڵكی حیجاز حه‌جیان نه‌كرد، هه‌روه‌كو كه‌ژاوه
میسریه‌كه‌یان سوتاند كه هه‌مو ساڵێك میسر ده‌ینارد و هێمای كۆبونه‌وه‌ی حاجیان و
ده‌ستپێكردنی حه‌ج بو، هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ش له شامه‌وه هاتبون بۆ حه‌ج گه‌ڕانه‌وه.
جگه له‌مانه‌ش له مه‌ككه‌دا قات‌وقڕی داكه‌وت و خه‌ڵك خشڵ و زێڕ و زیویان به هه‌رزان
ده‌فرۆشت بۆ كڕینی هه‌ندێك خۆراك، له ڕێگه‌وبانه‌كانیشدا لاشه‌ی منداڵ كه‌وتن، -
وه‌كو ده‌ڵێن - نرخی گۆشتی كه‌ر و سه‌گ و مردار به‌رز بوه‌وه و پێسته‌یشیان ده‌خوارد.
له‌به‌ر هه‌مو ئه‌مانه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له‌وه زیاتر له‌ناو نه‌چن شه‌ریف
غالیب به ته‌واوی شاره‌كه‌ی دا به ده‌سته‌وه و ملكه‌چی داواكانیان بو. دوای ئه‌وه‌ش
كه مه‌ككه‌یان به‌جێ هێشت شه‌ریف غالیب گه‌ڕایه‌وه بۆی، ویستی طائیفیش بگرێته‌وه
بڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بو دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت جیدده‌ی پاراست له هێرشه‌كانیان.
هه‌روه‌كو ساڵی (١٨٠٤) مه‌دینه‌شیان داگیر كرد دوای ئابڵوقه‌ی ساڵ و نیوێك و بڕینی
ئازوخه له شاره‌كه، ساڵی (١٨٠٥) یش له وه‌رزی حه‌جدا جارێكی تر چونه‌وه شاری
مه‌ككه و ئه‌م جاره‌یش هه‌ندێك گومه‌زی تریان ڕوخاند، جگه له‌وه‌ی ڕایان‌گه‌یاند
له ناو حاجیه‌كاندا كه ساڵێكی تر كه‌س ناتوانێت بێت بۆ حه‌ج ئه‌گه‌ر ڕیش تاشراو
بێت! ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌یان خوێنده‌وه: (يا أَيُّها الَّذين آمنُوا! إِنَّما
الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ، فَلاَ يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ
هذا) (التوبة: ٢٨)!! جگه له كۆمه‌ڵێك مه‌رجی بێمانای تر وه‌كو ئه‌وه‌ی به ده‌نگی
به‌رز ناوی خوا نه‌به‌ن و نه‌ڵێن (يا محمّد) و هه‌ر حاجییه‌ك ده‌بێت ده پاوند
«جُنَيْه» ی زێڕ سه‌رانه بدات و هه‌ر یه‌كه له ئه‌میری حه‌جی میسری و شامی هه‌مو
ساڵێك ده كه‌نیز و ده نۆكه‌ر بهێنێت بۆ ئه‌میری دیرعییه به مه‌رجێك ڕه‌نگیان
سپی بێت! ئینجا هه‌مو خزمه‌تچی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی حه‌ڕه‌می مه‌ككه‌یان ده‌ر كرد
و دواتریش له مه‌دینه هه‌مو گه‌نجینه‌كانی ژوری گۆڕی پێغه‌مبه‌ریان تاڵان كرد(٩).
عێراق
چه‌ندین هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر عێراق
و ساڵانێكی زۆر باجی سه‌ریان سه‌ندوه له عێراقدا و تاڵانییه‌كی زۆریان له به‌غداد
بردوه، هه‌تاكو گه‌شتونه‌ته كوردستان و ماڵ‌وسامانێكی زۆریان له خه‌ڵك سه‌ندوه(١٠) . له‌م هێرشانه: ساڵی (١٧٩٨) هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر (سوق
الشیوخ) و (الأبيض) و كوشتار و تاڵان‌كردنێكی زۆریان تێدا كردوه. ساڵی (١٨٠١)
یاخود (١٨٠٢) یش وه‌ههابیه ده‌شته‌كیه‌كانی نه‌جد به ئه‌ندازه‌ی دوازده هه‌زار
ده‌شته‌كی به سواری شه‌ش هه‌زار وشتر(!) هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاری كه‌ربه‌لا و
ئابڵوقه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌چنه ناوی و كوشتارێكی بێ‌وێنه‌ی تێدا ده‌كه‌ن كه ڕوباری
خوێنی تێدا هه‌ستاوه و له بازاڕ و له ماڵه‌كاندا خوێنیان ڕشتوه و ئه‌وانه‌ش كه
هاتبون بۆ سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان له ئێرانیه‌كان ده‌كوژرێن. سه‌رجه‌م
(٢٠٠٠)، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن (٣٠٠٠) یان (٤٠٠٠)، كه‌سیان كوشتوه له ژن و پیاو و
منداڵ، به شێوه‌یه‌ك ته‌نها ئه‌وانه ده‌رچون كه هه‌ڵ‌هاتن و گیانی خۆیان ڕزگار
كرد، جگه له‌وه‌ی هه‌مو ماڵ‌وسامان و گه‌نجینه و زێڕ و زیو و چه‌ك و كه‌ل‌وپه‌ل
و جل‌وبه‌رگ.. ی شاره‌كه و په‌رستگا و گۆڕه‌كانی تاڵان ده‌كه‌ن، كه چه‌ندین سه‌ده
بو مه‌شهه‌دی حوسه‌ینی ببوه گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له زێڕ و زیو و به‌ردی
به‌نرخ كه هاوشێوه‌ی له گه‌نجینه‌ی شای ئێرانیشدا نه‌بو. هه‌روه‌ها مزگه‌وت و
گۆڕی حوسه‌ینیشیان ڕوخاند.
وایان‌ده‌زانی گومه‌زه‌كه له زێڕه بۆیه كه‌وتنه هه‌ڵوه‌شاندنی!
به‌ڵام كه زانییان مسه و به زێڕ ڕوپۆش كراوه؛ وازیان لێ هێنا! ئینجا هه‌ر ئه‌و
ڕۆژه ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ به ده‌سكه‌وتێكی زۆره‌وه (باری چل هه‌زار وشتر) و به‌بێ
ئه‌وه‌ی یه‌ك جه‌نگاوه‌ریان له ده‌ست بچێت ده‌رچون! ئه‌مه له كاتێكدا كه (ته‌یموری
له‌نگ) (١٣٣٦ - ١٤٠٥ ز.) ی مۆغۆلی نه‌وه‌ی جه‌نگیز خان كه هێرشی كرده سه‌ر
عێراق؛ ده‌ستی نه‌برد بۆ مه‌شهه‌دی حوسه‌ینی! هه‌روه‌ها ساڵی (١٨٠٥) هێرش ده‌كه‌نه
سه‌ر كۆمه‌ڵێك شار و شارۆچكه و خێڵی باشوری عێراق وه‌كو شاره‌كانی (السماوة) و
(البصرة) و (الهنديّة) و خێڵه‌كانی (الزملات) و (الخزاعل)، هه‌رچه‌ند خه‌ڵكه‌كه
به‌رگرییان كردوه به‌ڵام زیانێكی زۆریان پێ گه‌یاندون و تاڵانییه‌كی زۆریان بردوه
و وێرانكاری و دره‌خت سوتاندنێكی زۆریان كردوه. هه‌روه‌ها ساڵی (١٨٠٦) هێرشیان
كردوه‌ته سه‌ر نه‌جه‌ف به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رگرییان كردوه و نه‌یانتوانیوه
شوراكه‌ی ببه‌زێنن. دواتر ساڵی (١٨١٠) هێرشێكی تریان كرده‌وه و ڕێگه‌یان بڕیوه و
كه‌وتونه‌ته تاڵانكردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هاتبون بۆ سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان
و نزیكه‌ی (١٥٠) كه‌سیان لێ كوشتون(١١) . بێ گومان ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر باشوری عێراق، به‌وه‌ی
كه خه‌ڵكی عێراقیان شه‌كه‌ت كرد و بونیادی ژێرینه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ناو برد؛
پێشه‌كییه‌ك بون بۆ داگیركردنی عێراق له لایه‌ن بریتانیه‌كانه‌وه.