غەزا وه‌ههابیه‌كان پێشینەی مێژویی و ڕۆحیی غەزاکانی قاعیدە و داعش
سەروەر پێنجوێنی
به‌حره‌ین
خێڵی (العتوب) له به‌حره‌ین باجی سه‌ر
«جزية» یان نه‌دا، ئیتر وه‌ههابیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و خه‌ڵكێكی زۆریان لێ
كوشتن و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یاندن. چه‌ندین جاری تریش هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر به‌حره‌ین،
له‌وانه له هێرشێكدا (١٤٠٠) كه‌سیان له خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشتوه به‌ڵام باروتی ناو
كه‌شتیی وه‌ههابیه‌كان ده‌ته‌قێته‌وه و به سوتان و به خنكان له‌ناو ده‌چن(١٣) .
كوه‌یت
چه‌ندین هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر كوه‌یت
و كوشتار و تاڵان و چه‌ته‌ییه‌كی زۆریان تێدا كردوه. هێرشی یه‌كه‌م له (١٧٩٠) دا
بوه، پاشان هێرشێكی تریشیان كردوه له (١٧٩٧) دا، هێرشی سێهه‌میش له (١٨٠٨) دا،
كه ئه‌م جاره‌یان گه‌شتونه‌ته (الجهراء). كاتێكیش خێڵی (العتوب) له كوه‌یت
[چونكه (آل صباح) له (العتوب) ـن] و به‌حره‌ین نایانه‌وێت باجی سه‌ر بده‌ن
جارێكی تر وه‌ههابیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌وه سه‌ریان و زیانی زۆریان پێ ده‌گه‌یه‌نن(١٤) .
قه‌ته‌ر
ساڵی (١٧٩٢) هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ته‌ر
و له‌وێ ڕێكه‌وتی نزیكه‌ی (٥٠) سوارێك ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان ده‌كوژن و ئه‌سپه‌كانیان
به ده‌سكه‌وت ده‌به‌ن. ساڵی (١٧٩٥) یش هێرشێكی تر ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه و
كۆمه‌ڵێكی زۆر وشتر به تاڵان ده‌به‌ن و له (الأحساء) ده‌یانفرۆشن. به‌ڵكو هه‌ر
له ساڵی (١٧٩٤) ه‌وه میلیشیای وه‌ههابی هێرشی كردوه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر، كاتێك به
سه‌رۆكایه‌تیی (ابن عفيصان) هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێڵی (العتوب) له (الزبارة) له
قه‌ته‌ر و ئابڵوقه‌یان ده‌ده‌ن و ناهێڵن هیچ هات‌وچویه‌ك بكه‌ن، هه‌تا ناچار بون
به سه‌ر‌وماڵه‌وه كۆچ بكه‌ن بۆ به‌حره‌ین، ئه‌وه‌ش له (١٧٩٧) دا، نه‌یشگه‌ڕانه‌وه
هه‌تا چونه سه‌ر ڕێبازی وه‌ههابی. جگه له‌وانه‌ش هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر زۆر
ناوچه‌ی تریش له قه‌ته‌ر وه‌كو ناوچه‌كانی خێڵه‌كانی (فريحة) و (الحويلة) و
(اليوسفية) و (الرويضة) و ئاژاوه‌یه‌كی زۆر ده‌نێنه‌وه(١٥) .
عومان
وه‌ههابیه‌كان هێرشی دڕندانه‌ی زۆریان
كردوه‌ته سه‌ر عومان. له‌وانه ساڵی (١٧٩٢) هێرشێكی توندیان كرده سه‌ر مێرگی
خێڵی (البريمي)، ئه‌وه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی (مطلق المُطَيْري) كه تا ئێستاش نمونه‌ی
دڕندایه‌تی و خراپه‌كاریه له لای عومانیه‌كان. دواتریش ساڵی (١٨٤٩) به سه‌رۆكایه‌تیی
(سعد بن مطلق المطيري) هێرشێكی تریان كرده‌وه كه جه‌نگی (العاتكة) ی لێ كه‌وته‌وه،
ئه‌مانه‌ش هه‌موی بۆ ملكه‌چ‌كردنی ئه‌و مێرگه بۆ ده‌سه‌ڵاتی وه‌ههابی، ئیتر خێڵه‌كانی
(النعيم) و (بن‌و كعب) و (بن‌و قتب) كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی كوشتار و تاڵانكردن و چه‌ته‌یی،
هه‌تا ناچار بون ملكه‌چیان ببن و باجی سه‌ر «جزية» یان بده‌نێ. دوای ئه‌وه مێرگی
(البريمي) یان كرده بنكه‌یه‌ك بۆ هێرش بۆ سه‌ر عومان. هه‌روه‌ها پێشتریش له
نێوان ساڵانی (١٨٠٧) و (١٨١٠) دا هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر عومان و جه‌نگێكی قورسیان
به‌رپا كرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری (صُحار) و ده‌وروبه‌ری كه پێشه‌واكه‌یان (عزان بن
قيس) بو، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر شاری (مسقط) كه (سعيد بن سلطان) فه‌رمانڕه‌وای بو، سه‌ره‌نجام
كوشتارێكی زۆریان لێ كردن و تاڵانییه‌كی زۆریان برد و چه‌ندین گوندیان زه‌وت كرد و
خه‌ڵكه‌كه‌یان ناچار كرد ملكه‌چی بیروباوه‌ڕ و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ههابیه‌كان ببن.
هه‌روه‌ها
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری (١٨١٠) ئینگلیز هێرشیان كرده سه‌ر شاری (شناص) له
عومان و هێزی ده‌ریایی بریتانی به بۆمباران خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان به ته‌واوی شه‌كه‌ت
كرد وه‌ههابیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی (مطلق المطيري) توانیان شاره‌كه بگرن. هه‌روه‌ها
ساڵی (١٨٦٥) له بنكه‌كه‌یانه‌وه له مێرگی (البريمي) هێرشیان كرده سه‌ر شاری
(صور) له خۆرهه‌ڵاتی عومان و داگیریان كرد و كوشتارێكی زۆریان تێدا كرد و ده‌ستیان
گرت به سه‌ر ماڵ‌وسامان و شت‌ومه‌كی بازرگانه‌كانیدا، به‌ڵام به ڕێكه‌وت هه‌ندێك
له بازرگانه‌كان له هیندیه-بریتانیه‌كان بون ئیتر كه‌شتیه جه‌نگیه بریتانیه‌كان
بۆمبارانیان كردن تا له شاره‌كه ده‌رچون. هه‌روه‌ها جارێكی تر هه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی
(مطلق المطيري) هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر شاره‌كانی (سمائل) و (بركاء) و (مطرح) و
كوشتار و تاڵانییه‌كی زۆریان كردوه، پاشان ڕویان كردوه‌ته شاری (مسقط) و نه‌یانتوانیوه
شوراكه‌ی ببه‌زێنن به‌ڵام ئه‌و ماڵانه‌یان سوتاندوه كه له ده‌ره‌وه‌ی شوراكه
بون(١٦) .
یه‌مه‌ن
وه‌ههابیه‌كان شاری (صنعا‌ء) یان داگیر
كردوه و زۆریان له خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشتوه و ماڵ‌وسامانی شاره‌كه‌یان به تاڵانی
بردوه و فه‌رمانڕه‌وایه‌كیان له خۆیان به‌سه‌ره‌وه داناوه، پاشان هێرشیان
كردوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی تر و له جارێكدا په‌نجا هه‌زار جه‌نگاوه‌ر ڕێك ده‌خه‌ن
بۆ هێرش. له‌م هێرشانه: هێرشی سه‌ر به‌نده‌ری (الحديدة) ساڵی (١٨٠٥)، هه‌روه‌ها
هێرشی سه‌ر به‌نده‌ری (اللحية) ساڵی (١٨١٠) كه به جه‌نگاوه‌رێكی بێشوماره‌وه
ئابڵوقه‌ی ده‌ده‌ن تا ده‌یگرن و زۆربه‌ی ئه‌و ماڵ‌وسامان و زێڕ و زیو و كاڵا و
مرواری و ئاوریشمه‌ی تێیدا بوه به‌تاڵان ده‌به‌ن، هه‌تا ده‌ڵێن هه‌ندێكیان
مرواریه‌كه‌یان هاڕیوه وایان زانیوه گه‌نمه‌شامیه! جگه له‌وه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی
ده‌كوژن و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیان به كوشتن و هۆكاری تر له ناو ده‌به‌ن و ئاگر
له شوێنه‌كه به‌رده‌ده‌ن(١٧) .
هێرش و تاڵانکاریه‌کانیان بە
"غەزا" و "جیهاد" و "فتوحات" دەزانی پێویست به دوپاتكردنه‌وه ناكات كه
وه‌ههابیه‌كان له‌م هێرشانه‌دا خۆیان به (مُجاهِد) ده‌ژمارد و هێرش و تاڵانكردنه‌كانیان
به (غَزَوات) داده‌نا و داگیركردنه‌كانیان به (فُتُوحات) ده‌زانی و ژێرده‌سته‌كانیان
به تازه موسڵمان له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌رچون له ده‌سه‌ڵاتیان به (رِدّة) ناو
ده‌برد.. وه‌كو بڵێیت سه‌رله‌نوێ ئیسلام هه‌نارده ده‌كه‌ن! مێژونوسه‌كانیان، وه‌كو
(عُثمان بن بِشْر النجدي الحنبلي) خاوه‌نی (عُنْوان المَجْد في تأريخ نَجْد) و
نوسه‌رێكی سه‌له‌فیی وه‌كو (حامد محمد الفقي)، هه‌میشه سوپای ئه‌و ده‌شته‌كیانه
به (موسڵمانان) ناو ده‌به‌ن!(١٨) زاراوه‌كانی (جُنْد الإسلام) و (جُنْد التوحيد) و (جَيْش
التوحيد) سه‌ره‌تا به سوپای ئه‌و بیاباننشینانه وتراوه (١٩) ئینجا بۆ هه‌ندێك گروپی تری هاوشێوه و هاومه‌شره‌ب
خوازراوه!
شایه‌نی باسه سوربونی وه‌ههابیه‌كان له‌سه‌ر كوفراندنی
هه‌مو خه‌ڵكی جیاواز له خۆیان و زه‌وتكردن و زایه‌كردنی خوێن و ژن و ماڵ‌وسامانیان،
وای كردوه كه گه‌لێك له موسڵمانان (ی جیاواز له‌وان) به (خەواریج) یان دابنێن
و بیانچوێنن به "خاریجیه‌کان" (الخوارِج) كه له سه‌ره‌تای مێژوی
ئیسلامی‌دا ده‌ركه‌وتن، چونكه خه‌واریج، به تایبه‌تی "ئه‌زره‌قیه‌كان"
«الأزارِقة»، كاتێك ده‌ركه‌وتن، هه‌مو (ئوممه‌ت) ی ئیسلامی‌یان جگه له خۆیان، كه
ئه‌مه‌ش شیعه (پێڕی عه‌لی) و ئه‌هلی سوننه (پێڕی ئومه‌ویه‌كان) ده‌گرێته‌وه، به
بێباوه‌ڕ داده‌نا و خوێن و ماڵ‌وسامانی دژه‌كانیان به حه‌ڵاڵ ده‌زانی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی غه‌زا وه‌ههابیه‌کان
هێرش و (غزوات) ی وه‌ههابی چه‌ند
تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان هه‌بو كه سروشتی وه‌ههابیه‌ت ڕون ده‌كه‌نه‌وه و پێویسته
ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین، له‌وانه:
١. پێش ئه‌وه‌ی هێرش
بكه‌نه سه‌ر خێڵێك یان خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌ك، په‌یغامبه‌رێكیان ده‌نارد كه به ده‌ستێك
قورئان و به ده‌سته‌كه‌ی تر شمشێری هه‌ڵ ده‌گرت و نامه‌یه‌كی له ئه‌میری دیرعییه‌وه
بۆ ده‌بردن، ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له سه‌رده‌می (عه‌بدولعه‌زیز كوڕی محه‌ممه‌د كوڕی
سه‌عود) (١٧٢٠ - ١٨٠٣) دا.. تا ئێستاش ده‌قی ئه‌و نامانه ماون كه به زمانێكی
كورتبڕ و توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز نوسراون كه ئاوێنه‌ی ڕونی كولتوری بیاباننشینیی
وه‌ههابیه، به‌م شێوه‌یه: (له عه‌بدولعه‌زیزه‌وه بۆ خێڵی ...، سڵاو! ئه‌ركی سه‌رشانتان
ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ بهێنن به‌و نوسراوه‌ی بۆتان نێرراوه، و بتپه‌رست مه‌بن وه‌كو
توركه‌كان كه فره‌په‌رستن و هاوبه‌ش بۆ خوا داده‌نێن.. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان هێنا
ڕزگار ده‌بن، ئه‌گه‌رنا تا مردن له‌گه‌ڵتان ده‌جه‌نگین)(٢٠) .
٢. جگه له‌وه‌ی كه
له هێرشه‌كانیاندا هیچ ڕێكخستن و یاسا و ڕێسایه‌كیان نه‌بوه و له شێواز و هونه‌ری
جه‌نگدا زۆر به‌رایی بون و چه‌كه‌كانیشیان چه‌كی ساده و به‌رایی بون؛ كاتێك
هێرشیان كردوه كه زانیبێتیان دوژمن توانای به‌رگری و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نیه و
ئاماده‌ی جه‌نگ نیه، به شێوه‌یه‌ك به كه‌مترین به‌رگری و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه وره‌یان
ڕوخاوه و یه‌كسه‌ر دور كه‌وتونه‌ته‌وه له دوژمن و ڕایان كردوه و خۆیان قوتار
كردوه، كاتێكیش دوژمن ڕێگه‌ی خۆی ده‌گرێته به‌ر ئه‌مان شوێنی ده‌كه‌ونه‌وه و چه‌ندین
شه‌و و ڕۆژ دوراودور شوێنپێی هه‌ڵ ده‌گرن، هه‌تا هه‌لێك ده‌قۆزنه‌وه بۆ په‌لاماردانی
و كوشتار و تاڵانكردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆوه.. ئه‌گه‌ر هێرشیان بكردایه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌یه‌ك یان قه‌ڵایه‌ك به
نهێنی و له تاریكی‌دا لێی نزیك ده‌بونه‌وه و له هه‌لێك ده‌گه‌ڕان بۆ بێئاگابونی
پاسه‌وانان، كاتێكیش له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه یان قه‌ڵاكه ئاشكرا ده‌بون و
پێیان ده‌زانرا ده‌كشانه‌وه و خۆیان قوتار ده‌كرد، كه هه‌ندێك جار له كشانه‌وه‌یاندا
زیانی زۆریان لێ كه‌وتوه. به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌میشه ڕێگه‌ی هێرش و (غَزْو) و
تاڵانیان گرتوه‌ته به‌ر نه‌ك جه‌نگ «حَرْب» و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه(٢١).
ئه‌مه‌ش
شێوازی ژیان و بژێویی بیاباننشینه‌كانه به درێژایی مێژوی هه‌زاران ساڵه‌یان له
بیابانی عه‌ره‌بی و بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقادا. ئه‌م شێوازه‌ش له هێرشدا به
پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی یه‌كه‌می وه‌ههابیه‌كان و هه‌مو
هێزه بیاباننشینیه‌كان له هێرشه‌كانیاندا ده‌سكه‌وت و تاڵانی بوه(٢٢) ، ده‌سكه‌وتنی
بژێوی له بیابانێكی وشكدا به‌بێ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زیان و مه‌ترسی، بۆیه هه‌میشه
باشترین نێچیریان كاروان و قافڵه‌ی بازرگانیه: (... و تَوَدُّون أنَّ غيرَ ذات
الشَّوْكة تكُونُ لكم) (الأنفال: ٧)، ئینجا ئه‌و گوند و شارۆچكانه‌ی كه به‌رگرییه‌كی
لاوازیان هه‌یه. جگه له‌وه‌ی هه‌میشه سروشتی بیابانی فراوان و ئه‌و برسێتی و
تینوێتی و ماندوییه‌ی كه مرۆڤ له بیاباندا توشی دێت هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندیی
وه‌ههابیه‌كان و هه‌مو هێرشبه‌ره‌كانی تری بیاباندایه، چونكه ئه‌وان به‌رگه ده‌گرن
و ده‌توانن ماوه‌ی زۆر به‌بێ نان و ئاو بمێننه‌وه.. ئیتر هه‌میشه سودیان بینیوه
له به‌رگه‌گرتنی خۆیان و لاوازبونی دوژمن له بیاباندا. هه‌روه‌ها هه‌میشه وه‌ههابیه‌كان
پشتیان به‌ستوه به بارسوكی و ڕاپه‌ڕاندنی هێرش به ئه‌رك و تێچونی كه‌م، بۆ
نمونه له هێرشدا وشتره‌مێیه‌كیان به‌كار ده‌هێنا كه پێی ده‌وترا (مردوفة) چونكه
دو جه‌نگاوه‌ر به دوای یه‌كدا سواری ده‌بون، واته (١٢) هه‌زار جه‌نگاوه‌ر به
(٦) هه‌زار مه‌ردوفه ده‌ڕۆیشتن و هێرشیان ده‌كرد، به‌ڵام جه‌نگاوه‌رێكی عوثمانی
پێویستیی به زیاتر له دو وشتره‌مێیش هه‌بو(٢٣) .
ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێرۆری ئیسلامیی ئێسته له ڕه‌گ‌وڕیشه
و پاڵنه‌ر و ئایدیۆلۆجیایدا ده‌چێته‌وه سه‌ر هێرشه وه‌ههابیه‌كان، ده‌بینین ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هێرشه وه‌ههابیه‌كان له ڕابردودا له هێرشه تێرۆریستیه‌كانی
ئێسته‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بینین كه تێرۆری ئیسلامی شێوه‌ی
هێرشی له‌ناكاو و غافڵگیری هه‌یه و ساتێك له لاوازبون یان بێئاگابونی هێزه‌كانی
ئاسایش ده‌قۆزێته‌وه و بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕێت تا بتوانێت زیانێك له دوژمن بدات به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنه ئاماده بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه یان وه‌كو حاڵه‌تی جه‌نگ
بڕیاری جه‌نگ ڕاگه‌یه‌نرابێت. ئه‌م ئاكاره له تێرۆری ئیسلامی‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بنچینه‌ی بیاباننشینیی كولتوری ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه‌ی كه ڕه‌وایی ده‌ده‌ن به
هێرشه‌كان یان نه‌خشه‌یان ده‌كێشن یان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، سه‌رباری ناچونیه‌كیی
هێز و تێكنۆلۆجیا و ژماره له نێوان لایه‌نی هێرشبه‌ر و لایه‌نی به‌رهێرشدا، كه
گروپ و خانه تێرۆریسته‌كان ده‌خاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆ ناتوانن هیچ زیانێك به به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نن.
٣. كاتێك شارێك یان
گوندێك یان خێڵێكیان داگیر ده‌كرد، جگه له‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر هه‌مو
خێر‌وبێری ناوچه‌كه‌دا؛ ده‌كه‌وتنه سه‌پاندنی بیری ئایینی و ئایینداریی خۆیان و
گۆڕینی داب‌ونه‌ریت و كولتوری شوێنه‌كه، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا پیرۆز بوایه و
له‌گه‌ڵ یه‌كتاپه‌رستیی ئه‌واندا نه‌گونجایه تێكیان ده‌دا، به هه‌ڕه‌شه و په‌ستانی
زۆر گه‌لێك داب‌ونه‌ریتیان قه‌ده‌غه ده‌كرد: به‌كارهێنانی توتن (جگه‌ره‌كێشانیان
به بێباوه‌ڕی و تاوانێكی گه‌وره ده‌ژمارد و زۆر كه‌سیان له‌سه‌ر كوشتوه)، به‌كارهێنانی
ته‌زبیح «سُبْحة»! شیعر و مۆسیقا، سه‌ما (هه‌تاكو سه‌مای ده‌روێشان!)(٢٤) و
ڕیشتاشین! ئیتر به ته‌واوی ده‌بونه خاوه‌نی خه‌ڵكه‌كه.
ــــــــــــــــــــــــ
پەراوێز:
(١) بڕوانه:
المختار، صلاح الدين، تأريخ المملكة العربية، في ماضيها و حاضرها. دار مكتبة
الحياة، بيروت، الطبعة الأولى، ١٩٥٧.ج. ١، ص. ٣٩.
ابن بشر، عثمان النجدي الحنبلي، عُنْوان المجد في تاريخ
نجد. مكتبة الرياض الحديثة. ج.١، ص‌ص. ١٤، ١٥.
(٢) بڕوانه:
فاسيلييف، أليكسي، تاريخ العربية السعودية. شركة المطبوعات، بيروت، الطبعة الثانية،٢٠٠٠.
ج. ١، الفصل ٣، ص. ٦٢.
المختار، تأريخ المملكة العربية. ج. ١، ص. ٤٠.
صخر، محمد، آل سعود، من أين؟ إلى أين؟. دار القصيم
للطباعة و النشر، الطبعة الأولى، ١٩٨١. ص. ٦.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص. ٢٣.
(٣) بڕوانه:
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص. ١٣.
(٤) بڕوانه:
صخر، آل سعود. ص‌ص. ٦، ٧.
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص. ٦٢.
السعيد، ناصر، تاريخ آل سعود. منشورات اتحاد شعب الجزيرة
العربية. ص‌ص. ١٣، ١٤.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص. ٢٣.
(٥) بڕوانه:
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص. ٦٣.
المختار، تأريخ المملكة العربية. ج. ١، ص‌ص. ٤٠ - ٤٢.
صخر، آل سعود. ص. ٦.
الياسيني، أيمن، الدين و الدولة في المملكة العربية
السعودية. دار الساقي، لندن، الطبعة الأولى، ١٩٨٧. ص. ٤٦.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص. ١٥.
(٦) ده‌رباره‌ی
هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سوريا، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١،
الفصل ٣، ص. ٨١.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ١٥٠، ١٥١.
الخطيب، د. محمد عوض، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية
الحديث. دار المعراج للطباعة و النشر. ص‌ص. ١٧٥، ١٧٩.
(٧) ده‌رباره‌ی
هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوضه‌ی شه‌ممه‌ر، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية
السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص‌ص. ٦٨، ٦٩.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ٨٨، ٨٩.
عبد الغني، إبراهيم عبد العزيز، صراع الأمراء. دار
الساقي، لندن، الطبعة الأولى، ١٩٩٠. ص. ٣٠.
(٨) ده‌رباره‌ی
هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر طائیف، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١،
الفصل ٣، ص‌ص. ٧٣، ٧٤.
دي كورانسي، لويس، الوهابيون - تاريخ ما أهمله التاريخ.
ترجمة: مجموعة من الباحثين. رياض الريّس للكتب و النشر، بيروت، الطبعة الأولى،
٢٠٠٣. ص‌ص. ٣١، ٨٤ - ٨٩.
الجبرتي، عجائب الآثار في التراجم و الأخبار. تحقيق و
شرح: حسن محمد جوهر، عمر الدسوقي، السيد إبراهيم سالم. لجنة البيان العربي، الطبعة
الأولى، ١٩٦٦. ج. ٦، ص. ٣٣.
الأمين، السيد محسن، كشف الارتياب في أتباع محمد بن عبد
الوهاب. تحقيق: حسن الأمين. الطبعة الثانية، ١٩٦٢. ضمن: تاريخ آل سعود. ص. ٣٤٧.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص.
١٧٨، ٢٣٣.
الرفاعي، السيد إبراهيم الراوي، الأوراق البغدادية في
الحوادث النجدية. مطبعة النجاح، بغداد، ١٣٤٥ هـ. ص‌ص. ٢ - ٤.
(٩) ده‌رباره‌ی
هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر مه‌ككه و مه‌دینه، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية
السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص‌ص. ٧٤، ٧٦.
دي كورانسي، الوهابيون. ص‌ص. ٥١ (هامش)، ٨٤ - ٨٩، ١١٨ -
١٢٩، ١٣٩ - ١٤٩.
الجبرتي، عجائب الآثار. ج. ٦، ص‌ص. ٥٤، ٦٦، ٨٣، ٩١، ١٦٠،
٢٥٠، ٢٧٨، ٣٦٣، ٣٦٩، ٣٨١. ج. ٧، ص. ٤٧.
السعيد، تاريخ آل سعود. ص‌ص. ٢٢، ٢٣.
الأمين، كشف الارتياب. ص. ٣٤٧.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ١٣٥، ١٣٧.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص.
١٧٩، ١٨٠.
(١٠) ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ١٥٢، ١٥٣.
(١١) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عێراق، بڕوانه: فاسيلييف،
تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص‌ص. ٧١ - ٧٣، ٨١.
دي كورانسي، الوهابيون. ص‌ص. ٢٥ - ٢٧، ٣٥ - ٣٧، ٣٩، ٤٠،
٧٧، ٧٨، ٩٩، ١٠٥ - ١١٠، ١٣١ - ١٣٨، ١٨٦ - ١٨٩.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ١٢١، ١٢٢، ١٣٧، ١٣٨.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص.
١٧٦، ١٧٧.
أبو حاقة، أحمد (تحقيق)، لـمع الشهاب في سيرة محمد بن
عبد الوهاب. دار الثقافة، بيروت. ص. ٩٠.
(١٢) بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص‌ص.
٦٥ - ٦٧.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ٦٧، ١٠٦.
(١٣) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌حره‌ین، بڕوانه: ابن بشر،
عنوان المجد. ج.١، ص. ١٥٧.
عبد الغني، صراع الأمراء. ص. ٣٣.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص. ١٧٤.
(١٤) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كوه‌یت، بڕوانه: صخر، آل
سعود. ص. ٢٤.
الشمراني، عبد الرحمن ناصر، مملكة الفضائح - أسرار
القصور الملكية (السعودية). دار الإنسان، بيروت، الطبعة الأولى، ١٩٨٨. ج. ٢، ص‌ص.
١٩، ٢٠.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص.
١٧٤، ١٨٧، ٢٧٨.
عبد الغني، صراع الأمراء. ص. ٣٠.
(١٥) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر، بڕوانه: ابن بشر،
عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ٨٨، ١٠٣، ١٥٠.
أبو حاقة، لمع الشهاب. ص. ٧٨.
عبد الغني، صراع الأمراء. ص. ٢٣.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص.
١٧٣، ١٧٤.
(١٦) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عومان، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ
العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص‌ص. ٧٧، ٧٨، ٨٠.
المختار، تأريخ المملكة العربية. ج. ١، ص‌ص. ١٠٧، ١٠٨.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص. ١٤٨.
الخطيب، صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص.
١٧٤، ١٧٥.
أبو حاقة، لمع الشهاب. ص‌ص. ٨٠، ٨٩.
(١٧) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، بڕوانه: فاسيلييف،
تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص‌ص. ٨٠، ٨١.
ابن بشر، عنوان المجد. ج.١، ص‌ص. ١٣٨، ١٤٦، ١٤٧، ١٥١،
١٥٢.
(١٨) بۆ دەستەواژەی "المسلمون" کە بۆ هێزە وەههابیەکان
مێژونوسی وەههابیەکان (ئیبن بیشر) بەکاری دەهێنێت؛ تەنها بۆ نمونە بڕوانە: ابن
بشر، عنوان المجد. ج.١، ص.٥٤. لە ڕاستیدا (ئیبن بیشر) بە "موسوڵمانان"
("المسلمون") ئاماژە بۆ میلیشیا وەههابیە خوێن‌ڕێژ و تاڵانچیەکان دەکات.
(١٩) بۆ نمونه: دەستەواژەی "جیش التوحید" لای نوسەری
سەلەفی (محمد حامد الفقي) بۆ ئاماژە بۆ میلیشیای وەههابیەکان بەکار دێت؛ بڕوانە:
الفقي، أثر الدعوة الوهابية في الإصلاح الديني والعمراني في جزيرة العرب
وغيرها. ١٣٥٤ هـ. ص. ٦٨، ٨٠، ٨٤.
(٢٠) دي كورانسي، الوهابيون. ص. ٦٢.
(٢١) المصدر السابق. ص‌ص. ٧١، ١١٧، ١٣٧.
(٢٢) المصدر السابق. ص. ٩٨.
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٤:
النظام الاجتماعي و السياسي و إمارة الدرعية. ص. ٨٢.
(٢٣) دي كورانسي، الوهابيون. ص. ٧٢.
(٢٤) بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٢، ص.
٥٩. ج. ٢، الفصل ١٢، ص. ١٩٨.
بريزار و داسكيه، ابن لادن. ٣٣.
الحسن، حمزة، الشيعة في المملكة العربية السعودية. مؤسسة
البقيع لإحياء التراث، الطبعة الأولى، ١٩٩٣. ج. ٢، ص‌ص. ١١١ - ١١٦.