نووسه‌ر: د. گرێگۆری ل. جانتز
وه‌رگێڕ: مانی ره‌حیمی
جیاوازییه‌کانی ژن و پیاو فرەتر له‌و بوارانه‌یه که به چاو ده‌بینرێن، و له راستیدا زۆر جیاوازن، که له رێگای توێژینه‌وه‌کانه‌وه ئه‌و جیاوازییانه ئاشکرا ده‌بن. زانستوانان به‌گشتی خوێندنه‌وه بۆ چوار بواری سه‌ره‌کیی مێشکی ژن و پیاو ده‌که‌ن؛ دۆزیاریی (processing)، کیمیا (chemistry)، په‌یکه‌ره (structure) و چالاکیی (activity). جیاوازی مێشکی ژن و پیاو هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه، و زانستوانان هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیان بۆ هه‌موو به‌ناو جیاوازییه جنسییه‌کان ئاشکرا کردووه. ره‌نگه بزانی که هه‌ندێ له کوڕان زۆر هه‌ستیارن و به‌تایبه‌ت فره‌وێژن سه‌باره‌ت به هه‌سته‌کانیان، که زۆر کوڕانه نایه‌ته به‌رچاو. له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه ره‌گه‌زییه‌کاندا شێوازی کاری هیچکه‌س له هیچکه‌سی دیکه باشتر یان خراپتر نییه.
ئه‌و جیاوازییانه‌ی که له ژێره‌وه ریز کراون، ته‌نیا ئه‌و جیاوازییه گشتییانه‌ن له کارکردی مینایی (typical) مێشک‌دا، و ئه‌وه گرینگه که بیرمان بێت که هه‌موو جیاوازییه‌ک دیوی به‌هێز و لاوازی خۆی هه‌یه. دۆزیاری (processing)مێشکی نێر بۆ چالاکی نزیکه‌ی حه‌وت جار زیاتر که‌ڵک ڵە مادده‌ی خۆڵه‌مێشی وه‌رده‌گرێت، له‌کاتێکدا مێشکی مێ نزیکه‌ی ده جار زیاتر که‌ڵک له مادده‌ی سپی وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه به چ واتایه‌که؟!مادده‌ی خۆڵه‌مێشیی لینجایی (splotches) تایبه‌ته له به‌شێکی دیاریکراو له مێشک‌دا که ناوه‌ندی دۆزین و چنینی زانیاری و کرده‌یه. ئه‌وه هۆکاره که کرده‌کانیان (action) به دیدمانێکی کارێزیی (tunnel vision) وه‌رده‌گێڕدرێن.
واتا کاتێک به کرده‌یه‌ک یان فرمانێک خه‌ریک ده‌بن، ره‌نگه زۆر هه‌ست و خوست بۆ که‌سانی ده‌وریان یان ژینگه پێشان نەده‌ن. مادده‌ی سپی تۆڕێکی رایه‌ڵه‌ییه که ڕێگەی مادده‌ی خۆڵه‌مێشی بۆ ناوه‌نده دۆزیارییه‌کانی دیکه دادەخات. ئه‌و جیاوازییه مه‌زنه‌ی مێشک نزیک‌به‌دڵنیا ئه‌و هۆکاره‌یه که فرمانگۆڕکێی (transition between tasks) گورجتر له کچاندا له به‌راورد له‌گه‌ڵ کوڕان ده‌خاته به‌رچاو. ده‌بێ جیاوازیی ماده‌ی خۆڵه‌مێشی و سپی هۆکار بێت که ژنان له فره‌فر‌مانگه‌ری (multi-taskers) زۆر زیره‌ک، و پیاوان له چڕ بوونه‌وه له سه‌ر پرۆژه فرمانییه‌کان (task-focused project) ئازا ده‌بن.
کیمیا
مێشکی نێر و مێ لە رێگای په‌یوه‌ندکاری مێشکی-به‌ده‌نی تایبه‌ت به ره‌گه‌ز، هه‌ردووکیان یک جۆر کیمیای ده‌ماری به‌کار دێنن به‌ڵام به رێژه‌ی جۆراوجۆره‌وه . هێندێک کیمیای زاڵگه‌ر (dominant) بریتین له:سێرۆتۆنین که له میانی ئه‌وانی دیکه یاریده‌مان ده‌کات که له شوێنێک ئارام بگرین؛ تێستۆسترۆن، کیمیای هۆک (sex) و تیژکردار‌یی (aggressiveness)؛ ئێسترۆژێن، کیمیای وه‌به‌رهێنانه‌وه و گه‌شه‌ی مێینه‌یی؛ و ئۆکسیتۆسین، کیمیای تایبه‌ت به پێبه‌ندی هه‌سته‌کی و کۆمه‌ڵایه‌تی. له به‌رامبه‌ردا به‌هۆی جیاوازی له شێوازی دۆزیاری (processing) ئه‌و کیمیایانه، پیاو به گشتی که‌متر ده‌توانیت وه‌کوو ژن له شوێنێک ئارام بگرێت، به‌ڵکوو حه‌زی به‌ره‌و بزۆکی جەسته‌یی (physically impulsive) و تیژکردار‌یی ده‌چێت. ئه‌وه‌شی دێته سه‌ر که پیاو که‌متر له ژن گه‌ڕه به کیمیای ئۆکسیتۆسین ده‌کات که پێبه‌ندیی دروست ده‌کات. له ئه‌نجامدا دۆزیاریی جیاوازی کیمیا به‌ده‌نییه‌کان ناچارمان ده‌کات به تێگه‌یشتن له‌وه که بۆچی کوڕان پێویستیان به ستراتێژی جیاواز له کچان هه‌یه بۆ ده‌رکرنی سترێس.
جیاوازی په‌یکه‌ره‌یی
له ناو مێشکی ژن و پیاودا چه‌ند جیاوازیی له هه‌یکه‌له‌ی په‌یکه‌ره‌یی (structural) مێشکی ژن و پیاو هه‌یه. په‌یکه‌ره‌یی ئاماژه‌یه به ئه‌و به‌شه کرده‌وەییانه (actual parts) له مێشک و شێوه‌ی دروست بوونیان به ئه‌ندازه و بارسته‌کانیانه‌وه (mass). زۆربه‌ی جار ژن هیپۆکاموسی گه‌وره‌تری هه‌یه و هه‌روه‌ها پێبه‌سته ده‌مارییه‌کانیان (neural connections) له‌وێدا چڕترن؛ شوێنێک که ناوه‌ندی یادگای مرۆییه. له ئه‌نجامدا کچان و ژنان زیاتر حه‌زیان روو له تێکرد (input) یان هه‌ڵمژینی زانیاریی هه‌ستیاری (sensorial) و هه‌سته‌کییه (emotive). هه‌ستیاری له و بۆ هه‌ر پێنج نه‌سته‌کان (sense).
ئه‌گه‌ر له مانگانی داهاتوو سه‌رنج بده‌یته دیدکارییه‌کانت (observations) له کچان و کوڕان، و ژنان و پیاوان، ده‌بینی که ژنان حه‌زیان فره‌تر روو له هه‌ست پێکردنی رووداوه‌کانی رۆژانه‌ی ده‌وروبه‌ریانه، و زیاتر له پیاوان ئه‌و زانیارییه هه‌سته‌کییانه‌یان له یاد ده‌مێنێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کارکردی که‌رتگه‌لی نیومێشکه‌کانی (hemispheric divisions) کچ و کوڕ پێش له‌دایکبوونیان به جیاواز گه‌شه ده‌کات. په‌یکه‌ره‌ی نیومێشکگه‌لی چه‌پ و راستی نێرینه و مێیینه رێک وه‌ک یه‌ک دروست نابێت. به تایبه‌ت ناوه‌ندی وێژانی (verbal centers) له هه‌ردووک نیومێشکه‌کانی ژن‌دا هه‌یه، له‌کاتێکدا هی پیاو ته‌نیا له نیومێشکه‌چه‌پیدا هه‌یه.
ئه‌و جیاوازییه جێگای سه‌رنجه. کچان وشه‌ی فراوانتر به‌کار دێنن کاتێک ده‌یانه‌وێت وێژکاری یان شیکاری رووداو، چیرۆک، که‌س، شت، هه‌ست یان شوێنێک بکه‌ن. نێرینه‌کان نه‌ک هه‌ر ناوه‌ندیی وێژانی که‌متریان هه‌یه، به‌ڵکوو زۆربه‌ی جار پێبه‌ستی نێوان ناوه‌ندی وشه (word centers) و یادگا و هه‌سته‌کانیان که‌متره. ئه‌و باسانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به هه‌سته‌کان و هه‌ست و سۆزه‌وه هه‌یه، کچان سوودێکی زۆر له‌وه ده‌بینن و حه‌زیان روو له دوان له‌سه‌ر ته‌وه‌رگه‌لی ئه‌و بوارانه هه‌یه.
لافه‌ی خوێن و چالاکی مێشک
که باس له‌سه‌ر دۆزیاریی هسته‌کی ده‌کرێت، جیاوازییه‌کی دیکه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج، وه‌ک جیاوازیی چالاکی مێشکی ژن و پیاو، قووڵهزرینی هه‌سته‌کی و سه‌ردانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییە هه‌سته‌کییه‌کانه که له ژن‌دا زۆرتره. هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زیاتر بوونی هه‌میشه‌یی لافه‌ی خوێن (blood flow) له به‌شی چڕی مێشک‌دا به ناوی سینگوله‌یت جایرس (cingulate gyrus)، که له‌وێ دۆزیاری به مادده‌ی سپی زیاتره. پیاوان به شێوه‌یه‌کی تۆزێک جیاوازتر داڕێژراون. پیاو حه‌زی روو له سه‌ردانه‌وه‌یه‌کی کورتی یاده‌وه‌رییه هه‌سته‌کییه‌کانی هه‌یه، تاکوو تۆزێک راڤه‌یان بکات و دوای ئه‌و یه‌کسه‌ر بۆ فرمانێکی دیکه تێده‌په‌ڕێت. ره‌نگه له‌م ره‌وه‌نده‌شدا رێچکه بگۆڕن و چالاکییەکیتر بکه‌ن و خۆیان له‌و هه‌سته داپچڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته ته‌نانه‌ت راڤه‌ش نه‌کات. بۆیه‌ش دیدکاران ره‌نگه به هه‌ڵه بێنه ئه‌و بڕوایه که کوڕان له به‌راورد له‌گه‌ڵ کچان خۆیان له هه‌سته‌کانیان ده‌بوێرن یان زوو باز ده‌ده‌نه سه‌ر چاره‌دۆزی.
ئه‌و چوار جیاوازییه سروشتییه داڕشته‌ییانه ته‌نیا نموونه‌گه‌لێکی زۆر ساده له جیاوازیی بیرکردنه‌وه‌ی پیاوانه و ژنانه‌ن. زانستوانان نزیک به ١٠٠ جیاوازیی ره‌گه‌زییان له مێشک‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و جێگای سه‌رنجه که ناکرێت زیاده‌ڕه‌وی له گرینگی ئه‌و جیاوازیانه‌دا بکرێت. تێگه‌یشتنی جیاوازییه ره‌گه‌زییه‌کان له تێڕوانه‌یه‌کی (perspective) ده‌مارناسییه‌وه، نه‌ک هه‌ر ده‌لاقه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه بۆ شادمان بوون به جیاوازییه ره‌گه‌زییه‌کان، به‌ڵکوو وه‌ک دایوباب ڕێنوێنیمان دەکات کە چۆن منداڵانمان هه‌ر له ته‌مه‌نی بچوکییه‌وه په‌روه‌رده و پشتگیری بکه‌ین.