گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌ڵال ئه‌سه‌د
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزیه‌وه: بڕوا عه‌لادین
ته‌ڵال ئه‌سه‌د تیۆریستێكی ئهنترۆپۆلۆژیهو به‌شداری گرنگ و به‌رچاوی هه‌یه‌له‌و توێژینه‌وانه‌دا كه‌تایبه‌تن به‌قۆناغی پۆست-كۆڵۆنیالیزم. له نێو زاناكاندا پتر له‌ژێر كاریگه‌ری كاره‌كانی كه‌سانی وه‌ك میشێل فوكو و بیریاری ئه‌مریكی ئێدوارد سه‌عیده. ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی خوارهوهزانكۆی چیسته‌ر له‌گه‌ڵیدا سازیكردووهو هه‌ر له‌ماڵپه‌ڕی زانكۆكه‌یش بڵاوكراوه‌ته‌وه:
سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وت بزانین كه‌چۆن دهڕوانیتهئهو گفتوگۆیه‌ی كه‌له‌ئێستادا، له‌نێوان ئایین و كایه‌ی گشتیدا له‌ئارادایه؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: له‌ڕاستیدا زۆر به‌وردی به‌دواداچوونم بۆ ئه‌و گفتوگۆ ئهكادیمیانهنهكردووهكهتایبهتن به‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی نێوان ئایین و كایه‌ی گشتی. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم قسه‌كردن (نه‌وه‌ك ئارگیومێنت) له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوهترسناكانهی كهلهپاریس ڕوویاندا په‌یوه‌ندییان به‌پرسیاره‌كه‌ی تۆوهههیهومنیش به‌سروشتی خۆم بایه‌خی پێده‌ده‌م. ئاگادارم كه‌كه‌سانێك هه‌ن ده‌خوازن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كراوه‌تر بیر له‌ئایین و په‌یوه‌ندیه شیاوه‌كانی به سیاسه‌ت و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، بكرێته‌وه. زۆر جاریش لێیان پرسیوم: چۆن ده‌توانرێت ئهمهبهئهنترۆپۆلۆژیاوهببهسترێتهوه؟ ڕهنگهیهكێك له‌و شتانه‌ی كه‌زۆر كه‌س غافڵگیرانهئاگاداری نه‌بن ئه‌وه‌بێت كهئهنترۆپۆلۆژیا ئه‌و كاتهزیاتر گه‌شه‌یكرد و پڕ به‌رهه‌متر بوو كه‌توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه‌و پسپۆڕیه‌كانی خۆی ببێته‌خاوه‌نی ئایدیا و میتۆد و پرسیاری تازه. من دڵنیام كه‌تۆ كه‌سێكیت زۆر باش ئاگاداری مێژوویت. له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا یه‌كێك له‌گرنگترین بیریاره‌كانی تایبه‌ت به‌ئایین (رۆبه‌رتسۆن سمیس) كهپاشتر بهتیۆرهی ئه‌نترۆپۆلۆژی بۆ ئایین ناوده‌برا، دیدێكی به‌ڕاستی ته‌واو ئایینیانه‌ی هێنا بۆ ناو كایه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژیا. ده‌توانین به‌و پڕۆژه‌یه‌ی سمیس بڵێین كهجۆرێكهله دزه‌كردنی ئه‌نترۆپۆلۆژیا بۆ ناو لاهوت. پاشان ماركسیزم و فێمێنیزم و بونیادگه‌ری (لیڤی شتراوس به‌تایبه‌تی) و هتد، ده‌ركه‌وتن. ئه‌و له‌گرنگترینی ئه‌و ئهنترۆپۆلۆژیستانهبوو كه‌یا پشتگیری ئایدیایه‌ك ده‌كه‌ن، یان جگهلهئهنترۆپۆلۆژیاتێڕوانینی كایهپسپۆڕیهكانی تریان قبوڵبێت. خۆی ڕاستیهكهیش ئه‌وه‌بوو كه‌زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژی پێیان وایهكهكاری مه‌یدانی و كێڵگهئاسایی (تێبینیی بهشداركهرانه) زۆر زۆر گرنگهتا وامان لێبكات زۆر به‌وردی بڕوانینهئهو شتانه‌ی كهتایبهتی و تایبه‌تمه‌ندن، ئهمهجگهلهكرانهوهبهسهر ئه‌و شته‌دا كهبهرجهستهدهبێت وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی بایه‌خدار له‌ڕه‌وتی مێژوودا. مه‌به‌ستمه‌بڵێم كه‌مرۆڤ نابێت كاتێك كهدهچێتهكێڵگهیهكهوه خۆی به‌و پرسیارانه بارگاویكردبهت كهپێشوهخت فۆرمهلهو دروستبوون، به‌ڵكو ده‌بێت هانبدرێت گوێ له‌و ئاخاوتن و قسهكردنهبگرێت كه‌خه‌ڵكی و شوێن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌یكه‌ن. ئا به‌و شێوه‌یه، هه‌ستده‌كه‌م كه‌به‌شێك له‌و كێشه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تر جێی گرنگیپێدان بوون و لهئهنترۆپۆلۆژیای ئاییندا په‌ره‌یان سه‌ند، ئه‌و كاتهدهركهوتن كهئارهزوویهك هه‌بوو بۆ گه‌ڕان له‌دوی پرسیاری نوێ و باوه‌رنه‌بوون بهگریمانهكانی پێشتر. به‌ڕای من بایهخدانیشم بهسێكیولاریزم و ئایین بهشێكهلهم ڕاستیه، ڕاستی ئه‌وه‌ی كهسێكیولاریزم وه‌ك دۆگم و باوه‌ڕێكی سیاسی پشت به‌سیما و ڕووكه‌شێكی سێكیولارانهدهبهستێت: واتهكۆی ههستیاریهكان و ئه‌و هه‌ڵوێست و گریمانانه‌ی كه‌پێشتر لێیان نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه، سه‌رباری هه‌ندێك شتی تریش.
باوه‌ڕم وایهكهبهئێستایشهوه، یه‌كێك لهڕێچكهكانی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و وروژاندنی بریتیهلهوروژاندنی جۆرێك له‌پرسیار كه‌پێمان وایه‌ده‌بێت ئاڕاسته‌ی ئاین بكرێن. ڕهنگهئهوهزیاتر بهسترابێتیشهوهبهو ڕووداوانهوهكهلهپاریس ڕویاندا، پرسیاره‌ی له‌وه‌ی كه‌داخۆ ئه‌و تیرۆرهپهیوهندی بهئایینهوهههیهیان نا.
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: ئه‌وه‌ی كهلهپاریس ڕوویدا، منی ته‌واو نیگه‌رانكرد و زۆریش كاریتێكردم، به‌چه‌شنێك دۆشدامابووم كه‌هیچ سه‌رم له‌و كاردانهوهانهنهسوڕما كهبهدوای خۆیدا هێنای. گریمانه‌یه‌كی زۆر باو ههیهكهپێی وایهئهوهی كه‌له‌ئێستادا له هه‌موو شتێك گرنگترهڕیفۆرمكردنی ترادسیۆنی ئیسلامیهتا له‌و ڕێگهیهوهئاسانكاری و زه‌مینه‌سازی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی جیهادیزم بكرێت. زۆر له‌وانه‌یشی كهبایهخ به‌بواری ئایین و توندوتیژی ده‌ده‌ن (واتهئایین له‌كایه‌ی گشتیدا)، ئه‌م مهسهلهیهبهپرسێكی چاره‌نووسساز ده‌بینن. دیاره هه‌مان ئه‌م بۆچوونه‌له‌لایه‌ن بڕێكی زۆر لهموسوڵمانانیشهوهكۆپیدهكرێت و وێنه‌ی له‌به‌ر ده‌گیرێته‌وه. ده‌زانیت چی؟ یه‌كێك لهترسهكانی من درووستبوونی ئه‌و ئارهزووهبوو كهدهخوازێت لهئهنترۆپۆلۆژیادا پێناسه‌یه‌كی گهردوونیانهبۆ ئایین به‌رهه‌مبهێنێت، هه‌روه‌ها ڕوانین له‌و شێوازه‌ی كه‌زمانی ئایینیی (به‌ئایین خۆیشیه‌وه) لهدۆخهجیاوازهكاندا و بۆ مه‌به‌ستی جیاواز پێ به‌كارده‌برێت، جا ئه‌و دۆخانهسیاسی بن یا ڕۆحی یان هه‌ر شتێكی تر. هه‌ر بۆیه‌من له‌و گریمانهیهتێناگهم كه‌ده‌ڵێت: ئێمه‌زۆر باس ده‌زانین كهلهترادسیۆنی ئایینێكی دیاریكراودا ههڵهكانكامانهنو ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خودی باوه‌ڕدارانی ئه‌و ئایینهوهچاكبكرێنهوه. من كۆكم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له‌ناو هه‌ر ترادسیۆنێكی جێگیری ئایینی‌دا به‌رده‌وام پێویستمان به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی داهێنهرانهههیهتاوهكو بتوانین له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا بیگونجێنین، به‌ڵام باوه‌ڕم وا نیهكهئهوهپهیوهندیهكی ڕاسته‌وخۆی بهتهگهیشتن له‌ڕووداوه‌كانی پاریسهوهیان ئه‌و دڕندهییهوهههبێت كهڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌نجامیان ده‌دات. من پێموایهسهرلێتێكچوون و جۆرێكهلهخۆشباوهڕی كه‌پێت وا بێت ڕیفۆرمكردنی لاهوتیانه‌ی ئایینێك كهلانیكهم گه‌ر وه‌ك ناویش بێت، ملیارێك كه‌س باوه‌ڕداریه‌تی، بتوانێت خواست و ویستی ئه‌و گهنجانهبوهستێنێت كه‌ده‌یانه‌وێت كوشتاربكهن. به‌لای منهوهئهمهههر زۆر شتێكی بێمانایه. پاشان خۆت ده‌زانیت كه‌لێره‌و له‌وێ له‌خه‌ڵك ده‌بیستین كه‌ده‌ڵێن (له‌ناو ئاییندا توندوتیژی جێیی نابێته‌وه). به‌ڵام با بزانین ئهمهمانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ توندوتیژی خۆی به‌شێك بووهلهئایین، وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌مانێكی كۆنهوهبهشێكیس بووهلهههموو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ. مرۆڤ بۆی نیه وناتوانێت خێرا و بهپهلهئهوهمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت كهكرۆكی توندوتیژی له‌ئاییندا خۆی نمایشده‌كات یان نایكات. سه‌باره‌ت به‌و ڕهشهكوژیهیشهوهكهلهپاریس ڕوویدا، خه‌ڵكی پێویستیان بهوهیهلهخۆیان بپرسن كه‌بۆچی له ئێستادا ئه‌و چهشنهڕهفتارهبڵاودهبێتهوه، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی ١٥٠٠ ساڵ به‌سه‌ر نهریتهئیسلامیهكاندا تێپه‌ڕیوه‌و چه‌ندین ڕیفۆرم و پارچه‌پارچه‌بوون و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و زۆر جاریش كشانهوهلهكایهی گشتی (دیارهدهزانم كه‌لێره‌دا چه‌مكی كایه‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك به‌كارده‌هێنم) ڕوویانداوه، كه‌چی ئه‌م دیاردهجیهادیهمۆدێرنهشتێكی تازه‌یه، بۆ؟ ئێمهلهجیهانێكدا ده‌ژین كه‌چه‌ندین شێوهلهتوندوتیژی هه‌ن و یه‌كتری به‌هێز و به‌خێوده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن گفتوگۆیه‌كی زۆریش ههیهدهربارهی ئه‌وه‌ی كهلهكایهی گشتیدا چی ڕێپێدراوهو چی قه‌ده‌غه‌كراو.
ئایا له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ت ههیهكهلهنێوان ئایین و كایه‌ی گشتیدا گه‌شه‌بكات كهئێمهلهسهدهی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌مدا ئاگاداری نه‌بووبین یا خه‌یاڵمان بۆی نه‌چووبێت، په‌یوه‌ندیه‌ك كه‌به‌ڕای من یه‌كێك له‌شێوه‌كانی ده‌ربڕینه‌كان لێهبریتیهلهچهمكی ((پۆست سێكیولار))؟ ئێمهبهشێوهیهك له‌شێوه‌كان چوینهتهقۆناغی پۆست سێكیولاریزمه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش شه‌وه‌ی كه كه‌سانی وه‌ك یورگن هابه‌رماس به‌كاریده‌هێنن و گه‌شه‌ی پێ ده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی كهلهئێستایشدا ئه‌م چهمكهزۆر به‌ربڵاوه، ده‌پرسم كه‌ئایا به‌ڕای تۆ چه‌مكی پۆست سێكیولاریزم شتێكی باشه‌بۆ باسكردن و شیكاركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه‌له‌ئێستادا له‌نێوان ئایین و كایه‌ی گشتیدا هه‌یه؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: به‌ڵێ و نه‌خێریش. مه‌به‌ستم لهوهیهكهههتا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ئه‌م چهمكهگومان لهگریمانهپێشوهختهكان بكات، شتێكی باشه. بێگومان شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و مژدهبهخشانهیشهكهكهسێكی وه‌ك هابه‌رماس ده‌بینیت چه‌ندین ساڵهقسهلهسهر ئه‌م بیرۆكهیهدهكات، بیر لهوهدهكاتهوهههندێك ڕێچكهبدۆزێتهوهكهدهكرێت له‌ڕێگه‌یانه‌وه قبوڵی ئه‌و شتهبكرێت كهكایهی گشتی وه‌ك `ئایینی` بیری لێده‌كاته‌وه‌و ناویده‌نێت. به بڕوای من ئهمهشتێكی باشه، به‌ڵام پێویستمان بهوهیهكهڕهخنهییانهبیر له‌خودی چه‌مكی سێكیولاریزم بكه‌ینه‌وه‌و پێمان وا نه‌بێت كه‌بۆ ههتاههتایهدهستنیشان و دیاریكراوه‌و بڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و كاته‌ی كه‌ده‌توانین بڵێین ده‌زانین واتای سێكیولاریزم چیه‌و چی بووه، ده‌زانین كاریگه‌ری و ئه‌و گریمانانهچین كه‌ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات، ئه‌و كات ده‌توانین بڵێین له‌دۆخێكداین كه‌ده‌كرێت به‌هه‌ڵوێستێكی پۆست سێكیولار ناوی ببه‌ین. من له‌وه‌دڵنیا نیم كه‌ئه‌م كارهبهشێوهیهكی گونجاو ئه‌نجامدرابێت، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی كهتوێژینهوهیهكی میتۆدییانهیشمان كردووهسهبارهت به‌نیشته‌جێبوون یا كه‌وتنه‌ناو (كایه‌ی گشتی) یه‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌بۆچی مرۆڤ هه‌ست بهپهشۆكان و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات كاتێك هه‌ستده‌كات كه‌سێكی جیاوازتر له‌خۆی له‌ناویدا نیشته‌جێیه. به‌ڕای من وروژاندنی هه‌ندێك پرسیار ههمیشهدهبنهمایهی ئه‌وه‌ی كه‌گومانی ئاكارییانهت لێبكرێت. كه من بیر لهوهدهكهمهوهبهپێی پرنسیپه‌كانی لیبرالیزم ڕهخنهبكهم و پرسیار بوروژێنم، ئایا ئه‌مه مانای وا نیهكهدهبێت مرۆڤ ئازادانهقسهبكات، سهربهستانهڕهخنهلهئایدیا گشتیه‌كان بگرێت و به‌ده‌نگی به‌رز بڵێت كه‌هیچ پرسیارێك نیهتابو یا یاساغ بێت؟ بۆ نمونهمهبهست لهوهچیهكهكاتێك هابه‌رماس ده‌ڵێت ئایین ڕۆڵێكی شه‌رعی له‌كایه‌ی گشتی مۆدێرندا ده‌گێڕێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌باوه‌ڕداران بتوانن بیروبۆچوونه‌كانیان وه‌ربگێڕن بۆ زمانێكی ڕوون و بێ گرێوگۆڵ تا ئه‌وانه‌ی كهبڕوادار نین، لێی تێبگه‌ن؟ ڕهنگهئهمهشتێكی ڕاشناڵ و ماقوڵ بێت، به‌ڵام ئایا ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ماقوڵبوون ئه‌و شتهیهكهسێكیولارهكان بهماقوڵی ده‌زانن، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی بڕوادار نین هیچ گرنگ نیهكهبهلایانهوهماقوڵهیا قسه‌ی پووچ و بێبنه‌ما؟ ئه‌ی ئایا پێویستهئهوانهیشی كه‌بڕوایان به‌ئایین نیه، بۆچوون و ئایدیاكانیان وه‌ربگێڕن بۆ زمانێك كه‌باوه‌ڕداران له‌كایه‌ی گشتیدا لێی تێبگه‌ن؟ ئه‌ی چی ڕووده‌دات كاتێك باوه‌ڕداره‌كان هه‌ستبكه‌ن ئایدیاكانیان شێوێندراوهیا ناكرێت به‌زمانێكی سێكیولارانه، به‌باشی و گونجاوی گوزارشتیان لێبكرێت؟ ئایا لهدۆخگهلێكی له‌م چهشنانهدا هه‌ر دوو زمانی ئایینی و زمانی سێكیولار یه‌ك ده‌رفه‌ت و مافی یه‌كسانیان هه‌یه‌بۆ گه‌یشتن به‌كایه‌ی گشتی؟ به‌بڕوای من به‌رله‌وه‌ی باس له‌وه‌بكه‌ین كهپۆست سێكیولاریزم باشهیا نا، چه‌نده‌ها پرسیاری دیكهههنكهدهبێت ده‌رباره‌ی ئایین و ڕۆڵی له‌كایه‌ی گشتیدا بوروژێنرێن.
زۆرنهرمونیانفشارت بۆ ده‌هێنم و ده‌پرسم: به‌ڕای تۆ ده‌بێت له‌ئێستادا چ پرسیارێك له‌ئایین بكه‌ین، ئه‌ی چ پرسیارێك نه‌كه‌ین؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: من تۆزێك ڕه‌وتی دیالۆگهكهدهگۆڕم و ده‌ڵێم: ده‌توانین بڕوانینهئهو شێوازه‌ی كه‌زمانی پێ به‌كارده‌هێنرێت، سه‌یری ئه‌و گوزاره‌و دهستهواژهبهكاربراوانهبكهین كه‌مرۆڤ بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ئایینی یا ئایینی نیه، به‌كاریان ده‌بات. خۆی ئهمهسهرچاوهی دڵه‌ڕاوكێی ئهنترۆپۆلۆژیایهلهو ڕووهوهكهتایبهتهبهئیین. به‌ڕای من تا ئێستا ئێمههیچی وامان ده‌رباره‌ی زمانی ئایینی نه‌كردووه، دیاره‌مه‌به‌ستم له‌و زمانهبهكارهێنراوهیشهكه ته‌نانه‌ت له هۆشیاری چالاكیهئایینیهكانیشدا به‌كاردێت. من زۆر سه‌رسام بووم به‌كه‌سێكی وه‌ك وێلفرد كانتوڵ سمس (چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش وتارێكم له‌سه‌ری نووسیوه‌و ده‌توانیت بیخوێنیته‌وه). له‌و كۆتاییانه‌دا جارێكی تر بیرم لێكرده‌وه. وێلفرد ئاگاداری ئه‌وه‌بوو كه‌مرۆڤ ئایین به‌گه‌ردوون و بهشت ده‌كات، به‌و مانایه‌ی كه ده‌یكات بهكرۆك و سیفه‌ته‌كانی كرۆك و جه‌وهه‌ریان پێده‌به‌خشێت. به‌ڕای من ئه‌مه‌زۆر گرنگه. من ده‌خوازم نه‌ك به‌ته‌نها لهبهشتبوونی ئایین بكۆڵینه‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌ی كه‌چۆن ده‌كرێت ئه‌و زمانهبگۆڕین كه‌به‌كاری ده‌هێنین، چۆن ئه‌و ڕێچكهیهبگۆڕین كهبههۆیهوهبیر له‌و شتهدهكهینهوهوپراكتیكی ده‌كه‌ین كه‌پێی ده‌ڵێین ئایین.
به‌بڕوای من ئه‌مه‌زۆر زۆر گرنگه. ئێمهباسمان له‌سه‌رله‌نوێ خهیاڵاندنهوهی ئایین و دۆگم له‌سیاسه‌ت و پراكسیسی گشتیدا كرد. ئاشكرایشهكهسیاسهتی گشتی یهكێكهلهكایهكانی ئه‌و توێژینه‌وه‌و به‌شداریكردنه‌ی كه‌ئایین ده‌كات بهشت و دهیكرۆكێنێت. ئه‌و ده‌خوازێت هه‌موو شتێك بكرۆكێنێت و بهشت بكات چونكهپێویستی به‌وه‌ڵامی ساده‌و ساكارهبۆ كۆمه‌ڵێك گرفتی زۆر ئاڵۆز. خۆی یه‌كێك لهئامانجهسهرهكیهكانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یش بریتیهلهنیشاندان و پێشكه‌شكردنی تێگه‌یشتنێكی زۆر وردتر بۆ ئایین له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا، هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكانێكیش كهكارهسهرهكیهكهیان بریتیهلهمامهڵهكردن له‌گه‌ڵ ئاییندا به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی لیبراڵییانه. ههربۆیهدهپرسم كه‌ئایا به‌ڕای تۆ له‌ده‌ساڵی ئایینده‌دا ڕه‌وتی ئه‌م گفتوگۆیانهبهچی ده‌گات؟ هه‌ستی تۆ به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م گفتوگۆیانه چیه؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: باشه. جارێ با سه‌ره‌تا ئه‌وه‌بزانین كه‌هیوا بۆڕوودانی شتێك ته‌واو جیاوازهلهوهی كهبزانیت له‌ئاینده‌دا چی ڕووده‌دات. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌زۆر بهتایبهتیمرۆ هیوای بۆ بخوازێت بریتیه لهبیركردنهوهلهئهو ترادسیۆنهئایینیهجیاوازانهی كه‌جیهانی مۆدێرنیان درووستكردوه، هاوكات ئه‌و ترادسیۆنانهیشی كه‌جیهانی مۆدێرن قهدههو تابویان كردووه. ئهمهدهتوانین هه‌ندێك شێواز بدۆزینهوهكهبههۆیانهوهبڵێهین ئه‌م چهشنهترادسیۆنانهلۆژیكیین و ده‌كرێت له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵبكه‌ین، دیاره‌مه‌به‌ستم لهوهنیهكهبڵێم بێخه‌م له‌گه‌ڵیاندا بژیین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم لهوهیهكهدهتوانین لهبهربهرهكانێدا بین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌بێ توندوتیژی، توندوتیژی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌سه‌رباری توندوتیژی تاكه‌كه‌س و گروپهچهتهكان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌مڕۆدا ده‌یانبینین. دیاره من نازانم ئهمهڕوودهدات یان نا. ئێمه ڕۆژانهزۆر له‌باره‌ی كهمیینهی ئایینیهوهدهبیستین، جا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی كرده‌گی و پراكتیكیانهبێت (بۆ نمونهئهوهی كهموسوڵمانهكان چۆن ده‌توانن له‌ئه‌مریكا و ئه‌وروپا واز له‌توندڕه‌ویی بهێنن؟)، هه‌روه‌ها گوتاری تیۆرییش (چۆن له‌ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی لیبراڵدا كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی ده‌توانێت بێته‌ناو كایه‌ی گشتیه‌وه؟). بێ دوودڵی، ئهمهڕووبهرێكهكهدهبێت لێی ڕابمێنین و تیایدا پرسیاربكه‌ین، هه‌موو ئومێدیشمان وروژاندنی ئه‌و پرسیارانه‌یه. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یشی كه‌ئه‌م مشت‌ومڕ و گفتوگۆیانهبه چی ده‌گه‌ن، گه‌ر ڕژدانهو به‌جیدی وه‌رگیران، كارهسهرهكیهكهیان بریتیهلهپرسیارگهلێكی كرۆكئاسا و جه‌وهه‌ری ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی خاوه‌ن سه‌روه‌ری كه‌ته‌واو بێده‌سه‌ڵاته‌و له‌سه‌ر ئاستی بونیادی، كه‌متوانایه له‌وه‌ی كهیهكسانانهمامهڵهلهگهڵ كهمیینهی ئایینی یا هه‌ر جۆرهكهمیینهیهكی تردا بكات. دیاره گفتوگۆ زۆرن ده‌رباره‌ی كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌مه‌تا ڕاده‌یه‌ك مایه‌ی په‌شۆكان و دڵه‌ڕاوكێیه: چونكهدهوڵهتهبههێزهكان سوورده‌بن له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی خۆیان، له كاتێكدا دهوڵهتهلاوازهكان ناتوانن ئهمهبكهن. بزوتنهوهئابووریهڕاستهقینهكان سنوورهنیشتمانیهكان تێده‌په‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كهدهیانبزونت ئه‌و بیرۆكهیهیهكهدهڵێت: رهنگهلهوڵاتێكدا قازانجی زیاتریان ده‌ستبكه‌وێت به‌راورد به‌وڵاتێكی تر. بیرمان نه‌چێت كه‌ئایین ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی بینیوهلهبونیادنانی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی مۆدێرندا، لهههریهكهلهئهوروپا و ئه‌مریكایشدا، به‌ڵام پرسیارهكهئهوهیهكهئایا ئایین ده‌توانێت ئه‌و گرفتانهتێبپهڕێنێت كهزادهو هه‌ڵقوڵاوی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستین؟ ئێمه‌ده‌بێت ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینهوهكهبههۆیهوهئهم جۆرهبیركردنهوهیهوامان لێبكات ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كێشانهببینهوهكهلهئێستادا هه‌مووان ده‌ركی پێده‌كه‌ن. من خۆم ڕه‌شبینم به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئه‌و شتانه، جا مهسهلهكهگۆڕانی كه‌شوهه‌وا بێت، كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی و وزه‌ی ئه‌تۆمی بێت، سیستمی دارایی و سامانی جیهانی بێت كه‌چیتر كۆنترۆڵناكرێت یا زیادبوونی هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه‌و توندوتیژی. ئایا ترادسیۆنهئایینیهكان و ئه‌و زمانه‌ی كه‌خه‌ڵكانێكی جیاواز به‌شێوازی جیاواز له‌و میرات و ترادسیۆنهبۆیان ماوه‌ته‌وه، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆسنگهرانهكۆمهكمان بكه‌ن تا بتوانین ئه‌و ناكۆكیانهچارهسهر بكه‌ین و یه‌كتری قبوڵبكه‌ین؟ ههربۆیهوهك وتم، من نازانم كه‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و گفتوگۆیانهبهرهو چی و كوێ ده‌جن، به‌ڵام ئومێده‌وارم هه‌ڵگری پرسیارگه‌لێك بن ده‌رباره‌ی هه‌ردوو سێكیولار و ئایینییش، پێكه‌وه.
هیچ بۆچوونێكت ههیهدهربارهی ئه‌وه‌ی كهبهربهستهسهرهكیهكانی ناو ئه‌وم گفتوگۆیانه‌ی ئێستاچیین و چ شتێك پێویستی به‌گۆڕانكارییه؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه، ئێمه‌پێویستمان به‌گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كانه، هه‌م هه‌ڵوێستی قوربانیه‌كان و هه‌م هه‌ڵوێستی تاوانباره‌كانیش، به‌گه‌وره‌و بچووكیانه‌وه، هه‌روه‌ها گۆڕینی ئه‌و هه‌سته‌ی كهگوایهئێمهخاوهن وه‌ڵامی ڕه‌هاین. ئێمه ده‌زانین كهپێویستهچی بكه‌ین، ده‌یشزانین كه‌جۆرێك لهپێكهوهگونجان و یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانمان ده‌وێت، به‌ڵام چۆن بهوهبگهین؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا شكستمان پێده‌هێنێت كاركردنهكردهگیهكانهلهسهر زه‌مینه‌ی واقیع.
ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ههیهكهخهڵكی زیاتر هۆشیارن پێی، ئه‌ویش ئهوهیهكهئایدیای ڕۆشنگهریهكی نوێ وا ده‌كات كه‌متر بڕوا به‌خودا بكرێت له‌نێوان قوربانیه‌كی فووتێكراو و نێوانی بیرۆكه‌یه‌كی ناقۆڵای فووتێكراویشدا كه‌تیایدا ئهپیستیمهتایبهتهكان به‌ئێمه،باڵاترن لهئهپیستیمهكانی هه‌ر كه‌سێكی تر. ههربۆیهڕام وایهكهڕێگهیهكی تر هه‌یه‌بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌و پاراستنی ڕهگهزهپێشكهوتنخوازهكانی ڕۆشنگه‌ری، به‌ڵام گرفتهكهئهوهیهكهلهسهر ئاستی واقیع بریتیهلهسهرلهنوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌چۆن له‌و ئاست و چهشنهجیاوازانهی زانین تێبگه‌ین و پێگه‌یه‌كی یه‌كسانیان پێ ببه‌خشین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌یه‌كێكیان بده‌ین و ئه‌وی تریان فه‌رامۆشبكه‌ین. ده‌پرسم كه‌ئایا شتێك ههیهحهزبكهیت له‌م بارهیهوهزیادی بكه‌یت، شتێك كهههستبكهیت تا ئێستا هه‌لت بۆ نه‌ڕه‌خساوه بیڵێیت؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: زۆر به‌سانایی ده‌مه‌وێت دیسان باسی ئه‌و ئارگیومێنتانهبكهمهوهكهزۆر به‌تایبه‌تی، فوكو باسیان ده‌كات. زۆر له‌و شتانه‌ی كهفوكو باسیان ده‌كات به‌و مانایهدێن كه‌گرنگ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی جیاوازهلهپڕۆژهی ئازادی‌دا. دیاره ئهمهههروا مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسان نیه، چونكهبهلای فوكوهوهڕۆشنگهری گرنگ بوو، به‌ڵام پێیشی وا بوو كه‌ده‌بێت وریابین له‌و شته‌ی كه‌ناوی داڕنكردن و ڕووتاندنهوهیڕۆشنگهرییه. هه‌ر بۆیه‌بۆ ئێمه‌زۆر گرنگ دهبێتبیر له‌و ڕێگهجیاوازانهبكهینهوهكهدهشیا ڕۆشنگه‌ری بیانگرێته‌به‌ر. چونكه به‌ته‌نیا ئهوهبهس نیهكهبیر له‌و شێوهجیاوازانهی ڕۆشنگه‌ری بكه‌ینه‌وه(سێكیولار و ئایینی) كه‌له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ڕوویاندا. ده‌شێت مرۆڤ قبوڵیان بكات یا ڕهخنهییانهبیریان لێبكاته‌وه. به‌ڕاستی نازانم، زۆر ڕه‌شبینم به‌رامبه‌ر به‌چاره‌نووسی هه‌موومان. من هه‌ستده‌كه‌م له‌دۆخێكی چه‌قبه‌سته‌دا ده‌ژیین كه‌زۆر له‌خه‌ڵكی نازانن هه‌ڵه‌ی ئه‌و تهڵهزگهیهچیهكهتیایداین، به‌ڵام مهحاڵیشهببینین كه‌مرۆ چۆن لێی ده‌ربازی ده‌بێت. ئا لێرهوهیهكهمن باوه‌ڕم وایه كه‌سه‌رباری بیركردنه‌وه‌و ئاخاوتن و نووسین له‌باره‌ی ئایین و سیاسه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی ئایین و كایه‌ی گشتی، ده‌بێت بیر لهپیادهكردن و پراكسیسهكانیش بكه‌ینه‌وه. ئێمه بیر له‌و شتهدهكهینهوهكهپێهی ده‌وترێت ((توانای باوه‌ڕپێهێنان)): توانای باوه‌ڕهێنان به‌ڕاستیه‌ك له‌و كاته‌دا كه‌ده‌ركی پێده‌كه‌ین. ئێ ئه‌مه‌یش خۆی چه‌ق و سه‌نته‌ری ئه‌زموونی ئایینی، گۆڕانی ئایینی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی چالاك و كارایشه. ئا لێرهیشهوهیهكهئهم پرسیارهخۆی قووتده‌كاته‌وه: چۆن ڕهفتاربكهین تاوه‌كو به‌ره‌و پێشهوهبچین به‌بێئه‌وه‌ی خۆمان و ڕه‌گه‌زه‌كانی تریش وێران بكه‌ین؟ چۆن وا بكه‌ین؟
پێموایهتاكهئومێدمان ئهوهیهكهمن باوه‌ڕم وایهسهدهی بیستویه‌ك ته‌واو جیاوازترهلهو وێنه‌یه‌ی كه‌لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا. دانپیانانێكی زۆر ههیهبهوهی كهئێمهخاوهن ئه‌و تفاق و ئامرازهكۆنسێپتوالهنیین كه‌به‌شێكی زۆریمان له‌هه‌ر دوو سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیستهمهوهبۆ ماوه‌ته‌وه. چیدی ئه‌و ئامرازانهوهك چه‌مك به‌كه‌ڵكی ئامانجه‌كه‌ی ئێمهنایهن كهههوڵدانهبۆ شیكاركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كهپیتهبێرگهناوی ده‌نێت (ئایینی توڕه) و هه‌موو ئه‌و گریمانانهیشی كه‌له‌سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریدا تاقیكرانه‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یش گرنگتر بریتیه‌له‌و شته‌ی كه‌تۆ باستكرد، ئه‌وه‌ی كه‌چۆن ڕهفتاربكهین تاوه‌كو نه‌هێڵین خۆمان وێران بكه‌ین؟ ڕهنگهوهڵامهكانی ئه‌م پرسیارانهزیاتر لهڕێككردنهوهو خستنهبهرباسیاندا بێت نه‌وه‌ك بیركردنهوهلێیان، وه‌كچۆن ده‌شێت ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئهپستیمییش بێت له‌سه‌ره‌تادا، به‌ڵام كۆدهنگیهتازهكهپهیوهستهبهوهی كه: ئێمهنازانین وه‌ڵامه‌كان چیین، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌ركێكی ئاكاریمان لهسهرهكهزانستییانه(هاوكات ئه‌زموونگه‌رانه) بین و بزانین ئه‌وه‌ی كهدهیكهین چیه. من وای ده‌بینم زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیان وا بێت كه‌كارێكی وا پێویستی به‌خۆ بهتاڵكردنهوهیهلهو ئایدیۆلۆژی و چه‌مكانه‌ی كهسنوورمان بۆ داده‌نێن و هاوكاتیش متمانه‌ی كاركردنمان شانبه‌شانی ئه‌وانی تر، پێ ده‌به‌خشن. هه‌ر بۆیهبهڕای من بزووتنه‌وه‌یه‌كی دژ ههیهوهك بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌ت، به‌تێكشكاندنی هه‌موو ئه‌و قهوارهچهقبهستووانهی زانینیش كه‌تا ئێستا هه‌مانن، ده‌توانین ئاسۆ و ڕووبه‌ری نوێ بدۆزینهوهتا ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌مان به‌پێی شێوازی خۆی كاربكات. به‌ڵام گومانی تێدا نیهكهئهمهكار و ئه‌ركێكی زۆر سه‌خته‌و دژوار.
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت، به‌ڕێگه‌ی جیاواز، چونكهوهك خۆت ده‌زانیت به‌درێژایی چه‌ندین سهدهئهم گهمهیهههبووه: گه‌مه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و توندوتیژی، ئێ ئێستایش هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی.
هه‌ربۆیه‌ده‌كرێت بڵێین كه‌له‌ناو خودی مرۆڤدا شتێكی نادیار و میتافیزیكی له‌فۆرمی په‌تایه‌كدا ههیهكهوایان لێده‌كات هه‌رگیز لهمێژووهوهفێر نه‌بن.
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: ژنه‌كه‌م ده‌ڵێت: مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنن!
ـــــــــــ
سه‌رچاوه: http://www.chester.ac.uk/cfpp/research/staff/prof-t-asad…
ئایین و ئه‌نترۆپۆلۆژیا
سێكیولاریزم و كایه‌ی گشتی

سه‌رچاوه:
http://www.chester.ac.uk/cfpp/research/staff/prof-t-asad…