سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەو كەسەی هێرشی كردە سەر دوو مزگەوتەكەی نیوزلاند دانی بە تاوانەكەیدا نا

26/03/2020


 ئەو كەسەی هێرشی كردە سەر دوو مزگەوتی نیوزلاند بە كوشتنی 51 كەس تاوانباركرا.


برینتۆن تارانت، ئەو پیاوەی كە لە دوو مزگەوتی نیوزیلاند 51 كەسی كوشت و پێشتر نكۆڵیی لە تۆمەتەكان دەكرد، دوای زیاتر لە ساڵێك لە ئەنجامدانی ئەو كارە، دادگای نیوزیلاند بە كوشتنی ئەو 51 كەسە تاوانباریكرد.


جگە لە تاوانباركردنی تارانت بە كوشتنی 51 كەس، دادگای باڵای نیوزیلاند بە هەوڵی "كوشتن و تیرۆر" تاوانباری كردووە.


برینتۆن تارانتی تەمەن 29 ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی ڤیدیۆییەوە دادگایی كرا و دانی بە كوشتنی ئەو 51 كەسەدا ناوە.


نوێنەرێكی ئەو مزگەوتانەی لە نیوزیلاند هێرشیان كرایەسەر، رێگەی پێدرا كە وەكو نوێنەری قوربانیان و خانەوادەكانیان بەشداری بكات، دادوەرێكیش دەڵێ "بەداخەوە رێوشوێنەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەیهێشت كەسوكاری قوربانییەكان ئامادەی دادگاییەكە بن".


رۆژی 15ی ئاداری 2019 لەكاتێكدا موسڵمانان لە نیوزیلاند ئامادەكارییان دەكرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی، هێرش كرایە سەر دوو مزگەوت و بەهۆیەوە 51 نوێژخوێن كوژران، بە دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.


جێی ئاماژەیە كۆی گشتیی ئەو تۆمەتانەی لەسەر برینتۆن تارانتن 92 تۆمەتن و بڕیارە لە دادگاییكردنەكانی داهاتوودا بڕیار لە بەشێكی دیكەی تۆمەتەكان بدرێن.


تارانت دوای هێرشەكە پەیامێكی جێهێشتبوو، تیایدا باسی لەوە دەكرد كە كارەكەی بۆ ئەوە ئەنجامداوە تاوەكو رێژەی كۆچبەران كەمببێتەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.