لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ مۆنیكا مەیلاند, وەزیری دادی نەرویج, ڕایگەیاند كە مەلا كرێكار چیتر لە نەرویج نەماوە و ڕادەستی ئیتاڵیا كراوە, كە ساڵی پێشوو لەو وڵاتە, لەسەر تۆمەتی تیرۆر بە ١٢ ساڵ زیندانی كردن سزادرا.
مەیلاند جەختی كردەوە كە ڕادەستكردنەكە لەلایەن دادگای باڵای نەرویجەوە رێپێدرانی بۆكراوە و بەم دواییانەش پاشا هارالد ڕەزامەندی لەسەر ڕادەستكردنەكە داوە. سەبارەت بە قەیرانی كۆرۆنا كە ئیتاڵیا بە ئاستێكی مەترسیدار پێوەی گیرۆدە بوو وەزیری دادی نەرویج ڕایگەیاند كە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا جەختیان كردۆتەوە كرێكار هەموو یارمەتی و پاراستنێكی پێویست وەردەگرێت.