محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری، بە یەکێک لە زاناکانی فەرموودە (حەدیس) دادەنرێت لەلایەن ئیسلامی سوننە، و خاوەنی کتێبی (جامیعول سەحیح)ـە کە لای سوننە بە دووەم کتێبی ڕاست دادەنرێت لە دوای قورئان.
محەمەد کوڕى ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم کوڕی موغەیەرە کوڕی بردزبە جەعفی کوری ئەبووعەبدوڵڵا بوخاری فارسی، لە شاری بوخاری ھەرێمی خۆراسان لە ١٣ی شەوالی ساڵی ١٩٤ک لە دایکبووە، مناڵ بووە کاتێک باوکی مردووە و لە ژێر سەرپەرشتی دایکییدا گەورە بوو، ئاڕاستەی کرد بۆ لەبەرکردنی حەدیسەكانی پێغەمبەری ئیسلام، کتێبە ناودارەکانی دەخوێندەوە کاتێک لە تەمەنی لاوێتیدابو، هەر بە منداڵی نابینا بووە.
كۆی فەرموودەكانی كتێبەكە كە لە پێنج بەرگ پێكدێت، حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەكانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەمەدە.
بەرگی یەكەم
بەرگی دووەم
بەرگی سێیەم
بەرگی چوارەم
بەرگی پێنجەم